١\٦\٢٠١٠
شیعه‌ی هاوسه‌نگه‌ر
و سوننه‌ی هاومه‌زهه‌ب، کامیان له کامیان چاکتره..!!

ئارام حه‌مه‌ساڵح
ڕه‌نگه زێده‌ڕۆیی نه‌بێ ئه‌گه‌ر بڵێـم
ساده‌یی وخۆشباوه‌ڕی ومتمانه‌کردنه‌سه‌رنه‌یاران و
دوژمنان گرنگترین هۆی شکستهێنان و سه‌رنه‌که‌وتنی
بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی گه‌لی کوردبێ له
دێرزه‌مانه‌وه تا ئه‌مڕۆ،
جا ئه‌م ده‌رده‌کوشنده‌یه وه‌نه‌بێ
ته‌نها له
کوردوستانی بنده‌ستی عێراقدا له ئارادا
بووبێ به‌ڵکو له
هه‌موو به‌شه‌کانی تری کوردستاندا به‌هه‌مان
شێوه بووه، نموونه‌ی ساویلکه‌یی و
ته‌سکبینی سیاسه‌تمه‌دارانی کورد له‌م
بواره‌دا هێنده زۆره که له
نووسینێکی وادا جێگه‌ی نابێته‌وه.
عه‌ره‌بی شیعه‌ی عێراق هه‌رله‌دروستبوونی ده‌وڵه‌تی عێراقه‌وه تاله‌ناوچوونی
ڕژێمی به‌عسی سه‌دام شانبه‌شانی گه‌لی کورد له‌لایه‌ن ڕژێمه یه‌ک له‌دوای
یه‌که‌کانی عێراقه‌وه چه‌وسێندراونه‌ته‌وه‌و له‌زۆربه‌ی مافه‌سه‌ره‌تاییه‌کانیان
بێبه‌شکراون،به‌حوکمی دوژمنی هاوبه‌ش که‌له‌حکومه‌تی مه‌رکه‌زی عێراقدا
گرد ده‌بێته‌وه بمانه‌وێ ونه‌مانه‌وێ عه‌ره‌بی شیعه‌ی عێراق هاوسه‌نگه‌روهاوخه‌باتمانن،
که‌چی مه‌خابن هیچ کاتێک کێشه‌ی ره‌وای خه‌ڵکی کوردیان وه‌کوخۆی نه‌بینیوه‌وهه‌تا
ئه‌وئاسته‌ی بۆشیان لوابێ به‌نهێنی دژایه‌تیان کردووین جاروباریش کێچ
که‌وتۆته‌که‌وڵیان وڕه‌پوڕاست وبه‌ئاشکرادژایه‌تیان کردووین،ئه‌وه‌تا
له‌نه‌وه‌ده‌کانی سه‌ده‌ی ڕابردووداوله‌کاتێکدا که کۆنفرانسی
ئۆپۆزسێۆنی عیراقی له هاوینه‌هه‌واری سه‌لاحه‌دین به‌ڕێوه ئه‌چوویه‌که‌م
گروپ که‌هاواری لێهه‌ڵساوبه‌فێدراڵی کوردوستان رازی نه‌بووشیعه‌کان
بوون به‌به‌هانه‌ی ئه‌وه‌ی که فێدراڵی له‌پاشه‌ڕۆژێکی نزیکدا ده‌بێته
هوی دابه‌شبونی عێراق، هه‌رچه‌نده له‌دواییدابه‌ناچاری وسه‌رزاره‌کی
دانیان پێداناوقبوڵیانکرد، ئه‌مه‌له‌کاتێکدا که ده‌یان ساڵ بووهه‌وای
ئازادی کوردوستانیان هه‌ڵئه‌مژی وبه‌سه‌دان پادگاوباره‌گاودامووده‌زگای
ڕاگه‌یاندیان له‌هه‌مووشاره‌کانی کوردوستاندادامه‌زراندبوو، نموونه‌یه‌کی
تر له‌م بابه‌ته هه‌ڵسوکه‌وتی په‌رله‌مان وحکومه‌تی مه‌رکه‌زیه که‌له‌لایه‌ن
زۆرینه‌ی شیعه‌وه کۆنترۆڵ کراوه ،هه‌رئه‌مانه‌ن که‌ڕێگاناده‌ن مادده‌ی
140له‌ده‌ستوری عێراقی جێبه‌جی بکرێ،ناهێڵن ناوچه ته‌عریبکراوه‌کان
بگه‌ڕێنه‌وه سه‌رهه‌رێمی کوردوستان و ناهێڵن هه‌زاران خێزانی ده‌ربه‌ده‌رله‌ئاواره‌کانی
که‌رکوک وشوێنه‌کانی تربگه‌ڕێنه‌وه شوێنه‌کانی خۆیان، سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه‌ش
هه‌تا ئێستا چه‌ندجارێک کاڵفام وبێ سه‌وادێکی وه‌کووموقته‌دا سه‌در به‌خۆی
وهێزێکی چه‌ند سه‌دچکدارییه‌وه بۆتۆقاندنی کوردوپیشاندانی هێزی
ماسولکه‌ی {عرچ عچلات}ی شیعه چۆته که‌رکوک، ته‌نانه‌ت جارێکیان به‌هاوکاری
وهه‌ماهه‌نگی تورکمانی شیعه مه‌زهه‌ب وتۆرانیه‌کان دروشمی {لااله
الاالله ،محمد رسول الله ،کردستان عدوالله } یان هه‌ڵگرتبوو. جائه‌گه‌رئه‌مه
هاوسه‌نگه‌ری وهاوخه‌باتی بێ ئه‌ی ده‌بێ دوژمنایه‌تی چ مانایه‌کی هه‌بێ...!!!؟؟؟
له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بی سووننه مه‌زهه‌بدا جگه له‌مه‌زهه‌بی هاوبه‌ش
فاکتۆرێکی تریش دێته ناوه‌وه ئه‌ویش فاکتۆری جوگرافیای هاوبه‌شه هه‌روه‌کو
ئه‌بینین هه‌موو ئه‌وناوچانه‌ی که‌بریتین له‌خاڵی ته‌ماس وبه‌ریه‌ککه‌وتن
وتێکه‌ڵبوون له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بداهه‌رله‌پارێزگای نه‌ینه‌واوه بیگره تا
که‌رکوک ودیاله وشاروشارۆچکه‌کا‌نی ده‌وروبه‌ریان به‌شێوه‌یه‌کی گشتی
سوننه مه‌زهه‌بن ،که‌چی نه‌مه‌زهه‌بی هاوبه‌ش ونه جوگرافیای هاوبه‌ش
زه‌مینه‌یه‌کی له‌باروژیانێکی باشتروهارمۆنی له‌نێوان کوردوعه‌ره‌بدا
نه‌ره‌خساندووه..!!به‌ڵکو به‌پێچه‌وانه‌وه له مێژووی هه‌شتاوئه‌وه‌نده
ساڵه‌ی ده‌وڵه‌تی عێراقدا که هه‌میشه عه‌ره‌بی سوننه مه‌زهه‌ب فه‌رمانڕه‌وا
بووه ،کورد به‌دڕندانه‌ترین شێوه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا کراوه‌وقه‌لاچۆکراوه،
دیکتاتۆری وشۆڤێنی ده‌سه‌ڵاتدارانی عه‌ره‌بی سوننه مه‌زهه‌ب که‌له
حکومه‌تی ناوه‌ندی عێراقدا چڕببۆوه ڕه‌نگه له‌مێژووی ڕۆژهه‌لاتی
ناوێن‌دا وێنه‌ی نه‌بێ، ئه‌نفال وکیمیاباران وکۆکوژی کوردوکۆڕه‌وبه‌پێی
نه‌خشه‌و وپلانی تایبه‌تی ئه‌م دڕندانه ئه‌نجامدران.
به‌ده‌ستهینانی زۆرینه‌ی ده‌نگه‌کان له‌هه‌ڵبژاردنه گشتیه‌که‌ی ئه‌م
دواییه‌ی عێراقداله‌لایه‌ن لیستی ئه‌لعێراقییه‌وه پشێوی ودڵه‌راوکێیه‌کی
زۆری خسته نێو سیاسه‌تڤانانی کورده‌وه..!! ئاخێوه‌رانی ئه‌م لیسته
ڕێژه‌یه‌کی ئێجگار زۆریان عه‌ره‌بی سوننه وکۆنه به‌عسیه‌کانن ، ئه‌یاد
عه‌لاوی و عه‌دنان پاچه‌چی که‌ڕابه‌رێتی ئه‌م لیسته ده‌که‌ن و پێگه‌یه‌کی
جه‌ماوه‌ری فراوانیان هه‌یه هه‌ردوکیان کۆنه به‌عسین ، هه‌ر له‌ناوئه‌م
لیسته‌دا توخمی ئه‌وتۆ هه‌ن
که سه‌رله‌به‌ر پرینسپڵی فێدراڵی ڕه‌تده‌که‌نه‌وه و باوه‌ڕیان پێی
نییه، ته‌نانه‌ت باوه‌ڕیان به‌و ئۆتۆنۆمییه ڕاسته‌قینه‌یه‌ش..!! نییه
که ساڵه‌های ساڵه سه‌رانی کورد بانگاشه‌ی بۆ ئه‌که‌ن و خه‌ڵکی
کوردستانی پێ قاو ئه‌ده‌ن، ته‌نها چاره‌سه‌یان بۆ کێشه‌ی کورد
ئۆتۆنۆمییه کارتۆنییه‌که‌ی سه‌دامی خوێنڕێژه که له سایه‌یدا ده‌بوو
هه‌موو میلله‌تی کورد به سه‌رکردایه‌تی و بنکردایه‌تییه‌وه ببنه
نۆکه‌ر و جاشی ڕژێم.
جا تۆ بڵێی سیاسه‌تمه‌دارانی کورد هێنده کارامه و به سه‌لیقه بن
بتوانن بالانسی ئه‌م هاوکێشه سیاسیه ئاڵۆزه رابگرن و کێشه‌ی کورد که‌مێک
به‌ره‌وپێش به‌رن ...!!! یان هه‌روه‌کو7 ساڵی ڕابردوو کێشه‌ی کورد و
مادده‌ی 140 له جێی خۆیدا چه‌قده‌به‌ستێ و هیچی لێ سه‌وز نابێ..!!
کالیفۆرنیا - ئه‌مریکا -
29\5\2010
ماڵپه‌ڕی ئارام حه‌مه‌ساڵح
|