٩\١\٢٠١١
شـه‌و
.

ئیبراهیم حه‌یده‌ری
شه‌و که دێت
تاریکی هه‌ر هه‌موو شت تێــــــکه‌ڵی یه‌کتر ئه‌کا
ته‌نیایی ده‌ورم ئه‌گرێت چاوه‌کانم رێـــــــــــــگه‌که‌م ڵی ون ئه‌کا
شه‌و که دێت چاوی سیاهت مانگ و ئه‌ستێره‌ی شه‌وی تاری منه
پێــــکه‌نینــــی دڵرفێنت ڕێ زریــــــــــوانه‌ی دڵ
و گیانــی منه
شه‌و که دێت ئه‌ستــــێره‌کانیش ده‌س به چاو بڕکــــــــێ ئه‌که‌ن
هه‌وری ره‌ش تۆ مه‌حره‌میت و په‌رده پۆش
تاکو یه‌کترماچ ئه‌که‌ن
شه‌و که دێت مه‌جنونی تۆ کوچه و شه‌قام و شار
هه‌موو ده‌گرێته به‌ر
که‌س نییه خه‌ڵوه‌ت سه‌رایه غه‌یری ئاشق
کێ له شه‌ودا دێته ده‌ر
شه‌و که دێت من ده‌روونم پڕ سه‌راسه‌ر شیوه‌ن
و زاری ئه‌کا
نه‌ی ناسازی ده‌روونم هه‌ر ته‌مه‌ننای ده‌ست
و په‌نجه و لێوت ئه‌کا
شه‌و که دێت بێرو خه‌یاڵم رێگه ماڵی دوڵبه‌رم ئه‌گرێته به‌ر
که‌ی خه‌یاڵه ده‌نگی گۆرانی منه ده‌ی ڕاپه‌ڕه سه‌ر بێنه ده‌ر
شه‌و که دێت بیر و خه‌یاڵت لای منه بۆیه
لێت دوور نابمه‌وه
دێمه ناو خه‌ونت خه‌یاڵت تاکو کازێوه نه‌بێ نارۆمه‌وه
شه‌و که دێت مه‌ست و تلاوتل لاره‌لار روو له قیبله‌ی دڵ ئه‌که‌م
شه‌و که دێت من ده‌فته‌ری (نامۆ) سه‌راسه‌ر پڕ له گۆرانی ئه‌که‌م.
ماڵپه‌ڕی ئیبراهیم
حه‌یده‌ری
|