١٦\٩\٢٠١٣
شه‌وانی بێ تۆیی!!

هاوار تەیب
ئه‌مشه‌و له
که‌ناری بێدەنگییدا
بێ هووده
شه‌پۆڵ ئه‌ده‌م
تا کەشتیی روحم
له ئامێزی بێ ئۆقرەییدا
له‌نگه‌ر بگرێ.
تۆ پێت وتم که یادت کردم گوێ
له نه‌غمه‌ی باڵنده‌کان و
ئاوازی ده‌ریا بگره
پێتوتم هه‌موو ده‌م
له‌گه‌ل کازیوه‌دا هه‌ڵدێم
له نێو هه‌موو
باخچه‌یه‌کدا ئه‌ڕوێم
پێتوتم تۆ له
کوێ بی من له‌وێم
من له‌م شه‌وه بێ تۆییه‌دا
هه‌نگاو ده‌نێم
به‌ره‌و دورگه‌ی چاوه‌کانت دێم
خۆم و وه‌نه‌وز و
خولیاکانم
ده‌بینه هیوا و حه‌زه‌کانم
به تاڵه موی کهزیهکانتهوه
ئه‌به‌ستمه‌وه.
ماڵپەڕی هاوار تەیب
|