١٥\٢\٢٠١١
شۆڕش و ئاگایی
چینایه‌تی.

ئازاد به‌کر
ره‌نگدانه‌وه و به‌ڵگه‌کانی گه‌رده‌لوولی ڕاپه‌ڕین و شۆڕش که له میسر
و تونسه‌وه هه‌ڵیکردووه، مژهدهبهخشی شۆڕشێکی به‌رفراوانتر و
هه‌ستانێکی شۆڕشگێڕانه‌تره له‌سه‌رجه‌م ووڵاتانی ناوچه‌که به
کوردستان و عێراقیشه‌وه، ئه‌م شۆڕشانه هیوامان بهئایینده گه‌شتر
ده‌کات و کرێکاران و چه‌وساوه‌کانی ئه‌و ووڵاتانه زیاتر له
ئامانجه‌کانیان نزیک ده‌کاته‌وه. جه‌ماوه‌ری کرێکار و سته‌م دیده‌ی
جیهان به ووریاییه‌وه چاویان بڕیوه‌ته ئه‌و بزووتنه‌وه
کۆمه‌ڵایه‌تیه‌ی که پایه‌یی چینایه‌تی خۆی له ناو لاوانی بکار و
کرێکار و هه‌ژارادا ده‌بینێته‌وه و له‌پێناوی به‌ده‌ستهێنانی ئازادی و
یه‌کسانی و نه‌مانی هه‌ر جۆره بێمافی و چه‌وسانه‌وه‌یه‌کی چینایه‌تی
که له‌سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی سه‌رکوتگه‌ر و دیکتاتۆری بۆرژوازیدا
دووچاری بوون. پێویسته گرنگی و بایه‌خی ئه‌و نامه شۆڕشگێڕانه‌یه‌ی
کرێکارانی تونس و میسر هه‌ست پێ بکه‌ین که‌ئاڕاسته‌ی چینی کرێکاری
جیهانیان کرد، سه‌باره‌ت به‌ڕوخاندنی ڕژێمه دیکتاتۆره‌کانی
سه‌رمایه‌داری له‌و دوو ووڵاته.
ئه‌مڕۆ ده‌رگا داخراوه‌کانی ئاواتی چه‌وساوه‌کان به خه‌بات و هێزی
پۆڵایینی کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشانی ووشیار تێکدهشکێنرین، خێرایی
کاردانه‌وه‌ی گیانی یه‌کسانیخوازی چه‌وساوه‌کان به‌کرده‌وه کۆمه‌ڵگه
به‌ره‌و قۆناغێکی مێژوویی نوێ ڕاده‌کێشێ. ئه‌مه‌ش ئاکامی هه‌ڵڕشتنی
ڕق و توڕه‌یی په‌نگخواردوی له‌مێژینه‌ی ناخی چینی کرێکاره، دژ
به‌کرده‌وه و ڕه‌فتاری چه‌وسێنه‌رانه و سته‌مکارانه‌ی داموده‌زگا و
ڕژێمه داپڵۆسێنه‌ره‌کانی بۆرژوازی. یه‌کگرتوویی ئێراده‌ی جه‌ماوه‌ر
له‌ژێر ئاڵای ئازادی و به‌ده‌ستهێنانی مافهخوراوهکانیدا دیواری ترس
و بێ ئومێدی سه‌پێنراوی به‌سه‌ر خه‌ڵکی به‌شخوراودا ڕماند، ئازادی و
ڕزگاری چه‌وساوه‌کان به تێکۆشان و قوربانیدان به‌رهه‌م هات. شۆڕشی
هه‌ژارانی تونس و میسر ئاوێنه‌ی چه‌وساوه‌کانی جیهانه و بارودۆخی ئه‌و
شۆڕشه گونجاوه له‌گه‌ڵ گشت حکومه‌ته گه‌نده‌ڵ و دیکتاتۆره‌کانی
دنیایی بۆرژوازیدا که هه‌مان ناوهخنیان هه‌یه. ڕاپه‌ڕینی
جه‌ماوه‌ری ووڵاتانی تونس و میسر په‌یامێکی شۆڕشگێڕانه‌بوو هه‌موو
سنووره‌کانی بڕی، نیشانی چه‌وساوه‌کانی جیهانیدا، که‌چۆن یه‌کگرتوویی و
یه‌ک هه‌ڵوێستی جوڵانه‌وه‌که‌یان به‌هێزده‌کات و هیچ کات بورژوازی
له‌به‌رده‌م توڕه‌یی جه‌ماوه‌ری شۆڕشگێڕ‌دا خۆی ناگرێ، ده‌بینن چۆن
باهۆزی شۆڕشی چه‌وساوه‌کان ئه‌و ڕژێمه دیکتاتۆره بۆرژوازیانه که
سه‌رچاوه‌ی گه‌نده‌ڵی و چه‌وسانه‌وه‌ی سیاسی و ئابووری کۆمه‌ڵگه‌یه
یه‌ک له دوای یه‌ک هه‌ڵده‌وه‌شێن و ده‌ڕوخێن.
دیارده‌کانی ئه‌و قه‌یرانه‌ی ساڵانێکی دورودرێژ به‌رۆکی به‌خه‌ڵکی
کرێکار و سته‌ملێکراوی ئه‌و ووڵاتانه گرتووه، سه‌لماندی تیژبوونه‌وه
و که‌ڵه‌که‌بوونی تا ئه‌م ساته په‌یوه‌ندی به هه‌ژمونی ده‌وڵه‌ته
زلهێزه‌کانی سه‌رمایه‌داریه‌وه هه‌یه، بۆرژوازی جیهانی له‌ڕووی
سیاسی و ئابووری و سه‌ربازیه‌وه هاوکاری سه‌رکرده دیکتاتۆره‌کان و
ڕژێمه بۆرژوازیه‌کانه و هاوبه‌شی خێر و بێری ئه‌و ووڵاتانه‌یه
وه‌ک عێراق و ئه‌فغانستان. ئاڵوگۆڕی شۆڕشگێڕانه‌ی میسر و تونس زۆر
جیاوازه له‌و بارودۆخه‌ی ئه‌مریکا به‌سه‌ر عێراقیدا هێناوه، که
وێنای ململانیی کۆمه‌ڵایه‌تی و چێنایهتیان به شه‌ڕی تایفی و قه‌ومی و
دینی شێواندووه و کۆمه‌ڵگه‌یان پێوه خه‌ریک کردووه. له‌ڕاستیدا
ئه‌مه‌ش کاریگه‌ری له‌ڕووی کۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونی و خراپی باری
ئابووریه‌وه داناوه، سه‌ره‌ڕای بێ‌کاری و هه‌ژاری، ڕیگرتن
لهپیشکهوتن و گه‌شه‌سه‌ندنی کۆمه‌ڵگا له زۆر ڕووه‌وه.
باڵاده‌ستی ئه‌مریکا و تاکڕه‌وی له جیهاندا به‌شێوه‌یه‌کی گشتی
زه‌مینه‌ی خۆشکه‌ربووه تا زۆر له ڕژێمه بۆرژوا دیکتاتۆره‌کانی
ووڵاتانی جیهان له‌سایه‌ی ئه‌م نه‌زمه‌دا ببنه وابه‌سته و گوێڕایه‌ڵی
سیاسه‌ته‌کانی و درێژه به‌مانه‌وه‌ی خۆیان بده‌ن له‌سه‌ر سه‌رکوت و
چه‌وسانه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری کرێکار و توێژه بێبه‌شه‌کان. شێوازی
بیرۆکراسیانه‌ی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی ئه‌مریکا به‌ناوی دیموکراسهتهوه
دایمه‌زراندوون، دیکتاتۆری و تاکڕه‌وی و ئۆتۆکراتی و تایفی و
باوکایه‌تی و خزمایه‌تی و بنه‌ماڵه‌یی چینه باڵاکانیان کردۆته
ڕژێمێکی سیاسی باو، لێره‌شه‌وه دیارده‌ی تاک بڕیاری و سته‌م و
گه‌نده‌ڵی و هه‌ژاری و پشێوی و نائارامی ده‌رکه‌وتووه، که زۆربه‌ی
ئه‌و ووڵاتانه به‌ڕێژه و پله‌ی جیا جیا تێیدا به‌شداربوون. له
بارودۆخێکی وادا هێزی تێکۆشه‌ر و بزوێنه‌ر سه‌رهه‌ڵده‌دات و شۆڕشگێڕی
له‌ناخی زۆرلێکراو و چه‌وساوه‌کاندا ده‌گاته دواڕاده و گڕکانی ڕق و
توڕه‌یی به‌ڕووی چه‌وسێنه‌راندا ده‌ته‌قێته‌وه و شۆڕش له‌دژی بێ‌کاری و
گرانی و که‌می کرێ و هه‌ژاری و نه‌زانی و دواکه‌وتوویی به‌رپاده‌بێت،
به‌و جۆره قه‌یرانی ئابووری قه‌یرانی سیاسی دێنێته‌کایه‌وه.
ئه‌وه‌ش ناوه‌رۆکی ئه‌و قه‌یرانه سیاسی و ئابووریه‌یه که ڕژێمه‌کانی
ئێستای وابه‌سته به لیبرالیزم و گڵۆباڵیزمه‌که‌ی ئه‌مریکا و
ڕۆژئاواوه له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیی و ده‌ره‌وه‌دا پێوه‌ی ده‌ناڵێنن،
واته شکستی سیاسه‌تی ئابووری سه‌رمایه‌داری که له‌جیاتی ئازادی و
گه‌شه و دادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی به‌رنامه و بۆچوونی سیاسی
لیبرالیزمانه په‌یڕه‌و ده‌کرا. ئازادی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و
ئابووری داخوازیه‌کی ناوخۆیی و جه‌ماوه‌ریه و به پێکهێنانی ڕژێمێکی
سیاسی هه‌ڵبژێراو و ئازاد له‌لایه‌ن زۆرینه‌وه که ڕه‌نگدانه‌وه‌ی
ئامانج و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی جه‌ماوه‌ری چه‌وساوه‌یه دێته‌دی.
هۆکاری پاشه‌کشه و شکستی پێکهاته‌ی سیاسی و ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی
ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی که تا دوێنێ گوێڕایه‌ڵی ئه‌مریکا و ڕۆژئاوابوون و
یه‌ک به‌رژه‌وه‌ندی به‌یه‌کیه‌وه ده‌به‌ستنه‌وه، مانای شکستی جیهانی
سیسته‌می سه‌رمایه‌داری و فراوانبوون و قوڵبوونه‌وه‌ی قڵشته
چینایه‌تیه‌کانه، چینی کرێکار و توێژه به‌شخوراوه‌کانی کۆمه‌ڵگه
داخوازیان بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌کانیان له ئازادی و یه‌کسانی و
دادپه‌روه‌ریدا تائاستێکی فراوان پهرهپێئهدهن. خۆپه‌رستی چینی
سه‌رمایه‌دار و بیرۆکراتیه‌تی له ده‌سه‌ڵات و ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی مۆڵک
و سامانی گشتی، پتربوونی دیارده‌ی دواکه‌وتوویی له‌زۆر باری ئابووری و
کۆمه‌ڵایه‌تی، هه‌میشه که‌م هێنانی بۆدجه و قه‌رزاری ووڵات و
ناچارکردنی به وابه‌سته‌یی ئابووری و دارایی و بازرگانی به ووڵاتانی
زلهێزی سه‌رمایه‌داریه‌وه، سه‌رئه‌نجام هۆکاره‌کانی که‌ڵه‌که‌بوونی
ئه‌م قه‌یرانه زیاتر ده‌کات، که‌ده‌بێته هۆی په‌ره‌سه‌ندنی
پێشوه‌ختی دیارده‌ی کۆنترۆڵکردن له‌لایه‌ن داروده‌سته‌کانی
سه‌رمایه‌داریه‌وه به هه‌موو شێوازه‌کانی کۆن و نوێی بازرگانی و
ئابووری و کشتوکاڵی که ده‌سه‌ڵاتی سیاسی به‌خۆیه‌وه ده‌گرن و ده‌بنه
کلکی وابه‌سته‌ی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری گڵۆباڵیزمهیی.
له‌لایه‌ک قۆرخکردنی ده‌سه‌ڵات و داهات و سامانی ووڵات له‌لایه‌ن
بۆرژوازیه‌وه و له‌به‌رانبه‌ردا جه‌ماوه‌ری کرێکار و سته‌ملێکراوی
بێبه‌شی کۆمه‌ڵگه هه‌ژار و بێ‌ماف و زۆرلێکراو و ده‌نگ کپکراو، له‌ژێر
ئه‌م په‌ستانه سیاسی و ئابووریه‌دا، جه‌ماوه‌ری سته‌مدیده
به‌رهه‌ڵستی په‌یدا ده‌کاو ڕه‌تی ده‌سه‌ڵات و یاسا و ده‌ستور و
سیسته‌مه‌که ده‌کاته‌وه و ده‌ست ده‌بات بۆ ئامڕازی خه‌بات و تێکۆشانی
ڕه‌وای خۆی که ڕاپه‌ڕین و شۆڕشه، به‌رانبه‌ر ناله‌باری دۆخی
گوزه‌رانی، که‌می کرێ و بێ‌کاری و هه‌ژاری له‌ڕاده‌به‌ده‌ر، کهنهتوانی
ژیانێکی شایسته‌ی مرۆڤ بۆ خۆی و مناڵه‌کانی دابین بکات. که‌واته
گۆڕانکاری کایه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و ململانێی چینایه‌تی له پێناو ژیانی
ئاسوده‌ی کۆمه‌ڵگادا یه‌کێکه له‌وانه و په‌نده‌کانی شۆڕش و
ڕاپه‌ڕینه‌کانی تونس و میسر، سه‌رکوت و چه‌وسانه‌وه هه‌رگیز ناتوانێت
تاسه‌ر جه‌ماوه‌ری شۆڕشگێڕ بێده‌نگ بکات و یارمه‌تی و هاوکاری بۆرژوازی
جیهانی له چرکه وه‌ختی ته‌قینه‌وه‌ی ڕقی جه‌ماوه‌ردا ده‌بێته بڵقی
سه‌رئاو و ناتوانن به‌هانای ئه‌و دیکتاتۆرانه‌وه بچن که تا دوێنێ
هاوپه‌یمان و گوێڕایه‌ڵ خزمه‌تیان پێده‌کردن.
به هاتنه‌پێشه‌وه‌ی ئه‌م بارودۆخه نائاساییه‌ی عێراق، ئاکامی پلان
و سیاسه‌تێکه کهداگیرکهری ئه‌مریکی و حیزبه کۆنه‌په‌رسته‌کان
به‌سه‌ر خه‌ڵکیاندا سه‌پاندووه، بۆیه سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕش و هاتنه
سه‌رشه‌قامی جه‌ماوه‌ر هاوشێوه‌ی تونس و میسر هه‌ر ئێستا ده‌ستی
پێکردووه، ووڵاتێک خاوه‌نی سامان و داهاتێکی زۆر‌و ده‌وڵه‌مه‌ند
به‌ڵام پڕیه‌تی له بێکار و هه‌ژار، ئێستا کۆمه‌ڵگه پێوسیتی
به‌یه‌کگرتوویی و سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و ڕه‌وته پێشڕه‌وه سیاسیه‌یه که
جوڵانه‌وه‌ی شۆڕشگێڕی فراوان و ڕێکبخات هه‌ر وه‌ک له میسر و تونس
ڕوویدا. هه‌روه‌ک ده‌زانین ته‌وه‌ره‌ی ململانێکان چینایه‌تیه و ده‌بێ
هه‌وڵبدرێت ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه به‌رگێکی شارستانی و مۆدێرنی
چینایه‌تیانه به‌خۆیه‌وه بگرێت له‌م کێشمه کێشه‌دا، جوڵانه‌وه‌که
به‌دوور له ڕه‌وته قه‌ومی و دینی و تایفیه‌کان به‌رپابکرێت. تێکۆشان
له‌پێناوی نه‌هێشتنی ده‌سه‌ڵات و سه‌رکوتی بۆرژوازی و
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و هۆیانه‌ی که‌بۆته هۆی ئه‌و سه‌رکوتکردنه و
کۆتایی هێنان به‌چه‌وسانه‌وه و دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی
سۆشیالیستی.
14\2\2011
ماڵپەڕی ئازاد بەکر
|