١٥\١١\٢٠١٧
شیلاقە.

سەردار رهزا
لە کام کونجی
مەینەتەوە ھەڵاتووی و
لە سۆراغی چی نوقم بووی.....!!
خەم بەرەو کام ئەپارتیمانی سەوزی بردووی..؟
باڵەکانت با بە زنەی
چاوەکانم تەڕتەڕ بن و
ھیچ قانگ نەدرێ
لە کام زەنوێرئاوای نامۆ سەرھەڵگرتووی
دییەکانت ئێستا ئاشنای سەوزی درەخت و سروشتە
کەچی ئازیز تۆ لە خەزان
خۆت دەرخست و درەنگ ھاتی
ژاڵە سەر زاری تەنیوم
خورپەیەکی کەللەسەر و تیلمی پلانی ئەو دڵەی
لە سارایا رووتبوومەوە
ئەوکی وشکم ..... تینوو.. تینوو...
لە خۆرئاوا ھەڵھاتیت و
لە دەمما تەڕ وەک نەباتی
ئەی شیلاقە جوانەکەی من
زۆر دەمێکە چاوەڕوانم
لە بەھاران جوان دەبیت و
پاییزانیش باڵەکانت دەقرتێنی
دەزانی سەھۆڵبەندانی ئەم گەرمایە
چ ئاشوب و وەیشوومێکە
لەگەڵ شەپۆلی دەریادا، مت مت دەبی و لرفەت کپە
بە ھەنسک و ھەستەکانما روحی جوانت دەچرپێنی.
١٢\١١\٢٠١٧
- ئەڵمانیا
serdarjaff@yahoo.com
|