پیشانگای (هه‌ماهه‌نگیی و گونجان) له سیده‌ر ریج گه‌له‌ری، تۆرنتۆ، که‌نه‌دا.
له به‌رواری 1ی ئادار - 13ی ئادار 2009 کاتژمێر 1 - 4 ی پاشنێوه‌رۆ INTEGRATION CEDAR RIDGE GALLERY. 225 Confederation Dr. Toronto. Canada
پیشانگای (هه‌ماهه‌نگیی و گونجان)یه‌كێك ده‌بێ له‌و 12پرۆژه‌یه‌ی كه لیژنه‌ی سیده‌ر ریچ گه‌له‌ری هه‌ڵیبژاردوه له ناو ئه‌و پرۆژانه‌ی كه ساڵانه هه‌ڵده‌سه‌نگێندرێ و بۆ ساڵی داهاتوو پیشان ده‌درێ.
ئه‌م پیشانگایه كۆكراوه‌ی كاریی هونه‌ری شه‌ش هونه‌رمه‌ندی كورده كه له كوردستان و وڵاتانی جیاواز ده‌ژین (سوعاد ئۆمه‌ر، ئاراز حه‌مه، پرشنگ وه‌رزنگه‌ندان له هۆله‌ندا، هیوا دۆمان كوردستان، هه‌ندرێن چاڵاک، دارا ئارام له كه‌نه‌دا).
ئه‌م هونه‌رمه‌ندانه هه‌رچه‌نده له شێوازی كاركردن جیاوازن به‌ڵام له‌پێناوی گه‌یاندنی په‌یامی هونه‌ردا توانیویانه له‌م پیشانگاییه‌دا به یه‌ک بگه‌ن.
له كاری هونه‌ری ئه‌م هونه‌رمه‌ندانه ئه‌م ستایله جیاوازانه ده‌بینرێ وه‌ك ئه‌بستراكت، ئه‌بستراكت ئكسپریشنست، ئه‌زموونگه‌رێتی، سوپه‌ر ریالیزم، كۆنتمپۆره‌ری.
له كاره‌كاندا شته جوانه‌كان و كه‌لتووری كوردی ده‌بینرێ وه‌ك گه‌ڕانه‌وه بۆ فه‌لسه‌ی زه‌رده‌شت و مۆسۆپۆتامیا و ئاشتی خۆشه‌ویستی مرۆڤایه‌تی كه هه‌ڵقوڵاوی سروشتی ناو هونه‌رمه‌ندانه به تێكه‌ڵكردنی شته كۆنه‌كان و تازه‌كان به یه‌كتر له تابلۆكاندا كه مه‌تریاڵی جیاواز به‌كارهاتووه.
له تابلۆكانی ئه‌م هونه‌رمه‌ندانه هه‌وڵدراوه كه رووی گه‌شی شارستانیه‌تی هونه‌ر و كه‌لتووری كورد پیشانبدرێ.
هه‌نگاوێكه به‌و هیوایه‌ی كه بتوانن كه‌لتووری كورد جێگیر بكه‌ن له ده‌ره‌وه‌ی كوردستان له‌ناو فه‌رهه‌نگ و كه‌لتووری ئه‌و ووڵاتانه‌ی كه لێی ده‌ژین، له پێناوی ژیانێكی به‌رابه‌ریی و خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ كه‌لتووره جیاوزه‌كان.
ئه‌م پێشانگایه به هه‌وڵ و سه‌رپه‌رشتی دارا ئارام ده‌كرێته‌وه و وتاری پێشانگاش له لایه‌ن نووسه‌ر و رۆناكبیر كازیوه ساڵح ده‌خوێنرێته‌وه. هه‌روه‌ها هونه‌رمه‌ند شه‌هروز چه‌ند پارچه مۆسیقایه‌ك پێشكه‌ش ده كا.
|