سبه‌ینێ له‌سه‌ر ئه‌م رووداوه شه‌قامی شاره‌کانی کو‌ردستان شه‌پۆل ده‌ده‌ن!
هه‌ورامان عه‌لی
هاورێیه‌کی فنله‌ندیم هه‌یه، به ناوی "هانو هالاوه‌ری" ئه‌و ناو نیشانه‌ی سه‌ره‌وه وته‌ی ئه‌وه .ئه‌و مرۆڤێکی چالاکی بواری به‌رگریکردنه له مافه‌کانی په‌نابه‌ران و نووسه‌رێکی ناسراوه ، به‌تایبه‌ت له ناوچه‌ی کاینوندا، ئه‌و خۆی به دۆستی کورد ده‌زانێت ، پێیوایه کورد یه‌کێکه له پێکهاته بنه‌ڕه‌تیه‌کانی خۆرهه‌لاتی ناوه‌راست و به‌بێ چاره‌سه‌رکردنی عادلانه کێشه‌ی کورد، مه‌حاله ئارامی له رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستدا به‌رپا بکرێت. ئه‌و خۆی ئاگاداری چه‌ند رووداوی گرنگی مێژووی تازه‌ی ئێمه‌یه ، هه‌روه‌ها له‌رێگه‌ی منیشه‌وه چه‌ند زانیاری تریش، له‌و‌انه له سه‌ر روداوه‌کانی 17 سالی رابردوی باشووری کوردستانی ، به‌ده‌ست هێناوه. هه‌فته‌ی رابردو له‌وه ئاگادارم کرده‌وه، که دادگایی تاوان بارانی مه‌رگه‌ساتی هه‌له‌بجه به‌رێوه‌یه، زۆر خۆشحال بوو به‌وه‌ی ئاگاداری ئه‌م روداوه مه‌زنه‌یه، ئه‌و پیش‌تر له‌سه‌ر تاوانی هه‌له‌بجه زانیاری هه‌بوو ، من زۆر مه‌سه‌له‌م له سه‌ر ئه‌و کاره‌ساته بۆ باسکردبوو، وه‌لامی زۆرێك له پرسیاره‌کانیم دابویه‌وه، داوای لێکردم که له ساته‌وه‌ختی دادگایی کردنه‌که‌دا ئاگاداری بکه‌م ، ئه‌و هه‌موجارێک ده‌گوت ئه‌وه‌ی له هه‌له‌بجه‌دا روویداوه، له کاره‌ساته‌که‌ی ناکازاکی و هێرۆشیما که‌متر نییه ، ئه‌وه‌ی له ئه‌نفالدا روی داوه له هۆلۆکۆسی جوله‌که‌کان که‌متر نییه، خودی پشتگوی خستنی ئه‌م روداوه مێژوویانه له مێژووی مرۆڤایه‌تیدا نیشانه‌ی له‌ده‌ستدانی دادپه‌وه‌ریی و مایه‌ی شه‌رمه‌زاریه!.
چوارسال له‌مه‌و به‌ر له کۆبونه‌وه‌یه‌کدا که بۆ په‌نابه‌ران و کۆچ‌کردوان له ناوچه‌ی کاینون که ده‌که‌وێته ناوه‌راستی فینله‌ندا رێکخرا بوو من هانوم ناسی ، هه‌رکه زانی من کوردم ، زۆر لێم نزیک بویه‌وه ، ئه‌گه‌رچی ئه‌وکات من که‌مێك زمانی فنله‌ندیم ده‌زانی هه‌رچی چۆنێک بوو ، که‌مێك ئنگلیزی و که‌مێك فنله‌ندی له یه‌کتری حالی ده‌بووین.له‌و رۆژه‌وه په‌یوه‌ندیمان به‌هێزه و هاتوچۆی خێزانی به‌رده‌واممان هه‌یه. رۆژی ده‌ست پێکردنی دادگاییکردنه‌که ، هانوم ئاگادارکرد .. ، به په‌له هات بۆلام ، هه‌ر له سه‌ره‌تاوه وتی : فلانی من زۆر بروام به‌م دادگاییه‌ی عێراق نیه، به‌لام له هیچ باشتره، له‌و عێراقه‌دا ئه‌مه‌ش هه‌بێت هه‌ر باشه! هه‌ردوکمان به دیار سه‌ته‌لاته‌که‌و هه‌لتروشکابووین ، که دادگاییه‌که ده‌ستی پێ‌کرد، هه‌نگاو به هه‌نگاو .. ره‌وتی دادگایی کردنه‌که‌م بۆ وه‌رده‌گێرا ، راستیه‌که‌ی هه‌ر له سه‌رتاوه زۆر نیگه‌رانی ئه‌و که‌سه‌بووم که مرافه‌عی ده‌کرد ، ئه‌و به‌رێزه هه‌م به ئایه‌تی قورئان ده‌ستی پێ‌کرد و هه‌م مرافه‌عه‌که‌شی زیاتر شیرینکردنی ئاینی ئیسلام بوو، نازانم له بیری چوبوو یان به ئه‌نقه‌ست بیری خۆی ده‌برده‌وه که ده‌یان هه‌زار ژن و مندالی دێهاته‌کانی کو‌ردستان ، به پێی حوکمه‌کانی هه‌ر ئه‌و قورئانه ئه‌نفال کران، هه‌روه‌ها نیگه‌رانی وه‌رگێره‌که‌ش بووم ، هه ستم ده‌کرد کاکی وه‌رگێر وه‌ك فه‌رمانبه‌رێکی ئاسایی و کارێکی رۆتینی و ناچاری جێبه‌جێ ده‌کات! جگه له‌وه‌ی وه‌رگێرانه‌که‌ی ناته‌واو بوو هه‌ندێك جار که‌متر له نیوه‌ی وته‌کانی دا‌ده" فاتمه" وه‌رده‌گێرا ،من له‌گه‌ل گیرانه‌وه‌ی شایه‌د حاله‌که‌دا ده‌یان و سه‌دان بیره‌وه‌ی تال له مێشکمدا ده‌وروژان ، هه‌ر به‌و هۆیه‌شه‌وه ، ئه‌گه‌رچی زۆر هه‌ولم دا خۆم راگرم ، که‌چی فرمێسک به چاوه‌کانما جۆگه‌له‌یان به‌ست ، له گه‌ل وته‌کانی" دا‌ده فاتم "ه‌دا دیمه‌نی لاشه‌ی ئاوسا و ره‌شهه‌لگه‌راوی مندالان و پیرو جه‌وانی شاره‌که‌م تێکه‌لاو به که‌لاکی ئاژه‌ل و باقی بالنده‌کان ده‌هاته‌وه به‌ر چاو ، جار‌و بار له داخی کاکی وه‌رگێر ، ده‌ماره‌کانی له‌شم گرژده‌بون.
"هانو" که له په‌ناما دانیشتبوو ، هه‌ستی به‌وه کردبوو، لێی پرسیم ، منیش بۆم باسکرد ، ئه‌و له من توره‌تر بوو ، وتی چۆن ده‌بێت مه‌سه‌له‌یه‌کی واگه‌وره به‌م شێوه‌یه ئاماده‌یی بۆ بکرێت ، ناکرێت له پێج ملیۆن کورد له عێراقدا دوو وه‌رگێری شاره‌زا و خاوه‌ن ته‌جروبه په‌یدا نه‌کرێت، مه‌گه‌ر کورده‌کان ئێسته حکومه‌ت و په‌رله‌مان و وه‌زاره‌تیان نیه ؟! من به جۆرێك شۆک بوبوم وه‌لامم نه‌بوو..نه‌م ویست پێی بلێم .. ئاخر له کوردستانی ( ئازاد‌دا) که‌سانی وا به‌رپرسن، ئاماده‌ن نه‌ك مه‌سه‌له‌یه‌ی کاره‌ساتی هه‌له‌بجه و ئه‌نفال ، به‌لکه ئاماده‌ن مێژوو شوێنه‌وار و ....هتد ئه‌و وولاته به دفته‌رێك دۆلار بگۆرنه‌وه...ئاخر مه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی رۆژانه فه‌رهودی سه‌روه‌ت و سامانی ئه‌م کۆمه‌کگایه ده‌که‌ن چیان که‌متره له‌وانه‌ی ئه‌نفالین کردین ؟......مه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی ئه‌مرۆ ده‌سه‌لاتدارن ، به نامه‌ی فه‌رمی و ئیمزای خۆیان به‌رگریان له نزار خه‌زره‌جی که سوپاسالاری عێراق بوو نه‌کرد! مه‌گه‌ر وه‌فیق سامه‌رایی که له‌وکاته‌دا تاوانه‌کان ئه‌نجام دران، لێپرسراوی ده‌زگا به‌د ناوه‌که‌ی هه‌والگری به‌عس نه‌بوو، که‌چی له جیاتی لێپرسینه‌وه پۆستی راوێژکاری سه‌رۆك کۆماریان پێبه‌خشی ....مه‌گه‌ر تاوانی ئه‌نفال و جینۆسایدی میلله‌تێکیان تا ئاستی هه‌له‌شه‌یی و سه‌ره‌رۆیی چه‌ند که‌سی وه‌ك سه‌دام و علی کیمیاوی بچوك نه‌کرده‌وه!...
کاتێك دادوه‌ر محمد عرێبی رایگه‌یاند" له رێكه‌وتی 25/10/2008 ئاسایشی گشتی (سلێمانی) نوسراوێكیان ئاراسته‌ی دادگای باڵای تاوانه‌كان له عێراق كردوه و تێیدا ئه‌وه‌یان خستۆته رو كه ئه‌و فڕۆكه‌وانه‌ی به ناوی (تارق ره‌مه‌زان) پێش ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر له‌لایه‌ن ئاسایشی سلێمانییه‌وه ده‌ستگیركراوه، له كاتی چاره‌سه‌ركردنیدا له نه‌خۆشخانه له ده‌ست هێزه‌كانیان هه‌ڵهاتوه، بۆیه ئاماده‌ی دادگاییكردنه‌كه نابێت". بێئاگایانه هه‌ستامه سه‌ر پێی ، چه‌ند جنێوی ته‌رم ئاراسته‌کردن!! هاورێ فنله‌ندیه‌که‌م به چاوی نا باوه‌ره‌وه سه‌یری ده‌کردم و لێپرسیم بۆ وا هه‌لچوی ، من هیچ وه‌لامێکم شك نه‌ده‌برد ،ژیلا کچه یانزه ساله‌که‌م له دنیای مندالی خۆیدا ون بوو بو بێ‌ئاگا له‌و ئازاره‌ی له ناخه‌وه بابه‌ی هه‌لده‌قرچان، چه‌ند مه‌تر له‌ولای ئێمه خه‌ریکی وێنه‌کردن بوو، ماجه‌راکه‌ی به زمانی فینله‌ندی بۆ هاورێکه‌م باسکرد. ئه‌و له من زیاتر حالی تێكچوو! پاش ماوه‌یه‌ك بێده‌نگی روی تێ‌کردم و پرسی ، یانی چی له ده‌ستیان هه‌لهاتووه؟! مه‌گه‌ر لای پۆلیسی کوردی نه‌بووه؟! مه‌گه‌ر گرنگی ئه‌و که‌سه بۆ دادگا، بۆ مێژوو نازانن؟! مه‌گه‌ر ئه‌و تاوانباره له کوردستاندا نه‌بووه ، که ده‌لێن زۆر ئارامه و له‌ژێر کۆنترۆلی حکومه‌ته ئۆتۆنۆمیه کوردیه‌که‌دایه؟! چۆن شتی وا ئه‌بێت؟! من له به‌رامبه‌ر ئه‌و پرسیارانه‌دا زمانم لال بوبوو، زۆر هه‌ولم دا شتێك بلێـم هیچم بۆ نه‌وترا... من وه‌ك هه‌له‌بجه‌ییه‌ک زیاتر له بیست ساله به‌و ئازاره‌وه ئه‌تلێمه‌وه ، که‌م جار هه‌بووه هێنده‌ی ئه‌م ساته ئازاره‌که‌ی به‌سۆ بێت....
هاوریکه‌م وتی من له گه‌نده‌لی جیهانی سێ تێده‌گه‌م ، به‌لام به‌م راده‌یه ئه‌قلم نایبرێ، ئه‌مه درێژکراوه‌ی ئه‌و هه‌زاران پیلانه‌یه که دژی خه‌لکی کودستان به‌رێوه ده‌برێت، ناکرێت وا به ئاسانی به‌سه‌ر ئه‌و خه‌لکه‌دا تێپه‌رێت! دلنیام سبه‌ینێ هه‌زاران که‌س ده‌ژێنه سه‌ر شه‌قامه‌کان و داوای رونکردنه‌وه‌ی پێویست له ده‌سه‌لاتی کوردی ده‌که‌ن ، من گومان هه‌بوو له یه‌قینی هاورێکه‌م! ئاخر ئه‌م خه‌لکه‌ی ئه‌و چاوه‌رێی هه‌لچونیانان لێ ده‌کات شه‌ری ناوخۆ، 31 ئاب ، هێنانی پاسدار‌و کوژانه‌وه‌ی کاره‌بای شار تا به سه‌لامه‌تی بگه‌نه کۆیه، پێش له‌شکری سوپای تورکیا و........ لیسته‌که زۆر درێژه ، هه‌موویان قبولیانکرد و هیچ کاردانه‌وه‌یه‌کیان نه‌بوو. گومانم هه‌بوو که هه‌ر دوای ته‌واو بوونی دیمه‌نه‌کانی دادگا ، شه‌قامه‌کانی شاره‌کانی کو‌ردستان شه‌پۆل بده‌ن! من دلنیام زۆربه‌ی زۆری خه‌لکی کو‌ردستان خرۆشانی چه‌ند رۆژی رابردوی ئه‌سینا و باقی شاره‌کانی تری یۆنانیان بینیوه و ده‌زانن ئه‌و هه‌رایه له سه‌ر کوژرانی لاوێك به‌ده‌ستی پۆلیسی ئه‌و وولاته ده‌ستی پێ‌کرد ....
تا ئێستا که ئه‌م چه‌ند وشه‌یه ده‌نووسم ، ده‌مه‌وێت هه‌ستی دلسۆزی و هاوخه‌می هاورێ فنله‌ندیه‌که‌م به ئێوه بگه‌یه‌نم . سه‌رنجی هه‌موو ده‌زگاکانی راگه‌یاندنی کوردیم دا، به بینراو، بیسراوو سایته ئه‌لکترۆنیه‌کانشه‌وه. به‌داخه‌وه‌م ئه‌و تووڕه‌بوونه‌ی له نێوچاوی هاوری فنله‌ندیه‌که‌مدا خوێندمه‌وه ، له پێنوس و هاواری هیچ نووسه‌ر، رۆشنبیر، سیاسی و........ خه‌لکی ئاسایی ئه‌و چل ملیۆنه خه‌لکه‌ی ، که خۆیان به کورد ده‌زانن ، نه‌بینی! کو‌ردستان پره له ( نوسه‌ر ) ، ( رۆشنبیر) ، ( مافناس) ، ( رێکخراوی مه‌ده‌نی ) و ئه‌وه‌ی پێی ده‌وترێ ( شه‌قامی کوردی).....که چی به پێچه‌وانه‌ی پێشبینی هاورێ فنله‌ندیه‌که‌م له جیاتی شه‌پۆلی فراوانی خۆپیشاندان پرخه‌ی خه‌ویاندێت، ره‌نگه سه‌رقالی سازدانی ئاهه‌نگه‌کانی سه‌ری سالبن! دوایین رسته‌کانی "هانو"تان بۆ باسبکه‌م ، ئه‌و وتتی: من ده‌مێکه پێم وایه کورد لێپرسراوی ژیر و دلسۆزی نییه ، ئه‌مرۆ به بینینی ئه‌م دادگاییه ، له‌و بۆچوونه‌ی خۆم دلنیابووم.
23.12.2008
|