٥\٥\٢٠١١
شه‌ش ملیۆن که‌س
نابینرێ، شه‌ش هه‌زار ده‌نگ ده‌بیسترێ.

جه‌لال محه‌مه‌د
ئه‌گه‌ر باس له سه‌رهه‌ڵدان و ڕاپه‌ڕینی ڕۆژانه‌ی نه‌ته‌وه‌که‌مان نه‌که‌ین
له پێناوی ئازادی‌دا و ته‌نها دیمه‌نی نه‌ورۆزی ئه‌م ساڵی باکووری
کوردستان بێنینه پێش چاوی خۆمان ئه‌وا به‌ڵگه‌یه‌کی حاشا هه‌ڵنه‌گره
هه‌م بۆ فاشیه‌تی ده‌وڵه‌تی تورک و هه‌م بۆ نه‌بوونی هیچ جۆره
ئازادییه‌ک بۆ نه‌ته‌وه‌که‌مان له باکووردا.
به پێی زۆربه‌ی ڕاگه‌یاندنه‌کان ، له ڕۆژی نه‌ورۆزی ئه‌م ساڵدا زیاتر
له شه‌ش ملیۆن کورد ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌کان و داوای ژیانێکی ئازادیان
کرد ( ئه‌م داوایه‌ش هیچ سه‌ختییه‌کی تێدا نییه بۆ ده‌سه‌ڵاتداران ) ،
به‌ڵام تورکه داگیرکه‌ره‌کان نه‌ک هه‌ر گوێبیستی ئه‌و داواکاریانه نه‌بوون
به‌ڵکو زیاتر له جاران بره‌ویان به وه‌حشیگه‌رێتی و هۆڤێتی خۆیان دا.
که‌چی کاتێک له شاری " ده‌رعا "ی سوریادا که‌متر له شه‌ش هه‌زار که‌س
ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌کان و داوای ڕوخاندنی ده‌سه‌ڵاته دیکتاتۆره‌که‌ی
" به‌شار ئه‌سه‌د "یان کرد ( که سه‌ختترین داواکاری له‌لای ده‌سه‌ڵاتداران
باسکردن له ڕوخاندنه ) ، ئه‌وا له یه‌ک کاتدا هه‌م ئه‌مریکا و ئه‌وروپیه‌کان
هه‌ڵوێستی توندیان به‌رامبه‌ر به ده‌وڵه‌تی سوریا وه‌رگرت و هه‌م ده‌وڵه‌تی
فاشستی تورک و له سه‌روو هه‌مووشیانه‌وه ئه‌ردۆغانی کۆنه‌په‌رست
داوای له حکومه‌ته‌که‌ی "به‌شار ئه‌سه‌د" کرد که گوێبیستی ده‌نگی جه‌ماوه‌ر
بێت !
ئه‌گه‌ر ئه‌ردۆغانی کۆنه‌په‌رست هێنده به په‌رۆشی ده‌نگی شه‌ش هه‌زار
خۆپیشانده‌ری ده‌رعای سوریاوه‌یه و داوا له به‌شار ئه‌سه‌د ده‌کات که
ده‌نگی خۆپیشانده‌ران ببیستێت " که ڕوخاندنی ده‌سه‌ڵاته " ، ئه‌ی
بۆچی شه‌ش ملیۆن خۆپیشانده‌ری باکوری کوردستان نابینێت و که‌مترین
داواکاری ئه‌و خه‌ڵکه‌ش نابیستێت " که داواکاری ئازادیه " ؟
ئه‌مریکا و ئه‌وروپیه‌کان که هێنده باس له دیموکراتیه‌ت و مافی مرۆڤ
ده‌که‌ن ، ئه‌ی بۆچی له به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌موو دڕندایه‌تیه‌ی تورکه‌کاندا
خاوه‌نی هیچ هه‌ڵوێستێکی ئه‌رێنی نین و بگره به پێشکه‌وتوترین چه‌کی
سه‌رده‌میش پڕ چه‌کی ده‌که‌ن له کاتێکدا له که‌مترین ماوه‌دا هه‌ڵوێست
له به‌رامبه‌ر سوریادا وه‌رده‌گرن ؟
تاکو ئێستا هیچ گۆڕێکی به کۆمه‌ڵ بۆ خه‌ڵکی ده‌رعا ئه‌نجام نه‌دراوه
، لێ به‌ڵی له هه‌ر دۆڵێکی باکووری کوردستاندا چه‌ندین گۆڕی به کۆمه‌ڵ
به‌دی کراوه و له هه‌ر شارێکیش تراژیدیایه‌ک ئه‌نجام دراوه !
خه‌ڵکی ده‌رعا نه کێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تیان هه‌یه و نه کێشه‌ی
داگیرکراوی و نه‌بوونی ناسنامه‌ش به‌ڵکو خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاتێکی
دیکتاتۆرن که ئازادی تاکه‌کانیان پێشێل ده‌کات ، لێ به‌ڵێ خه‌ڵکی
کوردستان جگه له‌وه‌ی که داگیرکراون هه‌م نهتهوهبوونیشیان ده‌خرێته
ژێر پرسیار و هه‌م نکۆڵی له ناسنامه‌ی نه‌ته‌وایه‌تیشیان ده‌کرێت و ته‌نانه‌ت
وه‌کو مرۆڤیش قبووڵ ناکرێن . که‌چی جیهانی پیسی سه‌رمایه‌داری له به‌رامبه‌ر
ئه‌م هه‌موو ناههقیانهدا هێشتا لایه‌نی کوردی به تاوانبار پێناسه
ده‌کات و وه‌کو وڵاتێکی دیموکراتیش باس له تورکیا ده‌کات !
ده‌بێت چ جیاوازیه‌ک له نێوان تام و ڕه‌نگی خوێنی مرۆڤه‌کاندا هه‌بێت
که ده‌ریای خوێنی سه‌دان ساڵه‌ی خه‌ڵکی کوردستان فه‌رامۆش ده‌کرێت و
خوێنی چه‌ند حه‌فته‌ی خه‌ڵکی سوریاش به هه‌ند ده‌گیرێت ؟ هه‌ڵبه‌ت
پێویسته که خوێنی سوریه‌کان به هه‌ند بگیرێت به‌ڵام چاوپۆشیکردن له
ده‌ریای خوێنی کوردان په‌ڵه‌ی شه‌رمه‌زاریه به ته‌وێڵی جیهانه‌وه.
ئه‌ی تۆ بڵێی دیکتاتۆریه‌کانی عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵحی یه‌مه‌ن و ئال خه‌لیفه‌ی
به‌حره‌ین که‌متر بێت له دیکتاتۆریه‌کانی به‌شار ئه‌سه‌دی سوریا ، که
ئه‌مریکا و ئه‌وروپیه‌کان له به‌رامبه‌ر ئه‌و دوو وڵاته‌دا بێ ده‌نگه‌یان
هه‌ڵبژاردووه ؟
ئه‌گه‌ر سه‌رهه‌ڵدانی زه‌حمه‌تکێشانی سوریا هه‌زاران که‌س بێت و له‌لایه‌ن
سوپای سوریاوه سه‌رکوت بکرێن ، خۆ سه‌رهه‌ڵدانی زه‌حمه‌تکێشانی یه‌مه‌ن
له ملیۆنان تێپه‌ڕیان کردووه و سه‌رهه‌ڵدانی زه‌حمه‌تکێشانی به‌حره‌ینیش
به به‌راوردکردن به ڕێژه‌ی دانیشتوانیان چه‌ندین به‌رامبه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی
خه‌ڵکی سوریایه و ڕێگه‌ی هێزی سه‌ربازی ده‌ره‌کیش " سعودیه و ئیمارات
" دراوه که به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هێزی سه‌ربازی ئال خه‌لیفه‌دا سه‌رکوتی
خه‌ڵکی ڕاپه‌ڕیوی به‌حره‌ین بکه‌ن !
به به‌راوردکردنی ئه‌م ڕووداوانه‌ی سه‌ره‌وه ده‌گه‌ینه ده‌ره‌نجامێک
، ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ش ئه‌وه‌یه که جیهانی سه‌رمایه‌داری " وڵاتانی
خۆرئاوا " ته‌نها له دوای به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان وێڵن نه‌ک له دوای
ئازادی گه‌لان و مافی مرۆڤه‌کان ، له پێناوی ئه‌و بهرژهوهندیانهشدا
ئاماده‌ن هه‌موو گه‌لانی زه‌حمه‌تکێشی جیهان خه‌ڵتانی خوێن بکه‌ن . ده‌نا
کامه‌یه ئه‌و دیموکراتیه‌ت و مافی مرۆڤه‌ی که باسی ده‌که‌ن و ده‌رخواردی
گه‌لانی ده‌ده‌ن ؟
نه‌فره‌ت له‌و مافی مرۆڤه بێت که نه‌ته‌وه‌ی کوردی په‌نجا ملیۆنی
نابینێت و چاره‌نووسی سپاردووه به چه‌ندین داگیرکه‌ری دڕنده !
نه‌فره‌ت له‌و دیموکراتیه‌ته بێت که چاوپۆشی له‌و هه‌موو وه‌حشیگه‌رییه‌ی
تورکه‌کان ده‌کات و شه‌ش ملیۆن مرۆڤی ڕاپه‌ڕیو نابینێت !
نه‌فره‌ت له‌و دیموکراتیه‌ت و مافی مرۆڤه بێت که کارئاسانی ده‌کات بۆ
سوپای وڵاتانی دیکه تاوه‌کو سه‌رکوتی جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕیو بکه‌ن له
به‌حره‌یندا !
هه‌زاران نه‌فره‌ت له‌و کورده بێت ئه‌گه‌ر ده‌نگ بداته ئاکه‌په و
پشتگیری له ئه‌ردۆغانی کۆنه‌په‌رست بکا.
ماڵپه‌ڕی جه‌لال
محه‌مه‌د
|