٢٩\٥\٢٠١٤
شیعر
لە رۆحم دەردەکەم.

ستار ئه‌حمه‌د
قه‌ڵه‌مه‌كه‌م ده‌گرمه
خۆم
وشه‌كانی له به‌رگی نه‌به‌ردی ده‌درووم
لاپه‌ڕه‌كان بۆ سڕینه‌وه جێده‌هێڵم
ناونیشانێك له به‌خشنده‌یی
بابه‌تێك بۆ سه‌ربه‌ستی
ده‌ده‌م له ته‌وێڵی ده‌رگاكه‌تان
كراوه‌بێ وه‌كو نیگات
بڵند به شێوه‌ی گرده‌مه‌ند
بزێو بێت چوون دڵی ئێمه
پیته‌كان له بناری ویژدانا ده‌نوێنم
خه‌ون بۆ ماچ و
چه‌ك بۆ قه‌ڵه‌مێك ده‌شكێنم
به ناخی به‌فرا رۆده‌چم
شوێنپێت ده‌خه‌مه رسته‌وه
زوڵفت ده‌كه‌م به فاریزه
هه‌ناسه‌م به خوێنم ره‌نگ ده‌كه‌م
تابلۆیه‌ك له گڵ ده‌كێشم
ئاشتی ئاڵا و
ده‌روون پایته‌ختی جوانی بێت
پێستم له جه‌سته‌م داده‌ماڵێنم
شیعر له رۆحم ده‌رده‌كه‌م
جڵه‌وی وشه به‌رده‌ده‌م
په‌رچه‌می ئاو راده‌كێشم
به‌ره‌و دورگه‌ی رووناکیی و گوڵ
قه‌ڵه‌مه‌كه‌م له خوێنم وه‌رده‌ده‌م
هه‌ڵوێست ده‌ده‌مه ناونیشان
په‌نجه‌كانم به قژت هه‌ڵده‌واسم
بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته‌كان
بمكه‌ن به تۆ
له نێو رۆژا
مه‌مكی ئه‌ستێره‌كان بمژم
تۆ بڵێی به مووژه‌ی خامه
نه‌خشه‌ی هه‌ناوت بكێشم
ناخی قه‌ڵه‌میش بپێوم
یاخود له جێی وشه
و راستیی
هه‌نگاوم به گولله ده‌سپێرن
مین له ژێر پێم ده‌نێنه‌وه
ده‌ترسم خاك
له تابلۆی ره‌نگا كوێر بێت و
له‌م نیشتمانه‌دا
جێگای من و تۆ نه‌بێته‌وه.
star.ahmad62@ymail.com
|