١٣\٩\٢٠١٥
شۆڕشگێڕانی باکوور
گەمارۆی سەر ''جەزیرە''یان شکاند و
لە رێپێوانەکی ١٠٠
هەزار کەسیی تەرمی گیانبەختکردوەکانیان بە خاک سپارد!
پاش ٩ رۆژ لە
گەمارۆدانی شاری
جەزیرەی سەر بە
شەڕناخی کوردستانی
باکوور لە لایەن
سوپای حکومەتە
عەسکەرتاریی دڕندەکەی
ئەردۆغان و داود
ئۆغڵوو کە بووە هۆی
گیانبەخشینی ٢١
هاوڵاتیی.. خەڵکی
جەزیرە و هاوڵاتیانی
شارەکانی دیکە کە
بەهانایانەوە هاتبوون
گەمارۆیەکەیان شکاند
و ئەوڕۆ لە
رێپێوانەکی ١٠٠ هەزار
کەسیی و بە گوتنی
سروود و دروشمی
(شەهید نامری و
تۆڵەتان لێدەکەینەوە)
تەرمی ١٦ کەس لە
گیانبەختکردوانی
خۆیان بە رێز و
شکۆمەندییەوە بە خاک
سپارد.. هاوکات بە
دەسەڵاتدارانی
تورکیاشیان راگەیاند
ئیدی رۆژی دەسەڵاتە
رەگەزپەرستییەکەی
''ئەتاتورک'' و
عوسمانییە نوێیە
ئیسلامییەکەی تورکیا
ئاوابووە و دەمی ئەوە
هاتوە هاوڵاتیانی
باکوور خۆیان خۆیان
بەڕێوەببەن و هەرچی
ستەم و چەوساندنەوەی
نەتەوەیی و نیشتمانیی
و کۆمەڵایەتیی هەیە
کۆتایی پێبهینن. |
|
|
|