٩\٥\٢٠١٣
شێوازەکانی پارتی
بۆ سەپاندنەوەی بارزانی بە سەرۆکی هەرێم!

موزەفەر عەبدوڵا
هەر چاودیریک لەم ماوەیەدا گەر سەرپییش سەرنجی قسەکانی سەرانی پارتی
دابیت لە مەسعود بارزانی خۆیەوە تا دەگاتە سەرانی تری بنەماڵە لە چەشنی
ئەدهەم بارزانی و سەرانی تری مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی یان وەک
کەمال کەرکوکی بەرپرسی پەیوەندی یەکانی یان و جەعفەر ئیبراهیمی
وتەبیژیان و فازل میرانی سکرتیری مەکتەبی سیاسیان و....هتد بۆی
دەردەکەوی پارتی چون بە نیازە بە هەر شیوازیک بووە بارزانی بسەپینیتەوە
بە سەرۆکی هەریم.
لەو شیوازانەی کە پارتی لە پیناوی ئەو ئامانجەدا گرتویتی بەر زیاتر
شیوازی فرتوفیلە لەم قۆناغەدا ئەمەش زیاتر لە ژیر ناوی یاساو دەستوردا.
بەڵام لە پاڵ ئەمانەشدا هەرەشەو چاوسور کردنەوە ئاشکراو دیارە.
با سەرەتا سەرنجیک لەسەر قسەکانی مەسعود بارزانی بدەین کە دەڵیت -
پرۆسەی دانانی دەستور پرۆسەیەکی ئاسایی بووەو هەموو قۆناغەکانی بەشێوەی
سروشتی بڕیوە، ئێستا مافی خەڵکە کە دەبێت بڕیار بدەن ڕەشنوسی
دەستورەکەیان لا پەسندە یان نا.
گەر بە وردی سەرنجی ئەم قسانە بدریت بە ئاسانی ئەوەی لی دەردەکیشری کە
لەم قۆناغەدا بارزانی بەر لە پەنجە راوەشاندنو هەرەشە پەنا دەباتە بەر
فرتو فیلی یاسایی و دەستور تیپەراندن وەک لەناو سەرانی دەسەلاتدا دەڵین
حیلەی شەرعی. هەڵبەت هەمو ئەمەشی بۆ ئەوەیە کە بتوانی بە دەنگدان لەسەر
دەستورە دواکەوتوانەو دژی ئازادی یەکانی خەڵکی کوردستان خۆی بە سەرۆک
بسەپینیتەوە.
گەر چی بارزانی تا ئیستا بە راشکاوی بریاری لەسەر خۆ کاندید کردنەوە
نەداوە وەک دەلین خۆی قورس گرتوەو زیاتر پەراویزەکەی هاندەدا بۆ
پیویستی خۆ کاندید کردنەوەی تا سەرەنجام بلی ئەوە خەلکە داوا دەکات خۆم
کاندید کەمەوە بۆیە ناجار بووم لەبەر داوای خەلک خۆم کاندید کەمەوە
هەروەک علی عبداللە سالحی سەرۆکی لەسەر کار لادرای یەمەن بەر لە لادانی
ئەو شیوازی فرتوفیلەی گرتە بەر چەند ساڵیک بەر لە راونانو روخانی لە
لایەن خەڵکی یەمەنەوە.
هەڵبەت یەکیک لە تایبەتمەندی یەکانی هەمو سەرۆکە سەرکوتگەرەکان هەمیشە
وا بانگشە بۆ خۆیان دەکەن کە ئەوان هەلبژاردەی زۆربەی هەرە زۆری خەلکن
نمونەی ئەوانە سەدام حوسین بوو کە لە موبایەعەکانی ریژەی دەنگدانی خەلک
بوی لە سەدا نەوەدو نۆو پۆینت نۆ بوو.
خۆ گەر سەرنجی قسەکانی ئەدهەم بارزانی و کەمال کەرکوکی و جەعفەر
ئیبراهیم و فازل میرانی یش بدریت ئەوە رونو ئاشکرا ئەوە دیارە کە لە
پال هەر قسەیەکیان کە باشترین کاندید بارزانی یەوە هیچ کاندیدی تری نی
یەو یان سەرۆکایەتی هەریم لە بەرامبەر سەرۆکایەتی کۆماری تالەبانی یە
کاتی کە سەرانی یەکیتی نارازین لە خۆ کاندید کردنەوەی بارزانی و یاخود
نمونە هینانەوەکانی کەرکوکی بۆ دەسکاری کردنی سەرۆکی ئەمریکا لە هەندی
فەترە زەمەنی یەکاندا بۆ زیاتر لە ٣ جا ،یاخود هەرەشەکانی پیش وەختی
ئەدهەم بارزانی لە سەلاحەدین بەهادین کە دەنگ گوی خۆی کاندید کردنی
هەبوو ئەمانە هەموی شیوازە سەرەتای یەکانی پارتین تا لەم قۆناغە بەم
فرتو فیل و چاووراوانە بارزانی بسەپینەوە بە سەرۆک. بەلام خۆ گەر هەر
ئەم شیوازە دادی نەدان و خەلکی کوردستان و لایەنە سیاسی یەکان ،بە
هاوکارو ناکۆکەکانی پارتی، دژی خۆ کاندیدکردنەوەی بون ئەوە ئیتر پارتی
ناجارە دوا کارتی بەکار بینی کە کارتی هەرەشەی ئاشکراو شەرو بەکار
هینانی دامودەزگا سەرکوتگەرە ملهورو لۆمپەنەکانیتی لە پاراستن و ئاسایش
و پۆلیس و زیرەڤانی و تا دەگاتە هیزی پیشمەرگەی کە سەرتاپایان هیزی
سەرکوتگەرو دژی مافو ئازادی یەکانی خەلکی ئازادیخوازی کوردستانن.
هەڵبەت شیوازی هەرەشەو چەک بەکار هینان و سەرکوتو شەرو سەپاندنی
بارزانی بە سەرۆک لەم ریگایەوە هەر لە ئیستاوە لە قسەکانی سەرانیان
دیارە لەوانە قسەکانی جەعفەر ئیبراهیمی وتەبیژی پارتی کە دەلی گەر
بارزانی بە تەوافق نەبیتەوە بە سەرۆک ئەوە ریگای تر بەکار دیینن ،هەرچەند
ئەو بۆ ئاسایی نیشاندانی ئەو ریگایە ئاماژە بە دەستور و رای خەلک دەدات
بەڵام ئەوان لە خەلک باشتر دەزانن کە بارزانی لە ریگای هەلبژاردنەوە
نەبوە بە سەرۆک بەلکو وەک دەڵی تەوافوق یانی تەوافوقی پارتی و یەکیتی
کە دیارە ئەمرۆ هەلومەجە سیاسی یەکە لە ئاستی ناوەوەو دەرەوە گۆراوەو
ئیتر کارتی تەوافق بۆ بون بە سەرۆک بە زۆربەی ئەگەرەکان کارتکی سوتاوە
لە دەستی پارتی دا.
بۆیە ئەوەی دەبیت ئاشکرا بیت بۆ خەلکی ئازادیخوازی کوردستان ئەوەیە کە
پارتی دەیەوی بە هەر شیوازیک بوە بارزانی بسەپینیتەوە بە سەرۆک.
بونەوەی بە سەرۆکیش یانی رەگ داکوتانی زیاتری دکتاتۆری یەتی بارزانی و
بنەمالەو پارتی .گەر لەم دوو دەورە ٨ سالی یەدا گەورەترین سەنگەری
سەرکوت و کۆنەپەرستی یان بەرامبەر خەلک لیداوە ئەوە ٤ سالی تر ئەم
سەنگەرە دەکەن بە چەندن سەنگەری تر. بۆیە خەلک پیویستە لە ئیستاوە ئەو
نارەزایەتی یە ی هەیانە بەرامبەر خۆ سەپاندنەوەی بارزانی بە سەرۆک
ببیتە نارەزایەتی یەکی ریکخراوی ئاماندارانەو خەلکیش سەنگەری خۆی لیداو
بە دروشمی هەریمیکی بی سەرۆکی وەک بارزانی و هاوشیوەکانی هەزار جار
ئاسایش ترو ئازادترە لە بونی سەرۆکیکی دکتاتوری .خەڵک و هەمو لایەنیکی
سیاسی ئازادیخواز نابیت ئەم خواستو داواو دروشمەیان بە کەم بزانن بە
بەهانەی ئەوەی کە بەدیل نی یە بەرامبەر بارزانی ،بی بەدیلی بەرامبەر
بارزانی بەر لەهەر شتیک نیشانەو ئاکامی سەرکوتگەری بارزانی و پارتی
هاوتەریبی سیاسی سەرجەم ئۆپۆزیسیونە بە ئیسلامی و قەومی یەوە.
وە خەڵکی ئازادیخواز هەر دەبیت بەو دروشمە روبەری سەپاندنەوەی بارزانی
بن بە سەرۆک کە ٢ ساڵ لەمەوبەر لە شوباتدا بەرزیان کردەوە کە دەبیت ئەم
دەسەلاتە بروات لە ریگای نارەزایەتی خەلکەوە.وە ئەم ریگایە تاکە ریگایە
بە شیوازەکانی پارتی بۆ سەپاندنەوەی بارزانی بە سەرۆکی هەریم.
٨\٥\٢٠١٣
ماڵپهڕی موزهفهر عهبدوڵا
|