١\٧\٢٠١٤
شۆڕش، نه‌ك
رامیاریی.*
دانییل گیرین |

و. لە عەرەبییەوە: سەلام عارف |
هه‌روه‌ك چۆن شۆڕشی ئیسپانی، به‌ڕێژه‌یه‌ك
له هوش بیردۆزه ئازادیخوازدیخوازه‌کاندا پێگه‌یبوو، ئاواش له
هوشیاری گەل پێگه‌یبوو، نابێت بەوە تووشی سەرسوڕمان ببین، که ڕاستڕه‌ویی
ئیسپانی، سه‌رکه‌وتنی به‌ره‌ی گەلیی له هه‌ڵبژاردنه‌کانی ساڵی ١٩٣٦ی
به ده‌سپێکی شۆڕش ده‌زانی، هێنده‌ی نه‌برد، که ته‌قینه‌وه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ریی
چوارچێوه‌ی ته‌سکی گه‌مه‌بازی هه‌ڵبژاردنی شکاند، هه‌ر ئه‌و گاڵته‌جاڕییه
پاڵی به جه‌ماوه‌ره‌وه نا، کە بۆ ئازادکردنی به‌ندکراوه‌کان، چاوه‌ڕوانی
دروستکردنی حکومه‌ت نه‌کات، کشتوکاڵکاران کرێدانی زه‌وییه کشتوکاڵیه‌کانیان
ڕاگرت، سه‌پانه‌کان زه‌وییه‌کانیان داگیرکرد و بەرهەمەکانیان سوتاند،
دانیشتوانی دێهاته‌کان ده‌ستبه‌رداری ئەنجومەنی شارەوانییەکان بوون، ده‌ستیانکرد
به‌خۆبه‌ڕێوه‌بردنی کاروبارەکانیان لەلایەن خۆیانەوە، کرێکارانی هێڵه‌کانی
شەمەندەفەر مانیانگرت و داوای خۆماڵیکردنیان ده‌کرد، وه‌ك هه‌نگاوی یه‌که‌م
به‌ره‌و هاوبه‌شییکردن(سۆسیالیزم) کرێکارانی بیناسازی داوای چاودێریان
ده‌کرد، له وه‌ڵامی ئه‌وانه‌دا، سه‌روه‌ره سه‌ربازییه‌کان به پێشڕه‌ویی
(فرانکۆ) هه‌ڵسان به ئه‌نجامدانی کوده‌تایه‌کی سه‌ربازی، ئه‌وانه نه‌ك
هه‌ر سه‌رنه‌که‌وتن، به‌ڵکو گوڕوتینێکیان به شۆڕش دا، شۆڕش جگه له
ناوچه‌ی (اشبیلیه) هه‌ڵگیرسابوو، له هه‌موو شاره مه‌زنه‌کاندا، له
(مدرید) و (برشلونه) و به‌تایبه‌تی له (بلسنه) گه‌ل که‌وته
هێرشکردن و له‌و شاره مه‌زنانه‌دا، گه‌ماڕۆی سه‌ربازگاکانیاندا، سه‌نگه‌ری
سه‌ر شه‌قامه‌کان دروستکران و خاڵه ستراتیجیه‌کان گیران، له هه‌موولایه‌که‌وه
کرێکاران به‌ده‌م بانگه‌وازی سه‌ندیکاکانیانه‌وه ده‌چوون، به سنگێکی
فراوان و ده‌ستی به‌تاڵه‌وه، مردنیان زه‌لیلده‌کرد و نه‌فره‌تیان لێده‌کرت،
په‌لاماری قەڵا و سه‌نگه‌ره‌کانی (فرانکۆ)یان دا، توانیان ده‌ست به‌سه‌ر
تۆپهاوێژه‌کاندا بگرن و له ده‌ست دوژمنانیان ده‌ربهێنن، جگه له‌وه
سه‌ربازه‌کانیان هانده‌دا كە بەوانەوە پەیوەستبن.
لە ژێر كارایی ئه‌و هه‌ڵچوونه گەلییە توانرا له ماوه‌ی بیست و چوار
ساتدا، ئه‌و یاخیبوونه سه‌ربازییه خه‌فه‌بکرێت، ئه‌و کاته به‌بێ
هاوسه‌نگی هێز، خۆبه‌خۆیی شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ستیپێکرت، ئه‌و
ناهاوسه‌نگییه ، بەگوێرەی ناوچه‌کان و شاره‌کان وه‌ك یەك نه‌بوو، له
ناوچه‌ی کاتالونیا به‌تایبه‌تی له بەرشلۆنە له ئەوپه‌ڕی گه‌رمەی
گوژمیدا بوو ته‌واو به‌زه‌بر بوو، کاتێك ده‌سه‌ڵاته‌کان به‌ئاگاهاتنه‌وه،
بینیان، که نه‌ماون، وه‌ها ده‌رده‌که‌وت، که ده‌وڵه‌ت، پۆلیس، سوپا،
فه‌رمانگاکان، پاساوی بوونیان نه‌ماوه (پاسه‌وانی سڤیلیسیت
/ مه‌ده‌نی) ده‌رکرابوو، یان ئه‌ندامه‌کانی سه‌رنگومکرابوون،
کرێکاره سه‌رکه‌وتووه‌کان خۆیان کاری پاراستنی ئاسایش و ڕکخستنیان
گرتبووه ئه‌ستۆی خۆیان، ئه‌و ده‌مه ڕێکخستن و دابینکردنی خواردن و
پێداویستییەكان ئه‌رکی سه‌ره‌کی و به‌په‌له بوو، کۆمیته‌کانی
دابەشکردنی خوارده‌مه‌ن، خواردنیان به‌سه‌ر سه‌نگه‌ره‌کاندا دابه‌شکرد،
دواتر چێشتخانه کۆمەڵییه‌کان دامه‌زێنران، کۆمیته‌کانی به‌ڕێوه‌بردنی
گه‌ڕه‌که‌کان ڕێکخران، هه‌روه‌ها کۆمیته‌کانی جه‌نگ و ڕۆیشتنی دەستە جه‌نگاوه‌ره
کرێکارییە‌کان بۆ به‌ره‌ی جه‌نگ ڕێکخرا، شاره‌وانییه ڕاسته‌قینه‌کان
بوون به ماڵی گه‌ل، بار و دۆخه‌که له‌وه‌دا نه‌مابوو، که هه‌ر به‌رگریی
کۆماری بێت دژی فاشیزم نەبوو، بەڵکو شۆڕش بوو، شۆڕشێك بوو، پێویستی به‌وه
نه‌بوو له وێنه‌ی ڕوسیا ئامێره ده‌سه‌ڵاتسه‌پێنه‌ره‌کان دروستبکات،
جگه له هه‌ڵبژاردنی ئەنجومەنە کرێکارییە‌کان زیاتر چارێکی دیکە له‌ئارادا
نه‌بوو، له گشت لایه‌ك بوونی ڕێکخستنی سەندیکالیزمی ئازادیخواز له
دروستکردنی کۆمییته پایە‌ییه‌کان/بنەڕەتییەکاندا ڕۆڵی کاریگه‌ری خۆی
ده‌بینی ، ئه‌و کۆمییتانه زاده‌ی ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه بوون، له (کاتا‌لۆنیا
کۆنفدرالی نیشتمانی بۆ کار) و کەمینە هۆشمه‌نده‌که‌ی، واته فێدراسیۆنی
نێونەتەوەیی ئەنارکیست (F.A.I) لەو ده‌سه‌ڵاتانەی
کە بووبوونه تارمایی، بە هەژموونتر بوو.
هیچ نه‌مابوو ، به‌تایبه‌تی له ناوچه‌ی به‌رشه‌لۆنه، بتوانێت ڕێگه‌گری
کۆمیته کرێکارییه‌کان بێت، تا نه‌توانن ده‌سه‌ڵاتی یاسایی وه‌ربگرن،
کرێکاران به‌کرده‌وه ده‌سه‌ڵاتیان بەکارده‌برد، له‌به‌رئه‌وه به
یاساییکردنی ده‌سه‌ڵات، هیچ سه‌نگێکی نه‌بوو، به ده‌یان ساڵ له‌وه‌وبه‌ر
ئازادیخوازان، گه‌لیان له‌وه ئاگادارده‌کرده‌وه، که نه‌که‌وێته
داوی سیاسه‌تبازییه‌وه، به ئاگابێت و گرنگی به ئاستی ئابووریی باڵا
و مه‌زن بدات و له پله‌ی یه‌که‌مدا ڕایبگرێت و به کاری ڕاسته‌وخۆ به‌ره‌و
شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌نگاوبنێت ، تا نه‌بێته خۆراکی شۆڕشی دیموکراتی
بۆرژوازی، سه‌رده‌می شۆڕش شیکردنه‌وه‌ی ئازادیخوازه‌کان به‌و جۆره بوو:
با ڕامیارە پسپۆڕه‌کان، چیان گه‌ره‌که بیکه‌ن، ئێمه‌ی ناڕامیاریی**
ده‌ستده‌خه‌ینه نێو بواری ئابووری، له ٣ی سێپتەمبەری ١٩٣٦ بڵاوکراوه‌ی
زانیاری (F.A.I/C.N.T) له گوتارێکدا به‌ناوی
(بێفەرێی حکومه‌ت) له‌و بڕوایه‌دایه، که داماڵینی دارایی، که‌وا خه‌ریکه
ئه‌نجامده‌درێت، به‌شێوه‌یه‌کی خۆبەخۆیی ده‌بێته هۆکاری له‌نێوچوونی
ده‌وڵه‌تی بۆرجوازی، کە بەرەو خنکاوی ده‌ڕوات.
______________________
په‌ڕاوێز:
*
په‌رتووکی
- التحرریة من العقیدة الی الممارسة - دانییل غیرین.
**
له‌وێدا ناڕامیاریی(لاسیاسي) بەواتای گرنگینه‌دان به ڕامیاریی نییه،
بەڵکو بەواتای دوورکه‌وتنه‌وەیە له ڕامیاریی بۆرژوازی و ڕامیاریی
نێوەندەکان و چه‌وسانه‌وه -
و -ع.
ماڵپه‌ڕی سه‌لام عارف
|