په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٦\١١\٢٠١٠

شۆڕش دەتواندرێ بەرپابێ.

نووسینی: سادی رۆبنسون


و. لە ئینگلیزی یەوە؛ ئازاد ئارمان


سادی رۆبنسۆن Sadie Robinson دەروانێتە ئەو تێروانینەی کەپێی وایە شۆڕش لە ئەمرۆدا ناگونجێ ڕووبدات، هەروەها ڕاڤەی ئەوە دەکات چۆن کرێکاران دەتوانن دەسەڵات بە دەستەوە بگرن لە سەدەی بیست و یەکەم دا.


ملیۆنەها خەڵک ئەمرۆ هەست بەوە دەکەن کێشەیەکی قووڵ هەیە لە جیهاندا. ئەوان بێزار بوونە لە هەژاری، نایەکسانی، جەنگ و ڕەگەزپەرستی، ئارەزووی ئەوە دەکەن کۆمەڵگا بە شێوەیەکی تر بەرێوە بچێت. لە هەمان کاتدا خەڵکانێکی زۆریش هەنە وا بیر دەکەنەوە لەناوبردنی سەرمایەداری ئیمکانی نی یە.


بەڵام لە شۆڕشی سۆسیالیستی- لەوێدا کرێکاران بە هەرەوەزی دەتوانن کۆنترۆلی بەرهەمهێنان بکەن و بە شێوەیەکی دیموکراتیانە پیلان دابنێن بۆجێ بەجێ کردنی پێداویستییەکان بۆ هەمووان، ئەمە لە توانادایە.


شۆڕشەکان لە کاتی ئەزمە قووڵە کۆمەلایەتی یەکاندا سەرهەڵدەدەن. شۆڕشگێری ڕوسی فلادیمێر لینین وەسفی کردووە لە هەلومەجەی شۆڕشگێرانەدا، دەورانەکەی ئاوایە کاتێک چینی فەرمانرەوا ناتوانێت بە شێوەی پێشوو دەسەڵاتی درێژە پێ بدا، لە هەمان کاتیشدا چینی کرێکاران نایانەوێت دەسەڵاتی کۆن درێژەی هەبێ.
ئەم ئەزمەیە لەوە دەرچووە تاکو سەرمایەداری بتوانێت ڕێکی بخاتەوە هۆکارەکەی ئەوەیە تەواوی چەوساندنەوەکە لە سەر شانی کرێکارانە و لە هەمان کاتیشدا پێشبرکێە لە نێوان سەرمایەداران و وڵاتەکانی سەرمایەداری لە پێناوی قازانجدا. ئەمەش مانای ئەوەیە لە داهاتوودا شۆڕش دەست پێدەکات.

شۆڕش ئیمکانی نی یە، لە بەرئەوەی چینی کرێکاران چی تر خاوەنی هێز نین.


بەشێک لە سەرمایەداران وێنەی " چینی کرێکاران" بە تەنها بە کرێکارانی کانگەکان، کرێکارانی پۆڵا، کرێکارانی بەندەر دەزانن. ئەوان بۆیە ئەمە دەڵێن، لە بەر ئەوەی ئەم گروپە لە کرێکاران ئەمرۆ بچووکترن، تەنها ئەمانە چینی کرێکارانن لە لای ئەوان.


سروشتی چینی کرێکاران گۆرانی بەسەردا هاتووە- زۆرتر خەڵک کار دەکەن لە ناوەندەکانی پەیوەندی گرتن (کۆل سەنتە) لەوەی لە کانگەکاندا- بەڵام لە ڕاستیدا ناکۆکی یە چینایەتی یەکان وەکو خۆیانن.


زۆربەی زۆری خەڵک کارگەرن- بە ناچاری هێزی کاری خۆیان دەفرۆشن بۆ ئەوەی بژین. کاری کرێ گرتە دڵی سەرمایەداری یە، دەسەڵاتداریەتی سەرمایەداری لە کاری کرێگرتەی گۆرانی بە سەردا نەهاتووە.


لە کاتێکدا چینی فەرمانڕەوا ئارەزوویتی واپیشان بدات دەسەڵات و هێزی "کارگەران" وجودی نەماوە و خەباتی چینایەتی مردووە- بەڵام لە ڕاستی دا کۆمەڵگا بە بێ کاری کارگەران لە جولە دەکەوێت.


لە بەر ئەم هۆکارەیە (کارل مارکس)ی شۆڕشگێر ئاوا وەسفی کردووە: سەرمایەداری سیستەمیکە کە خۆی "گۆرهەڵکەنی" بۆ خۆی دروست دەکات ئەویش چینی کرێکارانە- لە بەر ئەوەی ئەو توانایەی هەیە بۆ لە گۆڕنان و گۆرینی کۆمەڵگا.


سەرمایەداران دەڵێن ئێمە " خۆشگوزەرانی دەخولقێنین" بەڵام مانگرتن ئەوانی ڕوو بە ڕووی راستی یەکان کردەوە کە وانیە.


کارل مارکس دەڵێت: خەباتی چینایەتی کارێکی زگماکی سەرمایەداریە، جەنگێکی بەردەوامە لە سەرتاسەری جیهان- هەندی کات بە نهێنی یە و هەندی کات بە ئاشکرایە." .


کرێکاران و خوێندکارانی فەرەنسا ڕێپێوان و خۆپیشاندانی ملیۆنی یان بەرێخست. لە یۆنان خەباتی کرێکاران بەردەوامە تا نابووتی دەوڵەت. لە سین، خاوەنکاران وا بیر دەکەنەوە کە ئەوان دەتوانن کرێکاران بچەوسێنەوە و ملکەچ یان کەن لە کارگەکان. کرێکارانیش لە بەرامبەریاندا بەرهەڵستکاری یان خولقاند.


لە بەریتانیا ئێمە هێشا ئەم خەباتەمان نەبینیوە، بەڵام لەم مانگەدا خاوەنی مانگرتنێکی جەنگاوەری شکۆداری کرێکارانی ئاگرگوژێنەوەین، کە تروسکەیەک مان پێدەدات کە لێرەش دا ئەم تێکۆشانە ئیمکانی هەیە.


دەسەڵاتدارانی ئێمە دەیانەوێت وا بیر بکەینەوە کە بێ هێزین، لە بەر ئەوەی ئەوان تۆقیون لە هێزی ئێمە. لە بەر ئەو هۆیە بوو نیک کلیگ Nick Clegg لە مانگی نیساندا هەرەشەی دەکرد، بەریتانیا دەتوانێ "شێوەی ئاژاوەگێری "یۆنان بە خۆیەوە بگرێ. ئەگەر حکوومەتی بەریتانیا هەڵنەبژێردرابوو بە شێوەیەکی گشتی و یاسایی و لە هەمان کاتدا دەستی بردبێت بۆ بڕینی مافەکان.


دەوڵەت زۆر بەهێزە و هەر تێکۆشانێک بەرەو شۆڕش تێک دەشکێنێت.


چینی فەرمانڕەوا بێ بەزەیی یە لە بەکارهێنانی هەموو وەسیلەیەک بۆ بەرگری کردن لە دەسەڵاتی خۆی، دەوڵات بێ لایەن نیە، هەر وەکو لینین دەڵێ "دەزگایەکی چەوسێنەرانەی چینێکە بە سەر چینێکی تر" بە کارهێنانی دەزگای تایبەت لە پیاوانی چەکدار- وەکو سوپا و پۆلیس بۆ تۆقاندنی کرێکاران لە شوێنی خۆیاندا.
بۆ نموونە لە ساڵی ١٩٧٣ دا لە وڵاتی شیلی، دەزگای CIA یارمەتی چینی فەرمانڕەوای دا بۆ کودەتای سەربازی بە سەر سەلڤادۆر ئەلەندی-کە هەلبژێردرابوو بە بەڵێنی ڕیفۆرمخوازی.
بەڵام کرێکارانش هێزیان هەیە بۆ لابردنی دەسەڵاتی کەمایەتی چینی فەرمانڕەوا.


لە ساڵی ١٩١٧ دا، چینی فەرمانڕەوای جیهانی، پاڵپشت و بەشێک بوون لە شۆڕشی چەواشە بۆ لەناوبردنی شۆڕشی ڕوسیا. کۆرنیلۆف فەرماندەی گشتی شۆڕشی چەواشە راگەیاندنێکی بڵاوکردوە، " ئێمە پێویستە ڕوسیا بپارێزین، هەتا ئەگەر نیوەی ڕوسیا ئاگری تێبەربێت، یاخود هەتا ئەگەر سێ لە سەر چواری ڕوسەکان خوێنیان لێ برژێت." بەڵام ئەوان شکستی یان خوارد.


لە پێناوی مانەوەی شۆڕش، دەسەڵاتی کرێکاران پێویستی بە لایەنگیری زۆری ژمارەی چینی کرێکاران هەیە ، هەروەها پێویستە هێزەکانی ئامادە بکات بۆ هەر ڕووبەرووبوونەوەیەک کە چینی فەرمانرەوا هەوڵدەدات بەرەنگاری بێتەوە بۆ گۆرینی.


ئەمە بەم مانایە نیە پێویستیت بە بە ژمارەیەکی زۆر لە توندوتیژی هەیە: داخوازی بزووتنەوەیەکی بەهێز و کەمترین هێزی فیزیکی بۆ سەرکەتن پێویستە. دەتوانێ بە بەرهەڵستی کردن بیروباوەرەکانی چینی فەرمانڕەوا لە ناوبەرێت، بە کۆنترۆل کردنی ئابووری و هەروەها مۆنۆپۆل کردنی هێزەکان بە دانی دڵنیایی بۆ پایەبەرزی و رێزی سەربازان بۆ یاخی بوون و پەیوەست بوونیان بە شۆڕشەوە.


ئەم وێنەیەی سەرەوە پیشانی دەدات کە کلیلی بە یەکبەستنەوەی شۆڕشی پورتوگالی لە ساڵی ١٩٧٤ دا ئەو کاتەیە کە هێزەکانی سوپا پەیوەست بوون بە خۆپیشاندانی کرێکاران.


ئەو کاتەی کۆمۆنەی پاریس دامەزرا لە ساڵی ١٨٧١ دا، چینی کرێکارانی ژن سەربازانیان رازی کرد کە چەکەکانیان تەسلیمی خەڵکی راپەریوو بکەن. لە روسیا سەربازان چوونە پاڵ بەرەی شۆڕشەوە و سەرکردەکانی سوپایان تەسلیم کرد.


لە بەریتانیا لە ساڵی ١٩١٩دا، چینی فەرمانڕەوا تووشی سەرسووڕمان بوو لە بەر ئەوەی نەیانتوانی پشت بە سوپا ببەستن بۆ بەکارهێنانی هێز لە دژایەتی کردنی خۆپیشاندانی جەماوەری. سەربازەکانیش لە نێوخۆیاندا مانیانگرت - لەگەڵ ئەوەشدا ئاڵای سووریشیان هەڵکرد! ئەو کاتەی کە بەریتانیا لەشکری پیادەی نارد بۆ ڕوسیا بۆ سەرکوتی شۆڕش، سەربازەکان ئەم کارەیان رەتکردەوە و لە جیاتی ئەوە شورای خۆیان پێکهێنا.


مێژوو پڕیەتی لە شکستی شۆڕشەکان - شۆڕش سەرناگرێ .


شۆڕش بە بێ ئەوەی لایەنگیری بکەین هەستپێکراوە و ئیمکانی هەیە، بەڵام ئەمە بەم مانایە نی یە کە کارێکی ئاسانە. رابەرایەتییەکی شۆڕشگێری بەهێز و پارتێکی شۆڕشگێری بە توانا کە دڵنیایی بدات بە کرێکاران زۆر گرنگە. دوا بە دوای شۆڕشی ڕوسیا لە ساڵی ١٩١٧ دا کرێکاران دەستیان دایە هێرشێکی بەرفراوان و بەلێشاوی خەباتکارانە لە سەرتاسەری ئەوروپا. بەڵام بە هۆی نەبوونی ئەحزابی ریشەدار و بە ئەزموون و شۆڕشگێری چەپ ڕابەرایەتی دا بە ڕیفۆرمستەکان، ئەوان (ڕیفۆرمیستەکان) بوونە هۆکاری لەناوبردنی توانا شۆڕشگێرییەکان.


لە ساڵی ١٩١٩ سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لۆید جۆرج چاوی کەوت بە ڕابەرانی یەکیتی یە کرێکاری یەکان و پێی گوتن " ئێمە هەموومان لە ژێر لێبووردەیی ئێوەداین' بەڵام پارتێکی شۆڕشگێری بەهێز وجودی نەبوو تاوەکو بتوانێت ڕێنوێنی بزووتنەوەکە بکات- لە گەل ئەوەشدا یەکێتی یە کرێکاری یەکان توانیان درێژە بە تێکۆشانی خۆیان بدەن.


لە پورتوگال لە ساڵی ١٩٧٤ دا شۆڕش ملیۆنەها کەسی بزواند بەرەو چاڵاکی سیاسی. فراندۆ رۆسۆس Fernando Rosas لە ساڵی ٢٠٠٥ دا بە رۆژنامەی کرێکاری سۆسیالیست (Socialist Worker) ڕاگەیاندو بە تووڕەیی وە ئاوا وەسفی شۆڕشی کرد " ئێمە هەستمان دەکرد هەموو شتێک ئیمکانی هەیە. کرێکارێکی ژنی خاکی هەستی بەوە دەکرد کە دەتوانێ دەسەڵاتی شارێک بەرێوە ببات.".


بەڵام، دووبارە تەنگوچەلەمەی ڕابەرایەتی هەیە. پارتی کۆمۆنیستیش خەمخۆری یەکەی بۆئەوە بوو لە گەل به هێزبوونی دەسەڵاتی خۆی دا بوو، هەروەها تێدەکۆشا بۆ سەپاندنی رژێمێک بە سەر خەڵکدا لە سەرەوەڕا.لەجیاتی ئەوەی کرێکاران خۆیان کۆمەڵگایەکی نوێ بخولقێنن لە خوارەوەڕا.


لە هەمان کاتیشدا، پارتی سۆسیالیست پشتیوانی لێدەکرا لە لایەن ڕۆژئاوا و هەروەها دەورێکی سەرەکی دەبینی لە خەباتی بەردەوام دا.


لە هەلومەرجی شۆڕشگێرانەدا، مەسەلەکان لە شوێنی خۆیاندا ناوەستن- کرێکاران دوو ڕێگایان لە بەردەمدایە، یان هەنگاو دەنێن بۆ پێشەوە و دەسەڵات بە دەستەوە دەگرن یاخود دەسەڵاتی کۆنەپەرستانەی خاوەنکار دەگەرێتەوە. هەر وەکو لە سەردەمانی شۆڕشی فەرەنسی دا سەینت گوتی " ئەوانەی شۆڕش بە نیوەچلی پەرپادەکەن، ئەوا گۆڕ بۆ خۆیان هەڵدەکەنن." .


وانەکان لە مێژوودا پێمان ناڵێن شۆڕش سەرناکەوێت، لە گەڵ ئەوەشدا، ئەگەر هاتوو کرێکاران خۆشیان شۆڕش یان بەرپاکرد، بەڵام هێشتا پێویستی یان بە پارتێکی شۆڕشگێڕە بۆ ئەوەی سەرکەوتن بە دەست بهێنن.


شۆڕش تاکە رووداوێکی تەنیا نی یە یاخود خەباتێکی یەک ڕۆژەیی، بەڵکو پرۆسەیەکی بەسەردا زاڵبوونە بۆ ئامانجێکی دیاریکراو و هەستپێکراو، ئەگەر جارێک سەرکەوت، چاودێری کرێکاران دەکات بۆ خەبات لە پێناوی گرتنە دەستی دەسەڵات- دەست بەسەرداگرتنی دەسەڵاتی هەرەوەزیش پێویستی بە رێکخراو بوونە.


شۆڕشی ڕوسیا لە کۆتاییدا شکستی هێنا، ئەگەر چی خاوەنی پارتێکی سۆسیالیستی بەهێزیش بوو.


گرنگترین مەسەلە ئەوەیە شۆڕشی ڕوسیا لە سەرەتادا سەرکەوتنی بە دەست هێنا. کلیلی ئەم سەرکەوتنەش پارتی بەلشەفیک بوو. حیزب توانی ڕێنوێنی کرێکاران بکات بەرەو ڕاپەرین.


بۆ چەند ساڵێک، ئێمە تروسکایەکمان بینی کە سۆسیالیزم چۆنە. کرێکاران تەواوی ڕووخساری کۆمەڵگایان بەرێوە دەبرد لە ڕێگای ئەنجوومەنەکانەوە کە پێیان دەگوتن شوراکان. ئەوان بە شێوەیەکی ڕێک و پێک و بەرپرسیاری، دیموکراتیک و هەڵوەشاندنەوەی ڕاستەوخۆی هەر بڕیارێک، کارەکانیان بەرێوە دەبرد. هەموو کەسێک بەشداری دەکرد لە بەشێک لە قسەوباسەکاندا کە چۆن کۆمەڵگا پێویستە بەڕێوە بچێت.


بیروباوەرە کۆنەکانی وەکو ئەنتی سمیتیزم و چەوسانەوەی ژنان تووڕهەڵدران. لە کاتێکدا ژنان لە وڵاتانی سەرمایەداری بۆ بە دەست هێنانی مافەکانیان چەندەها ساڵی دەخایاند تاوەکو سەرکەوتن بە دەست بێنن. بەڵام لە کاتێکدا لە یەکێتی سۆڤیەت ئەم داخوازی یانە جێ بەجێ کرا، شۆڕش لە لایەن ١٤ سوپای وڵاتانی داگیرکەرەوە دەورە درابوو.


هۆکاری سەرەکی شکستی شۆڕشی ڕوسیا، نسکۆی شۆڕشەکان بوو لە وڵاتانی تر. ڕابەرانی شۆڕش هەموو کات قسەوباسی ئەوەیان دەکرد دەبێت شۆڕش لە وڵاتانی تر پەرەبسێنێت. بەڵام بەداخەوە شۆڕشەکان لە هیچ شوێنێک سەرکەوتنیان بە دەست نەهێنا و هەروەها لە ناوخۆی ڕوسیاشدا بیروکراتی نوێی سەری هەڵدا. چینی سەرمایەداری دەوڵەتی دەسەڵاتی گرتە دەست.


ڕوسیا نیشانی دا کە سۆسیالیزم ئیمکانی هەیە، هەروەها شۆرشە جەماوەری یەکانی کە ڕوویاندا لە سەدەی بیستەم و بیست ویەکەمدا لە وڵاتانی وەکو - ئەلمانیا، ئێران، مەکسیکۆ، چین، ئیسپانیا، بۆلیڤیا، فەنزویلا، ئەرجەنتینە و بەرازیل نیشانی دا ئامادیی هەیە بۆ گۆڕانی شۆڕشگێرانە.


پێویستی بۆسۆسیالیزم لە گەشەسەندنێکی خێرادایە و زەرورەتێکی هەموو ڕۆژەیە. ئێمە پێویستە بەردەوام بین لە خەباتدا لە پێناوی ریفۆرم لێرەدا و هەر ئێستا.
تێکۆشان لە پێناوی ڕیفۆرم دڵنیایی زیاتر دەدات بە کرێکاران بۆ خەباتی زیاتر. بەڵام ئێمە ناتوانین بە ریفۆرم کۆتایی بە چەوساندنەوە بێنین کە لە ناو دڵی سەرمایەداری دایە.
تەنها شۆڕش دەتوانێ ئەم ئەرکە بگرێتە ئەستۆ.

_____________________________________
خوێندنەوەی زیاتر لە پەیوەند بەم باسەوە:
شۆڕش لە سەدەی بست و یەکەمدا / نووسینی: کریس هارمان
دەرسەکانی ئۆکتۆبەر / نووسینی: لیۆن ترۆتسکی
دەوڵەت و شۆڕش / نووسینی: ڤلادیمیر لینین
بیروباوەرە شۆڕشگێریی یەکانی کارل مارکس / نووسینی: ئەلێکس کالینیکۆس

 

تێبینی: ئەم وتارە (شۆڕش دەتوانرێت بەرپابێت / Revolution is possible) لە ڕۆژنامەی کرێکاری سۆسیالیست Socialist Worker ژمارە 2226ی 6 ی نۆڤێمەبەری 2010 دا وەرگیراوە. ئەمەش ماڵپەرەکەیانە:  www.socialistworker.co.uk 
 

 

ماڵپەڕی ئازاد ئارمان