شینێک و چه‌ند بیره‌وه‌ریێک بۆ دایکی خۆشه‌ویستم!
ئه‌یوب ڕه‌حمانی
دایه گیان، هه‌رگیز ئه‌و ڕۆژانه له یاد ناچنه‌وه که تۆ له ناو قوڕه سوره‌ی شاخ و دێ و ده‌شت و به‌ری به‌هارانی کوردستان، له ناو به‌فر و بۆران و سه‌رما و کڕێوه‌ی زستانانی کوردستان، له چله‌ی گه‌رم و تاقه‌ت پڕوکێنی هاوینانی کوردستان و له زه‌رده و کزه باو و بۆرانانی پایزانی کوردستان، له‌م دێ بۆ ئه‌و دێ و له‌م شار بۆ ئه‌و شار و له‌م شاخ بۆ ئه‌و شاخ و به دوا هه‌ر شه‌ڕێکی که پێشمه‌رگه ده‌یکرد و تۆ هه‌واڵت ده‌زانی، و یا خۆ هه‌واڵت پێ ده‌گه‌یشت که ئێستا پێشمه‌رگه‌کان له کوێن، تۆیش خێرا به باوه‌شه نان و کولێره و نامه موچاوه و زۆر چکۆله‌کراوه‌کانی که‌س و کاری پێشمه‌رگه بۆ ڕۆڵه‌کانیان خۆت ده‌گه‌یانده پێشمه‌رگه و به به‌هانه‌ی هێنانی کولێره شیرینه و نامه چاوێکیشت به کوڕه‌که‌ی خۆت یا خۆ براکانت ده‌که‌وت و ئه‌گه‌ر ئه‌وانیش نه‌بونایه، خۆ هه‌ر هه‌مو کوڕی تۆ بون و له‌و سه‌ریش که ده‌گه‌ڕایه‌وه وڵامی نامه نوسراوه‌کانت بۆ که‌س و کاره‌کانیان ده‌هێناوه!
ئه‌و ڕۆژانه له بیر ناچنه‌وه که تۆ له وڵاخه چالاک و سه‌ر شێته‌کان ده‌که‌وتیه خواره‌وه و هه‌ڵ ده‌ستایه‌وه و دیسان ماندو نه‌ناسانه ڕێگای دیتنی ڕۆڵه‌کانی نیشتمانت ده‌گرته‌وه به‌ر. ئه‌و ڕۆژانه له بیر ناچنه‌وه که ئاوی چۆمان خه‌ریک بو ده‌یبردی و خۆت ده‌گرته‌وه و هه‌مدیسان ده‌که‌وتیه‌وه ڕێ. ئه‌و ڕۆژانه له یاد ناچنه‌وه که ده‌که‌وتیه قوڕ و به‌فری بله‌کێ و کێله و نه‌نۆر و شوێ و ساوان و سه‌دبار و بێژوێ و هتد. یا خۆ ده‌که‌وتیه نێو تۆپباران و خومپاره بارانی کوێرانه‌ی ڕژیمه‌وه. ئه‌و ڕۆژانه له یاد ناچنه‌وه، کاتێک که هاوڕێی پێشمه‌رگه‌ی کوڕه‌که‌ت کاتێک که له سێ ڕێیانی بۆیه‌ن ده‌که‌وێته سه‌ر مین و شه‌هید ده‌بێت و کوڕه‌که‌ی تۆش به خه‌ستی بریندار ده‌بێت، به په‌له و خێرا خۆت ده‌گه‌ێنێته پێشمه‌رگه و ئه‌وه‌ی له ده‌ستت دێت بۆیان ده‌که‌یت و تا به ته‌واوی دڵنیا نابێت، ناگه‌ڕێته‌وه بۆ ناو شار.
هێشتا ماوه‌ێکی زۆر له چون بۆ پێشمه‌رگایه‌تی کوڕه‌که‌ی ترت تێ نه‌په‌ڕیبو که کچه جوان و جه‌حێڵه‌که‌ت که تازه له خوێندنگا گه‌ڕابوه‌وه و ده‌رسی به خه‌تی بریلی تایبه‌ت به نابینایان یا خۆ به زمانی عامیتر کوێران به منداڵانی چاو نه‌بینی کوردستان ده‌وته‌وه، به داخه‌وه له حادیسه‌ی ئوتومبێلدا جوانه‌مه‌رگ بو و خه‌م و په‌ژاره‌ێکی زۆری بۆ به جێ هێشتی. ئه‌مانه هه‌مو له لاێک و گه‌وره کردنی منداڵه گه‌وره و چکۆله‌کانت و هه‌م و خه‌مه‌کانی ئه‌وانیش له کاتی بۆمباران و تۆپ و خومپاره بارانه‌کانی ڕژیمی فاشیستی ئێڕاقدا و ئاواره‌یی و ده‌ربه‌ده‌ری له‌م شار بۆ ئه‌و شار یا له‌م گوند بۆ ئه‌و گوند و هه‌ر وه‌ها بگیر و ببه‌نده‌کانی ئیتیڵاعاتی ئێران و زۆر شتی دیکه‌ش هه‌مو هه‌ر به‌کۆڵی تۆوه بون و ئێستاش ئه‌و کاته بو که ده‌بو بحه‌سایایته‌وه و به‌هره‌ێکت له‌م هه‌مو ڕه‌نج و زوڵم و زۆره‌ی که به گوناهی کورد بون توشی ببوی، ببردایه، به‌ڵام به داخه‌وه مه‌رگ مۆڵه‌تی پێ نه‌دایت و له ته‌مه‌نی 62 ساڵیدا به جێت هێشتین! هه‌ر ده‌ڵه‌ی ڕه‌نجه‌کانت هێنده قورس بون که به‌س به خه‌وی ئه‌به‌دی ده‌حه‌سایته‌وه!! ئاخر خۆ تۆ دایه گیان هێشتا ته‌مه‌نی پیریت نه‌دیبو!
ئێستاش دایه گیان، من وه‌ک کوڕی تۆ که هه‌ر له ته‌مه‌نی لاویمه‌وه له باوه‌شی گه‌رمی تۆ بێ به‌ش بوم و منیش به جورمی کورد بون وه‌ک سه‌دان لاوی کوردی دیکه‌ش ئاواره‌ی شاخ و کێو و کوردایه‌تی و دواتریش ئاواره‌ی هه‌نده‌ران بوم، ده‌زانم که به‌شێک له خه‌م و په‌ژاره‌کانت، دوری من و نه‌دیتنی من و خه‌می من بوه، منیش هه‌مو ڕۆژێک له بیری دیتنی دوباره و سه‌د باره‌ی ڕوخساری شیرین و دڵنه‌وازی تۆدا و گوێ گرتن له قسه خۆشه‌کانت بوه، به‌ڵام به داخه‌وه که .........!
دایه گیان، یادت هه‌میشه به‌رز و به‌ڕێز ڕاده‌گرم و له هێلانه‌ی دڵما بۆ هه‌میشه ده‌مێنیته‌وه!
23ی گه‌لاوێژی 2708www.kungfutoa.ch/ayub.rahmani
|