٣٠\٣\٢٠١٠
شکستی ئیسلامی
سیاسی له هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراقدا.

ئارام حه‌مه‌ساڵح
{دین ئه‌فیونی گه‌لانه} نزیکه‌ی 150ساڵ به‌ر له‌ئێستا کارل مارکس ئه‌و
ڕسته‌یه‌ی ناو که‌وانه‌که‌ی درکاند و جه‌ختیشی له‌سه‌رئه‌وه کرده‌وه
که ئایین به‌زۆری له‌ناو ئه‌و کۆمه‌ڵگایانه‌دا بڵاوئه‌بێته‌وه که
تاکه‌کانی کۆمه‌ڵ تێیدا ئازاد نین و له بارودۆخێکی نائارام وشه‌ڕوشۆڕ
و هه‌ژاری و برسێتیدا گوزه‌ران ده‌که‌ن، ئه‌م قسه‌یه هه‌تا ئه‌م
ڕۆژگاره‌ش بڕی کردووه.
به‌چاوی خۆمان بینیمان کاتێ که‌ڕژێمی دیکتاتۆری سه‌دام ڕوخاوله‌شوێنیدا
ڕژێمی پیاوانی ئایینی و عه‌مامه
به‌سه‌ر قوتکرایه‌وه، خه‌ڵکی ناوه‌ڕاست
و باشوری عیراق چۆن تووشی بێ‌کاری نه‌داری و
قاتوقڕ و برسێتی
شه‌ڕوشۆڕهاتن، له‌م کاته دژوار‌و سه‌خته‌دا جه‌ماوه‌ری حیزبه
ئیسلامییه‌کان به شیعه و
سوننه‌وه ژماره‌ی پێوانه‌ییان تۆمارکرد به‌وهیوایه‌ی که
ڕژێمی نوێی مه‌لاومێزه‌ر به‌سه‌ر
عێراقیان بۆ بکات به به‌هه‌شتی سه‌رزه‌مین، مه‌خابن عێراق بوو
به‌دۆزه‌خ و غه‌ڵتانی خوێنکرا ،گرمه‌ی بۆمباوماشێنی مینڕێژکراوتێکه‌ڵ
به بۆنی بارووت و خوێن سه‌رداری بێسه‌رئه‌کرد،
له‌لایه‌ک به‌ده‌ست ڕێکخراوه‌ی تێرۆرستی ئه‌لقاعیده‌وه‌و له‌لایه‌ک به‌ده‌ست
شه‌ڕی نێوخۆی شیعه‌وسوننه‌وه، هاوڕێکیش له‌گه‌ڵ ئه‌م باره‌ناله‌باره‌دا
سه‌رانی حیزبه‌ئیسلامییه‌کان خه‌ریکی دزی ودرۆزنی کۆکردنه‌وه‌ی پاره‌وگیرفان
پڕکردن بوون ئه‌مه‌جگه له وابه‌سته‌گی وعه‌ماله‌تیان بۆوڵاتانی
دراوسێ ووڵاتانی تریش.
خۆشبه‌ختانه له‌ماوه‌ی دووساڵی رابردوودا بارودۆخه‌که له‌ساڵانی
پێشووترهێمن تروسه‌قامگیرتر بوو،خه‌ڵکی هه‌وایه‌کی ئازادتریان هه‌ڵمژی
وتێگه‌یشتن که حیزبه‌ئیسلامییه‌کان غه‌رقی گه‌نده‌ڵی وخیانه‌تکارین
وتوانای به‌ڕێوه‌بردنی وڵاتیان نییه بۆیه پشتیان تێکردن چیترمتمانه‌یان
پێنه‌کردن،ڕه‌نگه به‌سره‌که‌شارێکی پڕشیعه‌نشین وده‌وڵه‌مه‌ندوگه‌وره‌وگرنگه
باشترین نموونه بێت چونکه به‌گوێره‌ی زانیاری کۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کان
له‌سه‌رئاستی هه‌موو عێراق شاری به‌سره که‌مترین ڕێژه‌ی ده‌نگیداوه
که ده‌کاته %57هه‌ڵبه‌ته نه‌چوون بۆ سه‌ر سندوقی ده‌نگدان خۆی له
خۆیداباشترین ئاماژه‌یه بۆ ڕه‌فزکردنی حوکمی ئیسلام وئیسلامییه‌کان به
ڕاستره‌وومیانڕه‌ووچه‌پڕه‌ویانه‌وه.
له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا لیستی ئه‌لعێراقییه‌ی عه‌لمانییه‌کان-سێکیولاره‌کان-
که ئه‌یاد عه‌لاوی ودوکتۆرعه‌دنان پاچه‌چی سه‌رکردایه‌تیان ئه‌که‌ن
زۆرترین ڕێژه‌ی ده‌نگه‌کانیان به‌ده‌ست هێنا، له‌سه‌رئاستی کوردوستانیش
یه‌کگرتووی ئیسلامی وکۆمه‌ڵه‌ی ئیسلامی له‌جاران که‌متریان هێناوه،
شایانی وتنه که ته‌نها له هه‌ولێردا کۆمه‌ڵه‌ی ئیسلامی ده‌نگی
زیاترهێناوه،هۆی ئه‌مه‌ش ئه‌وته‌زویر و ساخته‌کارییه بووه که پ‌د‌ک
بۆ کۆمه‌ڵه‌ی کردووه له لایه‌ک له‌دژی یه‌کگرتوو له لایه‌کی تریش سه‌باره‌ت
به چه‌ند ڕێککه‌وتنێکی دووقۆڵی ژێربه‌ژێر له نێوانیاندا.
جا له وکۆمه‌ڵگایانه‌دا که ئه‌تمۆسفیرێکی ئارام و سه‌قامگیرباڵی به‌سه‌ریاندا
کێشاوه‌وبه‌دوورن له هه‌ژاری وبرسێتی و تاکه‌کانی کۆمه‌ڵ ئازادن وده‌توانن
به‌ڕه‌هایی گوزارش له بیروبۆچونی خۆیان بکه‌ن ئه‌گه‌ری شکستهێنان و
دۆڕاندنی حیزبه ئیسلامییه‌کان به‌رانبه‌ر به عه‌لمانییه‌کان زۆره.
مارسی 2010
ئه‌مریکا-کالیفۆرنیا
aramhamesalh@yahoo.com
|