په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

شهڕی غهززه و

ههڵوێستی نابهجێی یهکگرتوی ئیسلامیی و کۆمهڵی ئیسلامیی ..!!


ئارام حهمه ساڵح


وا بۆ دوانزه ڕۆژ ده چێت هێرشی ئاسمانی و زه وی و ده ریایی ئیسرائیل بۆ سه ر که رتی غه ززه ده ستی پێکردووه و هه تا ئێستا نزیکه ی 600 کوژراو و زیاتر له 2000 برینداری لێکه وتۆته وه ، سه ره تا ئه بێ بزانین که ئه م شه ڕه کاولکارییه خۆ به خۆ به رهه می ئایدۆلۆژیای دینه کانه و له لایه ن توندڕه وه ئیسلامییه کان و جوله که کانه وه به ڕێوه ده چێ و له ئه نجامیشدا خه ڵکانی سیڤیل و بێتاوان ده بنه قوربانیی ، له سه ر ئه م بناغه یه مه حکومکردن و داوای ڕاوه ستانی بێ به ندومه رجی ئه م شه ڕه به ئه رکی هه موو که سێکی مرۆڤدۆوست و به ویژدان ده زانرێ .

جا سه باره ت به م شه ڕه کاولکارییه یه کگرتوی ئیسلامیی کوردستان و کۆمه‌ڵی ئیسلامیی وه کو پیشه ی هه میشه ییان ، خۆیان یه کلایی کرده وه و هه ڵوێستی تێرۆریستانه و مرۆڤکوژی خۆیان ڕاگه یاند به وه ی که که وتنه بانگاشه کردن بۆ به رده وامی شه ڕو تیرۆر، به مه شه وه نه وه ستان که وتنه قاودانی گه نجا ن و لاوانی کوردستان و ئه م شه ڕه یان به غه زاو جیهادی ئیسلامیی له قه ڵه مدا ، له هه مان کاتیشدا ده ستیان کرد به ناونوسکردنی ئه و لاوانه ی که ده یانه وێ بچن بۆ فه له ستین و شانبه شانی برا موسڵمانه کانی حه ماس ..!! دژی جوله که بجه نگێن ، له لایه کی تریشه وه مه لا و پێشنوێژه کانی مزگه وته کا نیان ڕاسپارد که ڕه وایی به م شه ڕه بده ن و پڕوپاگه نده یان بۆ بکه ن ...!!

هه ر له م سۆنگه یه شه وه و چه ند ساڵێک به ر له ئێستا کاتێک که چه ند وێنه یه کی کارتۆنی له سه ر پێغه مبه ری ئیسلام محمد له دانمارک بڵاوکرایه وه ، یه کگرتوی ئیسلامیی و کۆمه‌ڵی ئیسلامیی بۆ خۆ بردنه پێشه وه و هه ماهه نگی له گه ڵ بزوتنه وه ئیسلامییه توندڕه وه کاندا له زۆربه ی شارو شارۆچکه کانی کوردستاندا خۆپیشاندانیان سازکردو که وتنه هه ڵبه زو دابه زو به رزکردنه وه ی هه مان دروشمی ئیخوان موسلیمه کان و ئێکستریمسته ئیسلامییه کان ...!!


که چی مه خابن کاتێک که حه‌سه‌ن نه سروڵا ی ڕابه ری حیزبوڵا له ڵیداونێکیدا وتی؛ کێشه ی عێراقییه کان ده ستی ئیسرائیلی تێدایه و سه رچاوه که شی له باکوری عێراقه ( که لێره دا مه به ستی هه رێمی کوردستان بوو) بێده نگیان هه ڵبژاردو فززه یان لێوه نه هات ، به هه مان شێوه ش کاتێک که یه کێتی زانایانی ئایینی کوردستان سه ردانی ڕابه ری شیعه علی سیستانیان کردو داوایان لێکرد که فتوایه ک ده ربکات بۆ ئه وه ی ئاواره کانی که رکوک بگه ڕێنه وه شوێنی خۆیان ، ئه ویش داواکه یانی ڕه تکرده وه و فتوای ده رنه کرد ، ئه مجاره ش گوێی خۆیان لێخه واندو نقه یان نه کرد وه کو نه بایان دیبێ ونه بۆران .

هه نوکه کوردستان مه ڵبه ندێکی به ناو ئازاده ..!! کێشه ی ناوخۆیی و گه نده ڵی سیاسی و ئیداری و ئابوری به ده ست ده سه ڵاتی سیاسی کوردستانه وه له گه ڵیشیاندا هه ردو حیزبه ئیسلامییه که ی کوردستان به ناخی هه موو تاکێکی کوردستاندا چۆته خواره وه ، له لایه کی تریشه وه وا بۆ چه ند ساڵێک ده چێت تۆپبارانکردن وبۆردومانکردنی ناوچه سنورییه کانی کوردستان وچیای قه ندیل له لایه ن ڕژێمی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتورکیا وه به رده وامه، ده کارێ لێره دا بپرسین ، ئایا باشتر نه بوو یه کگرتوی ئیسلامیی و کۆمه‌ڵی ئیسلامیی سه رقاڵی چاره سه رکردنی کێشه ناوخۆییه کانی کوردستان بونایه ..؟؟ یان باشتر نه بوو لاوانی کوردستان ناونوسبکه ن و بیاننێرن بۆ چیاکانی قه ندیل و پاراستنی ناوچه سنوریه کانی کوردستان ..؟؟

جێگای ئاماژه پێکردنه که شه ڕی نێوان حه ما س و ئیسرائیل به شێکه له شه ڕی نێوخۆیی فه له ستین ، له نێوان ڕێکخراوه ی فه تح به ڕابه رێتی محمود عه با س و بزوتنه وه ی حه ماس ، ئیدی خۆتێهه لقورتاندن یان خۆ به ستنه وه ی حیزبه ئیسلامییه کانی کوردستان به لایه نێکیانه وه له به رژه وه ندی کێدایه یان چ مانایه کی هه یه ..!! جگه له وه ی له لایه ک دوژمنایه تی ئیسرائیل وله لایه کی تریشه وه دوژمنایه تی به شێکی تری فه له ستینمان بۆ چێده که ن .

هه ڵوێستی چه و ت و نکوردستانیانه ی کۆمه‌ڵی ئیسلامیی و یه کگرتوی ئیسلامیی له مه ڕ رووداوه کانی ناوچه که و جیهان ،یه ک ڕاستیمان بۆ ئه سه لمێنن ئه ویش ئه وه یه که ئه مانه له ناو جه رگه ی خه ڵکی کوردستانه وه هه ڵنه قولاون به ڵکو وابه سته و به کرێگیراوی بزوتنه وه ئیسلامییه کان و وڵاتانی ناوچه که ن و هه ر ئه وانیش داینه مۆو بزوێنه ریانن بۆیه ش هێنده ی جه رگیان به بزوتنه وه ئیسلامییه کان ده سوتێ نیو هێنده جه رگیان به خه ڵکی کوردستان ناسوتێ ..!!
 

 ئه مریکا
aramhamesalh@Yahoo.com