٦\١٢\٢٠١٢
شۆڕشی میسر
بەردەوامە و هەموو جیهانیش دەبزوێنێ.

نەوال
سەعداوی
لە عەرەبییەوە: جیهاد محەمەد
لە سەرەتای شۆرشی میللیی میسرەوە لە یەنایری
٢٠١١ وە و بەردەوامبوونی تا نووسینی ئەم بابەتە، رۆڵەکانی میسر لە ژنان
و لە پیاوان خوێنێکی زۆریان بۆ ڕشت و قوربانییەکی زۆریان بۆ دا،
ئەوەندەی قوربانی دەدەین ئەوەندەش بەدەستدێنین، ئازادی خەڵات نییە
پێمان ببەخشرێت، ئازادی بە هێزی شۆرشگێرێتی دەسێنرێت نەک بە داوا و تکا
و پاڕانەوە لە سەرکۆکی خێزانەکانمان و سەرۆکی دەوڵەتەکانمان، ڕۆڵەکانی
گەل و نیشتیمان، ژنان، چەند بوو ئەوەی کە بەخشییان لە پێناوی ئازادی و
شکۆیی و دادپەروەرییدا؟
زۆرن ئەوانەی کە دەترسن لەم شۆرشەی ئەمرۆ کە دژی ئەو عەقڵیەتە دینییەیە
کە دەخوازێت شەرعیەتی حیزبی حاکم بسەپێنێت بەسەر دەستوری نیشتیمانیی و
ژنان و پیاوانی میسرییدا.
مێژوو جەختدەکاتەوە لەسەر ئەوەی کە جەنگی میللی دژ بە حوکمی دینیی بە
هەموو شێوازەکانیەوە پێویستە بۆ گەشەکردن و ئازادکردنی عەقڵی سیاسی و
کۆمەڵایەتی و ئەخلاقی. ئەورپا لە کاتیخۆیدا نوقمی جەنگێکی خوێناوی بوو
تا توانی لە زیندانی کەنیسە و شەرعیەتی حوکمێکی سەپاو و کتێبە مێژووییە
ئاینییە پیرۆزەکان خۆی دەربازبکات و رزگاریبێت، وەک ئاین و دینەکانی
مەسیحیەت و یەهودیەت و ئیسلامی و هدنۆسی و بوزیی و ...هتد، ئەمانە
زنجیرەیەکی نەبچراو و دانەبڕاوبوون لە بەرپاکردنی جەنگێکی خوێناویی و
ماڵوێرانی دژ بە ئازادیی و ڕزگاریی عەقڵ لە ژێر ناوی یەزداندا.
ئایا تێپەڕاندنی ئەم قۆناغە بۆ گەیشتن بە ئازادیی و رزگاری پێویستە؟
هەندێک لە کەسایەتییەکان ترسناکی زاڵبوون و حوکمڕانی فکری دینییان
بەسەر دەوڵەت و کۆمەڵگادا زانیبوو و هەستیانپێکردبوو. یەکێک لەو
کەسایەتییانە "ابن الرشد" بوو لە سەدەی دوانزەدا کە فکرە
پێشکەوتووخوازییەکەی دەورێکی گرنگی بینی لە گەشەسەندنی عەقڵی ئەورپییدا
و دژایەتیکردنی حوکمی مەسیحیەکان لە سەدەکانی ناوەرستدا، بەڵام ئێمەی
ڕۆژهەڵاتیی و ئیسلامی کتێبەکانییمان سوتاند و ناوییمان زڕاند و خستمانە
خانەی کافرێتییەوە.
تۆماس جیفرسون کاریگەریی فکری فەیلەسوفەکانی جیهانی لەسەربوو، لەوانەش
ئبن ڕشد، کە پێیوابوو بەرزیی عەقڵ و نەمریی لەوەدا بەدیدێت کە لە
بەرژەوەندی کۆمەڵگا کاربکەیت نەک لە سروت و خواپەرستیی و دین پەرستیدا.
"جیفرسون" لە ساڵی ١٨٠٠ دا بریاری دەرکردنی کێبێکیدا کە تیایدا ئنجیلی
ڕاڤەکرد و هەموو ئەو تێکستانەی ناو ئنجیلی فرێدا وسڕییەوە کە عەقڵ
قبوڵی نەدەکرد لەگەڵ مەنتقدا نەدگونجا. کەچی جیفرسون لەگەڵ
تاوانبارکردنیی و بە کافر دانانییشیدا دوو جار ئەم سەرۆکە
هەڵبژێردرایەوە لە هەرڵژاردنەکانی سەرۆکایەتیی ئامریکادا.
نەوە نوێکانی گەنجانی ئامریکا و مامۆستایانی زانکۆکان وای لێکدەدەنەوە
کە عەقڵانیەتی جیفرسون مەزن بووە و لە دوای ئەویشەوە یەک بە یەک
سەرۆکەکانی ئامریکا تا دەگاتە باراک ئۆباما زیاتر ئەو عەقڵیەتە بووە کە
گرنگییان داوە بە بازاری سەرمایەدارییەوە زیاتر لەوەی گرنگی بدەن بە
دادپەروەریی کۆمەڵایەتی و ئابووریی و ئەخلاقییەوە.
ئەم پایزی ٢٠١٢یە، لە زانکۆی میشیجین، وتووێژێک لە نێوان من و
مامۆستایەکی بەشی ئەدەبییدا دەربارەی فەلسەفەی پراگماتیکی کە
فوکوسدەکات لەسەر بەرژەوەندی تاک نەک دادپەروەریی و باوەڕبوون، ئایا
ئەمە دەگەڕێتەوە بۆ گۆشەگیریی گوتاری دینی لە دەوڵەت و کۆمەڵگادا یان
بۆ چیی؟
ئامارەکانی ساڵی ٢٠١١ لە ئامریکادا ئەوە پیشاندەدەن کە لە ٩٢٪ی
گەلی ئامریکی بڕوایان بە بوونی (خودا) هەیە، بەڵام ئەو بڕوا بوونە نەوە
یەک لە دوای یەکەکان لە یەکتری وەریانگرتوە، واتە بووە بە باو و میرات
و خوویەکی بەردەوام وەک خووگرتن و بەردەوامی کولتووری سەروەت و سامان و
خانوبەرە و ماڵ و موڵک، هیچ پەیوەندییەکی بە بڕوابوونێکی ڕاستەقینە
نییە.
ئەو مامۆستایە ئەم پرسیارەی لێکردم: ئایا بڕوا بوون بە بوونی(خودا)
وامان لێدەکات کە زۆر پەیوەستبین بە دادپەروەریی و ئەخلاقەوە؟
مامۆستایەکیتر باسی ئەو جەنگە خوێناوییەیکرد کە بووە هۆی ڕزگاربوونی
هۆڵندا لە دەست حوکمی کاتۆلیکی ئیسپانی، وە ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی لە
ساڵێ ١٥٨١، وە دابەشبوونی گەلی هۆڵندی بە سەر سەرچاوەی دادپەروەریی
کۆمەڵایەتی و ئابووری، هەڵبەت ئەمەش دوای ئەوەی کە گەلی ناوبراو
دابەشبوو بەسەر بڕواداران بە بوونی (خودا) و نەبوونی، مامۆستای ئاماژە
پێکراو وتی: هۆڵندا لە ڕووی ئابووریی و کۆمەڵایەتییەوە پێشنەکەوت تا
خۆی ڕزگارنەکرد لە حوکمی کەنیسە و کتێبە ئاینییە پیرۆزەکان، ئەو
سەرمایەدارانە پێشکەوتن و دەوڵەمەند بوون و قازانجیانکرد کاتێک یەزدان
و بڕوابوون بە یەزدان وەک سەرچاوەی دارایی گۆڕییەوە بە بازار و کارکردن
و بزنسکاری و بازرگانی لە بازار و ژیانی ڕۆژانەدا، چۆن لە زیندانی
بازار ڕزگارمان دەبێت بە هاوەڵێتی و خاوەندارێتی و پەیوەستبوون بە
یەزدانەوە؟ زانست بە تەنیا ناتوانێت چارەسەری کێشەکان بکات چوونکە
ناتوانێت کۆمەڵگایەکی دروست و چاک دروستبکات. مامۆستای لاو وتی: شاری
ئەفلاتون پێشکەوتوو و پەسەند و دادپەروەر نەبوو، هەروەها چاک و
پەسەندیش نەبوو، زانست و فەلسەفە وەک دین نابن بە هۆکاری چاکی و
پەسەندی و دادپەروەریی، دەبێت سیستەمی سیاسی و ئابوویی و کولتووریی و
پەروەردەیی بگۆردرێت بۆ ئەوەی دادپەروەریی و پەسەندیی و چاکیی بێتە
ئاراوە، کەواتە هیچ چارەیەکمان نییە جگە لە پەیوەندییکردن نەبێت بە
خۆپیشاندان و ڕاپەرینەکانی ئەم دواییەوە بۆ داگیرکردنی"وول ستریت"،
شۆڕشی هەژارن کە لە ٩٠% دەبن دژی ١% ی ئەو دەوڵەمەندانەی کە خاوەنی
هەموو شتێکن،ئایا ئێمە کەمترین لە گەلی میسر کە ئەو شۆڕشە مەزنەیان
دروستکردوە؟ چەپڵەیەکی دوورودرێژ و قایم بۆ ئەم قسەییەی مامۆستا لێدرا.
______________________________________________
سەرچاوە: (الحوار
المتمدن - العدد: ٣٩٢٩ - ٢٠١٢/١٢/٢
٤.:٩.):
http://www.ahewar.org/debat/show.art.asp?aid=334911
ماڵپهڕی جیهاد محهمهد کهریم
|