١١\١٢\٢٠١١
شەشەمین فیستیڤاڵی
فیلمی کوردی بەرلین
-
دهۆک بەڕێوەدەچێ.
مهنسوور جیهانی
بە
بەشداری 52 فیلمی سینەمایی، فیلمی دیکۆمێنتاری و کورتە فیلم، شەشەمین
خولی فیستیڤاڵی فیلمی کوردی بەرلین ـ دهۆک لە شاری دهۆک بەڕێوەدەچێت.
بە پێی ڕاپۆڕتی راگەیاندنی گشتیی فیستیڤاڵی
فیلمی کوردی بەرلین ـ دهۆک، شەشەمین خولی فیستیڤاڵی فیلمی کوردی بەرلین
ـ دهۆک لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هونەری سینەمای دهۆک سەر بە
وەزارەتی رۆشبیری و لاوانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بە هاوبەشی
کۆمپانیای سینەمایی "میتۆس فیلم"ی ئەڵمانی بە بەڕێوەبەرایەتی "مەمەد
ئەکتاش" و بە یارمەتی چەندین ناوەندی فەرهەنگی و هونەری لە ئەورووپا و
کورستان لە رۆژانی 12 تا 17ی دیسەمبەری 2011 لە دهۆک بەڕێوەدەچێت.
لەم خولەی فیستیڤاڵی فیلمی کوردی بەرلین ـ دهۆکدا، 19 فیلمی سینەمایی،
9 فیلمی دۆکیۆمێنتاری، 24 کورتە فیلم لە سینەماکارانی کورد لە هەرێمی
کوردستان و وڵاتانی بیانی دەچێتە سەر پەردەی سینەماکان.
بەڕێوەچوونی ئەم فیستیڤاڵە لە شارەکانی بەرلین و دهۆک، لەڕاستیدا
پردێکی هونەرییە لە نێوان شارێک لە وڵاتی ئەڵمانیا و شارێک لە هەرێمی
کورستانی عێراق.
فیلمە سینەماییەکان کە لە شەشەمین خولی فیستیڤاڵی فیلمی کوردی بەرلین ـ
دهۆک نمایش دەکرێن، بریتین لە: فیلمی سینەمایی "کوڕ" لە دەرهێنانی
ئاتیلا چەنگیز (لە رۆژی کردنەوەی فیستیڤاڵدا)، فیلمی سینەمایی "کەس لە
پشیلە ئێرانییەکان خەبەری نییە" لە دەرهێنانی بەهمەن قوبادی، فیلمی
سینەمایی "لە پاش رووخان" لە دەرهێنانی "هونەر سەلیم"، فیلمی سینەمایی
"شوێنێک بۆ یاری" (کیک ئۆف) لە دەرهێنانی شەوکەت ئەمین کۆرکی، فیلمی
سینەمایی "ماندوو" لە دەرهێنانی "ئیبراهیم سەعیدی، فیلمی سینەمایی "باهۆز"
لە دەرهێنانی کازم ئۆز، فیلمی سینەمایی "گەڕەکی داهۆڵەکان" لە
دەرهێنانی حەسەن عەلی، فیلمی سینەمایی "چەرخ" لە دەرهێنانی چێپۆ گێوێز،
فیلمی سینەمایی "بۆنی سێو" لە دەرهێنانی راڤین عەساف، فیلمی سینەمایی "دۆز"
لە دەرهێنانی ڤیان مایی، فیلمی سینەمایی "وڵاتی ئەفسانە" لە دەرهێنانی
رەحیم زەبیحی، فیلمی سینەمایی "کاتێک لە ئازادی" لە دەرهێنانی ئاڕش
ریاحی، فیلمی سینەمایی "هەرمان" لە دەرهێنانی حوسێن حەسەن، فیلمی
سینەمایی "گوڵی شانس" لە دەرهێنانی عایشێ پۆلات، فیلمی سینەمایی "مناڵانی
دیاربەکر" لە دەرهێنانی میراز بێزار، فیلمی سینەمایی "پاریس لە تاراوگە"
لە دەرهێنانی ئەحمەد زیرەک، فیلمی سینەمایی "رۆژنامە" لە دەرهێنانی
سێدات یێڵماز، فیلمی سینەمایی "سێبەری گولە" لە دەرهێنانی مەسعوود عارف
و فیلمی سینەمایی "بەخێربێن" لە دەرهێنانی فلیپ لۆریت.
جێی ئاماژە پێدانە لەم خولەی فیستیڤاڵی فیلمی کوردی دهۆک ـ بەرڵین و لە
بەشی دۆکیۆمێنتەری ئەم فیستیڤاڵەدا 9 فیلم پێشکەش دەکرێن، لەوانە:
فیلمی "دایکانی من" لە دەرهێنانی "ئیبراهیم سەعیدی و زەهاوی سنجاوی،
فیلمی "بێریڤان ـ حەماسەی بەرخۆدان" لە دەرهێنانی ئایدین ئۆراک، فیلمی
"هەنگاوێک بەرەو پێشەوە" لە دەرهێنانی تۆلین داگ، فیلمی "دایکی من
خوازیاری ئاشتییە" لە دەرهێنانی عەزیز جاپکورت، فیلمی "بەندیخانەی
ژمارە 5 لە دیاربەکر" لە دەرهێنانی جیان دێمیرێل، فیلمی "سەید لە رێگای
حەقیقەتدا" لە دەرهێنانی ئۆزکان کۆجوک، فیلمی "شێوەخان" لە دەرهێنانی
کازم ئۆز، فیلمی "رێگای دیاربەکر" لە دەرهێنانی زەردەشت ئەحمەد و فیلمی
"یەزیدی" لە دەرهێنانی ئانجا بریین.
هەروەها 24 کورتە فیلم لەم فیستیڤاڵەدا نمایش دەکرێن، لەوانە: کورتە
فیلمی "ماڵی مێروولە" لە دەرهێنانی شەوکەت عەبدوڵڵا، کورتە فیلمی "لە
با بپرسن" لە دەرهێنانی بەتین قوبادی، کورتە فیلمی "بابە چاویش" لە
دەرهێنانی ئاسۆ حاجی، کورتە فیلمی "بووکێک" لە دەرهێنانی هالە ئەسوەر،
کورتە فیلمی "زەماوەندی گوڵە" لە دەرهێنانی بەکر مەعرووف، کورتە فیلمی
"پەنیر" لە دەرهێنانی حوسێن تەباک، کورتە فیلمی ئەنیمەیشێنی "چوونە
سەرێ و هاتنە خوارێ" لە دەرهێنانی سۆلین یۆسف، کورتە فیلمی "ماڵ" لە
دەرهێنانی حوسێن تەباک، کورتە فیلمی "پارچە پارچە کراو" لە دەرهێنانی
سەفین تاکی، کورتە فیلمی "لە سێبەری کاتدا" لە دەرهێنانی کاردۆ مەنسوور،
کورتە فیلمی "وڵاتی هێریۆس" لە دەرهێنانی سەهیم عومەر خەلیفە، کورتە
فیلمی "بۆ ئێوە" لە دەرهێنانی سۆلین یۆسف، کورتە فیلمی "وەرە بەربانگە"
لە دەرهێنانی ئارین عێنان ئەرسەلان، کورتە فیلمی "چیرۆکی تەلەفون" لە
دەرهێنانی بنویسا بێریڤان، کورتە فیلمی "رۆژی چوارەم" لە دەرهێنانی
هەوراز محەمەد، کورتە فیلمی "سی و با" لە دەرهێنانی ئارین عێنان
ئەرسەلان، کورتە فیلمی "شۆڕش و شیرین" لە دەرهێنانی کاترین گەبە، کورتە
فیلمی "دەنگی باران" لە دەرهێنانی جەلال ساعیدپەنا، کورتە فیلمی "ئەوانی
تر" لە دەرهێنانی هیشام زەمان، کورتە فیلمی "شاری خەیاڵاوی" لە
دەرهێنانی سەعید فیرات ئۆکجوگلۆ، کورتە فیلمی "Toros Canavari" لە
دەرهێنانی فیرات یاووز، کورتە فیلمی "ترۆما" لە دەرهێنانی جوان سەعید
ئەحمەد، کورتە فیلمی "دەنگە نەبیسراوەکان" لە دەرهێنانی فەرزین کەریم و
کورتە فیلمی "لە دوو ئاسمان" لە دەرهێنانی زەین ئەکیوول.
شەشەمین خولی فیستیڤاڵی فیلمی کوردی بەرلین ـ دهۆک سەرەتا لە رۆژانی 11
تا 18ی نۆڤەمبەری ئەمساڵ بە ئامادەبوونی سەرۆکی شارەوانی بەرڵین "کلاوس
وۆوێریت" Klaus Wowereit لە شاری بەرڵین لە وڵاتی ئەڵمانیا بەڕێوەچوو و
تەواوی ئەم بەرنامەیە لە رۆژانی 12 تا 17ی دیسەمبەری 2011 لە شاری
دهۆکیش بەڕێوەدەچێت.
بۆ زانیاری زیاتر:
http://www.kurd-filmfestival.com
راگەیاندنی گشتیی فیستیڤاڵی فیلمی کوردی بەرلین
- دهۆک
ماڵپهڕی مهنسوور جیهانی
|