١٢\٩\٢٠١٢
شوێنێک
لێره یا له‌وێ.

شوان حه‌سه‌ن
ته‌مێک
/
رێگایه‌ک
/
شۆڕبوونه‌وه
/.
به‌ره‌و سپێده‌یه‌کی شێ‌دار
رتووشکردنی زه‌مه‌ن به ره‌نگی ئاوی
له‌وێ من و تۆ
یه‌کترمان نه‌ده‌ناسیه‌وه
ره‌سه‌نایه‌تی ده‌یبردمه به‌رده‌م قه‌وانه‌که‌ی کاوێس ئاغا و
که‌چی شوێن پڕ به گه‌رووی
داوای نهێنیی شه‌وی لێده‌کردم
گه‌ر به کرمێکی ئاوریشمم بگوتبایه
قاچه‌کانم به منداڵییمە‌وه ببه‌سته‌وه
له‌وانه‌بوو بیانکوشتمایه ئه‌وه ده‌زانی؟
سه‌بووریم ده‌بوو به هه‌ڵم
نزای هه‌وریش نه‌یده‌کردم به دڵۆپ
تا لێوی بیره‌وه‌رییم ته‌ڕ که‌م........
زانیم ئه‌وه ئه‌و کاته‌یه که لێی ده‌ترسام
بێده‌سه‌ڵات بوون؟
چوارچێوه‌یه‌ک بۆ مرۆڤ دروست ده‌کات و
ئێشک به سپیبوونی قژیه‌وه ده‌گرێت.
یا رێک ئه‌و کاته‌یه که ده‌مرین و له بێده‌نگییدا شێده‌گرین.
تیشورتێکی فێنکی له لقی دارێک ئاڵاوه و سێبه‌ری تۆی تێدا ده‌بینم
هێشتا سه‌یری ئه‌و مرۆڤه ده‌که‌ی
که به دوای جووتێک پۆستاڵدا ده‌گه‌ڕێ
که له پێی یه‌کێک له هاوڕێیه کوژراوه‌کانی ده‌کاته‌وه.
له‌و وێنه وه‌ره‌درێ هاوڕێ
مێژوو له هه‌وێنی خوێندا فێری ئه‌لف و با بوو
رێگاکان
زمان
به جیهانبوونمان...!؟...؟!...!!...؟؟.
تۆ سه‌یری ئه‌وبه‌ر بکه
ده‌بینی چۆن رۆژ مه‌مکی کانییە‌کی برۆنزیی ده‌مژێ
ده‌با پێکێ هه‌ڵده‌ین
تەکیلە
لیمۆ
خوێ
با تامێکی سوور لێوه‌کانمان ته‌قتیر بکات
سپێده‌یه‌کی پڕ له ئاو
له جۆگه‌ی حه‌زه‌کانمان به‌ڕێ بکه‌ین و
هه‌واڵی هه‌نسکمان نه‌گه‌ینین به با
سه‌رچه‌فێک بۆ گه‌ڵاکانی ته‌مه‌ن راخه‌ین.
دووکه‌ڵ له ده‌ڤه‌ره رۆمانسییە‌کان قاوه ده‌خواته‌وه و
کات به‌سه‌ر ده‌با و له تاریکی بزر ده‌بێ
با دزه ده‌کا
ده‌نگ ده‌ڕوا
رسته‌یه‌کم هه‌یه چۆنت پێ‌بڵێم؟
ماڵپه‌ڕی
شوان حه‌سه‌ن
|