په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٢\٧\٢٠١٦

    شەیپوور.*

فەتاح حەسەن

ساویلکەبووم.. هەتا رادەی گەمژەیی
ئەو رۆژانەی..
گوێ قوڵاخ بووم بۆ ترپەی پێت.
چاکەتەکەم
دەدا بەسەر شانی تۆدا و
سەرما کەسیرەی دەکردم.
نەفرەت.. هەزار نەفرەت
لەو شەوانەی..
کورتەنامەکانتم
وەك لایلایە دەخوێندەوە.
شەو رادەشکا
تا کازێوە بێدار دەبووم
چڵە رێحانەی وشەم
چەپك دەکرد
بۆ ئەگریجەت.. بۆ بەرۆکت
دوورکەوە لێم
نەفرەت.. هەزار نەفرەت
لەو دەمانەی
یارییت بە هەست و سۆزی من دەکرد!!
منی گەمژەش، خەنی دەبووم.
گەر پێت وابێ کە دووربی لێم
شەیپووری کۆتایی ژینم لێدەدەی
لە گەمژە، گەمژەتر.. ئەتۆی.

____________________
* شەیپوور: کەڕەنا، بووق.

 

دانیمارك / ڤالبی

ماڵپەڕی فەتاح حەسەن

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک