

په‌روین محه‌مه‌د فه‌ره‌ج
له‌سه‌ر ده‌ست هه‌ڵیانگرتووم
شه‌وه گرینۆکــه کانم..
..به‌ره به‌یانیکی ته‌زیوم به‌خۆدا دابـــوو،
نیوه‌ڕۆیه‌کی بێ ئۆقره..
له ده‌سته‌کانما..
نامه‌یه‌کـــی گرینۆک بوو.
خه‌ونه‌کانم جۆگای سه‌وزن،..
ئه‌یده‌مه ده‌م ئه‌م جۆگایه .
*****
*****
ده‌گه‌ڕێــــــــم ..
بــــۆ مووروه‌ڕه‌شــــه‌کانی چــــاوم،
ئـاخۆ..له کام قوژبندایــــه..؟
تاری پرچــه‌کانم کام په‌نجـــه ده‌یژه‌نێ و
له تاریکیدا ده‌گه‌ڕێم..
گۆشـــه‌کان ڕێگه‌م لێده‌گرن ،
سه‌رابێک ده‌مباو.. گه‌مه‌م پێده‌کــــــا
ده‌شێ ئه‌م سه‌مفۆنیایه..
له‌کوێ جێمبهێڵێ.
شه‌وه گرینۆکه‌کانم سه‌مفۆنیای قه‌ده‌ره..
موروی ئاڵی دڵم..
ده‌نێنه ژێر باڵی شه‌مشه‌مه کوێره‌کانه‌وه. .
یاری پێده‌که‌ن و..ژێر گڵی ده‌نێن.
*****
*****
شه‌وه گرینۆکه‌کانم..
خه‌مه‌کانم ڕاده‌ژه‌نن..
ئاخۆئه‌وه کابوسێکه شه‌وانم ڕاده‌ژه‌نێ..؟
شه‌وه‌کانم گرینۆکـــن ..؟
یاخـــۆم ســـه‌ر بــــه‌گــریانم.
*****
*****
|