١٠\٣\٢٠١٠
'' شۆڕشی
فه‌رهه‌نگیی'' له کوردستان پێویسته!

ئه‌یوب ره‌حمانی
که ئاوا به چاوێکی ساکاره‌وه سه‌یری کۆمه‌ڵگای
کوردستان ئه‌که‌یت، ئه‌بینیت که هه‌ر وه‌ک هه‌موو کۆمه‌ڵگایه‌کی دیکه،
خه‌ڵک ژیانی ئاسایی خۆیان ده‌که‌ن و سونه‌ته‌کانی خۆیان به جێگا ئه‌گه‌یه‌نن،
جێژنه ئایینی و سروشتیه‌کانیان ده‌گرن، ژن و ژنخوازی ده‌که‌ن هه‌ر به
شێوه‌ی کۆن، ماره‌یی و ته‌ڵاق هه‌یه، سه‌ره‌خۆشی و ئه‌سپه‌رده کردن
هه‌یه و کاروباری ڕۆژانه‌ی خۆیان ئه‌به‌نه سه‌ر و سه‌ره ڕای هه‌ندێک
هه‌ژاری و بێ‌کاری و سانسۆڕ و که‌موکووڕی که ئه‌بیندرێت، باقیه‌که‌ی
ساکار و سروشتی وه‌ک زۆر کۆمه‌ڵگای دیکه دێته به‌ر چاو. کوردستان
وڵاتێکه وه‌ک هه‌موو وڵاتێکی دیکه پڕه له جیاوازی بیر و باوه‌ڕ،
ئایینه‌کان، ئایدیۆلۆژی و ئیسم و میسم و ڕێکخراو‌ه جۆراوجۆره سیاسی و مه‌ده‌نیه‌کان
و ئه‌مانه‌ش هه‌موو شتێکی عادی و سروشتیین له کۆمه‌ڵگا مرۆڤایه‌تیه‌کاندا.
مرۆڤ بۆیه جیاوازه له زینده‌وه‌ری دیکه‌ی سه‌ر زه‌وی، بۆ ئه‌وه‌ی که
بیر ده‌کاته‌وه، چاکه و خراپه لێک ئه‌داته‌وه و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کان
ئه‌خوێنێته‌وه و بۆ خۆ پێگه‌یاندن شوێن خوێندن یا ده‌سه‌ڵات و هێز و
سه‌روه‌ت ئه‌که‌وێت و بۆ ئاڵ و گۆڕ پێک هێنان شوێن ئیسمه‌کان و
ئایدیۆلۆژیه‌کان ئه‌که‌وێت. که‌واته هه‌موو ئه‌مانه سروشتین و
بوونیان ئیرادی نیه. ئه‌مانه کاتێک ئیراد په‌یدا ده‌که‌ن که مرۆڤه‌کانی
وڵاتێک به‌رژه‌وه‌ندیه گشتیه‌کان له بیر خۆیان ئه‌به‌نه‌وه یا له
بیریان براونه‌ه‌وه و ته‌نیا شوێن شته بچکۆله‌کان و به‌رژه‌وه‌ندیه
تاکه که‌سیه‌کان ئه‌که‌ون. ئه‌مه فه‌رهه‌نگێکه که له بنه‌ڕه‌ته‌وه
هه‌ڵه‌یه، چوونکو هه‌ر دووک لایه‌نی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کان گرنگن و بگره
به‌رژه‌وه‌ندی گشتیی زۆر له به‌رژه‌وه‌ندیه بچکۆله تاکه که‌سیه‌کان
به‌رزتر و گرنگتر و پێویستتره، له به‌ر ئه‌وه‌ی که پێشکه‌وتنه‌کان،
ئاسایش، گه‌شه، دێمۆکڕاسی و ئازادی و هۆویه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌ک به تاکه
که‌سه‌کانه‌وه ناناسرێته‌وه به‌ڵکو به کۆمه‌ڵگاکه‌یه‌وه ئه‌ناسرێته‌وه.
هه‌ر بۆیه که له هه‌موو کۆمه‌ڵگایه‌ک هه‌وڵه‌کان بۆ پێش خستنی هه‌موو
کۆمه‌ڵگاکه‌یه و شانازیه‌کان بۆ هه‌مووانه. ئه‌گه‌ر له کۆمه‌ڵگایه‌کدا
چه‌ند حیزبی سیاسی یا مه‌ده‌نی بوونیان هه‌یه، ئه‌وا هه‌وڵه‌کانیان بۆ
هه‌موو کۆمه‌ڵگایه و نه‌ک ته‌نیا بۆ ڕێکخراوه‌که‌ی خۆیان و هه‌ر کامه‌یان
هه‌وڵ ده‌ده‌ن که ڕێکخراوه‌که‌ی ئه‌وان کۆمه‌ڵگا به باشترین شێوه به‌ره‌و
پێشه‌وه ببات، جا ئێستا سۆسیالیست بن یا لیبڕاڵ و هیدیکه. ئه‌مه له
حاڵێکدا که له کوردستان حیزبه‌کان به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان له هه‌موو
شتێک به لاوه گرنگتره و هه‌ر ئه‌وه‌ش که ناتوانن بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه
گشتیه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان له ده‌وری مێزێک پێکه‌وه کۆببنه‌وه و
گووتارێکی هاوبه‌ش پێک بێنن و به پێچه‌وانه هه‌ر کامه به تاقی ته‌نیا
به‌یاننامه ده‌ر ده‌کات و به لێکدانه‌وه‌ی جیاواز و تاقه تاقه ده‌ر
ئه‌که‌ون و یه‌کیان تێکه‌ڵ پانئێرانیسته‌کان و یه‌کی دیی تێکه‌ڵ حیزبه
سه‌رانسه‌ریه‌کان و دووانی دی ماتڵی چاره‌نووسن و زۆر به‌سه‌رسووڕمانه‌وه
ئه‌توانم بڵێم که ئه‌م دیارده‌ی حیزب و ڕێکخراو‌ه په‌ره‌ستییه له
کوردستان به هۆی کولتورێکی فێئۆدالی و بنه‌ماڵه چییه‌تی که هێشتا
بوونی هه‌یه و ڕیشه‌ی داکوتاوه زۆر باوه، که دیاره پێشتریش زۆرم له‌مباره‌وه
ڕه‌خنه گرتووه. له کوردستان هه‌وڵه‌کان ب داخه‌وه بۆ هه‌موو نه‌ته‌وه‌که
نیه، ئه‌گه‌ر چی ئیدیعایشی بۆ ده‌که‌ن به‌ڵام له کرده‌وه‌دا وه‌ک
وترا هه‌وڵه‌کان بۆ حیزبه‌کانن و هه‌ندێک جاریش ته‌نیا بۆ بنه‌ماڵه‌کانن!
که‌واته به‌رژه‌وه‌ندیه گشتیه نه‌ته‌وایه‌تیه‌کان له کوردستان به
ئه‌نقه‌ست فیدای به‌رژه‌وه‌ندیه بچووکه‌کان ده‌کرێن و ئه‌مه خۆێ ڕیشه‌ی
له فه‌رهه‌نگی کورده‌واریدا داکوتاوه و بۆ ئه‌وه‌ی له‌مه‌و به دوا
له کوردستان بیر له به‌رژه‌وه‌ندیه نه‌ته‌وایه‌تیه‌کان بکرێته‌وه،
پێویسته ئه‌و ڕیشه کولتوریه کۆنانه هێرشیان بکرێته سه‌ر و ڕه‌خنه‌یان
لێ بگیردرێت و بۆ ئاڵ و گۆڕ و نوێکاری له کۆمه‌ڵگا پێویسته که ئێمه‌ی
تاکه که‌سه‌کانی کوردستان ئاڵ و گۆڕ و نوێکاری له شێوه‌ی بیرکردنه‌وه‌کانی
خۆماندا پێک بێنین. ڕه‌خنه و هێرش بکه‌ینه سه‌ر ئه‌وانه‌ی په‌ره به
فه‌رهه‌نگی کۆن و بنه‌ماڵه‌چیه‌تی و کاریزماسازی و بوتپه‌ره‌ستی ئه‌ده‌ن
و به ناوی ڕێکخراوه‌ی سیاسی، ده‌روێش و سۆفی له خۆیان کۆ ده‌که‌نه‌وه!
بۆ پێک هێنانی ئه‌و ئاڵ و گۆڕه بنه‌ڕه‌تیانه، کوردستان پێویستی به
شۆڕشێکی فه‌رهه‌نگی هه‌مه‌لایه‌نه هه‌یه و بۆ ئه‌وه‌ی که وه‌ک یه‌ک
نه‌ته‌وه بیر بکه‌ینه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی که له بنه‌ڕه‌ت و ڕیشه‌ی
فێئۆدالی و عه‌شیره‌گه‌رایی بده‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی که کۆتایی به دیارده‌ی
نامووس په‌ره‌ستی و ژن کوشتن بێنین، بۆ ئه‌وه‌ی که منداڵانمان به
ڕۆحی گه‌وره‌وه په‌روه‌ده بکه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی که پێش بکه‌وین، بۆ ئه‌وه‌ی
که که‌ره‌سته‌سازی بکه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی که گه‌نده‌ڵی نه‌هێڵین و زۆر
ئاڵ و گۆڕی دیکه، پێویسته که ئه‌و دیارده و هۆکاره کۆنه‌خوازانه
که ڕیشه‌یان له کۆمه‌ڵگاکه‌مان داکووتاوه بگۆڕین و بۆ پێک هێنانی وه‌ها
ئاڵ و گۆڕێکی بنه‌ڕه‌تی و ڕادیکاڵ، پێویسته که یه‌که به یه‌که‌ی هه‌موومان
به‌شدار بین و له پێشدا له خۆمانه‌وه ده‌ست پێ بکه‌ین! زۆر زۆر
گرنگه که ئه‌ندامانی حیزبه‌کان به‌م ئاکامه بگه‌ن و له خۆیان بپرسن
که ئه‌رێ بۆچی من به جێگای ئه‌وه‌ی که بیر له حیزبێک ده‌که‌مه‌وه
یا بیر له سه‌رۆکی حیزبێک بکه‌مه‌وه، بیر له یه‌ک وڵات یا یه‌ک نه‌ته‌وه
ناکه‌مه‌وه؟ هه‌ر که‌س به‌م پرسیاره بگات و وڵامی شیاو به دوور له
ته‌عه‌سووبی حیزبی و ڕێکخراوه‌یی پێ باته‌وه، ئه‌وا کۆمه‌ڵگا به‌ره‌و
ئاڵ و گۆڕ هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرێت. که‌واته ئێمه ئه‌ی تاکی کورد با
خۆمان به که‌م نه‌زانین و زۆر باش بزانین که ته‌نانه‌ت بیرۆکه‌یه‌کی
وه‌ها بچکۆله له مێشک و فیکر و هزرماندا، کۆمه‌ڵگا به شێوه‌یه‌کی
ڕادیکاڵ به‌ره‌و پێشه‌وه ئه‌جوڵێنێت، ته‌نیا گرنگ ئه‌وه‌یه که ئه‌و
ئاڵ و گۆڕه فیکریه به‌س به ئێمه‌وه کۆتایی پێ نه‌یات به‌ڵکو ئێمه‌ش
بیگه‌یه‌نین و نه‌قڵی که‌ین به که‌سانی دیی یا به قه‌ولی فارس مونته‌قیل
و ته‌زریقی (منتقل و تزریق)ی که‌ین به ده‌ور و به‌رمان، ئه‌بینین که
زۆر شت ئه‌گۆڕێت!! هه‌ر ئه‌م کۆچبه‌ریانه و په‌نابه‌ریانه بۆ ڕژئاوا،
توانیویه‌تی زۆر که‌له‌پووری باش له ناو مێشکی کورده‌کاندا دروست بکات
و بیانگۆڕێت، به‌ڵام ئه‌ی ئه‌و چل میلیۆن کورده‌ی که له ناوه‌وه ئه‌ژین
چۆن بگۆڕێن؟ دیاره هه‌ر له ڕێگای ئه‌م شۆڕشه فه‌رهه‌نگیه‌وه‌یه، ئه‌گه‌ر
چی سه‌ته‌لایت و ئینتێڕنێتیش ڕۆڵی زۆر به‌رچاویان له‌م چه‌ند ساڵانه‌ی
ئه‌خیردا گێڕاوه و ئاڵ و گۆڕیان پێک هێناوه، به‌ڵام هه‌ندێک شت هه‌ن
که ڕیشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیان داکووتاوه و ئه‌وانه پێویسته که به
گۆڕینی فیکری تاکه تاکه‌کان بگۆڕدرێن!
یه‌ک له‌و بیرۆکانه‌ی که ئێمه ئه‌بێت له ناو مێشکی خۆماندا بیگۆڕین،
دیارده‌ی خۆ به که‌م زانینه. خۆ به که‌م زانین له کوردستاندا ڕیشه‌یه‌کی
پته‌و و قوڵی داکوتاوه و ئه‌وه‌ش به هۆی بنده‌سته بوونی گه‌لی
کوردستانه‌وه‌یه که له توێی ده‌یان ساڵ بنده‌سته ڕاگیران و
داگیرکردنی نیزامیی نیشتیمانه‌که‌ی و به بێ ویستی خۆی و به نائاگا
توشی ئه‌م دیارده‌یه کراوه. زۆرینه‌ی کورد به داخه‌وه ئه‌مڕۆ خۆی
به که‌م ئه‌زانێت، زمانی خۆی به که‌م ئه‌زانێت، کولتوری خۆی به که‌م
ئه‌زانێت، به تایبه‌ت له ئاست نه‌ته‌وه داگیرکه‌ره‌کانی کوردستاندا
ئه‌مه به‌ر چاوه و ئه‌مه له تاکه که‌سه‌کاندا زۆر به جوانی ده‌ر
ئه‌که‌وێت و خۆی ئه‌نوێنێت، ته‌نانه‌ت له ناو ڕۆشنبیراندا ئه‌مه ئه‌بیندرێت!
به خۆشیه‌وه خه‌ڵکی کوردستان به‌و هه‌موو سیاسه‌تی ئاسیمیلاسیۆنه‌ی
که به سه‌ریاندا سه‌پاوه، به‌ڵام خوێن و هه‌ستیی کورد بوونیان هه‌میشه
تێدا بووه و ئه‌م هه‌سته‌یان تێدا نه‌مردووه و ته‌نانه‌ت له سه‌ختترین
سه‌رده‌مه‌کاندا که نه‌شیان وێرابێت به کوردی بدوێن یا جلی کوردیان
لێ قه‌ده‌غه کراوه، به‌ڵام هه‌سته‌که‌یان هه‌ر تێدا بووه و
زانیویانه که ئه‌وان به هۆی کورد بوونیانه‌وه تووشی ئه‌و ئازار و
گرفتانه ده‌بنه‌وه! گه‌لی کوردستان به خۆشییه‌وه له‌م ساڵانه‌ی ئه‌خیردا
چاو و گوێیان زیاتر کراوه‌ته‌وه، مافه‌کانی خۆیان باشتر ئه‌ناسن،
غوروری نه‌ته‌وایه‌تیان هه‌ندێک گه‌شه‌ی کردووه و ئه‌مانه به‌ڵام
هێشتا نه‌گه‌یوونه ئه‌و ئاسته‌ی که ببێته زۆرینه و هێشتا به داخه‌وه
له که‌مایه‌تیدایه و بۆ ئه‌وه‌ی که زۆرینه‌ی ئه‌م گه‌له وه‌ک یه‌ک
نه‌ته‌وه بیر بکاته‌وه، هه‌م پێویستیمان به کاتی زیاتر هه‌یه و هه‌میش
به ئاڵ و گۆڕێکی بنه‌ڕه‌تی فه‌رهه‌نگی و پێویسته هۆکاره‌کانی ئه‌و
هزره خۆ به که‌م زانینانه وشک بکه‌ین و گه‌لێک ئاڵ و گۆڕ و نوێکاری
فه‌رهه‌نگی له خۆماندا پێک بێنین. به داخه‌وه وه‌ک له سه‌ریشه‌وه
باسم کرد له سێ ده‌یه‌ی ڕابردوودا حیزبایه‌تی و په‌ره‌دان به حیزبپه‌ره‌ستی
ڕۆڵێکی کاریگه‌ری له‌م خۆ به که‌م زانینانه‌دا بینیوه و بۆ نمونه په‌یدا
بوونی حیزبی کومونیستی سه‌رتاسه‌ری هه‌تا ئه‌مڕۆکه‌ش ئه‌و زه‌هره‌ی خۆی
هه‌ر بڵاو ئه‌کاته‌وه و له کوردستان ئه‌وه‌ی خۆی به کومونیست زانی
ئیتر وا فێر ئه‌کرێت که پێی شه‌رم بێت خۆی به کورد بزانێت یاخۆ به
کوردی بنوسێت و بخوێنێته‌وه. ئه‌م دیارده به تایبه‌ت کاتی دروست
بوونی ڕێکخراوه‌ی کومونیستی کرێکاری به‌و په‌ڕی خۆی گه‌یشت و هه‌ندێک
له ئه‌ندامانی ئه‌و حیزبه هێنده تووشی مه‌بده‌ء په‌ره‌ستی خۆیان و
هه‌ستێکی هیستیریزم له دژی کورد بوبونه‌وه که به ناشیرین‌ترین شێوه‌کان
هێرشیان ده‌کرده سه‌ر ته‌نانه‌ت خوارده‌مه‌نی و جل و به‌رگ و هه‌ڵپه‌ڕکێێ
کوردیش و ئه‌مه له هیچ ئایین و مه‌بده‌ءێکدا ڕاست نیه که ئابه‌م
شێوه قێزه‌ونانه هێرش بکرێته سه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک! ئه‌مه له
حاڵێکدا هه‌ندێکیان بۆخۆشیان کوڕ و کچی، دایک و بابێکی کورد بوون به‌ڵام
خۆیان له کورد بوون بێ به‌ری ده‌کرد(٭تێبینی) و به خۆشیه‌وه له ناو
ئه‌وانیشدا ئه‌مڕۆ به‌شێکیان له‌و ڕابردووه‌یان په‌شیوانن و یا هیچ نه‌بێت
وه‌ک ئه‌وکات فوندامێنتال نه‌ماون!! مووی ئه‌م ماسته له‌وێدا بوو که
ئه‌م جه‌ماعه‌ته له ئێرانیبووندا و له فارسی بووندا کێشه‌یه‌کیان نه‌بوو،
له حاڵێکدا که ئه‌گه‌ر مادام جیهان وه‌ته‌نیش بیریان بکردایه‌ته‌وه،
ئه‌وه‌ڵه‌ن شۆخییان به نه‌ته‌وه‌یه‌کی بنده‌ست ڕاگیراو و چه‌وساوه‌ی
وه‌کو کورد نه‌ده‌کرد و بگره پشتیوانیشیان ده‌بوو لێ بکردایه، هه‌ر وه‌ک
ئیدیعایان ده‌کرد که پشتیوانی چه‌وساوه‌کانن و گووایه مرۆڤ له ناوه‌ڕاستی
تێڕامانی ئه‌واندایه و هه‌ر وه‌ک چۆن پشتیوانی‌یان له فه‌ڵه‌ستینیان
ده‌کرد و ئه‌وانیان به مرۆڤ ده‌زانی، ده‌بوو حیسابی مرۆڤییان بۆ
کوردیش بکردایه و مافی سه‌ربه‌خۆییان بۆ کوریش به فه‌رمیی بناسیبایه
و هاوکات ده‌بوو له دژی فارسی بوون و ئێرانی بوونیش بوه‌ستانایه‌وه
مادام جیهان وه‌ته‌نیی بوون، به‌ڵام هه‌ر دووک دیارده‌که‌یان مه‌شکووک
بوو، هه‌م دژایه‌تی گه‌لێکی بنده‌سته و هه‌میش غوروری ئێرانی بوونه‌که‌یان!!!
(٭تێبینی: کورد بوون هیچ شانازییه‌کی زیاتر له نه‌ته‌وه‌ی دیکه نیه
هه‌ر وه‌ک فارس بوون و ئاڵمانی بوون و تورک بوون و ئه‌مریکایی بوون و
هیدیکه‌ش زیاتر له کورد بوون نین و هه‌موو مرۆڤین، به‌ڵام حاشا کردن
له نه‌ته‌وه‌ی چه‌وساوه‌ی خۆت و خۆ هه‌ڵواسین به نه‌ته‌وه‌یه‌کی
داگیرکه‌ره‌وه که له ئێستا و ڕابردوودا هه‌موو شتێکی تۆی نه‌فی و
نابوود کردووه و ده‌یکات، شه‌رمه و جێگای تێڕامان و گاڵته پێکردنه!!)
یا هه‌ر هیچ نه‌بێت هه‌مووی به یه‌ک چاو ببینه و که‌س زیاتر له‌ویتر
نه‌بێت و ئه‌مه‌ش ته‌نیا له قسه‌دا نا، به‌ڵکوو به کرده‌وه و
تێڕامانیش هه‌ر وا بیت!
بۆ ڕوبه‌ڕوو بوونه‌وه به دیارده‌ی خۆ به‌که‌م زانین پێویسته هه‌ر له
منداڵییه‌وه ده‌ست پێ بکرێت. بۆ نمونه له وڵاتانی جیهان، له‌وانه‌ی
که ئازاد و سه‌ربه‌خۆن زۆر گرنگی به منداڵان و لاوان و تازه پێگه‌یشتوانی
کۆمه‌ڵگاکه‌یان ئه‌ده‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که لاوان به داهاتووسازان
ناسراون و وه‌ک ئه‌زانین ژیان تا سه‌ر بۆ که‌س نیه، هه‌ر مرۆڤێک ماوه‌یه‌ک
ته‌مه‌ن ده‌کات و ئیتر ئه‌وه‌ی پێکی هێناوه و ئه‌وه‌ی ده‌ستی که‌وتووه
و ئه‌وه‌ی خوڵقاندوویه‌تی و ئه‌وه‌ی کۆی کردۆته‌وه، هه‌ر له ماڵ و سه‌روه‌ت
و له‌هه‌موو گرنگتر، ئه‌زموونه به نرخه‌کانیه‌وه ده‌بێت هه‌موویان
به جێ بێڵێت و بیانداته ده‌ست لاوانی پاش خۆی و ئه‌وانه‌ی له ژیاندا
ماون و باشترین ڕێگا بۆ نه‌قڵی ئه‌و ئه‌زموونانه نووسینه‌وه‌یانه. که‌واته
منداڵان و لاوان له کۆمه‌ڵگاکاندا پێویسته زۆر گرنگییان پێ بدرێت. له
وڵاتانی ڕۆژئاوا زۆرترین به‌ها به منداڵان و لاوان ئه‌درێت و هه‌وڵ ئه‌ده‌ن
که منداڵان و لاوانی کۆمه‌ڵگاکه‌یان له‌وپه‌ڕی ئه‌منیه‌تدا بژین، تا
ئه‌و جێگایه‌ی بۆیان بکرێت.
خاڵێکی دیکه که زۆر گرنگه ئیعتیماد و باوه‌ڕ به خۆ دروست کردنه له
ناو منداڵان و لاوان‌دا. ئه‌گه‌ر لاوێک توانایی وه‌رزشی تێدا بێت، ئه‌وا
کاری له سه‌ر ده‌که‌ن که ئیستیعداده‌کانی شکۆفا بکه‌نه‌وه و ئه‌همییه‌تی
پێ ده‌ده‌ن و هه‌ر به‌و منداڵییه ڕێزی لێ ده‌گرن و ناسناوی وه‌رزشوانی
لێده‌نێن بۆ ئه‌وه‌ی وزه‌ی موسبه‌تی بده‌نێ که درێژه به ڕێگاکه‌ی
بدات و ته‌شویقی ده‌که‌ن و ئه‌گه‌ر بکرێت ئیمکاناتی بۆ ئه‌ڕه‌خسێنن، نه‌ک
وه‌ک لای خۆمان ڕاوی بنێن و ساردی بکه‌نه‌وه و مه‌جبووریکه‌ن به واز
هێنان، چوونکو که وازی هێنا کۆمه‌ڵگا وه‌رزشوانێکی له کیس خۆیداوه
که ده‌یتوانی سبه‌ی ڕۆژ ببێته پاڵه‌ونێک که ئاڵای وڵاته‌که‌ی به‌رز
ڕاده‌گرێت! یا ئه‌گه‌ر لاوێک له ڕۆژئاوا شیعرێک یا چه‌ند شیعر
بخوڵقێنێت پێی ئه‌ڵێن شاعیری لاو و ده‌عوه‌تی ده‌که‌ن بۆ تلویزیۆنه‌کان
و له ڕۆژنامه‌کان وه‌ک شاعیر ناوی لێ ئه‌به‌ن و شیعره‌کانی بڵاو ئه‌که‌نه‌وه
و ته‌نانه‌ت لێی ئه‌کڕن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌و ئیعتیماده له‌ودا
بخوڵقێنن که به خۆی بڵی هه‌موو که‌س به من ئه‌ڵێن شاعیر، که‌واته
من شاعیرم و مادام من شاعیرم وه‌زیفه‌مه که شیعری زیاتر و باشتر بۆ
ئه‌و خه‌ڵکه بنووسم و ئه‌مه توانایی و ئیستیعدادی منه و خه‌ڵکیش
ڕێزم لێ ده‌گرن، که دیاره به درێژه‌دان به نووسینه‌وه‌ی شیعر، فه‌رهه‌نگی
ئه‌ده‌بی ئه‌و کۆمه‌ڵگا و زمانی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه گه‌شه ده‌کات. یا
ئه‌گه‌ر لاوێک له فیلمێکدا به‌شداری بکات یا له شانۆیه‌کدا یا خۆ
نیگارێک بکێشێته‌وه یا وتار و چیرۆک و په‌ڕتوک بنووسێت، خێرا ناسناوی
لێ ده‌نێن و ئه‌و ئیعتیماده له ناویدا دروست ده‌که‌ن که شه‌رم نه‌کات،
به‌ڵکو درێژه به کاره‌که‌ی بدات، ته‌شویقی ده‌که‌ن و وره‌ی به‌رز ده‌که‌نه‌وه.
هه‌ر ئه‌م نمونانه له کۆمه‌ڵگای کوردستاندا زۆر به پێچه‌وانه‌ن به
داخه‌وه! به هۆی ئه‌وه‌ی که کۆمه‌ڵگای ئێمه خاوه‌نی ئه‌و ڕوشته فه‌رهه‌نگیه
نیه و شاعیرانمان له لاوی و منداڵی‌دا هه‌تا پیر نه‌بوونه و سه‌ریان
سپی نه‌بووه، پێیان نه‌وتوون شاعیر یا نووسه‌ر یا سیاسه‌تمه‌دار یا
هونه‌رمه‌ند، هه‌ر بۆیه بۆخۆیان شه‌رم ده‌که‌ن ئه‌و ناسناوه‌ی که
شیاوی خۆیانه له خۆیان بنێن و هاوکات و مادام هێنده له‌سه‌ر خۆیان
سه‌ختگیری کراوه و ئه‌مانیش خۆیان ئاماده نین ئه‌و ناسناوه به
سانایی به لاوه‌کان و تازه پێگه‌یشتووان بده‌ن و گه‌لێک جار ئه‌مانیش
بۆخۆیان شۆخی به لاوان ده‌که‌ن، هه‌ر وه‌ک چۆن شۆخی به خۆیان کراوه!
ئه‌گه‌ر لاوێک شیعرێک بنووسێت، هه‌زار ئیرادی لێ ده‌گرن و پێێ ده‌ڵێن
کووا تۆ شاعیریت یا کووا تۆ ئه‌بیته شاعیر! له حاڵێکدا که ده‌بێت
وره‌ی بده‌نێ، ئه‌وه‌یشی که هه‌یه‌تی لێی ده‌ستێننه‌وه و به داخه‌وه
وای لێ ده‌که‌ن که ئیتر به لای شیعر نووسیندا نه‌ڕوات و له ئاکامدا
کۆمه‌ڵگاکه ئیستیعدادێکی فه‌رهه‌نگی له کیس خۆی ده‌دات! هه‌ندێک جار
من ئه‌بینم له سه‌ر تلویزیۆنه‌کان که‌سانێک که ته‌نانه‌ت به ناو
بانگیشن، دێن و باسی ئه‌وه ده‌که‌ن که ئه‌وان تا ئێستا چه‌ند په‌ڕتووکیان
نووسیوه و ئێستایش په‌ڕتووکی دیکه‌یان به ده‌سته‌وه‌یه و خه‌ریکه
ته‌واوی ده‌که‌ن، به‌ڵام سوێند و قوڕئان بۆ خه‌ڵک و بینه‌رانی ئه‌و
کاناڵه ده‌خۆن که ئه‌وان هه‌رگیز خۆیان به نووسه‌ر نه‌زانیوه و به
نووسه‌ر نازانن!! پرسیار ئه‌وه‌یه له‌و به‌ڕێزه، ئه‌ی کێ ئه‌و کتێبه‌ی
نووسیوه که باسی ده‌کات؟ مه‌گه‌ر خۆی نه‌ی نووسیوه؟ ده‌ی که‌واته
له هه‌ر کوێ که‌سێک شتێک بنووسێت، نووسه‌ری ئه‌و ده‌قه یا ئه‌و چیرۆک
و وتاره یا ئه‌و په‌ڕتووکه ئه‌و نووسه‌ره‌یه که نووسیویه‌تی، ئه‌ی
بۆ شه‌رم ده‌کات له‌وه‌ی که بڵێت من نووسه‌ری ئه‌و په‌ڕتوکه‌م؟ بۆ ئه‌و
ئیعتیماده‌ی به خۆی نیه که خۆی بکاته خاوه‌نی ئه‌و شته‌ی که خۆی
نووسیویه‌تی؟ بۆ نایه‌وێت به‌رپرسیاره‌تی نووسراوه‌که‌ی خۆی له ئه‌ستۆی
خۆی بگرێت؟ دۆستێکم که له‌مبواره‌دا قسه‌م له‌گه‌ڵ ده‌کرد، وتی ئاخر
با خه‌ڵک پێی نه‌ڵێن که خۆی پێوه هه‌ڵ ئه‌کێشێت!! منیش وتم ئه‌گه‌ر
شتێک شایانی خۆ پێوه هه‌ڵکێشان بێت، ئه‌ی بۆ نایکات و ئه‌م فه‌رهه‌نگه
خۆبه‌که‌م زانینه چیه له کوردستان و بۆچی ئێمه نایه‌ین ئاڵ و
گۆڕێکی فه‌رهه‌نگی له خۆماندا پێک بێنین و هه‌م وره به لاوه‌کانمان
بده‌ین و ناسناوی شاعیر و نووسه‌ر و هونه‌رمه‌ندیان هه‌ر له سه‌ره‌تای
لاویاندا و له سه‌ره‌تای ده‌ست پێ کردنیان پێ بده‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م
ئیعتیماد به خۆ بوونه‌ی تێدا زیاد بکه‌ین و هه‌م وره‌ی بده‌ینێ و ته‌شویقی
بکه‌ین به‌وه‌ی که کاری جوانتر بکات و وزه‌ی موسبه‌تی هه‌ر له سه‌ره‌تاوه
بده‌ینێ، با به نابه‌دڵی و نیوه ناچڵی کار نه‌کات یا خۆ با واز له
کاره‌که‌ی نه‌هێنێت، چوونکه که وازی هێنا، کۆمه‌ڵگا شاعیرێک یا نووسه‌رێک
یا هونه‌رمه‌ندێکی له کیس ئه‌چێت و بۆ پێگه‌یاندنی لاوێکی دیکه‌ی وه‌ک
ئه‌و، کۆمه‌ڵگا لانیکه‌م دوو ده‌یه‌ی له کیس چووه و ئه‌مه خۆی ڕێگره
له به‌رده‌م گه‌شه‌ی فه‌رهه‌نگیی و گه‌شه‌ی زمانی کوردی و کتێبخانه‌ی
کوردی!! هاوکات که ئه‌و لاوه‌ش گه‌وره بوو و پیر بوو ئیتر شۆخی به
لاوه‌کانی کاتی خۆی ناکاته‌وه، هه‌ر وه‌ک ئێستا پیر‌کانی ئێمه شۆخی
به لاوان ده‌که‌ن، بۆیه شۆڕشی فه‌رهه‌نگی پێویسته، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵه‌کانی
ئێستا له داهاتوو دوپات نه‌بنه‌وه!
من بۆخۆم ئه‌زموونی ناخۆشم له بواری نووسین و ته‌نانه‌ت وه‌رزش و
سیاسه‌تیشدا هه‌یه و به جێگای ئه‌وه‌ی که وره وه‌ربگرم بۆ ئه‌وه‌ی
زیاتر بنووسم یا زیاتر وه‌رزش بکه‌م یا جدیتر سیاسه‌ت بکه‌م و خۆم له
چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌که‌مدا تێکه‌ڵ بکه‌م که منیش ئه‌ندامێکی ئه‌و نه‌ته‌وه‌م
و چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌که‌م، خۆبه‌خۆ له چاره‌نووسی منیش‌دا ته‌ئسیری
ده‌بێت، به‌ڵام هه‌ندێک جار مه‌نع کراوم! هه‌ندێک که‌س تانه و ته‌شه‌ریان
لێ داوم که خۆم به وه‌رزشوان یا سیاسه‌تمه‌دار یا نووسه‌ر ئه‌زانم!
جارێک براده‌رێک نامه‌ی بۆ ناردم که واز له نووسین بێنم، وشه‌ی
فارسی زۆر به کار دێنم و براده‌رێک ته‌له‌فوونی بۆ کردم و وتی هه‌ر
ماوه‌یه‌ک ئه‌نووسیت و ئیتر واز دێنیت، به جێگای ئه‌وه‌ی بیانگووتایه
ده‌ست خۆش درێژه به کاره‌کانت بده و وزه‌ت بده‌نێ، به‌ڵام وزه‌ت لێ
ده‌ستێنن یا خۆ وزه‌کان زۆرتر به مه‌نفیی پێت ده‌گه‌ن تا به مووسبه‌ت!
دیاره ئه‌وانه‌ی من له منداڵیه‌وه و له لاویمدا ئه‌ناسن، ئه‌زانن
که من ته‌نانه‌ت له‌و کاتانه‌شدا که بچووک بووم هه‌رگیز گوێم له‌وانه
نه‌گرتووه و هه‌ر بۆیه دایمه ڕێگای خۆم پێواوه، به‌ڵام مه‌نع کردنه‌کانی
ئه‌وان کاریگه‌ری مه‌نفی خۆیان هه‌ر بووه و ده‌کرا وانه‌بوویایه، به‌ڵام
بێ شک که‌سانێک هه‌ن که ئه‌گه‌ر یه‌کجار پێیان بڵه‌یت واز بێنێت، ئه‌وا
ئیتر ئه‌ویش ده‌ست هه‌ڵ ئه‌گرێت و ئه‌مه‌ش زه‌ره‌رێکه که له کۆمه‌ڵگا
و له گشتمان ئه‌که‌وێت! ئه‌مانه ئه‌گێڕمه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بزانین که
شێوه‌کانی ده‌ست پێ هه‌ڵگرتن یا خۆ ته‌ریق کردنه‌وه له کۆمه‌ڵگای
ئێمه چلۆنن و که دیمان هه‌ستییان پێ بکه‌ین. له شوێنێک له سه‌ره‌خۆشی
بووم، به لای مێزی دوو براده‌ری سیاسی که ساڵیانێکیش پێشمه‌رگه بوون
تێده‌په‌ڕیم، له پێشدا زۆر به گه‌رمی سڵاو و ئه‌حواڵپرسیانم کرد و ده‌ستم
له‌گه‌ڵ لێدانه‌وه و که تێپه‌ڕیم، یه‌کیان له پشتمه‌وه به ئه‌سپایی
به براده‌ره‌که‌ی دیکه‌ی وت، ئه‌شا ئێمه چه‌ن قوڕبه‌سه‌رین، کێ نووسه‌رمانه،
مه‌به‌ستی من بوو، منیش نه‌مکرده نامه‌ردی و که‌سایه‌تیشیم ده‌ناسی،
هه‌ر بۆیه به ده‌نگی به‌رز بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو که‌س گوێی لێ بێت پێم
وت، ئه‌گه‌ر تاریفی حیزبه‌که‌ت و سه‌رۆکه‌که‌ت بکه‌م، ئێستا له مێژ
بوو تاجی سه‌رت بووم!! جا لێره وه‌ک وتم مه‌به‌سته‌که من نیم به‌ڵکوو
کۆمه‌ڵگا و ئاڵ و گۆڕی فه‌رهه‌نگییه و ئالێره‌وه بۆمان ده‌ر ئه‌که‌وێت
که تا ئه‌و براده‌ره سیاسیه کۆنه پێشمه‌رگه و زۆری دیکه‌ش مێشکی
خۆیان نه‌گۆڕن، کۆمه‌ڵگایش ناگۆڕێت و که‌سانێکیش هه‌ن که پێویستیان به‌و
جۆره مێشکه کۆنانه هه‌یه و هه‌ر بۆیه ڕایان ئه‌گرن و په‌ره‌یان پێ
ئه‌ده‌ن و به جێی ئه‌وه‌ی که لاوان فێری باوه‌ڕ به خۆ بکه‌ن و فه‌رهه‌نگی
جوان و نوێ و شیاو له نێو مێشکیاندا بکێڵن، فێری ئه‌م سۆفیگه‌ریه‌تیه
و خه‌ڵک به هیچ نه‌زانینه‌یان ده‌که‌ن و ئه‌و جۆره مێشکانه دواتر به
زه‌حمه‌ت ئه‌گۆڕدرێن و هۆکاری چه‌ق به‌ستنی کۆمه‌ڵگا له زه‌لکاوی
دواکه‌وتووی هه‌ر ئه‌مانه‌ن!!
له سه‌ره‌وه باسی دیارده‌ی خۆ به که‌م زانین و باوه‌ڕ به خۆ بوون
یا باوه‌ڕ به خۆ نه‌بوون و هه‌ستی به‌رپرسیاره‌تی له ئاست ئه‌و شته‌ی
که ده‌یڵێین یا ده‌ینووسین و هاوکات باسی حیزب په‌ره‌ستیی و ڕێکخراو‌ه
و مه‌بده‌ء په‌ره‌ستیشم کرد و هه‌موویانم خسته به‌ر هێرش و تیشکی ڕه‌خنه
و دیاره بۆ شۆڕشێکی فه‌رهه‌نگی ته‌نیا ئه‌مه‌نده به‌س نیه به‌ڵکو زۆر
بواری دیکه‌ی ناو کۆمه‌ڵگا ئه‌بێت ڕه‌خنه‌یان لێ بگیردرێت و هه‌نگاوی
به کرده‌وه‌یان بۆ هه‌ڵبگیرێت و سیمیناریان بۆ ساز بکرێت و له
تلویزیۆنه‌کان باسیان لیوه بکرێت و به‌ڵام باس کردن له هه‌موو بواره‌کان
له‌م وتاره کورته‌دا جێگای نابێته‌وه و پێویسته هه‌نگاوی گه‌وره‌تری
بۆ هه‌ڵبگیرێت، به‌ڵام لێره ته‌نیا به‌وه‌نده باسه قه‌ناعه‌ت ده‌که‌م،
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که ده‌زانم زۆر که‌لێنی فه‌رهه‌نگی له کوردستاندا
هه‌ن که پێویسته بخرێنه به‌ر تیشکی ڕه‌خنه و گله‌یی و گازنده!
له کۆتاییدا به پێویستی ئه‌زانم باس له‌وه بکه‌م که من له دژی ئه‌وه
نیم که یه‌کێک باوه‌ڕی به چی هه‌یه یا باوه‌ڕی به چی نیه و پێم
وایه که مرۆڤ باوه‌ڕی به هه‌ر شتێک هه‌بێت، ئه‌وه مه‌سه‌له‌ی تاکه
که‌سیی خۆیه‌تی و خۆزگه هه‌ر مرۆڤێک ئه‌وه‌نده‌ی باوه‌ڕی به مه‌بده‌ئێک
هه‌یه، جا ئایین بێت یا هه‌ر شتێکی دیکه، ڕێک ئه‌وه‌نده‌ش باوه‌ڕی به
خۆی وه‌ک مرۆڤ و به ئازادی خۆی بوویایه و باوه‌ڕی به‌وه‌نده بوویایه
که هه‌موو مرۆڤێک مافی ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی و ئاسایش و سه‌رفرازی هه‌یه
تا ئه‌و ڕۆژه‌ی که له ژیاندایه. ته‌نیا له‌م حاڵه‌ته‌دایه که
باڵانسێک له‌و که‌سه‌دا دروست ده‌بوو و ئه‌و باڵانسه ڕێگر ده‌بوو له‌سه‌ر
ئه‌وه‌ی که تووشی ته‌عه‌سووبی زیاده ببێته‌وه!! له شوێنی دیکه‌ش
باسم کردووه، که ئه‌وه‌ی من بۆ سه‌ربه‌خۆیی گه‌لی کوردستان و وڵاتی
کوردستان پێداگری له‌سه‌ر ده‌که‌م، ته‌عه‌سووب نیه، به‌ڵکو مافی مرۆڤه
و پێم وایه که گه‌لی کوردستان ته‌نیا به سه‌ربه‌خۆیی سیاسی و
ئیقلیمی و جوگڕافیایی ئه‌توانن وه‌ک مرۆڤ ئازاد و سه‌ربه‌ست بن و بێجگه
له سه‌ربه‌خۆیی هیچ ڕێگا چاره‌یه‌کی دیکه ناتوانێت ئه‌و ئازادییه‌ی
که شایانی مرۆڤه به گه‌لی کوردستان ببه‌خشێت و قازانجی فیدڕاڵی و
خودموختاری و ئه‌مانه ته‌نیا ئه‌چێته گیرفانی جه‌ماعه‌تێک و به‌رژه‌وه‌ندی
ئه‌وان ئه‌پارێزێت و شایانی لێکۆڵینه‌وه له دادگایه‌کی نه‌ته‌وه‌ییدایه.
به‌رژه‌وه‌ندی گشتیی و پێشکه‌وتنی گشتیی ته‌نیا له هه‌ست به نه‌ته‌وه
بووندایه و هه‌رکات به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وایه‌تی بوو به باوه‌ڕی تاک
تاکی گه‌لی کوردستان به هه‌ر بیر و بۆچوونێکه‌وه که هه‌یانه، ئه‌وا
گه‌لی کوردستان هه‌م گه‌لێکی ئازاد و سه‌ربه‌خۆ ده‌بێت و هه‌م له هه‌موو
بواره‌کاندا گه‌شه ده‌کات و بۆ گه‌یشتن به‌و گه‌شه و ئازادیه،
پێویسته که ئێمه هه‌ر له ئێستاوه له بیری شۆڕشێکی فه‌رهه‌نگیدا
بین و واز له فه‌رهه‌نگی کۆنی فێئۆدالی گه‌ری و هاوکات واز له
ئێرانیچیه‌تی و ئێراقیچیه‌تی و تورکچیه‌تیش بێنین و له گه‌ڵ ڕێزمان بۆ
هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌کی دیکه، به‌ڵام خۆشمان به باوه‌ڕێکی قووڵ به
تواناییه‌کانی خۆمان و به زۆربوونی خۆمان، ئازادی له سه‌ربه‌خۆییدا
ئه‌بینینه‌وه و سه‌ربه‌خۆیش له شۆڕشێکی فه‌رهه‌نگیدا وه‌ده‌ست دێنین
که هه‌موو باوه‌ڕمان به خۆمان وه‌ک مرۆڤی ئازاد و وه‌ک نه‌ته‌وه‌ی
ئازاد هه‌بێت!! که‌واته با ئیتر نه‌ڵێین بژی ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی، به‌ڵکوو
بڵێین بژی مرۆڤی ئازاد و مرۆڤی سه‌ربه‌خۆ له وڵاتێکی ئازاد و سه‌ربه‌خۆدا!!
14ی سه‌رماوه‌زی 2709
rahmayub@yahoo.de
|