٢\٦\٢٠١٧
شیینکردن یاخود
رشانەوە!!

زاھیر باھیر
کەسانێکی زۆر لە ناوەوەی گۆڕان و دەرەوەشی بە کۆچی دوایی نەوشیروان،
زۆر خەمبار بوون. هەمیشە هەر وابووە ئەوەندەی کورد بە سۆز ( عاتیفە)
قسە دەکات چارەکێکی ئەوە بە هۆش و بیرکردنەوەوە قسە ناکات ، ئەمە جگە
لەوەی پیاهەڵدانی کۆچکردوان و بە شان و باڵ هەڵدانیانا و گەیاندنیان بە
کەشکەلانی فەلەك زیاتر کولتورمانە، لەوەی بڕوا و باوەڕ پێبوونمان، بێت
. هەر ئەو کوڵتورەشە کە ڕەرخنەگرتن ، لە هەڵسوکەوتی "سەرکردەو ڕابەر و
سەرۆك" و ڕێڕەوەکەیان، کاتێك کە دەمرن قەبوڵ ناکرێت. ئەم ڕەخنانەش لە
لایەن بەرانبەرەکانییەوە ، بە هەر هۆکارێك بن، هەرس ناکرێن و
دەئاخنرێنە خانەی تەهیوین و تەحقیر و تەخوین و ڕێز نەگرتن لە کوڵتور و
مرۆڤانی کۆچکردوو . ئەمانەمان لەم ڕۆژانەدا لە لایەن گەلێك کەسەوە بینی
تەنانەت هەندێك برادەر ڕووبەڕووی هەڕەشەش لە لایەن " کوڕانی گەلەوە "
لە فەیسبوکدا، کە دیارە کۆمەڵێكن لە گۆڕان ، بوونەوە.
ئەم جۆرە ئیرهابی فکرییە لە لایەن ئەو دەستەیەوە و لەلایەن دەستەی
نوسەرانیی ڕؤشنبیریش گەر لای ئەوان پاساوەکەی هەرچی بێت ، لای خەڵکانی
وەکو من نەك هەر قەبوڵ نییە، بەڵکو هیچ کەسی دیکەش نابێت قەبوڵی بکات.
کەسانی ڕؤشبیری لیبراڵ کە هەم خۆیان بە ڕۆشنبیر و بە پسپۆر لە زمانناسی
و زمانزانی و هەمیش بزنسمان، دەزانن، کە هێڵنجدەدات و دەڕشێتەوە دژ بە
کۆمۆنیستەکان و یەخەی ئەنارکیستەکانیشی گرتۆتەوە. ئەم ڕؤشنبیرە ڕێگای
بەخۆی داوە و ئەوەی ناشیرینە وتویەتی.
ئاخر ناکرێت کە تۆ پێگەیەکی فکریت نەبێت ، هەڵوێستێکی عەمەلیت نەبێت ،
تۆ لەو پەڕی لایەنگیریی نەوشیروان موستیەفا و گۆڕانەوە ببیتە
ڕەخنەگریان و دواتریش لە دوای مردنی نەوشیروان ببیتە دۆستایان و ئاوا
بڕشێیتەوە بەرانبەر هەرکەسێك کە ڕەخنەی لە ڕابوردوو و ئێستاو ئایندەی
نەوشیروان و گۆڕان گرتبێت!!!
ئاخر کاکی نوسەر تۆیەك نەتوانیت یەك بڕگە، تەنها یەك بڕگە ، بنوسیت و
ئەوەندە کۆڵەواربیت لە زمانا، بێ ئەوەی چەندەها وشەی عەرەبی و ئینگلیزی
تێکەڵاو نەکەیت!! هاوکاتیش تۆ خۆت بە پسپۆڕ لە زمانی کوردیدا بزانیت!!
ئاخر تۆیەك کە لە ماوەیەکی کەمدا خاوەنی
٣ هەڵوێستی جیا بیت، چۆن
دەتوانیت خۆت بە توێژەرەوە و شیکەرەوەی بارودۆخی کوردستان بزانیت!!، با
نەك هەر ماستەر بکەیت لە هەر بوارێکدا، تەنانەت ، با پڕۆفیسۆریش بێت [
کورد زۆر پڕؤفیسۆر بە گرنگ دەزانێت ] . ئاخر مەگەر گێلە خوێنەر باوەڕ
بەوە بهێنن کە تۆ لە بواری زمان و بواریی توێژینەوەی سیاسی و بارودۆخی
کۆمەڵاییەتیدا شارەزایت هەیە.
ئاخر تۆیەك لە پۆستێکدا دەستخۆشی لە قەتڵ و عامکەرانی قەسابخانەکەی
پشتئاشان و قەڕناقان ، بکەیت ، کەچی لەولاوە بۆ کوردانی باشور و باکور
و ڕۆژاو فرمێسك هەڵڕێژیت و بپاڕێیتەوە و دژایەتی دیکتاتۆرییەت و فاشیەت
بکەیت!!، دیسانەوە مەگەر هەر گێلە نوسەر و گێلە خوێنەوارەکان باوەڕت
پێبکەن تۆ وەك کابرایەکی دیمۆکراتی و دۆستی دادوەریی کۆمەڵایەتیی بناسن
و ئەو وتارانەشی کە دەیاننوسیت ، لە متمانە و قەناعەتتەوە ، لێت وەرگرن!!
تۆیەك کە وەکو من هیچ نیت ، کەچی بەو پەڕی مەغروریی و ڕازییبوون لە
خۆوە، هەڕەشە لە برادەرەکانی فەیسبوکت دەکەیت کە گەر ئاوا بن ..... تۆ
' ئەنفرێندیان ' دەکەیت [ تەنانەت لەمەشدا نەتتوانیوە بە کوردی بنوسیت
] وەکو ئەوەی برادەرایەتیی و هاوەڵگرتنی فەیسبووك بە پارە ڕابگیرێت ،
کە تۆ برادەرەکانت لە برادەرایەتی خست ئیتر ، موچەکانیان لای تۆوە
دەبڕێت!!
تۆ ڕەنگە لە بزنسەکەتا سەرکەوتو بیت ، چونکە دەزانین بزنس و
دەوڵەمەندبوونیی لەسەر چ بناخەیەك دروست دەکرێت، بەڵام لەم سیانەی
دیکەیانا : توێژینەوە و زمانناسی و مرۆڤدۆستی ، بەداخەوەم کە دەڵێم
سەرکەوتوو نیت.
٣٠\٥\٢٠١٧
- لەندەن
ماڵپەڕی زاهیر باهیر
|