١٧\۴\٢٠١٠
شه‌رمه‌زارییه‌کی
دیکه‌ی ناسیۆنالیزم و نه‌ته‌وه‌په‌رستی!
- له په‌راوێزی هێنانه‌وه‌ی ته‌رمی
منداڵانی ئه‌نفالکراودا -

موحسین که‌ریم
له‌مرۆژانه‌دا میدیاکان هه‌واڵی هێنانه‌وه‌ی ته‌رمی 104 منداڵ و دوو
ژنی سکپڕیان بۆ شارۆچکه‌ی چه‌مچه‌ماڵ بڵاوکرده‌وه که له‌کاره‌ساتی به‌دناوی
ئه‌نفالدا گیانیان له‌ده‌ستدابوو. قوربانیه‌کان که ته‌مه‌نیان له‌نێوان
5 مانگ بۆ ده‌ساڵدایه، خه‌ڵکی ناوچه‌کانی ده‌روبه‌ری چه‌مچه‌ماڵن که
22 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌لایه‌ن سوپای عێراق و چه‌کداره‌کانی ئه‌فواج خه‌فیفه‌وه
له‌گه‌ڵ که‌سوکاریاندا ده‌ستگیرکراون و له‌سه‌ربازگه‌یه‌کی قه‌زای
دوبزدا زیندانیکرابوون. هه‌موویان به‌هۆی برسێتی و نه‌خۆشیه‌وه
گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و پاش ئه‌وه‌ی ته‌رمه‌کانیان له‌لایه‌ن پاسه‌وانانی
سه‌ربازگه‌که‌وه فڕێ دراوه له‌لایه‌ن خه‌ڵکی ناوچه‌که‌وه نێژرابوون!
خه‌ڵکی ناوچه‌که باسیشیان له‌وه کردوه که ئه‌وان کاتی خۆی ته‌رمی
272 منداڵیان ناشتوه!
ئه‌وه چ بزوتنه‌وه‌یه‌که، چ ده‌سه‌ڵاتێکه، چ ئایدیۆلۆژیا‌و چ
بۆچونێکه، چ سیاسیه‌ت و چ ویژدانێکی سیاسیه، چ سه‌رکرده‌و ده‌سه‌ڵاتدارێکه
و چ سیفه‌تێکی له‌گه‌ڵ ئینساندا هاوبه‌شه‌و چی له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵه دڕنده‌کاندا
جیاوازه که سزای که‌سانێک له‌سه‌ر کرده‌وه‌و "تاوان"ی که‌سانێکی تر
ده‌دات، نه‌خوازه‌ڵا سزای مه‌رگ!؟ ئه‌وه رژێمی دڕنده‌ی به‌عس، نوێنه‌ری
سیاسی ناسیۆنالیزمی عه‌ره‌بی بوو که ته‌نها نه‌ته‌وه‌په‌رستی و قین‌و
رقی نه‌ته‌وه‌یی له‌گه‌ڵ هاوچینه‌کانیدا له‌ناو ناسیۆنالیسته ره‌نگاوره‌نگه‌کانی
دنیادا وه‌کو یه‌ک بوو! ئه‌وه شه‌مه‌زاری ناسیۆنالیستی و کینه‌و رقه
له غه‌یره‌خۆیی که ئه‌و رژێمه هاره‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رکرده‌کان و حیزبه‌کان
و ده‌سه‌لات و ده‌وڵه‌ته نه‌ته‌وه‌په‌رست و ناسیۆنالیستیه‌کاندا کۆده‌کرده‌وه.
کاره‌ساتی ئه‌نفال وه‌کو تاوانێکی گه‌وره‌و بێبه‌زه‌ییانه‌ی رژێمی
دڕنده‌و هاری به‌عس دژ به خه‌ڵکی ناوچه گوندنشینه‌کانی کوردستان بۆ
خه‌ڵکی کوردستان و عێراق و بگره تاراده‌یه‌کیش ناوچه‌که‌و دنیاش هیچ
گومانێکی له‌سه‌ر نیه. ته‌نانه‌ت ناسیۆنالیسته عه‌ره‌به‌کانیش ناتوانن
به‌ره‌سمی و راشکاوی ئینکاری بکه‌ن یان پاساوی بده‌ن. به‌ڵام ئه‌وه به‌ته‌نها
به‌س نیه که وه‌کو تاوانێکی رژێم ته‌ماشا بکرێ، به‌تایبه‌تی کاتێک له‌لایه‌ن
حیزب ولایه‌نه بۆرژواییه‌کانی عێراق کوردستانه‌وه، به ناسیۆنالیستی
وئیسلامیه‌وه، رژێمی به‌عس به رژێمی سه‌دام پێکده‌گرن. به‌وپێیه‌ش هه‌موو
کاره‌ساتو تاوانه‌کان ده‌چێته ملی دیکتاتۆرێک و ئیتر سیسته‌م و ده‌سه‌ڵاتێکی
سیاسی و بیروبۆچون و ئایدۆلۆژیایه‌ک که له‌پشتی ئه‌و سیسته‌م و ده‌سه‌ڵاته
سیاسیه‌وه بوه و ئه‌وا تاوانه‌ی ئه‌نجامداوه، پاکانه‌ده‌کرێت و
پاکیزه‌و پیرۆز ده‌هێڵرێته‌وه!
رژێمی به‌عس، رژێمێکی دڕنده‌و هاری بۆرژوازی عێراقی بوو که له‌سه‌ر
پایه‌ی ناسیۆنالیزمی عه‌ره‌بی دامه‌زرابوو. ئایدۆلۆژیای به‌عس
ناسیۆنالیزمی عه‌ره‌بی بوو که هه‌ویه‌تی ده‌سه‌ڵات و ده‌وڵه‌تی عێراقی
بۆ زیاتر له‌سێ ده‌یه دیاریکردبوو. ره‌گه‌زپه‌رستی و شۆڤێنیزم جه‌وهه‌ریش
ئه‌و ناسیۆنالیزمه بوو.
22 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، ئه‌م شۆڤێنزمه نه‌ته‌وه‌ییه‌ی ناسیۆنالیزمی عه‌ره‌بی
که له‌رژێمی به‌عسدا خۆی پێناسه‌کردبوو، له‌شه‌رێکی ده‌ره‌کی هه‌شت
ساڵه‌یدا له‌گه‌ڵ نه‌یاره ناوچه‌یی و ته‌قلیدیه‌که‌یدا، رژێمی ئێران،
ده‌ماری مه‌زنخوازیه‌که‌ی به‌رامبه‌ر به‌پێدرێژکردنی نه‌یاره ناوخۆییه‌که‌ی،
واته ناسیۆنالیزمی کورد، گرژوئه‌ستورده‌بێت.
سه‌ره‌نجام له‌گه‌ڵ تۆڵه‌کردنه‌وه‌ی
هاوکاریکردنی دوژمنی نه‌ته‌وه‌و نیشتمان له‌نه‌یاره ناوخۆییه‌که‌ی هه‌زاران
ئینسانی مه‌ده‌نی و بێ‌تاوان و بێده‌سه‌ڵاتی هاوزمانی نه‌یاره‌که‌شی له‌ناو
رق و کینه‌ی خۆیدا هه‌ڵده‌لوشێت! تاوانی ئه‌نفالیش وه‌کو تاوانی هه‌ڵه‌بجه،
تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی رژێمی ناسیۆنال-شۆڤێنیستی به‌عس بوو له بزووتنه‌وه‌ی
کوردایه‌تی له‌سه‌ر"خیانه‌تی نیشتمانی"و هاوکاریکردنی دوژمن که له‌گه‌ڵیدا
هه‌زاران ئینسان ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌زمانی ئه‌وان ده‌دوان سزای
مه‌رگیان به‌سه‌ردادرا!
سزای ده‌رونیی ژنان ومنداڵان، برسیکردن و نه‌خۆشخستن و مه‌رگی شێنه‌یی
منداڵان، دابڕینی باوکان له منداڵان و له هاوسه‌ره‌کانیان و دواتر به‌کۆمه‌ڵکوشتنیان،
له‌یه‌ک ووته‌دا ئه‌نفالکردنی خه‌ڵکی مه‌ده‌نی و بێتاوانی دێهاته‌کانی
کوردستان مۆرێکی ره‌ش ده‌دات له ته‌وێڵی ناسیۆنالیزمی عه‌ره‌بی و
شۆڤێنیزم و ره‌گه‌زپه‌رستی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه. ئه‌وه‌ی که تاوانباره
له کاره‌ساتی ئه‌نفال و سه‌رجه‌م کاره‌ساته‌کانی دیکه‌ی به‌سه‌ر خه‌ڵکی
کوردستاندا هاتوه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌نده‌وه، نه‌ته‌وه‌په‌رستی
و مه‌زنخوازی نه‌ته‌وه‌یی ناسیۆنالیزمی عه‌ره‌بیه، نه‌ک ته‌نها حیزب و
که‌سایه‌تیه‌کی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه.
ئه‌گه‌ر ئه‌نفال هه‌ویه‌ی ریسوایی مه‌زنخوازیی نه‌ته‌وه‌په‌رستی عه‌ره‌بی
بێت. ئه‌وا نمونه‌یه‌کی نامه‌سئولی و بێده‌ربه‌ستی بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تیشه
به‌رامبه‌ر به ژیان و گیانی خه‌ڵک! ئه‌گه‌ر کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه به
ئیعترافی تاله‌بانی و نه‌وشیروان نمونه‌یه‌کی بێده‌ربه‌ستی و یاریکردنی
ئه‌و هێزانه‌ی کوردایه‌تی بوو به سه‌روماڵی خه‌ڵکه‌وه، ئه‌وا ئه‌نفالیش
به هه‌مانشێوه ئه‌ڵقه‌یه‌کی دیکه‌ی زنجیره‌ی تراژیدیای گه‌مه‌ی
بزوتنه‌وه‌ی ناسیۆنالیزمی کوردبوو به گیانی خه‌ڵکه‌وه. به‌پێی
ئیعترافی نه‌وشیروان، کاتێک هێزێکی یه‌کێتی به فه‌رمانده‌یی خۆی له‌گه‌ڵ
سوپای پاسداران‌دا دێبه‌دێ خۆیان ده‌گه‌یه‌ننه چاڵه نه‌وته‌کانی نزیک
که‌رکوک و چه‌ند ئارپیجی و هاوه‌نێک ده‌نێن به چه‌ند بیرێکه‌وه،
ئاکامه‌که‌ی وێرانکردنی دێهاته‌کانی ئه‌و مه‌سیره ده‌بێ که ئه‌وهێزه‌ی
پێدا تێپه‌ڕبوبوو له‌گه‌ڵ ئه‌نفالکردنی دانیشتوانه‌که‌ی، دواتریش سه‌رجه‌م
دێهاته سنوریه‌کانی کوردستان.
حیزبه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی تائێستاش درێژه به‌و سیاسه‌تی بێده‌ربه‌ستیه‌یان
به‌رامبه‌ر به گیان و ژیان و ئاینده‌ی خه‌ڵکی وکوردستان ده‌ده‌ن.
هێشتنه‌وه‌و به‌ستنه‌وه‌ی کوردستان به ده‌وله‌تی عێراقه‌وه که نه‌ک
تروسکایی ئاینده‌یه‌کی ئارام و مافێکی یه‌کسان و ژیانێکی خۆشگوزه‌رانی
بۆ‌خه‌ڵکی کوردستان تێدا به‌دی ناکرێ، به‌ڵکو کوردستان و خه‌ڵکه‌که‌ی
له‌به‌رده‌م کێشمه‌کێشی نه‌ته‌وه‌یی و ئاینده‌یه‌کی تاریک و ته‌نانه‌ت
خوێناویدا راده‌گرێ. هه‌مان ئه‌و بنه‌ما فکری و ئایدۆلۆژی و سیاسییه‌ی
که خه‌ڵکی وکوردستانی پێ ئه‌نفالکرا وه‌کو خۆی و خراپتریش ماوه‌ته‌وه.
رووخانی رژێمی به‌عس و دادگایی‌کردنی سه‌رانی ئه‌و رژێمه نه‌گه‌یشته
دادگایی‌کردنی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و بزوتنه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌ی
بۆرژوازی عێراقی که رژێمی به‌عسی کردبوه نوێنه‌ری سیاسی و سه‌دامیشی
کردبوه رابه‌رو سه‌رکرده‌ی خۆی. پاش چه‌ند ساڵ له روخانی ئه‌و رژێمه،
نه‌ک ئیسلامی سیاسی میراتگری ناسیۆنالیزمی عه‌ره‌ب یه‌کێکه له خاوه‌نه
سه‌ره‌کیه‌کانی نه‌خشه‌ی سیاسی عێراق، به‌ڵکو ناسیۆنالیزمی عه‌ره‌بی
وورده وررده خۆی بۆ ناو گۆڕه‌پانی سیاسه‌ت و ده‌سه‌ڵات له عێراقدا
ئاماده ده‌کاته‌وه. له دنیای واقیعدا و له نزیک ماوه‌دا، هیچ
ئاسۆیه‌ک بۆئه‌وه‌ی خه‌ڵکی کوردستان خاوه‌نی مافی هاوڵاتی یه‌کسان بن
له عێراقدا به‌دی ناکرێ !
لێره‌وه به‌وئاکامه ده‌گه‌ین که ته‌نها وه‌فادارییه‌ک بۆ گیانی ئه‌و
ده‌یان هه‌زار ئینسانه بێ‌تاوان و ئه‌و هه‌زاران منداڵ و ژنی سکپڕ و
پیرو به‌ساڵاچوانه‌ی که به‌ر که‌ڵبه‌ی دڕنده‌یی شۆڤێنیزمی عه‌ره‌بی که‌وتن،
ئه‌وه‌یه که ژیان و ئاینده‌ی که‌سوکاریان و ئاینده‌ی سیاسیی سه‌رجه‌م
خه‌ڵکی وکوردستان له‌و گێژاوه‌ی گرێدانه‌وه‌یه به‌عێراقه‌وه ده‌ربکێشین.
بانگه‌وازی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان و پیکهێنانی ده‌وڵه‌تی کوردستان بکه‌ین
که تیایدا ژیانێکی ئارام و ئاسوده‌و یه‌کسان بۆ هه‌موو هاوڵاتیانی
بێگوێدانه ره‌گه‌زو زمان و بنه‌چه‌یان، دابین بکه‌ین تا ئیتر منداڵان
له دایک‌و باوکیان جیانه‌کرێنه‌وه‌و لاشه‌ی ناسکیان نه‌کرێته خۆراکی
سه‌گه‌ره‌شه‌کانی سه‌ربازگه‌کانی ناسیۆنالیزم و شۆڤێنیزم! حکومه‌تی هه‌رێمیش
هه‌رئێستا ئه‌رکیه‌تی که ژیانێکی شایسته‌و هاوچه‌رخ بۆ به‌جێماوه‌کانی
ئه‌نفال دابین بکات و له‌وه زیاتر بێده‌ربه‌ستی به‌رامبه‌ر به‌و
ئینسانه دڵشکاوو کاره‌ساتباره درێژه پێنه‌دات!
13/04/2010
|