١٥\٢\٢٠١٥
شیمانە.

فەتاح
حەسەن
دەشێت
تەزیوی دەستم، بەربگرێت لە بەرکەوتنی دەستت.
پێدەچێت
رۆژێک زمانم گۆنەکا و نەبا، ناوت.
لەوانەیە
چاوەکانم هێندە کزبن، بە ئاستەم بڕواننە پرشنگی چاوت.
دەگونجێت
ترپەی دڵم ئاوێزانی ترپەی پێت نەبێ.
دەلوێت
بۆنی سمڵ و مێخەکی گەردنت
ئاوێتەی هەناسەم نەبێ.
بەدووری مەزانە
بۆ یەکجاری بەجێت بێڵم.. بەجێم بێڵی.
وەلێ ئەستەمە.. زۆر ئەستەمە
کە، بتوانم.. لەبیرتکەم.
هەرکات.. توانیم،
ئاو لە دەسکەواندا بکوتم
زەوی لە سووڕان رابگرم.
ئا ئەو ساتە..
لەوانەیە، کە، بتوانم، تۆ لەبیرکەم.
دانیمارک
/ ڤالبی
ماڵپەڕی فەتاح حەسەن
|