په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٠\٨\٢٠١٧

شوان عەتووف وەکو ئەندامی ژووری فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی دهۆک دیاریکرا.


مەنسوور جیهانی

 

سینەماکاری کورد "شوان عەتووف" وەکوو ئەندامی ژووری پێنجەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی دهۆک دیاریکرا.

هونەرمەند "شوان عەتووف" وەکوو ئەندامی لێژنەی دادوەرانی بەشی پێشبڕکێی "کورتە فیلم" لە پێنجەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی دهۆک بەشداریی دەکات و ئەم سینەماکارە کوردە کۆتایی هێنا بە کارەکانی کورتە فیلمی (دەلاک و دونیا) و ئێستا سەرقاڵی بەرهەمهێنانی کورتە فیلمی (مینا پێدەکەنێ) کە بەرهەمی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "سلێمانی"یە.

هەروەها بڕیاروایە هەر کۆتایی ئەمساڵ تا بەهاری ساڵی نوێی شانۆگەریی (تەپڵ و بەرد) لە وڵاتانی بەریتانیا، ئەڵمانیا، سوید، هۆڵەندا، تورکیا و ئێران نمایش بکات.
 

ماڵپه‌ڕی مه‌نسوور جیهانی

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک