٣١\١٠\٢٠١٠
شه‌ڕ.

ره‌سول سه‌فه‌ریانی
له‌نزیکه‌ی خۆرداچوندا،سه‌رنجه‌کان که‌لی ده‌گرت. په‌نجێره‌کان ئه‌یانروانی
بۆ لارێکه‌ی به‌رانبه‌ریان. منداڵه‌کان به ئه‌سپایی ده‌یانچپان به
گوێی یه‌کدا و پاشان سه‌ریان به‌ره‌و ته‌پۆڵکه‌که وه‌رده‌گه‌ڕان.
ناسراوی چاوی هه‌مویان بوون.ده‌یانناسین و نه‌یانده‌ناسین.هه‌رچه‌ند نه‌ناسراو
بوون، به‌ڵام ره‌نگه له‌به‌رئه‌وه‌ی له چه‌شنی خۆیان بوون هه‌ست به
ناسراوییان ده‌کرا. منداڵان و، زۆرجار گه‌وره‌کانیش ده‌یانگوت خۆزگه
له‌گه‌ڵیان ده‌بووین تا بمزانیبایێت بۆکوێ ده‌چن و چی ده‌که‌ن. یان
چۆنی ده‌که‌ن ...، به‌ڵام جگه له ئاوی کانیاوه بچکۆله‌که‌ی سه‌ررێگاکه‌یان
نه‌بێت،هیچکه‌س و هیچ شتێک له‌گه‌ڵ خۆیان نابه‌ن. بێده‌نگ ده‌ڕۆن. هه‌رته‌نیا
رۆیشتنیان ده‌بیندرێت و که‌س گه‌ڕاننه‌وه‌یانی نه‌بینیوه. ئاخر که
خۆر داچوو، له دووره‌وه ره‌نگه زۆریش دوور نا، ده‌نگی ته‌قه ده‌بیسرێت.
*
* *
خۆری گه‌رم و تین خۆشی لای ئێوارانی ده‌مه‌و
پاییز، به بالایانیدا ده‌ڕوانی. ئه‌وان سه‌رده‌که‌وتن و ئه‌ویش ده‌نیشت.
که‌ل به‌رز و رێگا به‌رده‌لاخ بوو. به‌ریزێکدا ده‌ڕۆیشتن. ئه‌ویش که‌وتبووه
نێوان ریزه‌که. چه‌که‌که‌ی به‌ده‌سته‌وه بوو، ریزێک فیشه‌ک به‌ده‌ورخۆیدا
به‌ستبوو.
ئه‌و هه‌میشه رووناکی و تیشکی هه‌تاوی خۆشده‌ویست. به‌تایبه‌ت هه‌تاوی
نه‌رم و نیانی پاییز. به‌ڵام ئێستا نه‌ده‌کرا زۆر خۆی له‌به‌رتاودا ده‌ربخات.
له‌رۆژدا خۆیان ده‌شارده‌وه و له‌گه‌ڵ داچوونی خۆر ده‌رده‌که‌وتن. ده‌رده‌که‌وتن
بۆ ئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنن که هه‌ن.
ئێمه هه‌ین چون ده‌لاقه‌کان ده‌مان بینن، چون تاو سێبه‌رمان لێده‌خات.
یان باشتره بڵێم ئێمه هه‌ین، چون شه‌و بۆ ئه‌وان ترسناک ده‌که‌ین.
یان ره‌نگه بوونمان به‌وه بێت که منداڵه‌کان به‌یانی شوێن پێمان ده‌گرن
بۆ گه‌یشتن و دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و شوێنه که ئێمه ده‌مانه‌ویست بچین. به‌ڵام
ئه‌گه‌ر ئه‌وانیش بگه‌نه هه‌ر ئه‌م جێگه‌ی ئێمه، خۆ ئه‌مه بوون نییه.
ئه‌مه مانای ژیان نییه. ئه‌وه‌ی که من ترس بۆ به‌رانبه‌ره‌که‌م ساز
بکه‌م و به نه‌بوونی ئه‌و بوونی خۆم بسه‌لمێنم، ئه‌مه یانی نه‌بوون.
چون بوونی من کاتێکه که به‌رانبه‌رێکم ببێت، که کرده‌وه‌م دژکرده‌وه‌یه‌کی
لێبکه‌ویته‌وه، که ده‌نگم به ده‌نگێک وه‌ڵام بگرێت. ئه‌گینا ئه‌مه
ده‌مباته چۆڵی و به‌تاڵی. وه‌ک ئێستای ئێمه، ئه‌وانیش ده‌ڕژێنه نێو
شه‌و و ون ده‌بن.
ئه‌مه که‌ی "بوون"ه که له‌رۆژ و ده‌رکه‌وتن و بینین بترسین. شه‌ویش
خۆ که‌س نابینین. ئه‌وه‌ش بێته به‌رچاومان به زبانی گولله ده‌یدوێنین
و ده‌ماندوێنێت. مه‌ودای نێوان "مان" و "نه‌مان" له‌م رێگه‌ی ئێمه‌دا
بینین و نه‌بینینه‌که، یان بیستن و نه‌بیستنێکه. پێکان و پێکرانێکه.
ده‌رفه‌ت دووپات نابێته‌وه، هه‌ڵه، قه‌ره‌بوو ناگرێته‌خۆ. شه‌و مردن
سامناک ده‌کات و ترس گه‌وره‌تر، به‌ڵام سیمای قیزه‌ونی کوشتن داده‌پۆشێت
و به‌زه‌یی ون ده‌کات.
ئێمه قوماربازین. هه‌موو شه‌وێک ده‌چینه قومارخانه، یان رووتیان ده‌که‌ینه‌وه
له ژین یان گیرفانی له‌شمان له دووا دڵۆپه‌کانی ژین خاڵی ده‌که‌نه‌وه.
ئه‌مشه‌ویش و شه‌وانیتریش و...، به‌ڵام ...
له‌دوا هه‌وراز سه‌رکه‌وتن. جیهانیش گه‌یشتبوه ده‌سه‌ڵاتی شه‌و. تا
شوێنی دیاریکراو جگه‌ره‌کێشێکی مابوو. بێ خشه پێیان هه‌ڵده‌گرت و به
ئه‌س ... پا ... ی ی بۆ به ره وه ...
*
* *
نانی ئێواره‌یان خواردبوو، سه‌ری به‌سه‌ر
کتێبه باخه‌ڵییه‌که‌یه‌وه بوو که بانگیان کرد بۆ ئه‌وه‌ی بچێته
نۆره پاسه‌وانییه‌که‌ی. کتێبه‌که‌ی خنی به‌ژێر سه‌رنای سه‌رته‌خته‌که‌یدا
و چوو چه‌که‌که‌ی هه‌ڵگرت و به‌ره‌و شوێنه‌که‌ی که له‌لای خوارووی ته‌پۆڵکه‌که‌ی
شوێنی پایگاکه‌یان هه‌ڵکه‌وتبوو، وه‌رێکه‌وت. به‌ده‌وری شوێنه‌که‌یاندا
چه‌ن ریز سیمی خاردار چنرابوو که نێوانیان پڕ بوو له مینی چێنراو.
ئیتر تاریکی کردبوو. له‌به‌رخۆیه‌وه وتی به‌زیاد نه‌بیت، پاییز و
زستان تا لاده‌که‌یته‌وه تاریکه. هه‌تابووه رقم له پاییز و زستان
بووه. ئێستا له‌م به‌قوڕگیراوه‌دا که نه بۆنی ژیان دێت و نه ره‌نگی
ده‌بینرێت. وه‌ک حه‌یوانی دڕنده له حه‌سارێکی سیمچن و به‌رز و ده‌ورچۆڵدا،
قه‌ره‌نتینه کراوین. به‌م شێوه له‌ژین و هه‌ست به‌تاڵمان ده‌که‌نه‌وه.
پیاو ورده ورده وای لێدێت که رقی له هه‌موو که‌س و هه‌موو شتێک ده‌بێت.
ئاخر لێره ژیان و بوون ته‌نیا له‌نێوان ئه‌وته‌لبه‌نده‌دا کورتکراوه‌ته‌وه.
هه‌ربه‌کورتی شوێنه‌که‌مان، بیریشمان به‌رته‌سک ده‌بێته‌وه. وامان
لێهاتووه هه‌موو بیر و باوڕێکمان بووه به‌وه که که‌ی کاتی مه‌ره‌خه‌سیمان
دێت و بچینه‌وه ناو بنه‌ماڵه‌که‌مان. پیاو ده‌بێته ماشین و ده‌کرێت
کونترۆلی بکه‌یت و چۆنت پێخۆشه لێی بخوڕیت. ئه‌گینا بۆ ده‌بێت ئێمه
لێره بین. بۆ ئه‌وه‌ی بڵێین ئێره‌مان به‌ده‌سته‌وه‌یه و بوونمان بسه‌لمێنین؟
بۆ ئه‌وه‌ی به‌ر به بوونێکیتر بگرین؟ ئه‌م جله‌مان ده‌که‌نه‌به‌ر و سه‌رمان
ده‌تاشن و عه‌قڵیشمان ده‌وێستێنن، ئیتر بۆت نییه پرسیار بکه‌یت. یانی
بۆت نییه بیر بکه‌یته‌وه. ئاخر پرسیار له‌بیرکردنه‌وه دروست ده‌بێت.
به له‌به‌رکردنی ئه‌وجلانه سنوورێک له نێوان ئێمه‌و خه‌ڵکدا ده‌کێشن.
سنوورێکی "سڵ"اوی. به‌مشێوه له‌یه‌کترمان نامۆده‌که‌ن، دوورمان ده‌خه‌نه‌وه
و دیوارێکی بێباوه‌ڕیمان بۆداده‌نێن. من ئه‌مه‌م له نیگای خه‌ڵکی ده‌وروبه‌ردا
بینیووه.
گه‌یشته شوێنی نیگابانییه‌که‌ی، ماندوونه‌بوونی هاوڕێکه‌ی کرد.
هاوڕێکه‌ی چوو بۆ پشوو. ئه‌میش سه‌یرێکی شوێنه‌که‌ی خۆی کرد و چاوێکیشی
به‌دوری خۆیدا خشاند. به‌ڵام شه‌و، هه‌موو لایه‌کی داپۆشیبوو. چاو بڕی
زۆری نه‌ده‌کرد. ته‌نیا له‌ده‌لاقه‌ی بیستنه‌وه ده‌کرا ئاگاداری
رووداوه‌کان بیت.
ئه‌مشه‌و مانگه‌شه‌ویش له‌ماڵ نییه، بۆیه وا یه‌کجار هه‌ست به ته‌نیایی
ده‌که‌م. ئینسان کاتێک ته‌نیا بێت، ئه‌ویش له‌وه‌ها شه‌و و شوێنێکدا،
ترس زۆرتر له هه‌میشه ده‌وری ده‌دات. لێره هه‌رشتێک هێمنی و بێده‌نگی
بشڵه‌ژێنێت، ترس ئه‌ماسێنێت. شنه‌ی با و پچه‌ی گه‌ڵایێک کۆرپه‌ی ترس ئه‌کاته
دێوی خۆف.
ئه‌م شه‌وه ئه‌نگوسته چاوانه بۆ ئه‌وان باشتره. ئه‌وان که ده‌ڵێیت
گیانیان له‌به‌ردا نییه، ترسیش لێیان ده‌ترسێت. ئه‌گه‌ر ئه‌وان نه‌بن
ئێمـ ... باش، بۆ ئه‌وان نه‌بن؟ بۆ من یان ئێمه ببین؟ "ئه‌وان دژی
ئێمه‌ن" ئه‌مه سه‌دان جار سه‌رۆکه‌که‌مان وتوویه‌تی. بێ ئه‌وه‌ی ئه‌وان
ببینم یان بیانناسم،ده‌بنه دوژمنم. ئه‌وه‌نده‌یان بۆ دووپات کردوینه‌ته‌وه
که بووه‌ته بڕوامان. بۆ دوژمنی منن؟ من کێم؟ دوژمنی منن یان هی ئه‌م
جلانه؟ یان ئه‌و سیسته‌مه‌ی ئه‌م جلانه ده‌یپارێزن؟ ئه‌وان من ناناسن.
ئه‌گه‌ر ئه‌م جلانه‌م له‌به‌ردا نه‌بێت، هیچ جیاوازیێکم له‌گه‌ڵ ئه‌و
خه‌ڵکه‌ی دی نییه. ئه‌ی بۆ ده‌بێت من بکوژن، یان بۆ من ئه‌وان بکوژم؟
خۆ ئه‌گه‌ر منیش بکوژن به‌یانی زوو که‌سێک تر دێنن و جله‌کانی منی له‌به‌رده‌که‌ن
و له‌م شوێنه دایده‌نێن. که‌وابوو ئه‌م "ئێمه" ی که سه‌رۆکه‌کانمان
ده‌یڵێن هه‌ر ده‌مێنێت. یانی شه‌ڕ به‌رده‌وام ده‌بێت. تا "ئێمه" و "ئه‌وان"
ێک ببێت، تا گولله زبانی قسه‌کردنمان بێت، تا "بوون" ێک به "نه‌بوون"
ێک بسه‌لمێندرێت،ئه‌م شه‌ڕانه ده‌بێت. خۆزگه‌م به شه‌هرام که به‌یانی
ته‌واوی ده‌بێت و ده‌رواته‌وه بۆ مه‌شهه‌د و لای بنه‌ماڵه‌که‌ی و له‌م
دڵه‌ڕاوکێ رزگاری ده‌بێت. هه‌رچه‌ند زۆرجار وتوویه‌تی که ئێره‌م پێ
خۆشه و له‌وانه‌یه پاش ته‌واوبوونی سه‌ربازییه‌که‌م بێمه‌وه بۆ ئێره
و لێره ژن بێنم و لێره بژیم.ئه‌و ده‌ڵێت که خه‌ڵکی ئێره دڵیان وه‌ک
هه‌واکه‌یان پاکه.
*
* *
هه‌موویان به‌گوێره‌ی بڕیاری پێشوو، شوێنی
تایبه‌تی خۆیان گرتبوو. ئه‌ویش نزیکترین که‌س بوو به شوێنی نیگابانییه‌که‌ی
ئه‌و. قه‌رار وابوو به هاوێشتنی ئارپیجی شه‌ڕ ده‌س پێ بکه‌ن. بۆیه که‌س
بۆی نه‌بوو پێشتر ته‌قه بکات.
ده‌ڵێی شتێکی بیستبوو، دڵه‌راوکه و ترسێکی تایبه‌ت ده‌وری لێدابوو. هه‌ستا
چووه ده‌ره‌وه و سوڕێکی خوارد به ده‌وری خۆیدا، به‌ڵام په‌رده‌ی
تاریکی ئیزنی بینینی نه‌ده‌دا. هه‌ستی به خشه‌یێکی نه‌رم کرد، به‌خۆی
وت که مه‌ترسه ئه‌وه هه‌ر رێویه‌که‌ی شه‌وانی پێشووه که دێت و له‌م
رێگاوه ده‌چێته ناودێ. به ئارامی و له‌دڵ خۆیدا وتی تۆش له‌وان
خراپتر مافی گه‌ڕانی رۆژانه‌ت لێ زه‌وت کراوه. به‌ڵام که‌س ناتوانێت
شه‌وت لێ بستێنێته‌وه. بڕۆ به‌س نییه تۆ بۆ خۆت راوده‌که‌ی، هیوادارم
به ده‌ستی پڕه‌وه بگه‌ڕیته‌وه.
شه‌وقی کزی چراکه‌ی نێو پایگاکه که له په‌نجه‌ره زۆر بچوکه‌که‌وه
ده‌هاته‌ده‌ر، تا ده‌هات کاڵترده‌بووه‌وه و نزیک سه‌نگه‌ره‌که ون ده‌بوو.
به‌ڵام ده‌کرا وه‌ک تارمایی هه‌ست به جوڵه‌ی بکات. وتی ده‌بێ من تۆ له‌جوڵه
بخه‌م بۆ ئه‌وه‌ی خۆم ئه‌مشه‌و له‌م قوماره‌دا دۆڕاو نه‌بم. به‌ڵام چ
تۆ بکوژرێیت چ من، که‌سمان براوه نین. براوه‌کان ئێستا له‌خه‌وی
شیریندان. وشه‌ی شیرین، بردیه‌وه لای ده‌ستگیرانه‌که‌ی.ئێستا "شیرین
" یش له خه‌ودایه،یان ره‌نگه دڵی له‌لای من بێت و ....
گرمه‌یه‌ک دونیای بێده‌نگی گڕدا و په‌رده‌ی شه‌و هه‌زاران کونی سوری
گڕی گولله‌ی تێچوو.خه‌یاڵه‌کان بچران،خه‌وه‌کان زڕان. مه‌رگ عه‌ربه‌ده‌ی
ده‌کێشا. ئاوات وه‌ک گوڵێکی سوتاو و هه‌ڵپروزاو بێده‌ماخ که‌وتبوو. ترس
تا به‌یانی زاڵ و بێ ره‌قیب بوو. خه‌و له‌گه‌ڵ باڵنده‌کانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره
دای له‌شه‌قه‌ی باڵ. شووشه‌ی بێده‌نگی وا شکابوو، هه‌تا خۆرکه‌وتن خڕه‌ی
ده‌هات.
به‌یانی ئه‌م هه‌واڵه بیسرا: له هه‌ڵمه‌تێکی قاره‌مانانه‌دا ده‌یان
که‌س له به‌کرێگیراوان کوژران و بریندار بوون. به‌داخه‌وه هاوڕێی
قاره‌مان و خاوه‌ن بڕوای پۆڵایین به خه‌باتی حزبه‌که‌مان هاوڕێ ...
چاوی کرده‌وه. وڕ بوو، به‌ڵام ئوکسیژنه‌که‌ی به‌رده‌می و که‌سه‌کانی
ده‌ور و به‌ر تێیانگه‌یاند که له کوێیه. ورده ورده بیری هاته‌وه.
پاشان بۆیان گێڕاوه که شه‌هرام و دوو که‌سیتر کوژراون.
ئۆکتۆبەری 2010
ماڵپه‌ڕی ره‌سول سه‌فه‌ریانی
|