شه‌ڕی غه‌زه، ده‌مه‌ته‌قێی
داڤۆس،
تێکهه‌لکێشه‌ی
نوێی تورکین، دیاریش نییه چۆنچۆنی و له‌کوێ ده‌مینێنه‌وه..

مه‌هدی کاوانی
با له کورده‌وه ده‌ست پێ بکه‌ین، ئینجا بۆ ناو قوڵایی رۆژهه‌ڵاتی
ناوه‌ڕاست و شه‌راکه‌تی ئه‌و دوو وڵاته هه‌ره‌به‌هێزه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی
ناوه‌ڕاست و زیاتر له‌٨٠ ساڵه‌ییان بۆ ڕۆژئاوا.
به‌زۆری له‌به‌ر تورکیایه‌نه‌ک عه‌ره‌به‌کان که‌کێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی
کورد له‌هه‌ر چوار پارچه‌له‌ناو خوێندنه‌وه‌ی وڵاتانی بڕیار به‌ده‌ستی
جیهانی به‌تایبه‌تی ڕۆژئاوا مرێندراوه.
ئه‌گه‌ر له‌به‌ر شه‌راکه‌تی درێژخایه‌نی تورکی و ئیسڕایلی و په‌یوه‌ندیه‌هه‌ربه‌هێزه‌کانیان
له‌رووی سیاسی و ئابووری و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ڕۆژئاوا نه‌بوایه،
ده‌بوایه‌ئیسرایل رۆڵی هه‌ره‌له‌پێش ببینێ له‌مه‌حافیلی جیهانی تا وه‌کو
له‌ڕێگه‌یه‌وه‌کێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی کوردی پێ بچێته‌پێشه‌وه، له‌ڕێگای
دوو هۆکاره‌وه: یه‌کێکیان له‌دژی عه‌ره‌ب، ئه‌ویتریان
١٦ هه‌زار کوردی یه‌هودی تا ساڵی ١٩٤٨ له‌کوردستان
هی هه‌ر چوار پارچه‌ڕوویان له‌ئیسڕایل کرد‌و به‌شداری کاریگه‌ریان له‌پێکهێنانی
و خۆڕاگرتنی ئه‌و سیسته‌مه‌کرد.
له‌کابینه‌ی پێشتری حکومه‌تی ناته‌نیاهۆ، ئیسحاق مورده‌خای وه‌زیری به‌رگری
ئیسڕایلی بوو. ئه‌و به‌ڕێزه‌کورد و خه‌لکی زاخۆ بوو. وه‌ختی خۆی
زۆرلیێدوانی له‌و بابه‌ته‌ده‌کرا که‌ئه‌و به‌ڕێزه‌له‌به‌ر گرتنی عه‌بدولله‌ئۆجه‌لان
له‌ناو ته‌شکیله‌ی لیکۆدو ناته‌نیاهۆ ده‌رهات و به‌هۆشیه‌وه‌ناته‌نیاهۆ
له‌خولی دواتر هه‌لبژاردنی دۆڕاند‌و پارتی کاری ئیسڕایلی به‌سه‌رۆکایه‌تی
یه‌هود به‌ڕاک بردیه‌وه. ئه‌و کاتی ئه‌و به‌ڕیزه‌له‌به‌رده‌م ڕاگه‌یاندنی
جیهانی ئاخاوتنێکی دا‌و گوتی گه‌لی ئیسڕایل دوژمنی که‌م نیه‌تا دوژمنی
تر بۆ خۆی دروست بکات.لێکۆله‌ره‌وه سیاسیه‌کان ئه‌و قسه‌ی ئه‌ویان بۆ
ئه‌وه‌برده‌وه‌که‌به‌و کاره‌ی ناته‌نیاهۆ نیگه‌ران بووه‌که‌له‌ڕێگای
کاری موخابه‌راتی ئه‌وه‌وه‌عه‌بدولا ئۆجه‌لان گیراوه.
ڕاسته‌دوا به‌دوای شه‌ڕی سارد هه‌ندێ پشت لێکردنی ڕۆژئاوا له‌گه‌ل
تورکیا دروست بوو ، به‌لام له‌سه‌ر کێشه‌ی کوردهه‌روه‌ک جاران مایه‌وه.
ئه‌و کاتانه‌ی که‌تورکیا ڕیگای به‌ئه‌مه‌ریکا نه‌دا له‌ناو خاکی ئه‌و
هێزه‌کانی بێته‌ناو عیڕاق و به‌دواشیه‌وه‌هه‌نده‌ک به‌ره‌وپێشه‌وه‌چوونی
دۆستایه‌تی نێوانی کورد‌و ئه‌مه‌ریکا دروست بوو و له‌به‌رامبه‌ریشه‌وه‌گرژی
نێوان ئه‌نقه‌ره‌و واشنتۆن ڕووی له‌زیاد بوون ده‌کرد ، هه‌ر ئه‌و
کاتانیش بوو ڕاگه‌یاندنی ئه‌وروپاو ئه‌مه‌ریکا، لێره‌و له‌وی ده‌یانه‌ویست
کێشه‌ی ئه‌رمه‌ن له‌سه‌ر تورکیا زیندوو بکه‌نه‌وه، به‌ڵام دیسان پاش
یه‌ک دوو ساڵ تورکیا به‌ئاشکه‌را به‌ئه‌مه‌ریکیه‌کانی گۆت یان ده‌بێ
ئێمه‌تان بوێ یان کورد. شه‌ڕی قه‌ندیل و هاوکاری ئه‌مه‌ریکا له‌گه‌ڵ
سوپای تورکی دژی گه‌ریلا ، ئه‌وه‌ی به‌ده‌رخست که‌ئه‌مه‌ریکیه‌کان
زیاتر به‌لای تورکه‌کانه‌وه‌داکه‌وتن. که‌دۆزی کورد و که‌رکوکیش له‌قازانجی
کورد به‌ره‌و پێشه‌وه‌ناچێت، هه‌م دیسان تورکه‌کانن ڕۆڵی کاریگه‌ر تیا
ده‌گێڕن و ئه‌مه‌ریکیه‌کانیش بۆیان شل کردوون. به‌ڵام هه‌تا شه‌ڕی غه‌زه‌و
ئه‌و تێک هه‌لچوونه‌ی نێوانی شیمۆن پێرس و ئه‌ردۆگان له‌مونته‌دای
ئابووری ئه‌و ساڵه‌ی داڤۆس له‌سوێسرا ڕوی نه‌دا ، نه‌نه‌مانی شه‌ڕی
سارد، نه‌ئه‌و ساردایه‌ی نێوانی ئه‌مه‌ریکاو تورکیا له‌شه‌ڕی عیراق
دروست بوو وه‌نه‌به‌هاتنی ئه‌و دووخوله‌ی ئه‌که‌په‌ی ئیسلامی، کاریگه‌ریان
نه‌بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوانی تورکیا‌و ئیسڕایل
لاری تێ بکه‌وێ ، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ڕۆژبه دوای ڕۆژ به‌ره‌و به‌هێزبوونتر
ده‌ڕۆیشت. به‌ڵام ده‌بێ ئه‌وه‌ش بڵێین به‌هاتنی ئیسلامه‌کان بۆ سه‌ر
حوکم، ئه‌و ده‌نگه‌کانی کۆمه‌ڵگای موسلمانه‌تی تورکیا له‌دژی ئیسڕایل
ڕۆژبه‌ڕۆژ به‌ره‌و زیادبوون ده‌چوو، له‌شه‌ڕی ئه‌و جاره‌ی هه‌رێمی غه‌زه‌و
ئه‌و هه‌موو خۆپێشاندانه‌به‌رفراوانانه‌ی جه‌ماوه‌ری تورکی له‌به‌شی هه‌ره‌زۆری
شاره‌کاندا و ئاخاوتنه‌کانی سه‌رۆکه‌که‌یان ئه‌ردۆگان له‌دژی ئیسڕایل
به‌هی مونته‌دای داڤۆسیشه‌وه، به‌دوایه‌وه‌واته‌ئێستا گرژیه‌کی زۆر
دروست بووه‌له‌نێوانی تورکیا‌و ئیسڕایل . له‌لایه‌که‌وه ،جوله‌ی ئه‌و
ساڵه‌ی گه‌شت و گوزاری ئیسڕایلیه‌کان دوا به‌دوای ئه‌و گرژیه‌زۆر هاته‌خواره‌وه‌و
ده‌توانم بڵێم ئێستاکه‌هاولاتی ئیسڕایلی وه‌ک جاران ناتوانێ پشتێندی ئه‌مان
له‌تورکیا بکاته‌وه، له‌گه‌ڵ لێدوانه‌کانی ئه‌و چه‌ند ڕۆژه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی
ئیسڕایلیش ده‌ڵێن ئه‌و کاته‌به‌سه‌ر چوو‌ئێمه‌ناوبژیوانی تورکیا له‌گه‌ڵ
فه‌له‌ستینیه‌کان قبووڵ بکه‌ین. له‌لایه‌کی تریشه‌وه‌په‌یوه‌ندی نێوان
تورکیا‌و وڵاتانی عه‌ره‌بی له‌و ڕۆژه‌ی که‌تورکه‌کان ڕێگایان به‌ئه‌مه‌ریکا
نه‌دا به‌خاکی تورکیا سوپایان داخلی عیڕاق ببێ، ڕۆژبه‌ڕۆژ به‌ره‌و پێشه‌وه‌ده‌ڕوا
. له‌و شه‌ڕه‌ی غه‌زه‌و ده‌مه‌ته‌قێی داڤۆسیش شه‌قامی عه‌ره‌بی وه‌ک
پاڵه‌وانی ئیسلام پێشوازی له‌ئه‌ردۆگان ده‌که‌ن و به‌سه‌ر هه‌موو سه‌رۆکه‌عه‌ره‌به‌کانی
فه‌رز ده‌که‌ن.
من ناڵێم ته‌نیا شه‌ڕی غه‌زه‌و‌ده‌مه‌ته‌قێی داڤۆس بووه‌ته‌هۆکار بۆ
تێکچوونی په‌یوه‌ندیه‌کانی تورکیا‌و ئیسڕایل به‌لکو زۆر هۆکاری تر هه‌یه
له‌و گرژیه‌دا له‌هاموویان له‌پێشتر ناخبی تورکیه. ئه‌که‌په‌به‌دوو سه‌رۆکه‌که‌یان
ئه‌ردۆگان وگوڵ ، ئه‌و کاتانه‌ده‌توانن ده‌نگی ڕه‌ها یان بردنه‌وه‌ی
خولی هه‌لبژاردنه‌کانی تورکیا بۆخۆیان مسۆگه‌ر بکه‌ن که‌تورکیا زیاتر
به‌لای کۆمه‌لگای ئیسلامی و عه‌ره‌به‌کان دابڕوات . به‌بۆچوونی خۆم ئه‌ردۆگان
تا پێش شه‌ڕی غه‌زه‌و ده‌مه‌ته‌قێی داڤۆس ده‌یه‌ویست نێوه‌ندیکی گونجاو
له‌گه‌ڵ ناخبی خۆی واته‌هاوڵاتی تورکی و به‌رژوه‌وه‌ندیه‌کانی له‌گه‌ڵ
ڕۆژئاوا‌و ئیسڕایل دروست بکات و تا ڕاده‌یه‌کیش ئه‌مه‌کانی دوایی جۆره‌نێوه‌ندی
وه‌هایان له‌تورکیا قبوڵ ده‌کرد ، به‌ڵام ئه‌و ته‌نگژیانه‌ی دوایی ئه‌و
نیوه‌ندێتیه‌ی وه‌ک ئێستا ده‌خوێندریته‌وه‌به‌ڵای عه‌ره‌باکانیان برد‌و
ناشزانین ئه‌و گرژیه‌به‌ره‌و زیاتر ده‌ڕوات یان تیمار ده‌کرێت. هێزه‌کانی
به‌ناو داکۆکی که‌ر له‌عیلمانیه‌ت و ئه‌تاتورک ده‌ڵێن ئه‌و هه‌لسو که‌وتانه‌ی
به‌ودوایه‌ی ئه‌ردۆگان له‌دژی ئیسرایل و ڕۆژئاوا له‌شوێن خۆی نه‌بوو و
ده‌یان گۆت خۆ تورکیا له‌عه‌ره‌به‌کان عه‌ره‌بتر نیه، که‌ئه‌وان
داکۆکی له‌خۆیان نه‌که‌ن بۆ تورکیا بیکات و ئه‌وروپاو ئیسڕایل له‌مه‌بکاته‌دوژمن
و به‌دوایه‌وه‌ئه‌وانیش مه‌له‌فی ئه‌رمه‌ن و هی تر به‌سه‌رمان نوێ که‌نه‌وه.
ده‌بێ ئه‌وه‌ش بڵیین ئه‌که‌په‌له‌ماوه‌ی ئه‌و دووخوله‌فه‌رمانڕه‌وایه‌تیه‌یان
له‌هه‌موو ڕوێکه‌وه‌تورکیایان زۆر بردۆته‌پیشه‌وه. له‌سه‌ر کێشه‌ی
کورد وێڕای دژایه‌تی کردنیان بۆ په‌که‌که‌و ده‌شیانه‌وێ له‌سه‌ر کیشه‌ی
نه‌ته‌وایه‌تی کورد به‌ره‌و پێشه‌وه‌چوونی زۆر که‌م به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نن
، که‌چی به‌سۆزی موسلمانه‌تی له‌سه‌روی ٧٠ ئه‌ندام په‌رله‌مانی کوردیان
بۆ حیزبه‌که‌یان وه‌ده‌ست هێناوه، خه‌ریکه‌مه‌ترسی کوده‌تای سه‌ر‌بازیش
به‌ته‌واوه‌تی له‌سه‌ر خۆیان نه‌هێلن و وێرای هه‌وادارانی پارته‌که‌یان
به‌ناوی سۆزی دینی ، چینی سه‌رمایه‌داری تورکیشیان به‌لای خۆیان
ڕاکێشاوه. ئه‌مه‌ریکاو ئه‌وروپاو بگره‌ڕوسیاو چینیش به‌و ڕۆڵه‌میانڕه‌وه‌ی
ئیسلامی تورکیایان له‌ناو ئه‌و هه‌موو توندڕه‌ویه‌ئاینیه‌جیهانیه‌و
قاعیده‌و ئێران قبوله.
ئه‌و پرسیاره‌ی که‌لێره‌وه‌خۆی قیت ده‌کاته‌وه‌ئایا ئه‌گه‌ر دۆستایه‌تی
ستراتیجی ئیسرایل و تورکیا به‌ره‌و له‌یه‌کدوورکردنه‌وه‌هه‌نگاوی نا،
له‌ڕێگه‌یه‌وه‌ئیسڕایل هه‌ولی ئه‌وه‌نادات که‌دۆستی تری نا تورکی له‌ناوچه‌که‌بۆ
خۆی دروست بکات؟ ڕه‌نگه‌له‌ڕوانگه‌ی سۆزی ئایینی که‌عه‌ره‌به‌کان کورده‌کان
به‌ئیسڕایلی دووه‌م ناو ده‌به‌ن که‌واش نیه، ئه‌گه‌ر ڕووش بدات به‌زیاتره‌وه‌ده‌بێت.
به‌ڵام دونیاش له‌سه‌ر سۆز‌و عاتیفه‌بونیاد نانری به‌لکو له‌سه‌ر ئه‌رزی
واقیع.
ئه‌گه‌ر بۆ له‌مه‌و دوا ئیسڕایل کارتێکردنه‌جیهانیه‌کانی به‌سه‌ر کورد
پێچه‌وانه‌بکاته‌وه، له‌قاززانجی کورده. به‌ڵام ده‌بێ ئه‌وه‌ش بڵێین
ده‌بێ تورکیاش ئه‌وه‌بزانێ ئه‌گه‌ر بیه‌وێ له‌ئیسڕایل و ڕۆژئاوا دوور
بکه‌وێته‌وه، ده‌بێ حیسابی ئه‌وه‌بکات که‌ئه‌وان دۆزی کورد‌و ئه‌رمه‌نی
له‌سه‌ر گه‌وره‌ده‌که‌ن. به‌ڵام ئه‌گه‌ر تورکیای ئه‌ردۆگان وه‌ک به‌زیره‌کانه‌له‌ئاستی
ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌هه‌لس و که‌وت ده‌که‌ن و له‌سه‌ر مه‌له‌فی کوردیش
به‌ره‌و پێشه‌وه‌چوون ئه‌نجام بده‌ن، ئه‌و کاتی ئاو و هه‌وایه‌کی تر ده‌بێت.
به‌ڵام ده‌بێ ئه‌وه‌ش بڵێین ئه‌گه‌ر تورکیا له‌مه‌و دوا وه‌ک قوتبێکی
به‌هێز له‌ناوچه‌که‌خۆی به‌ده‌ربخا ،هه‌رچی بکه‌ن و نه‌یکه‌ن ،ناکه‌وێته‌خانه‌ی
دژه‌ئه‌مه‌ریکی ، بگره‌ئیسڕایلیشی له‌گه‌ڵ. چونکه‌ئه‌گه‌ر هه‌رنه‌بێت
ئه‌وان میانڕه‌وی ئیسلامی و وڵاتانی که‌نداو له‌دژی قوتبی ئێران کۆده‌که‌نه‌وه.
کێش ناڵێ کاروکرده‌وه‌کانی ئێستای تورکی باهه‌ندێ گرژی بوونیان له‌گه‌ڵ
ئیسڕایلیشه‌وه‌پێوه‌دیار بێت ، به‌ڵام له‌کۆتاییدا ناکه‌وێته‌خانه‌ی مه‌رامی
ڕۆژئاوا.
٣/٢/٢٠٠٩
MAHDIKAWANI@YAHOO.CO.UK
|