٢٩\٥\٢٠١١
خانهقین:
سبەی دەرچووانی
خوێندنگا و پاشان زیندانییە سیاسیەکان ناڕەزایەتی دەردەبڕن.
سەلام عەبدوڵا
لە پێناو کار و دابینکردنی دوارۆژ، سبەی لە کاتژمێری 9ی بەیانی،
دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگەکان لە خانەقین لەبەردەم بەڕێوبەرایەتی
پەروەردەی شار کۆدەبنەوە. لەلایەکی تریشەوە غالب غەفور( وەکیلی زیندانە
سیاسییەکانی خانەقین) لەبارەی کێشەی شەش مانگ لە دواکەوتنی موچە و زەوی
بۆ زیندانە سیاسییەکان وتی: ئێمە تا 10/6/2011 چاوەڕوان دەبین کێشەی
زەوی و موچەی زیندانییەکان چارەسەر بکرێت، بەڵام ئەگەر هەر بەم شێوەیە
بمێنێتەوە، ئەوا خۆپیشاندان رێکدەخەین.
عەلی یاسین یەکێکە لە رێکخەرانی گردبوونەکە، وتی: لە خانەقین سەدان کچ
و کوڕی دەرچووی زانکۆ و پەیمانگە هەیەو چەندین ساڵە هەوڵدەدەین
دابمەزرێین، بەڵام تا ئێستا هەوڵەکانمان سەری نەگرتووە. ئێمە بەم
چالاکییە هەوڵدەدەین لە بێکاری و کاری ناو ماڵ یان کاری کاتی بە بێ
بیمەی کۆمەڵایەتی لە کەرتی تایبەت، رزگارمان ببێت.
لە ساڵانی رابردوو سەرجەم ناوەکانمان بۆ ئەنجومەنی وەزیران ناردووە و
تەنانەت لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران ناڕەزایەتیمان رێکخست، بەڵام
هەموویان بێ سەر ئەنجام بوون. پاش چەندین ساڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان
بڕیاری داوە 25هەزار کەس لە دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگەکان دابمەزرێنێت.
ئەم ناڕەزایەتییە بەشێکە لە هاوارو خەباتی جیهانی ملیونان گەنج کە
ئێستا لە شارەکانی یونان، سپانیا، پورتوگال، ئەڵمانیا و ئیتالیا
ناڕەزایەتی دەردەبڕن. سیاسەتی لیبڕالیزمی نوێ و بازاڕە ئازادەکەی و
بەهێزکردنی کەرتی تایبەت قەیرانی ئابووری سەرمایەی جیهانگیری لێ
کەوتووە و تا دێت قووڵتر دەبێت.
شایانی باسە لە 24/3/2011 و بەمەبەستی 20خاڵ بۆ چارەسەرکردنی گرانی
بازاڕ، بێکاری و گرانی لەلایەن لیژنەی(رەشید باجەڵان بۆ حوکمی
رەشید)بڵاوکرایەوە. هەموو حزب و لایەنەکان ئاگاداری ناوەڕۆکی
بەیاننامەکە بوون و ئێمەش چاوەڕوان بووین چەند خاڵێکی لێ جێبەجێ بکرێت،
بەڵام تاقە یەک خاڵی لێ جێبەجێ نەکرا.
سەمیر موسا وەک چالاکوانی ئەم بوارە، وتی: ئێمە قبووڵ ناکەین هیچ حزب و
لایەنێک خۆی بکات بە خاوەنی ئەم چالاکییە.
بۆ پەیوەندیکردن و زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بە:
عەلی یاسین:
07702221133
سەمیر موسا:
07702291399
ماڵپهڕی سهلام عهبدوڵا
|