١١\٧\٢٠١٠ شێر و خەت.
لە رۆژانێ دیواریش گوێی هەبوو.. بۆ نیشتمان دەژیاین و دەمردین، بۆ ئەو دەسەڵاتە شلۆقەی ئەمرۆمان، ئێستاش رشانەوەم بە رابردووی خۆم دێ و زۆر نەمابوو لە تڕێ سەی بچم، رێکەوت واهات.. سفر ، سفر ، ئاروو بە دەست بۆی دەرچم، زەرەر لە نیوەش بگەرێتەوە هەر قازانجە، شوکر کەرێک بووم و نەیانتڕاندم.
زۆرم پێ سەیرە ئەمرۆ ردێن بە گووێک هەرزەکارێک هەردەخەلەتێنێ و باسی گەشتە خەیاڵیی و حەفتا و دوو بوخچەی نەکراوە و ئەو دونیا سەیر و سەمەرەیە کە لە هیچ فیلمێکی رووت و فەنتازیای هۆلێ مولێ هۆلێش نایبینی، یان بە ئاین یان لە شەکر شیرین تر، بمرە لە پێناوی شیر و تیری باپیری من، دوێنێ بە ناوی ئازادی دەیان تڕاندین، ئەمرۆ بۆ قووچکردنەوە بمرە، بێ من تۆ نیت بەدبەخت.. شەرم بتگرێ مردن، شەرم بتگرێ ئازادی، شەرم بتگرێ مرۆڤی سووک، گەورە بە لە پێناوی گەورەیی مرۆڤ، پیرۆز بە لە پێناوی پیرۆزی مرۆڤ، ئەمرۆت جوان کە، هیچ شتێک لە تۆ پیرۆزتر نییه مرۆڤ.
دایە دایە وەختی جەنگە،جەنگێک بۆ ژیانەوەی مرۆڤ بۆ گەڕانەوەی مرۆڤبوون، لە بری گوللە گوڵ، لە بری یەکتربرینەوە یەکتردروستکردن.. دایە دایە بە حەسرەتی ئامێزتم.. جەنگە،جەنگە،جەنگ دایە، دایە.....
|