په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٦\١\٢٠٢٠

  شەوی خۆشەویستیی.*

 

 

ئەحمەد شەفیق کامیل

و: جەلال دەباغ

ئەوەی بە درێژایی تەمەنت
لە کاتێکی ژوان لاتنەدا
لە هەموو تەمەنتدا
ئەمشەو بۆچی نەهاتی؟
ئەمە سەرسامی کردم
چی لەمنی دواخستیت
مەحاڵە دنیا لەمنی دواخستبیت
بەهیوا چاوەڕوانم
بەشەونخونی دێیتەلام ژیانەکەم
منیشنایەڵم شەو بنویت
وەرە خۆشەویستی هەموو تەمەن
بەخۆشەویستی ئەم شەومان تەواو بکەین
وەرە سۆزی هەموو تەمەن لە دڵەوە بژین
ئەمشەوسۆزمان مەخەرە بەیانی..
خۆشیمان مەخەرە بەیانی..
وەکو ئەمشەو یەکەمین شەوی خۆشەویستیبێت
ئەی خۆشەویستم .. لێدانی دڵم .. روناکیی ژیانم
ئەی زەردەخەنەو خەیاڵ و یادگارییەکانی شەوانم
لێرەدا گوێم بە دنیا نەداو بە سۆزوتاسەبووم بۆ تۆ
لێرەدا هەموویم لابوو.. تەماشاکاربووم بۆ تۆ
بەهاری گوڵ ئەو سەرچاوەیەی کە دەڕوات
کزەبای شیرین ئەو شەوەی کە دەڕوات
هەموویان لەگەڵما لە چاوەڕوانیدان
ژیانەکەم..!هەموویان بۆ تۆ بەتاسەوەن
بۆ ئەو خۆشەویستانەت و بۆ دڵی من
بۆ شەوانی تامەزرۆیی و ئاورنگەکەی بۆمان
ئازارمانمەدە بەتاسەوە مەبە بۆمان
وەرە با لێرەدا بەخۆشیمان بژین
وەرە خۆشەویستیی هەموو تەمەن
بە خۆشەویستیی ئەمشەو بژین
وەرە تاسەی هەموو تەمەن لە دڵەوە ئەمشەو بژین
تاسەمان مەخەرە سبەینێ..
خۆشیمان مەخەرە سبەینێ..
هەروەک یەکەمین شەوی خۆشەویستیی ئەمشەوبێت
ئەگەر گشت خۆشەویستیی هەموو دڵان کۆبنەوە
خۆشەویستیی من زۆرترە
لەگەڵ مندا.. لەگەڵ منداو.. تۆ لێم دووریت
لەگەڵمندا.. لەگەڵ مندا.. خەیاڵ و تاسە زۆردەبێت
هەموو شتێک لەدەوری من هەرتۆم وەبیردەخاتەوە
گشت رۆشناییهەردووچاوم
پێکەنینی چاوەکانتی تێدان
ئەی خۆشەویستم ئەوە زەردەخەنەی تۆیە..
خۆت لەناو مۆمەکاندا دیارنیت..
ئەوەش مۆمەکانن کە زەردەخەنەی تۆ
فرمێسکەکانی لەسەر رۆشن کردوونەوە
ئەوەیە هەنگاوت ئەوەیە خەندەت ئەوەیە چرپەت
ئەوە تۆیت هەمووی رۆشنیتەو سایەتەو دڵۆڤانیتە
وەرە بۆ خەونەکان بۆ خۆشەویستی بۆ سرووش
چەند ئێمە بمانەوێ شەونخونی بکەین و کەسانیتر بخەون
وەرەخۆشەویستییهەمووتەمەن
بەخۆشەویستییئەمشەوبژین
وەرەتاسەیهەمووتەمەنلەدڵەوەئەمشەوبژین
تاسەمانمەخەرەسبەینێ..
خۆشیمانمەخەرەسبەینێ..
هەروەکیەکەمینشەویخۆشەویستییئەمشەوبێت
ئەوی شەوانی شیرین و یادگارە جوانەکانت بەسەربردم
ئەوی لەگەڵما بە دڵۆڤانیت هیوا نەخۆشەکانم دەژێنیتەوە
تۆ ئەمشەوو هەموو شەوێک بە خەیاڵم لەگەڵمدای
ئەی خۆشەویستم هەر لەم شوێنەدای
چەند هاتین و شەوان چەند ئێمەیان لەباوەشگرت
لەم شوێنە هەر لەم شوێنەدا
ئای چەند لە بەرزاییدا فڕین
ئەمشەویش..
ئەی ژیانی گیانم..! ئالێرەدا هەر لەم شوێنەدا
من هاتم لەگەڵ سۆزو دڵ و دڵۆڤانیم
هاتین چاوەڕێتدەکەین.. هاتین تکاتلێدەکەین
هاتین رێگەی هەنگاوەکانت هیواڕێژدەکەین
هەرچەند لەلام دیارنەمابیت
پاش کەمێکیتر دێیتەوە لام
دەستت دەخەمە ناو دەستم
چاوەکانت بەچاوەکانم لە باوەشدەگرم
بەگشت تەمەنی جیهان
شەوێکی تەمەن دەژین
تەمەنی جوان..

_____________________________________________
* گۆرانیی: ئوم کەلسوم. ئاوازی: محەمەد عەبدولوەهاب.
 

ماڵپه‌ڕی جه‌‌لال ده‌باغ

 

 


 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک