١٠\٢\٢٠١٢
شۆڕش
پاڵه‌وانه‌کان ده‌یکه‌ن،
گه‌مژه و
گه‌نده‌ڵه‌کان به‌رهەمه‌که‌ی ده‌خۆن.
ئه‌نوه‌ر فه‌تاح
محه‌مه‌دئه‌مین
وردبونه‌وه‌یه‌ک له رووخاندنی ئه‌م رژێمانه‌ی میسر، تونس، لیبیا‌و
عێراقیش. ئه‌بینین که خه‌ڵک دێته سه‌ر شه‌قاماکان و خۆیان به‌کوشت
ده‌ده‌ن و داوای ڕوخاندنی سه‌رۆکی ڕژیم ده‌که‌ن، واده‌زانن که ئه‌و
سه‌رۆکه روخا له دوای ئه‌و که‌سێکی تری فه‌رمانره‌وا دیت ئیتر هه‌موو
گیروگرفته‌کانی خۆپیشانده‌ر له ته‌وته‌می عەقڵیا حه‌ل ده‌کات.
به‌شی زۆری ئه‌و خه‌ڵکه ناموو بێئیراده کراون، مه‌ستبوونیان به فکری
دینی و قه‌ومی یان فکری گاڵته‌جاڕی دیمۆکراتخوازان. به‌جۆرێک ئاگایان
له برسێتی خۆشیان نه‌ماوه، بوونه‌ته یان کراونه کۆیله‌ی شیعاری
به‌تاڵی حیزبایه‌تی،خه‌ڵکی کراوه به ئاله‌تێکی قورمیشکراوی حیزبی و
کاری خۆبه‌خشی کۆیلایه‌تی به‌به‌رداکراوه، بۆته ئامڕازێکی سودمه‌ند
بۆ نوخبه‌یه‌کی سیاسی، که ئه‌و نوخبه‌یه‌ش ئه‌و بزوتنه‌وانه
ده‌که‌نه ئامرازێک بۆ ئه‌وه‌ی به په‌یژه‌ی ده‌سه‌ڵاتدا سه‌ربکه‌ون و
له بزوتنه‌وه‌یه‌کی سیاسیه‌وه که له سێبه‌ری ده‌سه‌ڵاتدان ببنه
ده‌سه‌ڵاتدار و هه‌مان دامه‌زراوه سه‌رکوتکه‌ره‌کانی رژیمی پیشوو
به‌کار بهیننه‌وه بۆ لیدانی خه‌باتکه‌رانی ئەمڕۆکە به‌بیانووی درۆینە
و روکه‌شانه‌ی دروستکراو و ئه‌و خۆبه‌خشانه‌ی که پیش‌تر دوایان
که‌وتبوون بۆ وه‌ده‌سهینانی کورسی ده‌سه‌ڵاتیان ، ئیستا له
مه‌حکه‌مه‌ی شۆرشدا به‌سزای گه‌ل و میله‌تیان ده‌گه‌یه‌نن و ئەو
میله‌ته‌ش که به‌ده‌ست بازرگانانی خوینه‌وه بێهۆشکراوه و کراوه‌ته
خوێنه‌خۆر و خوێنی خۆی ده‌خواته‌وه.
ئه‌م باسه‌ی که من کردومه به‌ده‌ها جار زیاتر تکرار بۆته‌وه، من
لیره‌دا نامه‌وێت ئامۆژگاری که‌س بکه‌م، به‌ڵکو من ئه‌م واقعه ئاوا
ده‌خوێنمه‌وه، هه‌ڵبه‌ته خه‌ڵک که به‌شداری بزوتنه‌وه‌یه‌کی
جه‌ماوه‌ری ده‌کات له‌پیناو باشکردنی ئاستی ژیانێتی، واته بزوتنه‌که
ناوه‌رۆکێکی چینایه‌تی هه‌یه و زۆرینه‌ی ئه‌و بزوتنه‌وانه ئه‌نجامێکی
پێچه‌وانه‌یی پێ هاتۆته‌دی له جیاتی قوربانیه‌کان که
بونه‌ته‌سوته‌مه‌نی بزوتنه‌وه‌که سودمه‌ند بن، جه‌لاده‌کان خۆیانیان
پێ تازه ده‌که‌نه‌وه، شـمشێڕی زوڵمی تیا تیژ ده‌کرێته‌وه بۆ ملی
خه‌ڵکانی دژ به ده‌سه‌ڵآت. ئه‌وه‌ی که‌پێی ده‌وترێ به‌هاری عه‌ره‌بی
یان کوردی له بیبه‌ختیدا ئه‌وه‌ی دواییان بوو، که ئاراسته‌که‌ی بۆ
جیگرتنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتداران بوو و گۆڕینی ده‌مامک نه‌ک ماف و نان.
هیوم، فه‌یله‌سوفێکی ئینگلیزه ده‌ڵێ: ده‌سه‌ڵات په‌یوه‌سته به
ملکه‌چکردنه‌وه، ملکه‌جکردنیش په‌یوه‌سته به سودمه‌ندیییەوه،ئه‌و
که‌سه‌ی له‌پێناو سودێکی که‌مه‌وه خۆی ملکه‌چکردووه به‌هه‌ر
بیانوویه‌که‌وه بێت یان شتێکی تر ئه‌وا ئه‌و که‌سه نامۆ بو ئیراده
کراوه و وا تێگه‌یه‌ندراوه که له گۆڕینی ده‌سه‌ڵاتێک بۆ یه‌کێکی تر
ئوتوماتیکی چی چه‌وسانه‌وه‌یه له‌سه‌ری نامێنی وه‌ک گۆڕینی ده‌سه‌ڵاتی
سونه بۆ شیعه، عه‌ره‌ب به کورد ،ڕژێمی حوسنی موباره‌ک بۆ ئیخوان
موسلمین، یان ئوپۆزسێونێکی تر له‌هه‌ر به‌رگ و پۆشاکێکدا بێت. ئیتر
ئه‌وه‌ی له مێژوو نه‌گات مێشکی ده‌بێته زبڵخانه‌ی فکری حیزبی و
ژیانیشی ده‌کرێته ژیانی بێهوده و سه‌گ مه‌رگی.
کاری ئوپۆزسیونی حیزبی ئه‌وه‌یه که جێگره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتیکی شلۆق و
پەککەوتەیە که نه‌توانێ خزمه‌ت به سسته‌می به‌رهه‌مهینانی سه‌رده‌م
بهێنێ به‌شێوه‌یه‌کی کارا و ئه‌م ئۆپۆزسیونه‌یه ده‌یه‌وێت ببێته
نوێنه‌ری سسته‌مه‌که له دووتوێی سودمه‌ندی نوخبه‌وه ( کۆمه‌ڵه‌ی
هه‌ڵبژێرراو بۆ ده‌سه‌ڵات).
محه‌مه‌د ئاراگۆن ده‌ڵێ: حیزبی فه‌رمانڕه‌وا یان ئه‌و حیزبه‌ی ده‌خوازێ
شوێنی حیزبی فه‌رمانره‌وا بگرێته‌وه، ئه‌وا به‌زه‌روریه‌ت پڕۆسه‌یه‌ک
له پڕۆسه‌کانی شاردۆته‌وه و په‌رده‌پۆشی کردووه، ده‌مامک به‌سه‌ر
حه‌قیقه‌تی شته‌کاندا ده‌کات و له واقعی مێژوویی دایانده‌بڕێ.
حیزبه‌کانی ئه‌مڕۆی دنیا سه‌روه‌ت و سامانی خه‌ڵکی تاڵان ده‌که‌ن و
ده‌یکه‌ن به‌گه‌رووی خۆیان و خێزانه‌کانیاند او واش له خه‌ڵکی بێ ئاگا
ده‌گەیێنن، که ئەگەر ئه‌وان (نوخبه) نه‌بێت نه‌ک گورگ، رێوتش میله‌ت
ده‌خوا، به‌ڵام حیزب به‌ناوی ڕزگارکردنه‌وه ، میله‌ت کۆیله ده‌کات و
خه‌ڵکیش هه‌یه دیفاع له کۆیله‌یه‌تی خۆی ده‌کات.
نیتشه ده‌ڵێ: ئه‌وانه‌ی دژی درنده‌کان ده‌وه‌ستن و جه‌نگیان له‌گه‌ڵ
ده‌که‌ن نابێت له ئاکامدا خۆیان ببنه دڕنده. من پێم وایه حیزب
ئه‌وه‌ی له ده‌سه‌ڵاتدایه و یان به‌ته‌مای ده‌سه‌ڵاته شه‌ڕ له‌سه‌ر
کێکی ده‌سه‌ڵات و به‌شی گه‌وه‌ره ده‌که‌ن و خۆیان به مرۆڤی مه‌زن
ده‌زانن و هەره بۆیه‌ش به‌شی مه‌زنیان گه‌ره‌که. ئه‌و ئۆپۆزسیونه‌ی
که دێته سه‌ر حوکم وه‌کو ده‌سته‌براکانی ناو ده‌سه‌ڵات به‌سه‌ره‌ی
خۆده‌زانێ که سه‌ره‌یه‌تی له‌و راوروت و تاڵانییەی که نوێنه‌رانی
میله‌ت لێی بەهرەمەندن، ده‌بێت لێی بێبه‌ش نه‌بێت و نه‌کرێت.
با بێمه سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ندێ که‌س ده‌ڵێن یان گه‌ره‌کیانە له ڕێی
په‌رله‌مان و مه‌جالسه‌کانی سه‌ربه‌ده‌سه‌ڵاته‌وه یان ئه‌م نقابه و
ئه‌و نقابه و دامه‌زراوه‌کانی سێبه‌ری حوکمه‌تی ده‌سه‌ڵاتداردا ماف و
نان بۆ خه‌ڵکی په‌یدا بکه‌ن، ئه‌وانه ته‌نها خه‌ڵک یه‌کسان ده‌که‌ن
به خۆیان و له جیاتی خه‌ڵک، به‌شه‌کەی خه‌ڵکی ده‌خۆن، که ئه‌وه‌ش
چڵکاوخۆری و کاسه‌لێسییه به‌ڵام تواناکه‌ی ئه‌و دامه‌زاوانه بای
ئه‌وه‌نده‌یه له‌به‌رده‌م پشکی مام شێر و پڵنگا. جا ئه‌و خه‌ڵکه‌ی که
ئاوات و هیواکانی ده‌به‌ستیته‌وه به‌و دامه‌زراوانه‌وه که شایسته‌ی
هیچ نین ،فریو ده‌خۆن و ده‌کەو‌نه سێبه‌ری که‌سانی دۆراو و
فێڵبازانه‌وه. ئه‌و دامه‌زراوانه کاریان ڕاکێشانی خه‌ڵکی نائاگایه
بۆ سێبه‌ری هه‌وانته‌چییه‌کانی ده‌سه‌ڵآت و خه‌ڵکی ملکه‌چ بکه‌ن بۆ
سه‌رۆکی که‌ڵه‌گا، له‌ژیر دروشمی به‌تاڵ و به‌رنامه‌ی ناڕۆشن و
تێکئاڵاودا. من ده‌ڵێم پێویسته ئه‌و خه‌ڵکانه که که‌وتونه‌ته دوای
حیزبایه‌تی و ریابیکرێنه‌وه، دەرچوونیان له‌و نامۆییه‌ی که
تییکه‌وتون که ئه‌وه کاری مێژوو ده‌بێت، له‌بری ئه‌وه له ده‌وری
داواکارییه ئابووریی و کۆمه‌ڵاییه‌تیه‌کانی خۆیان کۆ ببنه‌وه و له
ڕێکخراوێکدا خۆیان ڕێک بخه‌ن که خاوه‌نی ده‌نگ و ماف و ئیراده‌ی خۆیان
بن و سه‌رکرده و بنکرده‌ی نه‌بێ، به‌وه‌ش کۆیله و کرێگرته‌ی تێدانابێ
، ده‌بێت هه‌رکه‌سه خاوه‌نی خۆی و چاره‌نوسی خۆی بێت و له وه‌ش بگات
که‌س ناتوانێ که‌سیکی تر رزگار بکات یان له نامۆی ده‌ریبهێنێ ،
ئه‌گه‌ر رۆڵی مێژووی خۆی نه‌دۆزێته‌وه، ئه‌وه‌ش مێژوو واته چالاکی
ژیانی رۆژانه و داواکاریه‌کانی ده‌تگه‌یه‌نێته ئه‌و قه‌ناعه‌ته.
ئایا ئه‌و ڕێکخستنه وه‌کو ریکخستنی حیزبه لینینیه‌کانه؟ هه‌ڵبه‌ته
پێشتر له‌وه دواوم لێره‌دا دوباره‌ی ناکه‌مه‌وه ، نه‌خێر
وه‌ڵامه‌که‌یه‌تی . چونکه حیزب کۆیله دروستده‌کا ت و به‌شه‌ر رزگار
ناکات، سه‌رۆک به‌هۆی حیزبه‌وه ده‌بێته خاوه‌ن سه‌روه‌ت و سامانێکی
مه‌زن هه‌ر له‌وێشه‌وه چه‌وسانه‌وه زیاتر ده‌بێت.
ئه‌نجلس ده‌ڵێ که‌سانی خێڵ راوروتیان له‌لا ئاسانتر و
شه‌ره‌فمه‌ندانه‌تره له‌کاری به‌رهه‌مهێنان. بۆیه زۆر ئاساییه له
کۆمەڵگەی خێڵەکیدا خه‌ڵک له ده‌وری حیزب کۆببێته‌وه، ببیته
که‌ره‌سه‌یه‌کی سه‌رکوتکه‌ریش له‌سایه‌ی ئه‌و حیزبه‌شدا، وه‌کو هیگڵ
ده‌ڵێ ده‌سه‌ڵات سه‌ربه‌ستی خه‌ڵکی تر ره‌فز ده‌کات تا سه‌ربه‌ستی خۆی
بپارێزێ ، بۆیه حیزب که پاره‌ی گه‌یشته ده‌ست زیاتر خه‌ڵک ده‌خه‌نه
سه‌رچۆک بۆ کڕنوشبردن بۆ عائله‌ی فه‌رمانڕه‌وا که‌چی که‌سانێک هینده
نائاگان، به قسه‌ی خۆش و ئامۆژگاری ده‌یه‌وێت به‌گورگ بڵێ گۆشت مه‌خۆ،
نازانێ ده‌ست هه‌لگرتنی ده‌سه‌ڵات له گه‌نده‌ڵی و کۆیله‌کردنی خه‌ڵکی
مانای نه‌مانێتی.
که ده‌سه‌ڵات وه‌عدی درۆ به‌خه‌ڵک ده‌دا و وته‌ی نامه‌عقول به میله‌ت
ده‌ڵێت، ئەوانه‌ش که ده‌ڵێن ئیمه هه‌موومان یه‌ک میله‌تین به‌وه
یه‌عنی هه‌موو جیاوازیه‌کانی کۆمه‌لگا مه‌حف ده‌که‌نه‌وه، ئه‌وه
ئه‌وپه‌ڕی دکتاتۆریه‌ته ، من ده‌ڵێم چۆن زەرورەتی مێژوو سیسته‌می
خێڵایه‌تی تێکشکاند ئاوا ده‌بێت خه‌ڵکی حیزب تیکبشکێنێ یان ژیانی
ئاسووده بونی نییه.دیمکراتییه‌ت له‌م سسته‌مه‌دا بۆته درۆیه‌کی زه‌ق
و ئیسک قورس، به‌جۆرێک په‌رله‌مان بۆته به‌شێکی ته‌واوی جهازی
داپڵۆسیین، خۆ ئه‌گه‌ر که‌سێک نامۆ و نابینا نه‌بێ ناتوانێ خۆی له‌و
ڕاستییه لابدات. بۆیه به‌هاری عه‌ره‌بی و کوردی به‌هاری
ده‌سه‌ڵاتدارانه و پاراستنی جهازی داپلۆسینه.ئه‌گه‌ر به‌وردی سه‌یر
بکه‌ین که‌س داوای لابردنی دامه‌زراوه‌کانی قه‌مع و ئیرهاب و حوکمی
ئیعدام و به‌دادگایکردنی قه‌سابه‌کانی کۆمه‌ڵ نه‌کردووه و ناکات، هه‌ر
له‌وه ده‌چێ که زۆرینه‌ی کۆمه‌ڵ حه‌زیان به‌قامچی لێدان و دارکاری
جه‌ڵاده‌کان بێت . هه‌ڵبه‌ته مێژوو شتی باشتری له هه‌گبه‌که‌یدا
هه‌یه که کۆمەڵگە به‌ره‌و ئاڕاسته‌یه‌کی تر به‌رێت ئیتر له کۆمۆنه
دروستکردن بێت یان ڕێکخستنی خۆجێیی (لۆکه‌ڵ گروپ) که کاری ته‌نها
داواکاری ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تییه مه‌به‌ست ئه‌مه‌ی دواییانه ، ئه‌و
ڕێکخستنه‌ی که من به‌ڕاستی ده‌زانم پێوستی به ڕسته‌و و ده‌سته‌واژه‌ی
شادیهێنه‌ر و قه‌شه‌نگ نییه به‌ڵکو ڕسته‌ی ساکار و مانابه‌خش و
میکانزمی عه‌مه‌لی ئه‌وێت، که وه‌ک مۆم به‌رده‌مان ڕۆشن کاته‌وه، که
وازی له ملکه‌چی گوتاری رابردوو هێنابێ و توانای حه‌لی گیروگرفتی
ژیانی خه‌ڵکی پێبێت، به‌ده‌ست ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه که ته‌نها نوێنه‌ری
چینی مشه‌خۆری کۆمەڵگەن، هه‌ڵبه‌ته ئه‌م وتانه‌ش ده‌چنه خانه‌ی
مردوانه‌وه ئه‌گه‌ر کۆمەڵگە و میژوو نه‌یکاته به‌شێک له
بیکردنه‌وه‌ی خۆی.
ئاشکرایه حقیقه‌ت هه‌مووی لای چه‌ند که‌سێک نییه ، به‌ڵام ئه‌وه‌م
له‌لا ئاشکرایه که گره‌وی ریکخستنی حیزبایه‌تی ته‌نها فریودان و
کۆنترۆڵکردنی خه‌ڵکه، ئه‌وه‌ش له‌پێناوی نوخبه‌دا که ئه‌وانیش
هه‌زاره‌ها بیری به‌د له‌ژیر په‌رده‌ی گوڵینیدا له کاردایه بۆ لێدان
و دارکاری دواتری هاتنه سه‌ر حوکم، خەڵکانێکیش هەن هه‌موو ئه‌و
حه‌قیقه‌ته‌ش ده‌زانن به‌ڵام هێشتا دیفاع له کۆیلایه‌تی خۆیان ده‌کەن.
هیگڵ ده‌ڵێ: به‌ئاگاهاتنه‌وه‌ی کۆیله‌یه‌ک ، وه‌کو زاتێک جارێکی تر خۆی
بخاته‌وه ناوجه‌نگه‌وه و سه‌ربه‌ستییه‌که‌ی له خاوه‌نه‌که‌ی
وه‌ربگرێته‌وه، به‌ڵام مه‌رج نییه ئه‌م به‌ئاگاهاتنه‌وه‌یه هه‌موو
جارێک ببێته بنچینه‌یه‌ک بۆ شۆڕش و هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگێکی تر، زۆرجار
کۆیله ئه‌م ڕاستییه ده‌زانێ به‌ڵام هێشتا غه‌ریزه‌ی ژیان به‌سه‌ریا
زاله و له مردن ده‌ترسێت ...کۆیله‌که ده‌یه‌وێت خۆی له‌و
لێپرسینه‌وه مێژوویه بدزێته‌وه و به‌شوێن بیانودا ده‌گه‌ڕێ، که
شۆڕش له‌پێناوی سه‌ربه‌ستیدا پێوێست نییه.
ماڵپه‌ڕی ئه‌نوه‌ر فه‌تاح محمه‌دئه‌مین
|