په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٦\١٢\٢٠١٨

دوایین زانیاریی لەسەر ڕەوشی شیلادزێ.



ژمارەی شەھیدەکانی شیلادزێ گەیشتنە دوو شەھید و شەش بریندار، برینی دوو کەسیان سەختە.

 

شەممە, ٢٦ ینا ٢٠١٩ - ٢٦:٢١  ڕۆژنیوز ـ شیلادزێ

ئەمڕۆ گەنجێک بە فیشەکی جەندرمەکانی سوپای تورک لە شیلادزێ شەھید بوو، ھەروەھا شەش کەسی دیکەش بریندار بوون، بەڵام دواتر ھاوڵاتییەکی دیکەش شەھید بوو.

ھاوڵاتی دووەم کە شەھید بوو، بەھۆی ئەوەوە بوو، کە فڕۆکە شەڕکەرەکانی سوپای تورک زۆر بە نزمیی بۆ ترساندنی خەڵک بەسەر ناوچەکەدا سوڕانەوە و دەنگی گەورەیان دروست دەکرد، ئەو ھاوڵاتیەش خۆی نەخۆشی دڵی ھەبوو، بەو ھۆیەوە گیانی لەدەستدا.

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ ھاوڵاتیانی کۆمەڵگەی سیرێ لە شیلادزێ دەستیان بە خۆپیشان کرد لە دژی بنکە و بارەگاکانی سوپای تورک لە ناوچەکە و چەندین تانک و ئۆتۆمبێل و بنکەی سوپای تورکیان سوتاند.

تا ئامادەکردنی ئەم ھەواڵە دوو کەس شەھید بوون و شەش کەسی دیکەش بریندار بوون.

ھەروەھا ژمارەیەکی زۆری ھێزی ئەمنیی حکومەتی ھەرێم لەناو شارۆچکەی شیلادزێ بڵاوەیان پێکراوە، لەگەڵ ئەوەشدا ژمارەیەک ھێلیکۆپتەری سوپای تورک چوونەتە ناوچەکە.

بە گستی دۆخێکی نا ئاسایی لە ناوچەکەدا بوونی ھەیە، ھاوڵاتیان توڕەن لە بوونی بنکە و بارەگاکانی سوپای تورک لە سنورەکەیان.

فرۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک بە دەیان ھاوڵاتی بادینانی بە بۆردوومان شەھید کردوە، ڕۆژی ٢٣ی ئەم مانگەش چوار ھاوڵاتی دیکەی شەھید کرد، ئەوەش ھاوڵاتیانی ئەوەندەی دیکە لە سوپای تورک توڕە کردووە.

 

 

 

 

 

خەڵکی شیلادزێ دوو سەربازی سوپای تورکیان دەستبەسەر کرد.

شەممە, ٢٦ ینا ٢٠١٩ - ٣٢:١٦  ڕۆژنیوز - شیلادزێ

خەڵکی شیلادزێ کە دژی بنکە و بارەگاکانی سوپای تورک دەستیان بە خۆپیشاندان کرد و چەندین ناوەندی سوپای تورکیان سوتاند، دوو سەربازیشیان دەستبەسەر کرد.

کەمێک پێش ئێستا ھاوڵاتیانی شیلادزێ دوو سەربازی سوپای تورکیان بە دیل گرت و ڕادەستی ھێزەکای پێسمەرگەیان کرد.

ناڕەزایی ھاوڵاتیانی کۆمەڵگەی سیرێ سەربە شیلادزێ لە دژی بنکە و بارەگاکانی سوپای تورک بەردەوامە و تا ئامادەکردنی ئەم ھەواڵە چەندین تانک و بارەگا و ئۆتۆمبێلی سەربازیی سوپای تورکیان لە ناوچەکە سوتاندووە.

ناڕەزایی ھاوڵاتیان لە کاتێکدایە، ٢٣ی ئەم مانگە فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک سنووری دێرەلووکیان بۆردوومان کرد، کە بووە ھۆی شەھیدبوونی چوار ھاوڵاتیی و برینداربوونی دووانی دیکە.
 

 

 

لە بادینان ئاگر بەردرایە بارەگاکانی تورکیا.

شەممە, ٢٦ ینا ٢٠١٩ - ٥٢:١٥  ڕۆژنیوز - بادینان

خۆپیشاندانەکانی ھاوڵاتیان دژی ھێرشەکانی دەوڵەتی تورک بەردەوامە و لە ئێستادا خۆپیشاندەران ئاگریان بەرداوەتەوە بارەگا سیخوڕیی و سەربازییەکانی دەوڵەتی تورک.

خۆپیشاندان ئاڵۆزییەکان تا کاتی ئامادەکردنی ئەم ھەواڵە بەردەوامە.

ناڕەزایی ھاوڵاتیان لە کاتێکدایە، ٢٣ی ئەم مانگە فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک سنووری دێرەلووکیان بۆردوومان کرد ، کە بووە ھۆی شەھیدبوونی چوار ھاوڵاتیی و برینداربوونی دووانی دیکە.

 

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک