٢٦\١١\٢٠١٢
شەو ئاھەنگێکی
کوردی لە شاری (ھەڵ) لە بەریتانیا.
وام پڕۆجێکت، ھەڵدەستێت بە سازکردنی ئاھەنێکی کوردی لە شاری ھەڵ بۆ
مەبەستی جێبەجێکردنی خوێندنگەیەکی کوردی لە باشوری کوردستان، بۆ ئەو
مەبەستە بە بەژداریی ھونەرمەندانی کورد لە
بەریتانیا، دڵزار شەنگە و عەزیز سەلام و
بەھزاد کۆیی و ھەر یەک لە میوزیکسیان سەروەت کۆیی بە کەمانجە و شەیوان
جەبار بە زەڕب و کاروان تەنیا و کارزان کاوانی بە کیبۆرد.
لە ڕێکەوتی ٩\١٢\٢٠١٢
ڕۆژی یەکشەممە کاتژمێر ٥ بۆ ٩ی
شەو لەم ناونیشانەی خوارەوە.
Sunday 9th December 5-9pm
Freedom Centre
Freedom Suite
The Village Centre
97 Preston Road
Hull
East Yorkshire
HU9 3QB
Plenty of onsite free parking is available or bus
number 41/43
وام پڕۆجێکت، لە شێوەی ڕێکخراوێکی بێلایەنی سەربەخۆ لە چوارچێوەیەکی
بەڕێوەبردنی سەربەخۆ و بێلایەنی خۆیدا ئامانج و مەبەستی سەرەکی
کارکردنە بۆ کۆکردنەوەی کۆمەک و داھات بۆ دروست کردنی خوێندنگە لە ھەر
کۆییەک کە پێویست بێت، بۆ ئەم مەبەستەش چالاکی جۆر بە جۆر ئەنجام دەدات
و پشت بە داھاتی چالاکییەکانی خۆی دەبەستێت بۆ کۆکردنەوەی ھاوکاری و
دروست کردنی خوێندنگە، داھاتی ئەم پڕۆژەیە بۆ دروستکردنی خوێندنگەیەکە
لە باشوری کوردستان لە گوندی ( جەلێی خوارو) لە نزیک شاری کۆیە!
تکایە بۆ ئەو مەبەستە ھەوڵبدەن بەژداری لەم چالاکیەدا بکەن و شەوێکی
جوان و پڕ لە جێژی ھونەری بەسەر بەرن و وەک پاڵپشتیەکیش بۆ کار و
چالاکی پڕۆژەکە، بەژداربونتان جێگای سوپاس و پێزانینە.
بۆ زانیاریی پتر
لە بارەی وام پڕۆجێکتەوە تکایە سەردانی لاپەڕەی سەرەکی بکەن لە تۆڕی
کۆمەڵایەتی فەیسبوک.
http://www.facebook.com/events/210198799116550/#!/TheWHAMProject
وام پڕۆجێکت
harde23@hotmail.com
|