شێوازێکی نوێی خه‌بات له بزووتنه‌وه‌ی کرێکاریی به‌ریتانیادا!
موحسین که‌ریم
دوای شکستی بزووتنه‌وه‌ی کرێکارانی کانه‌کانی به‌ریتانیا له‌سه‌ر ده‌ستی تاتچه‌ر له‌ساڵی 1982دا، بزووتنه‌وه‌ی کرێکاریی به‌ریتانیا بۆماوه‌یه‌کی زۆر تووشی پاشه‌کشه‌یه‌کی جدی بوه‌وه. مه‌یلی رادیکاڵ و سۆشیالیستی و شێوازی رادیکاڵ و خه‌باتکارانه‌ی کرێکاری له‌ناو بزوتنه‌وه‌که‌دا تاراده‌یه‌کی به‌رچاو چووه که‌ناره‌وه. ئه‌گه‌رچی بزووتنه‌وه‌ی سه‌ندیکالیستی له‌م ووڵاته هه‌میشه قورساییه‌کی گه‌وره‌ی به‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی کرێکاریه‌وه هه‌بووه، به‌ڵام بزووتنه‌وه‌ی کرێکارانی کانه‌کان چوارچێوه ته‌قلیدیه‌کانی ئه‌م سه‌ندیکالیزمه‌ی تێپه‌ڕاندبوو. خه‌سڵه‌تی رادیکاڵی بزووتنه‌وه‌که به‌جۆرێك بوو که که‌سایه‌تی سۆشیالیستی وه‌کو ئه‌سکارگیل له‌ریزی پێشه‌وه‌ی رابه‌رایه‌تی خۆیدا دابنێت.
کرێکاره‌کانی کۆمپانیای Vestas له‌کاتی چۆڵکردنی کارخانه‌دا دوای ئه‌وه‌ی دادگا له به‌رژه‌وه‌ندیی خاوه‌ن کۆمپانیا بڕیاری چۆڵکردنی دا. کاتژمێر 1:08 ی دوانیوه‌ڕۆی رۆژی 7ی ئابی 2009.
به‌ڵام ئه‌و زه‌مینه‌یه‌ی که بزووتنه‌وه‌ی کرێکارانی کانه‌کانی پێكهێنابوو، به سه‌رکوتی ئه‌وان کۆتایی پێنه‌هات. پاش سه‌رکه‌وتنی بۆرژوازی ئینگلیزی به‌سه‌ر کرێکاراندا و خه‌فه‌کردنی بزووتنه‌وه‌ی رادیکاڵی کرێکاران بۆ ماوه‌یه‌کی دورودرێژ که به‌هۆی هاوکاتبوونی له‌گه‌ڵ گۆڕانکاریه‌کانی بلۆکی رۆژهه‌ڵات و سه‌رکه‌وتنی بازاری ئازاد‌دا، ماوه‌یه‌کی درێژتری خایاند، دیسانه‌وه بۆرژاوازی ئینگلیزی تارمایی بزووتنه‌وه‌یه‌کی رادیکاڵی کرێکاری له‌به‌رامبه‌ر خۆیدا ده‌بینێته‌وه. له‌ماوه‌ی یه‌کدووساڵی رابردوو‌دا ده‌یان ئاکسیۆنی ناره‌زایه‌تی کرێکاری له‌لایه‌ن کرێکارانی پۆسته‌و گه‌یاندن، کرێکارانی ئه‌نده‌رگراوند و شه‌مه‌نده‌فه‌ر و پاسه‌کان، کرێکارانی کۆمپانیای ئۆتۆمبیل دروستکردن و پاڵاوتگه‌کانه‌وه به‌ڕێخراون.
هه‌ر له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی رابردوو‌دا مانگرتنێکی 48 کاتژمێری له‌لایه‌ن یه‌کێتی کرێکاری(RMT) ه‌وه له رۆژی 30و31ی ته‌مووزدا به‌رپاکرا که هاتوچۆی شه‌فه‌مه‌نده‌فه‌ری له‌نێوان ئیست ئه‌نجلیا و له‌نده‌ندا په‌كخست و یه‌کێتی (Aslef) که یه‌کێتیه‌کی کرێکاری دیکه‌یه له‌بواری هاتوچۆو گواستنه‌وه‌دا به‌و ئاکسیۆنه‌وه په‌یوه‌ست بوو. هه‌روه‌ها کرێکارانی پۆست وگه‌یاندنی سه‌ر به یه‌کێتی (CWU)که 160 هه‌زار ئه‌ندامی هه‌یه، مانگرتنێکی 48 کاتژمێری له رۆژی دووشه‌ممه 4ی ئابدا به‌رپاکرد که زۆربه‌ی شاره‌کانی به‌ریتانیای گرته‌وه‌و 25هه‌زار ئه‌ندامی یه‌کێتیه‌ی گرته‌وه، بڕیاریشه که چه‌ندین مانگرتنی زنجیره‌یی له‌داهاتوودا ئه‌نجام بده‌ن.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه یه‌کێتی کرێکارانی گواستنه‌وه(RMT) رایگه‌یاند که بۆماوه‌ی مانگێك له 3ی ئابه‌وه تا2ی ئه‌یلول چه‌ندین مانگرتنی کورتماوه ده‌ست پێده‌کات که ئه‌ندامه‌کانی یه‌کێتیه‌که له کۆمپانیای گواستنه‌وه‌ی(Arriva) پێی هه‌ڵده‌ستن، به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوونی کۆمپانیای ناوبراوه‌وه به گرێبه‌سته‌کانی تایبه‌ت به کرێ وهه‌لومه‌رجی کاره‌وه.
به‌شێکی زۆری ئه‌م ناره‌زایه‌تیه کرێکاریانه ناوه‌رۆکی ڕادیکاڵ و شۆڕشگێڕانه‌ی هه‌بووه‌و نه‌قابه‌ی کرێکارانی شه‌مه‌نده‌فه‌رو گواستنه‌وه(RMT) که یه‌کێتیه‌کی خه‌باتکارو رادیکاڵه ده‌وری گرنگی بینیوه له به‌ڕێخستنی ئه‌م بزوتنه‌وه کرێکاریه رادیکاڵه‌دا. ئه‌م یه‌کێتیه کرێکاریه سه‌ره‌ڕای هه‌ڵوێستی لێبڕاوانه‌ی بۆ به‌رگری له ئه‌ندامانی خۆی هه‌میشه له‌پشتی ئه‌و ناره‌زایه‌تیه کرێکاریانه‌وه وه‌ستاوه که له شوێن و ناوه‌نده کرێکاریه‌کانی دیکه‌دا سه‌ریان هه‌ڵداوه‌و سه‌ر هه‌ڵده‌ده‌ن.
گه‌شانه‌وه‌ی مه‌یلێکی رادیکاڵ و خه‌باتکارانه له‌ناو بزوتنه‌وه‌ی کرێکاری به‌ریتانیادا چه‌ندین شێوازی نوێی خه‌باتکارانه‌ی هێناوه‌ته ناو بزووتنه‌وه‌که‌وه. یه‌کێك له‌و شێوازه کاریگه‌رو شۆڕشگێڕانه‌یه‌ی که له ماوه‌ی 3-4 مانگی رابردوو‌دا له‌چه‌ند جێگا دوباره ده‌بێته‌وه کۆنترۆڵکردنی کارخانه‌یه له‌لایه‌ن کرێکارانه‌وه له‌به‌رامبه‌ر بڕیاری داخستنی کارخانه‌کان له‌لایه‌ن خاوه‌نکارو سه‌رمایه‌دارانه‌وه.
رۆژی 21ی ته‌مووز ژماره‌یه‌ك کرێکاری کۆمپانیای(Vestas) که تاکه کۆمپانیای تۆربینی هه‌واییه له به‌ریتانیا، له‌دژی بڕیاری داخستنی کارگاو ده‌رکردنی کرێکاران که ژماره‌یان 625 کرێکاره، بۆ ماوه‌ی 18 رۆژ کۆنترۆڵی کارگه‌که‌یان کرد. ئه‌م هه‌نگاوه‌ی کرێکاران له‌لایه‌ن(RMT) و چه‌ندین یه‌کێتی کرێکاری دیکه‌و سه‌دان هه‌ڵسوراوانی کرێکاری وچه‌پ له ناوخۆی به‌ریتانیاو له‌ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ییدا پشتیوانی گه‌رمی لێ‌کرا. ئێستاش پاش ئه‌وه‌ی دادگا له به‌رژه‌وه‌ندی خاوه‌نکار بڕیاری چۆڵکردنی کارگاکه‌ی دا، کرێکاره‌کان چوارده‌وری کۆمپانیاکه‌یان گرتووه و به پێکهێنانی پێکیتی 24 کاتژمێری درێژه به خه‌باتی خۆیان ده‌ده‌ن بۆرێگرتن له بردنه‌ده‌ره‌وه‌ی که‌لوپه‌لی ناو کارگاکه و بۆ وه‌ورگرتنه‌وه‌ی مافه‌کانیان. شایانی ئاماژه بۆکردنه له7ی ئاب، رۆژی کۆتایی هێنان به داگیرکردنی کارگاکه، سه‌دان هه‌ڵسوڕاوی کرێکاری و سۆشیالیست له‌به‌رده‌م کارخانه‌که ئاماده‌بوون بۆنیشاندانی هاوسۆزیی خۆیان بۆ کرێکاره مانگرتوه‌کان.
سه‌ندیکای(RMT)یش له‌راگه‌یه‌ندنێکدا پشتیوانی خۆی بۆ کرێکارانی کۆمپانیای(Vestas) دوپات کرده‌وه‌و رای گه‌یاند که تا به‌ئاکام گه‌یاندنی خواسته‌کانیان له پێشکه‌شکردنی هیچ هاوکاری وپشتیوانیه‌ك درێغی ناکه‌ن. هه‌رله‌درێژه‌ی ئه‌م پشتیوانیه‌شدا بانگه‌وازی رۆژی هاوپشتی کرد له‌گه‌ڵ کرێکارانی تۆرباینی(Vestas) دا. ئه‌وه‌بوو دوێنێ چوارشه‌ممه 12ی ئاب له زۆربه‌ی شاره گه‌وره‌کانی به‌ریتانیادا به‌وبۆنه‌وه چالاکی و کۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری جۆراوجۆر به‌ڕێوه‌چوو.
شایانی ووتنه له مانگی نیسان و ئایاری ئه‌مساڵدا کرێکارانی کۆمپانیای (Visteon)یش که سه‌ر به کۆمپانیای ئۆتۆمبیلسازیی فۆرد بوو، له شاری بلفاستی ئێرله‌ندا بۆ هه‌مان مه‌به‌ست بۆماوه‌ی نزیك به دوومانگ کۆمپانیاکه‌یان داگیرکرد. له‌ناوچه‌ی ئینفیڵدی له‌نده‌نیش کرێکارانی هه‌مان کۆمپانیا بۆ هه‌مان ماوه، پاش ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌یه‌ك کارخانه‌که‌یان کۆنترۆڵکرد، له‌به‌رده‌م کۆمپانیاکه‌دا پیکێتیان سازکرد بۆ رێگرتن له‌بردنه‌ده‌ره‌وه‌ی که‌لوپه‌لی ناو کارخانه‌که. هه‌رچه‌نده سه‌ره‌نجام کرێکاره‌کان توانییان به‌م کاره‌یان سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بێنن به‌ڵام سه‌رکه‌وتنه‌که‌یان جوزئی بوو، بۆیه یه‌کێك له کرێکاره‌کانی به‌شدار له‌و ئاکسیۆنه‌دا به‌ناوی لیندا له گێڕانه‌وه‌ی ته‌جروبه‌ی خۆیاندا باسی ئه‌وه‌ی کرد که "ده‌بوایه درێژه‌مان به داگیرکردنی کارخانه‌دا بدایه‌ت. کرێکاران ته‌نها رێگای خه‌باتیان له‌به‌رده‌مدایه.".
به‌مشێوه‌یه پێده‌چێت که ئه‌زمه‌ی ئابووری سه‌رمایه‌داری که ئێستا زۆر به‌توندی ووڵاتی به‌ریتانیای شه‌که‌ت کردوه و رۆژانه هه‌ر کارگاو کارخانه‌یه داده‌خرێ و هه‌زاران کرێکاریش له ئاکامی ئه‌وه‌وه بێکارده‌کرێن، سه‌ره‌تای ته‌کانێکی نوێ و به‌شێوازێکی نوێ له بزووتنه‌وه‌ی کرێکاریی ئه‌م ووڵاته‌دا نمایش بکات که له‌مێژووی سیاسی وکۆمه‌ڵایه‌تیدا که‌موێنه بێت.
13/08/2009
|