په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٩\٢\٢٠١٦

شەیتانۆکە!

برایم فەڕشی     

 

کرم، مێشولە و شەیتانۆکە، هەر کام لە جۆری خۆیاندا تاک تاک دەژین و سروشت ئەو توانایەی پێنەبەخشیون ئەندامی مێشک ئاسایان هەبێ و ئەزموونی بە کۆمەڵ، وەسەر یەک نێن.


ئەوان ژیانیان کورتە و دەستەڵاتی گۆڕینی ژیانی خۆیان نییە. مێشوولە و کرم و شەیتانۆکە، هیچ سوودێکیان بۆ خۆیان نییە، بەڵام ئەو قازانجەیان هەیە ببنە خۆراکی زیندەوەری دیکە. شەیتانۆکە، مێشولە و کرم نە شوێنی حەوانەوەیان هەیە، نە ئەو دەزگایە لە ناو لەشیاندا بەدی دەکرێ کە بیر بکەنەوە یان بە پێی غەریزە، شوێنی حەوانەوە بۆ خۆیان دابین بکەن. مێشولە هیچ شوێنەوارێک لە ژیانی چەند کاتژمێری خۆی، بەجێ ناهێڵێ، بەڵام کرم و شەیتانۆکە لەم ژیانە کورتەیاندا، شوێنەواری ئەو ڕێگایەی پێیدا دەخزێن لە خۆیان بەجێ دەهێڵن، بەڵام هیچ کرمێکی تازە دەرهاتوو، نە بەو ڕێگایە دەزانێ و نە لەو ئەزموونە سوود وردەگرێ.


ئێمە کوردەکان لە کرم و شەیتانۆکە دەچین.

 

ماڵپەڕی برایم فەڕشی

 

 


 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک