په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٧\٢\٢٠١٢

شه‌شی فێبریوه‌ری

رۆژی جیھانیی رووبەڕووبونەوەی خەتەنەکردنی مێینە.

 


عێراق و ھەرێمی کوردوستان یەکێکن لەو ناوچانەی کە خەتەنەکردنی مێینەیان تێدا ئەنجام دراوە، ھەرچەندە تا ئێستا ئامارێکی تەواو لەبەردەستدا نییه‌ لەسەر ڕێژەی سەدی بەڵام بەپێی سەرجەم بەڵگەنامەو ڕاپۆرت و بەدواداچوونەکانی ڕێکخراوەکەمان لەسەر ئاستی کوردستان ڕێژەکە لە ٦٠٪ و لەھەندێ شار و شارۆچکەش ١٠٠٪ نزیک ئەبێتەوە .


لە ساڵی ٢٠٠٧ ھەڵمەتێکی فراوان بۆ رووبەڕووبونەوەی خەتەنەکردنی مێینە لە کوردوستان ڕاگەیەنرا، پێشتریش چەندین چالاکی و ھەوڵی ھەمەلایەنە بۆ ھۆشیاری و ناساندنی ئەم کێشەیە لەئارادا بوو، لە دەرئەنجامیشدا خەتەنەکردنی مێینە لە یاسای ژمارە (٨)ی ساڵی ٢٠١١ یاسای بەرەنگاربونەوەی توندوتیژیی خێزانی بە تاوان ناسێنراو بەم ھەنگاوەش ئەم ھەرێمە بوو بەو پێشەنگ لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا و بەیاسا خەتەنەکردنی تێدا قەدەغەکرا.


ھەربۆیە شه‌شی فێبریوه‌ری ئەمساڵ مێژوویەکی نوێیە و ھیوایەک ھەیە کە خەتەنەکردنی مێینە لە کوردستان کۆتایی پێ بێ، دیارە ئەمەش بە جێبەجێکردنی یاسا و فراوانکردنی ھەڵمەتەکانی ھۆشیاریی و کاری ھەمەلایەنە ده‌بێ لە لایەن حکومەت و ڕێکخراوەکان و ڕاگەیاندن و ھاوڵاتیان و پێویستە پلانێکی سەرانسەریی ڕابگەیەنرێ بۆ گەیشتن بەم ئامانجە.

 


رێکخراوی وادی

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک