٥\٢\٢٠١١
شۆڕشی تونس و
میسر.. مێژووی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌یی(میراتگیری) له ناوبرد.

عه‌بدولڕه‌حمان
محه‌مه‌د
خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێشی تونس و میسر له هه‌ڵوێستێکی مێژووینه‌دا بێجگه
له ده‌سه‌ڵاته دیکتاتۆریه‌کانی خۆیان زه‌مینه‌ی ده‌یان ده‌سه‌ڵاتی
هاوشێوه‌ی خۆیان له ناوچه‌که‌دا هێنایه له‌رزین. تسۆنامیه‌کی سیاسی
کۆمه‌ڵایه‌تی ئابوری له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستێک ،که بڕبڕه پشتی ده‌سه‌ڵاته
کۆنه‌په‌رسته‌کانی پاشماوه‌ی ده‌ره‌به‌گایه‌تی و بگره کۆیلایه‌تیش
بوون!!. ده‌سه‌ڵاتێک که سه‌رتاپا نا ئینسانی، کۆمه‌ڵێک خه‌ڵکی بێچاره‌یان
بۆ ماوه‌ی ده‌یان ساڵه له ژێر ناوی هاونیشتمانی و هاو کولتوری و هاو
مێژوویدا و سه‌دان هاو...ی تردا وه‌ک مێگه‌لێک له ناو ته‌لبه‌ندێکدا
ببون به شوانی، هه‌ر ڕۆژه‌ی بیانویستایه له به‌ره‌یه‌کی جه‌نگدا به
کوشتیانده‌دان، مێژووی کرێکارانی میسری ،بۆ په‌یدا کردنی نانێک سه‌دان
بێ ڕێزیان پێ ده‌کرا له وڵاتان نمونه‌ی عیراق،کاتێک عیراق له جه‌نگدا
بوو له‌گه‌ڵ ئیران چه‌ندین ملیۆن له کرێکاری میسری بۆ پڕ کردنه‌وه‌ی
بۆشایی له بازاڕی هێزی کاری عێراقیدا هێنرابون، به که‌مترین هه‌قده‌ست
و بێ هیچ زه‌مانه‌تێک، دوای گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ میسر، ده‌سه‌ڵاتدارانی
عیراقی ڕێگه‌یان نه‌دا ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی که به پاره‌ی عه‌ره‌قی
ناوچه‌وانی خۆیان په‌یدایان کردبوو، له‌گه‌ڵ خۆیان ببه‌نه‌وه بۆ ماڵ و
مناڵه‌کانیان!!
ته‌ماشای ژیان و ئه‌و بڕه پاره و ئاڵتونه‌ی
که سه‌رۆکه‌کانیان هه‌یانه، خێزانی سه‌رۆکی تونس خاوه‌نی 1500 کیلۆ
ئاڵتونه(ماشاء الله) ده‌ڵێن ده‌وڵه‌مه‌ندی و هه‌ژاری به ده‌ستی
خوایه؟؟!! حوسنی موباره‌ک تا نووسینی ئه‌م وتاره هه‌ر ده‌ستی له
کورسیه‌که به‌ر نابێت ،جار جارێکیش دێت به خه‌یاڵمدا ،له‌م شاره‌ی من
نیشته‌جێ بوه‌و ،له نزیکه‌وه کۆمه‌ڵێک نهێنی ده‌سه‌ڵاتداران ده‌بیستین.
زۆر جار ئینسان له وه‌زعیه‌تێکدا ده‌ژێت که هیوا به مردوو بخوازێت،
ئه‌وه ئه‌و ده‌سه‌ڵاتدارانه‌ن که هاو سیاسه‌تمه‌داره‌کانی هاوشێوه‌ی
خۆیان ده‌بینن که چیان به سه‌ر هاتووه، مۆدێلێک که زیاتر په‌یوه‌ست
بوو به ده‌سه‌ڵاتی پاشایه‌تیه‌وه ،ئه‌ویش ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌یه ،یا
میراتگیری،ئێستاش له ئه‌وروپا سیسته‌می سه‌رمایه‌داری ،پادشا یا شاه
وه‌ک شتێکی پیرۆز یا سونبوڵیک که زۆر جار بۆ پشتیگیری کردنی سیسته‌مه‌که
به کاری دێنێت،به‌ڵام له وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتدا میراتگیری بوو به
مۆدێلی ئه‌م سه‌ده‌یه، له ناو بێشکه‌دا وانه‌ی سه‌رۆکایه‌تی و ده‌م
ڕاستی فێر ده‌که‌ن ، فێری ده‌که‌ن چۆن ڕێز له که‌س نه‌گرێت، چۆن به‌زه‌یی
و به‌خشین نه‌زانێت،فێری ده‌که‌ن بۆ مه‌به‌ستی خۆی کۆ له هیچ
وێرانکاریه‌ک و کوشتن و بڕینێک نه‌کاته‌وه، فێری ده‌که‌ن ئه‌و نوێنه‌ری
خوایه له سه‌ر زه‌وی، له سه‌ره‌تاکانی ته‌مه‌نیدا باوکی سه‌رۆکی
پرسی پێ ده‌کات، له کۆبونه‌وه‌و کۆڕ‌و کۆمه‌ڵاکاندا ده‌یگه‌ڕێنێت و
شاره‌زایی ده‌کات، ئه‌و ده‌زگایانه‌ی که باوکی کاری بۆ ده‌کات پێیان
ده‌ناسێنێت، هه‌رچی دسته‌و پێوه‌نده‌کانی باوکی هه‌یه ده‌بن به ده‌ست
و پێوه‌ندی ئه‌میش، ئیتر وه‌ک هه‌ر پیشه‌یه‌کی تر فێر ده‌کرێت ،زانیاری
و زانست و بڕوانامه ،دوایی به ده‌سته‌وه گرتنی ده‌سه‌ڵات بۆی دێ!؟
سه‌رۆکی میسری، ده‌یه‌وێت ته‌نها ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ی که ماویه‌تی ته‌واوی
بکات، له کاتێکدا جه‌مال موباره‌کی ڕاده‌هێنا ببێته میراتگری، ،به‌ڵام
خه‌ڵکی شۆڕشگێڕ و چه‌ساوه ،مۆڵه‌تی پێ ناده‌ن، ده‌ڵێن تۆ له گه‌ڵ ئه‌م
سه‌رده‌می زانست و ته‌کنۆلۆجیای ئینترنیته‌دا نایه‌یته‌وه، عه‌لی
عه‌بدوڵای سه‌رۆکی یه‌مه‌ن ،ده‌ڵێت ئه‌مه دوایین خۆ هه‌ڵبژاردنمه،
نیازی ئه‌وه‌م نیه کوڕی خۆم دامه‌زرێنم و بیکه‌مه سه‌رۆک، ته‌نها
مۆڵه‌تی ئه‌وه‌م بده‌ن با ئه‌م ماوه یاساییه‌ی سه‌رۆکایه‌تیم ته‌واو
بکه‌م، پادشای ئوردن، له ژێر فشاری خه‌ڵکی ئوردوندا حکومه‌تی گۆڕی، بۆ
ئه‌وه‌ی گڕی ئاگره‌که له خۆی لا ببات. کوه‌یت و وڵاتانی تری که‌نداو
چه‌نده‌ها ئاڵ‌وگۆڕیان له په‌یوه‌ندیه‌کانیان له‌گه‌ڵ خه‌ڵکدا کردوه،
کۆمه‌ڵێک خه‌ڵکی ڕۆشنبیرو ئازادی خوازی عیراق له به‌غدا داوای چاک
کردنی ده‌سه‌ڵات ده‌که‌ن و ده‌یانه‌وێت زیاتر کار بۆ خه‌ڵک بکات، بۆیه
هه‌موو ده‌سه‌ڵاتدارانێک که هیوا و نیازیان میراتگیریه، با منداڵه‌کانیان
فێری پیشه‌یه‌کی تر بکه‌ن، باوی میراتگیری نه‌ما، منداڵه‌کانیان بنێرن
فێری ده‌لاکی و ئاسنگه‌ری و میوه فرۆشتن بکه‌ن، له زۆر وڵاتی کۆمه‌ڵگا
پێشکه‌وتوه‌کاندا، ده‌سه‌ڵات بۆ ماوه‌ی چه‌ندین مانگ بێ سه‌رۆک و بێ
حکومه‌ته، به‌ڵام هه‌رکه‌سێک ده‌زانێت کاره‌که‌ی و مافه‌که‌ی چیه،
بۆیه پێویستمان به قامچی و چه‌کو هه‌ڕه‌شه‌و ترسی ئێوه نیه،
ئه‌گه‌ر ئێوه‌ی ده‌سه‌ڵادارانی گه‌نده‌ڵ و به‌کرێگیراوی ده‌سه‌ڵاته سه‌رکوتگه‌ره‌کانی
جیهانیش نه‌بن ،خه‌ڵکی ده‌توانێت ژیانی خۆی دابین بکات.
5\2\2011
ماڵپه‌ڕی عه‌بدوڕه‌حمان
محه‌مه‌د
|