١٠\٥\٢٠١٠
شێرکۆ بێکه‌س و ئه‌و
به‌ناو رۆشه‌نبیرانه خۆڵ ئه‌که‌نه چاوی کێ ؟

هه‌ندرێن حه‌مه‌ده‌مین
رۆژگارێکی سه‌یره گوڵم، ده‌سه‌ڵات و حزب و سیاسیه‌کانی کوردستان، چه‌ند
به ئاسانی ئه‌توانن شه‌ڕی بێ بنه‌ما و دۆڕاو به‌و به‌ناو رۆشه‌نبیرانه
بکه‌ن!!! ئه‌و هه‌ڵمه‌ته نه‌پساوه‌ی شێرکۆ بێکه‌س به‌رانبه‌ر مه‌لایه‌ک
ئه‌یکات که ناوی ده‌زگای سه‌رده‌می به‌خراپ هێناوه خه‌لکێکی ساده
بڕوای پێ بکه‌ن ئه‌ڵێین ئه‌مانه ساده و ساویلکه‌ن، ئه‌ی چی به‌و ناوه
زلانه بڵێین که خۆیان نه‌وه‌ک هه‌ر به رۆشه‌نبیر به‌لکو به رۆشه‌نبیری
رۆشه‌نبیران ئه‌زانن، من دوو رۆژ پێش ئێستا وتارێکم له ژێر ناوی (ئه‌م
به‌ناو رۆشه‌نبیرانه ئه‌گه‌ر راست ئه‌که‌ن با بایکۆتی راگه‌یاندنه‌کانی
ده‌سه‌ڵات و حزبه‌کان بکه‌ن ) له چه‌ند ماڵپه‌ڕێکی ئه‌نته‌رنێت
بڵاوکردوه، بۆ به‌یانیه‌که‌ی ته‌رمی سه‌رده‌شت عوسمانی رفێندرا‌و له
هه‌ولێر له نزیک موسڵ دۆزرایه‌وه، وامئه‌زانی شێرکۆ بێکه‌س و نمونه‌کانی
هه‌ر هیچ نه‌بێک وه‌ک شه‌رمێک له سه‌ر ئه‌م تاوانه به‌رانبه‌ر ده‌سه‌ڵات
به‌ده‌نگ دێن، که‌چی سه‌یر ئه‌که‌م شێرکۆ هه‌ر به‌دوای مه‌لا رائه‌کاو
قسه‌کانی ئه‌و مه‌لایه په‌ستی ئه‌کات، نه‌وه‌ک ئه‌و تاوانانه‌ی که
خوێن رشتنیان تیایه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش له به‌یاننامه‌ی دووه‌میدا که
تایبه‌ته به خودی مه‌لا عه‌بدولخالق، ئه‌م به‌یاننامه زۆر بێ شه‌رمانه
موجامه‌له‌ی مه‌لاکانیتر ئه‌کات و ده‌یه‌وێت وه‌ک خوێندنه‌وه‌ی که‌سه
نه‌خوێنده‌وار و ساده‌کان ئیسلامان بۆ بکات به دوو به‌ش، ئیسلامی
توندره‌و و ئیسلامی میانڕه‌و، که ئه‌مه ده‌قاوده‌ق عه‌قلیه‌ت و تێگه‌یشتنی
ده‌سه‌ڵات و سیاسیه‌کانی کوردستانه بۆ ئیسلام، سه‌یرکه‌ن ناوی عومه‌ر
چنگیانی له لیسته‌که‌دا هاتووه وه‌ک ئه‌وه‌ی که قسه‌کانی چنگیانی
زۆر له قسه‌کانی عه‌بدولخالق باشتر بن! به‌ڕاستی شه‌رمه‌زاریه که‌سێک
خۆی به رۆشه‌نبیر بزانێت و ناوی له لیستێک بێت بۆ ئازادی و مافی مرۆڤ
له‌گه‌ڵ چه‌واشه‌کارێکی وه‌ک عومه‌ر چنگیانی، ئه‌وه باشترین به‌لگه‌یه
که ئه‌وانه هه‌ر هه‌موویان له حزبه‌کانه‌وه ئاڕاسته ئه‌کرێن و مه‌به‌ستی
سه‌ره‌کیان خزمه‌تکردنی مه‌رامه سیاسیه‌کانی حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانه،
گرفتی ئه‌و به‌ناو رۆشه‌نبیرانه هه‌مان گرفتی مه‌لاکانه، به‌بێ ئه‌وه‌ی
خوێندنه‌وه‌یه‌کی وورد و فره‌وانیان بۆ ئیسلام هه‌بێت و به‌بێ ئه‌وه‌ی
تێگه‌یشتنێکی مرۆڤانه‌یان بۆ ئازادی و مافه‌کانی تاک هه‌بێت خۆیان
کردوه به نوێنه‌ر و ده‌م راستی نوسه‌ران و هونه‌رمه‌ندان و رۆشه‌نبیران،
کۆمیدیه‌تی ئه‌و به‌ناو رۆشه‌نبیرانه له‌وه‌دایه که رووکه‌شانه سه‌یری
ئیسلام ئه‌که‌ن و ئه‌یانه‌وه‌ێت ئیسلام له رووکه‌شه‌وه بگۆڕن، جورئه‌ت
و خوێندنه‌وه و توانای ئه‌وه‌یان نیه که بچنه بنچ و بنه‌وانی
ئیسلام و باس له توندڕه‌وی عه‌قلیه‌ته‌که‌ی بکه‌ن که خودی قورئانه،
تۆ که ئه‌چیته ژێر رکێفی ده‌سه‌ڵاتێک سه‌رچاوه‌که‌ی عه‌قلیه‌تی
ئیسلامه و بێ ده‌نگ ئه‌بی له به‌رانبه‌ر یاسا سه‌قت و شپڕێوه‌کانی که
ئه‌ویشیان هه‌ر سه‌رچاوه‌که‌ی ئیسلام و حزبی به‌عسه، ئه‌ی ئه‌و شه‌ڕه
خۆ تڕێنه‌ت چیه له‌گه‌ڵ مه‌لایه‌ک و گروپێکی سیاسی؟؟ مه‌گه‌ر ئێوه
رۆشه‌نبیرن یان که‌سانێکی حزبین و شه‌ڕه حزبانێ له ژێر ناوی رۆشه‌نبیری
ئه‌که‌ن؟؟!!
جارێکی‌تر داوا له فکره گه‌نجه‌کان ئه‌که‌م که ئاگاداری خۆیان بن
خوێندنه‌وه‌یه‌کی وورتر بۆ ئه‌و به‌ناو رۆشه‌نبیرانه بکه‌ن، چونکه من
پێم وایه ئه‌مانه دارده‌ستی سیاسیه‌کانن و ئه‌وه‌ی سیاسیه‌کان له‌گه‌ڵ
ئێوه‌یان پێ ناکرێت و ناتوانن فکری گه‌نجانه‌ی ئێوه له رێگای کادیره
حزبیه‌کان له خشته ببه‌ن،ئه‌وا ئه‌و داروده‌سه‌ته به‌ناو رۆشه‌نبیرانه
به‌کاردێنن بۆ فریودانتان، بۆیه پێویسته هه‌موومان به‌و پرسیاره
رووبه‌ڕوویان ببینه‌وه، بۆ له ئاست ئه‌و هه‌موو پێشێلکاریانه‌ی ده‌سه‌ڵات
و حزبه‌کان ئه‌و هه‌ڵوێسته پێداگره‌یان نیه که هیچ نه‌بێت بگاته
ئاستی بایکۆتکردنی راگه‌یاندنه‌کانیان؟ بۆ ته‌نها به ده‌رکردنی به‌یاننامه‌یه‌ک
دژی تێپه‌ڕاندنی ده‌ستور کۆتای‌یان به کاره‌کانیان هێنا؟ بۆ پێیان دانه‌گرت
له‌سه‌ر ده‌سکاری کردنی ئه‌و هه‌موو خاڵه دواکه‌وتوو کۆنه‌په‌رستیانه‌ی
ناو ده‌ستور و بۆ ناتوانن فشار له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات دروست بکه‌ن بۆ ته‌واو
بنبڕکردنی یاساکانی سه‌رده‌می به‌عس که ته‌واوی له دژی ئازادی و مافی
مرۆڤن.
ئه‌م مه‌هزه‌له‌یه تاکه‌ی به‌رده‌وام ئه‌بێت؟ ئه‌م تێکه‌ڵ به‌یه‌کتر
کردنه‌ی ره‌ش و سپی کێ ئه‌یکات؟ بۆ ئه‌بێت ته‌ڕ و ووشک به‌یه‌که‌وه
بسوتێندرێت؟ تاکه‌ی خوێنه‌وار و نوسه‌ری کورد وه‌ک خه‌لکه ساده‌که
موجامه‌له‌ی یه‌کتر ئه‌که‌ن؟ تاکه‌ی رۆشه‌نبیران و هونه‌رمه‌ندان خۆیان
بچوک ئه‌که‌نه‌وه بۆ که‌سه بیر ته‌سکه‌کانی حزب؟ تاکه‌ی به دۆڵ و
زوڕنای سیاسیه‌کان هه‌ڵئه‌په‌ڕن؟
بیره پیر و سواو دواکه‌وتوه‌که‌ی رۆشه‌نبیری کورد که زاده‌ی ئه‌قلی
سیاسیه ئه‌بێت کۆتایی پێ بێت و بیره گه‌نج و سه‌رده‌میه‌که‌ی جێگای
بگرێته‌وه، ئه‌وه‌ش ته‌نها به‌و رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌یه ئه‌بێت که
سنوره‌کانی موجامه‌له و شه‌رم و به پیرۆز زانین تێکبشکێندرێن و هه‌موو
دوو روویه‌کان په‌رده‌یان له‌سه‌ر لابدرێت و له ململانه‌ی فکر و تێگه‌یشتن
ئازایانه و ئازادانه بێینه مه‌یدان.
ماڵپه‌ڕی هه‌ندرێن
حه‌مه‌ده‌مین
|