په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٤\٥\٢٠١٣

شیاونەبوونی هاشمی رەفسنەنجانی و دەرئەنجامەکانی.

 

هێمن

 

شۆرای نیگەبان کاندیدا بوونی هاشمی ڕەفسەنجانی و ڕەحیم مەشایی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری ئایەندەی ئێران ڕەتکردەوە.


هەرچەند ئەو مەسەلەیە، واتە ڕەتکردنەوەی هاشمی ڕەفسەنجانی لە کاندیدابوونی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری ئێران پرسیارگەلێکی زۆری درووستکردوە، بۆ نمونە دەتوانێ شیاو نەبوونی هاشمی ڕەفسەنجانی درووست بوونی گومان بێ لەسەر تەواوی پێکەری نیزامی ئسلامی ئێران، بەڵام یەکەم رەوانگا دەتوانێ ئەوە بێ ئایا ڕەتکردنەوەی هاشمی ڕەفسەنجانی ئامرازێکی سیاسی نیە بۆ وەڵانانی مەشایی و پەراوێز کردنی ئەحمدی نەژاد و دارودەستەکەی؟


یان پەراوێز کردنی ڕەفسەنجانی کۆتایی هێنان بە چالاکی ئەوە لە گۆرەپانی سیاسی ئێران، یاخود گەمەیەکی سیاسییە بۆ هاندان و بەشداریکردنی خەڵک لە هەڵبژاردنەکان یازدەهەمین خۆلی سەرۆک کۆماری لە ئێران.


ئایا چۆنە دامەزرێنەری بەردی بناخەی نیزامی ئیسلامی و داهێنەری یاسای ڕێبازی عەلەوی و دۆستی نیزیک و باوەڕپێکراوی ڕێبەر و دارێژەری یەکەم کۆماری شیعە لە خۆرهەلاتی ناوەڕاست ئایەتۆڵڵا خۆمێنی ئیتر شیاو نیە بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری و گێڕانی دەوری سیاسیی لە ئێران؟


ئەو پرسیارانە و پرسیارگەلێکی زۆر لەوانە ئەو بیرۆکەیە لە ناو سیاستمدارن، توێژەران و بەرەی ئۆپۆزسیۆن لە ئێران درووست بەکا، گۆیا هاشمی ڕەفسەنجانی لە ئایەندەدا لەگۆرەپانی سیاسی ئێران ئیتر هیچ ڕۆڵێکی نەماوە.


ئەوە لەکاتێکدایە کە ئەو شێوە لە گێڕانی گەمەی سیاسی لە لایەن دەسەڵاتداری نیزامی ئیسلامی ئێران شتێکی نوێ نیە بەڵکو هەمیشە ئەو سیاسەتەی بەکارگرتووە بۆ بەهەڵەبردن و فەرتوفێڵ بەرامبەر بە نەیاران و ناحەزانی نیزام بە مەبەستی هاندنی خەڵک و بەرەی ئۆپۆزیسۆن بۆ بەشداری کردن لە پرۆسەی هەڵبژاردندا.


موهەندیسی پەراوێزکردنی هاشمی ڕەفسەنجانی لە قۆناغێکی وتاپێشوەحتدا بەبەراووردی چوارساڵ پێش ئەو جیاوازیەی دەگەیەنی کە فەرتوفێل و گەمەکردن بە ڕای خەڵک پێش لە ئاماکامی هەڵبژاردنەکاندا رووی داوە، لە کاتێکدا جاری پێشو دوای ئاکامەکان بوو.


بەڵام وەلانی ڕەفسەنجانی هاو کات لە گەڵ ڕەحیم مەشایی ئەو ڕەوانگایە دە‌هێنتە کایەیەوە لەوانەیە پەڕاویزکردنی ڕەفسەنجانی وەسیلەیەکی سیاسی بێ بۆ کۆتایی هێنان بە تەوەری ئەحمدی نەژاد سەرۆک کۆماری هەنوکەی ئێران و دارودەستەکەی، ئاواش هاشمی ڕەفسەنجانی براوەی گەمەکە دەبێ.


دووریش نیە سەرکردەکانی نیزام بە عەلی خامەنەیشەوە تەسەۆڕیان ئەوە بووبێ هاشمی ڕەفسەنجانی پێشتر هەڵگری بەردەوامی شۆعاری ئیسلامی عەلەویە تاکو ڕەحیم مەشایی و ئەحمددی نەژاد و دارودەستەکەی کە باس لە ئێرانی بوون و دواتر لە ئیسلامیەتی عەلەوی دەکەن.


ڕاستە هەشت ساڵ تەوەری سەرۆک کۆماری ئەحمدی نەژاد و دارو دەستەکەی وێرانی ئابووری و پەڕاویز خستنی ئیرانی لە گۆرەپانی نێودەوڵەتی لێکەوتۆتەوە، بەڵام ئەوان زیاتر جێخستنی مەکەتەبی ئێرانی بوون یان باس لێکردوە تا ئیسلامی شیعەی عەلەوی.


پێدەچی پەراوێزکردنی هاشمی ڕەفسەنجانی گەمەیەکەی سیاسیی سەرکردەکانی ئێران و ئامرازێک بێ بۆ وەلانانی ئەحمدی نەژادو دارودەستەکەی و هەروەها ڕێگە خۆشکەرە بێ بۆ لە بەین بردنیان لە داهاتوودا.


سەێرئەوەیە تاوەکو ئیستا هاشمی ڕەفسەنجانی هیچ دەرکاندنێکی نەکردوە سەربارەت بە پرسی شیاو نەبوونی، ئەوە لەکاتێکدایە کە هەوڵی کچی ڕێبەر و دارێژەری نیزامی ئیسلامی ئێران ئایەتۆڵڵا خۆمێنی زهرا م مێگفوی و علی مگهری نوێنەری پارلەمان و کۆری ئایەتۆڵڵا مرتچی مگهری کە یەکێکە لە کەسایەتیە سیاسییەکانی گرنگەکانی نیزام هەریەک لە نامەیەک دا کە ئاراستەی ڕێبەر یان کردوە داوای پەسەندکردنی کاندیدا بوونی هاشمی ڕەفسەنجانی بۆ هەڵبژاردنەکانی مانگی داهاتوو دەکەن.


دەرئەنجام ئەوەیە وەلانانی هاشمی ڕەفسەنجانی لەوانەی گەمەیەکی سیاسیی بێ بۆ دەربازبوونی نیزام لە بارودۆخی هەنوکە لە ئێران و وەسیلەیەکیش بێ بۆ پەراویزکردنی دارودەستە ئەحمدی نەژدا لە کەشوهەوایەکی مەزلومانەی عەلەویدا.


وێ دەچێ ئەگەر هاشمی ڕەفسەنجانی پەسەندکرابا بۆ کێبەرکێیی هەڵبژاردنەکانی لەبەردەم لە کاتێکدا مەشایی ڕەت بکرابایەوە لە وانە بوو ئاژاوەی ناوخۆیی لێبکەوتەوە، بۆیە سەرکردەکانی نیزام بۆ بەرگەری لەو ئەگەرە لە سیاسەتی موهەندیسی پێشوەختی ئاکامی هەلبژاردنەکان کەڵکیان وەرگرتووە.


لەوانەیە بە ئاراستەکردنی نامەو داواکاری لایەنە مەرجەعەکانی شیعەی لە ئێران لە ڕێبەری نیزام هاشمی ڕەفسەنجانی پەسەندبەکرێ بۆ کاندیدای سەرۆک کۆماری هەڵبژاردنەکانی ئایەندە.


ئاوا هەم مەشایی پەراوێز کراوە و هەمیش کۆتایی دێ بە "بگم نگم" واتە هەڕەشەکانی ئەحمدی نەژاد لە لایەک و هەروەها نیشان دانی دەسەڵاتی ڕێبەری لەسەرەوەی یاسا و شۆرای نیگەبان و ڕەزامەندی خەڵک و لایەنگرانی هاشمی ڕەفسەنجانی و بازار گەرمی هەڵبژاردنەکان لە لایەکی تر.

 

٢٢\٥\٢٠١٣

 


بەرپەرچی کاری هاشمی ڕەفسەنجانی سەبارەت بە ناشیاوبوونی.

 


موهەندیسی پێشوەختی هەڵبژاردنەکان دامەزرێنەرو کۆنە سیاستمداری نیزامی عەلەوی ئێران هاشمی ڕەفسەنجانی خستە خانەی موسەوی و کەرووبیەوە.


سێ ساڵ و چوار مانگ بەر لەئەوڕۆ بە گێڕانی پیلانێکی موهەندیسی و فەرتوفێڵ لە ئاکامی هەڵبژاردنەکانی خولی دەهەمی سەرۆک کۆماری ئێران بەدەستوری عەلی خامەنەیی موسەوی و کەهرووبی دەستبەسەر کران، تا ئیستاش چارەنوسیان نادیارە.


بەڵام ئایا هاشمی ڕەفسەنجانی چی بەسەر دێ، پەڕاوێز دەکرێ بۆ هەمیشە و دووردەخرێتەوە لە گۆرەپانی سیاسەتی ئێران یا بەرەنگاری عەلی خامەنەیی و دارودەستە دەکا؟


پڕئاشکرایە هاشمی ڕەفسەنجانی خاوەنی نەفۆز و لایەنگرێکی بەرچاوە چ لە ناو خەڵک و چ لە ناو ئایەتۆڵڵاکانی مەرجەعی شییعە، ئەوەش بە هۆی ڕابڕدووی سیاسیی و ئەزموونی دەوڵەتداری و خزمەتگۆزاری ڕەفسەنجانی بە نیزامی عەلەوی ئێرانە.


بەڵام پرسیار ئەوەیە ئایا هەڵویستی هاشمی ڕەفسەنجانی لە بەرژەوەندی چ لایەنێکە؟


بێگومان هاشمی ڕەفسەنجانی زیاتر لە هەریەک لە بەرپرسانی لە دەسەڵات لە ئێران خزمەتی بەو نیزامە کردوە، قەتلەکانی زنجیرەیی، تیرۆرکردنی سەرکردەکانی کورد و ئۆپۆزیسیون و ڕووداوەکانی زیندانەکانی تاران و شارەکانی ترهەموی ئەو ڕووداوانە بە دەستور و حکومەی ڕەفسەنجانی جێبەجێکراون.


ئەوڕۆ هاشمی ڕەفسەنجانی بێدنگیی شکاند و سەبارەت بە شیاو نەبوونی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری ئایەندەی ئێران قسەی کرد.


ئەو دەڵێ: ئەوان نادان و نەزانن، ئێران بەرەو هەڵدێر و لێکهەڵوشاندوە دەبن، و ئەمەریکایش پلان هەیە بۆ دابەشکردنی ئێران و ئیسرائیل بەتەمای هێڕش کردنە بۆ سەر ئێران.


هەرچەند ڕەفسەنجانی ووشەی ئەوانی ڕاڤە نەکردووە، و دیار نیە ئایا مەبەستی لە شۆرای نیگەبان یان هەر یەک لە شۆرانیگەبان و دارودەستەی خامەنەیی، بەڵام بۆ یەکەم جارە کە ڕەفسەنجانی بەمشیوەیە لێدوان لەمەڕ تواناکان و سروشتی بەڕێوەبەرانی نیزام لە ئێران دەکا.


بەرحاڵ لە نیگای یەکەمدا دێتە بەرچاو ڕەفسەنجانی بە بەرباس خستنی مەترس ئەگەری هەرەس هێنانی کۆماری ئیسلامی و لێکهەڵوەشان و دابەشبوونی ئێران و خەتەری هێڕشی دەرەکیی و ئابلوقەی داسەپاو ئابووری هوشتاری داوەتە خامەنەیی و دارودەستەکەی تاکو دیفاع کردن لە خۆی و ڕابردووی.


پێدەچێ ڕەفسەنجانی بەو شێوازە بەتەمای جوڵاندنی هەستی ئێرانچیەتی خەڵک و پێشگری لە هەرەس هێنانی کۆماری ئیسلامی شیعەی عەلەویە، زیدە لەوەش ئەو بەشێوەیەک داوا دەکا لە مەرجەعەکانی شیعەی میانەڕو و خەڵک لە ئێران گۆشار بخنە سەر خامەنەیی بۆ پەسەند کردنی و گەراندەنەوەی بۆ سەر لیستی کاندیداکان بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری ئایەندەی ئێران بە مەبەستی دەرباز کردنی نیزام و وەڵاتەکەی لەو کۆناغە ئەستەمە.


هەڵبەت لە هاشمی ڕەفسەنجانی چاەڕوانی دەکرا کە بەرپرچی کارییەکی چەرتر و بە پێزتر بێ بۆ بەڕێ خستنی ئەگەری بەرەنگار بوونەوەی لایەنگران و بەرەی چاکسازی و جەبهەی موشارەکەت و کارگۆزانی لە بەرامبەر دارودەستە خامەنەیی.


بەڵام جۆری بەرپەرچی کاری ڕەفسەنجانی جگە لەوە لاواز و بێ ناوەڕۆکە پەشتڕاستکەرەوەی ئەو مەسەلەیە کە دەربازکردن و پاراستنی نیزام و پێشگری لە ئەگەری هەرەس هێنان و لێکهەڵوەشانی ئێران ویستی سەرەکیی ڕەفسەنجانیە، تەنانەت ئەو ئامادیە هەموو فیداکارییەک بەکا بۆ پێشگرتن لە ئەگەری شێواندنی ئێران.


موهەندیسی پێشوەختی هەڵبژاردنەکانی ئەو جارەی عەلی خامەنەیی و داروودەستەکەی بە هاورێی هاشمی ڕەفسەنجانی مەترسی و خەتەری زۆر زیاترە لەوەی جاری پێشوو کە بوو بەهۆی پەراوێزکردنی موسەوی و کەرووبی، و چەسپاندنی هەشت ساڵ سەرۆک کۆماری مەحمود ئەحمدی نەژاد لە ئێران.


ئەگینا ڕەتکردنەوەی رەفسەنجانی شیاوترین قۆناغە بوو بۆ یەکلاکردنەوەی بارودۆخی نالەباری ئێران و شەڕی دەسەڵات نێوان بەرەی خامەنەیی و ئۆپۆزیسون لەناوخۆی ئێران.


هەڵویست و بەرپەرچی کاری هاشمی ڕەفسەنجانی سەبارەت بە پرسی شیاو نەبوونی لە لایەن عەلی خامەنەییەوە ئاکامەکەی زەرەرمەندی پەترە بەبەراووردی کارگێڕی تەوەری شازدە ساڵەکانی مەحمەد خاتەمی و مەحمودی ئەحمدی نەژادە.


٢٣\٥\٢٠١٣
ماڵپه‌ڕی هێمن

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک