١\٦\٢٠١٠
سی دی کۆپی نه‌کردن
ئه‌رکی کێیه...؟
هه‌ورامان عه‌لی تۆفیق
پێشێلکاری و کۆپی کردنی سی دی دیارده‌یه‌کی دزێوه‌و ته‌نها کۆمه‌ڵگای
کوردی به‌ده‌ستیه‌وه گیرۆده نیه به‌ڵکو هه‌موو کۆمه‌ڵگایه‌ک پێوه‌ی
ده‌ناڵێت و له هه‌وڵی بن بڕکردنی ئه‌م کێشه‌یه دایه، له‌ڕێگای چه‌ندین
به‌رنامه‌ی پێشکه‌وتوو بۆ ڕێگاگرتن له کۆپی و پاراستنی مافه‌کانی خاوه‌ن
به‌رهه‌م، له‌هه‌مان ڕوانگه‌شه‌وه یاساکان و دادگاکان هاوشێوه
له‌کاردان، به‌ڵام جیاوازی له شێوه‌و جۆری مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ ئه‌م
دیارده‌یه‌دا به‌دی ده‌کرێت.. هه‌رێمی کوردستان و کۆمه‌ڵگای کوردیش یه‌کێکه
له‌و شوێنانه‌ی که ئه‌م دیارده‌یه‌ی به شێوازێکی دیار‌و به‌رچاو بێ به‌رنامه‌و
له‌و په‌ڕی ئازادی دا پێوه دیاره‌و خه‌م ساردی له کارکردن بۆ دژایه‌تی
و نه‌هێشتنی ده‌بینرێت .
بێ گومان پێشکه‌وتنی ته‌کنه‌لۆژیاو بوونی به‌رنامه‌ی پێشکه‌وتوو سه‌رده‌میانه
نه‌یان توانیوه به‌شێوه‌یه‌کی بن بڕ ڕێگا له کۆپی بگرن به‌ڵام به‌ڕێژه‌یه‌کی
باش سه‌رکه‌وتن له‌م ڕوانگه‌یه‌وه به‌ده‌ست هاتووه و له گۆمه‌ڵگا
پێشکه‌وتوه‌کاندا ئه‌م سه‌رکه‌وتنانه به‌دی ده‌کرێن .
ماوه‌یه‌که له به‌رنامه‌ی (ئارامۆ شۆدا) کار له‌سه‌ر ئه‌وه‌ده‌کرێت
که کۆمه‌ڵگا هۆشیاربکرێته‌وه له کۆپی نه‌کردنی سی دی ، بێ گومان ئه‌وه
کارێکی باشه‌و ده‌کرێ سه‌رجه‌م ڕاگه‌یاندنه‌کانی دیش ئه‌م شێوه هه‌نگاوه
بنێن و هه‌موو پێکه‌وه کاربۆ نه‌هێشتن یا هه‌رنه‌بێت که‌م کردنه‌وه‌ی
ئه‌م دیارده‌یه بکرێت . به‌ڵام لێره‌دا ئه‌وه له‌یادنه‌که‌ین که ته‌نها
به ڕیکلام و لێداون و باسکردنی له‌به‌رنامه‌یه‌ک و چه‌ند که‌ناڵێک ئه‌و
کاریگه‌ریه گرنگه‌ی نابێت و ناتوانرێت گۆڕان به‌سه‌ر ئه‌م دیارده‌یه‌دا
بێ نێت ، چونکه کارکردن له‌سه‌ر ئه‌م گرفته پێویستی به یاسایه‌کی
تۆکمه‌و هه‌مه لایه‌ن هه‌یه .
له هه‌مان که‌ناڵه‌وه بۆ ڕۆژی دوای به‌رنامه‌ی (سوپه‌ر مه‌گه‌زین) له‌م
ڕونگه‌یه‌وه چووه هه‌ندێک له تۆمارگه‌یانه‌ی که سی دی کۆپی کراو ده‌فرۆشن
بۆ لێدوان له‌گه‌ڵ خاوه‌ن تۆمارگاکان ،به‌ڵام ئه‌وه‌ی سه‌یربوو لێدوان
و هه‌ڵوێستی ئه‌و که‌سانه بوو به‌رامبه‌ر به‌و دیارده‌یه ، نه‌ک ته‌نها
دانیان به‌وه‌دا نه‌ده‌نا که ئه‌مه کارێکی هه‌ڵه‌یه و ده‌بێ چاره‌سه‌ر
بکرێت به‌ڵکو کاره‌کانیان به‌کۆپی نه‌ده‌زانی و ئه‌و مافه‌یان به‌خۆیان
ده‌دا که به‌رهه‌مه‌کان کۆپی بکه‌ن و ڕاشکاوانه باسی ئه‌وه‌یان ده‌کرد
که دوای شه‌ش مانگ بۆیان هه‌یه به‌رهه‌مه موزیکیه‌کان کۆپی بکه‌نه‌وه
ئه‌مه‌ش به‌ڕایی ئه‌وان به‌پێ یاسا و بڕیاری ئاسایشه و پێشیان وابوو
ئه‌مه له‌دونیادا وایه ... سه‌ره‌تا یاسایه‌ک له دنیادا هه‌یه بۆ
پاراستنی به‌رهه‌مه‌کان له کۆپی کردن و وڵاتان به‌پێی شێوازی ئه‌و
کۆمه‌ڵگایه ئه‌و یاسایانه‌یان ڕێکخستووه و کاری له‌سه‌ر ده‌که‌ن و به‌هیچ
شێوازێک مۆڵه‌تی شه‌ش مانگ بۆ کۆپی کردنه‌وه نیه ، کاتێک یاسا کۆپی
کردنی قه‌ده‌غه کرد بێماوه قه‌ده‌غه‌ی ده‌کات و دواتر ئه‌و سی دی
یانه‌ی که له‌ڕێگای به‌رنامه‌ی پێشکه‌وتوه‌وه به‌ربه‌ست کراون له
کۆپی کردن بۆ هیچ ماوه‌یه‌کی دیاری کراو نیه .
ئه‌و کاته‌ی که ده‌ڕوانینه ژیانی ئابوری هونه‌رمه‌ندێکی کورد و هونه‌رمه‌ندێکی
بیانی زۆر جیاوازی هه‌یه ، کاتێک به‌رهه‌مێکی نوێ بڵاوده‌بێته‌وه و
داهاتی ئه‌و ئه‌وبه‌رهه‌مه ده‌گاته ملیۆنه‌ها دۆلار و به‌رهه‌مه
کوردیه‌کان داهاته‌که‌ی ئه‌وه به‌ده‌ست ناهێنێته‌وه که تێیدا سه‌رف
کراوه ، هه‌ربۆیه ده‌بینین به‌رده‌وام هونه‌رمه‌ندی کورد چاوه‌ڕێی
هاوکاریه بۆ به به‌رهه‌م هێنانی کاری نوێ .. به‌م شێوه‌یه چه‌ند
زیان به هونه‌رمه‌نده‌کان ده‌گات هێنده‌ش به‌ده‌سه‌ڵات و لایه‌نی په‌یوه‌ندی
دار له‌وه‌ی که ناچاره هاوکاری ئه‌م هونه‌رمه‌ندانه بکات و له‌م چه‌ند
ساڵانه‌ی دوایش دا ئه‌م شێوه هاوکاریا‌نه‌ش له‌و ئاسته‌دا نه‌بوون و
به‌شێوه‌یه‌کی ناداد په‌روه‌رانه‌ش کار له‌سه‌ر ئه‌م به‌رنامه‌یه کراو
هاوکاریه‌کان بۆ گروپ و چه‌ند که‌سێک بوون زۆر له هونه‌رمه‌ندانی لێ
بێبه‌ش بوو .
بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگا له کۆپی بگیرێت و هه‌نگاوه‌کان ڕه‌وتی ئاسایی و ڕێچکه‌ی
سه‌رده‌میانه‌ی خۆیی وه‌رگرێت پێویسته کار بۆ دارشتنی یاسایه‌ک له
ڕێگای په‌ڕله‌مانه‌وه بکرێت که تێیدا ئه‌و ئه‌رکانه دیاری بکات و
مافه‌کان بپارێزێت و خاوه‌ن به‌رهه‌مه‌کان بتوانن له‌ڕێگای یاساوه به‌دوای
مافه‌کانی خۆیاندا بچن ، ده‌زگاکانی جێ به‌جێ کار و لایه‌نی په‌یوه‌ندی
دار کارله‌سه‌ر ئه‌و یاسایه بکات ، کۆمپانیا و خاوه‌ن به‌رهه‌مه‌کان
پێش ئه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌کانیان به‌چاپ بگه‌ێنن بیرله‌وه بکه‌نه‌وه که
له ڕێگای به‌رنامه‌ی دژه کۆپیه‌وه کاره‌کانیان تۆماربکه‌ن ، ڕاگه‌یاندنه‌کان
به شێوازێکی نوێ و مامه‌ڵه‌یه‌کی سه‌رده‌میانه‌وه کاربۆ کڕین و وه‌رگرتنی
به‌رهه‌مه‌کان و پاراستنی مافی بڵاوکردنه‌وه له‌به‌رچاوبگرن و له‌ڕوی
داراییه‌وه گرنگی به‌رهه‌مه‌کان له‌به‌رچاوبگیرێت ، نه‌هێشتنی ئه‌و
تۆمارگانه‌ی که سی دی کۆپی بڵاوده‌که‌نه‌وه و ئه‌وانه‌ی سه‌رپێچێ ده‌که‌ن
به‌پێی ئه‌و یاسایه سزابدرێن و ئه‌و کات له‌رێگای ڕاگه‌یاندنه‌کانه‌وه
ده‌کرێ وشیاری ڕۆشنبیری و کاربۆ پڕوپاگه‌نده‌ی کۆپی نه‌کردن بکرێت ، ده‌کرێ
ئه‌و کات به‌ڕێژه‌یه‌کی به‌رچاو ڕێگا له‌م دیارده‌یه بگیرێت و باری
ئابووری هونه‌رمه‌ندان به‌ره‌و باشتر بڕوات و به‌خۆیان له‌ڕێگایی
داهاتی به‌ر‌هه‌مه‌کانیانه‌وه کار بۆ به‌رهه‌می نوێ بکه‌ن و ئه‌و
ڕێچکه ئاساییه‌ی که له‌دونیا باوه لای ئێمه‌ی کوردیش ئاسایی ده‌بێته‌وه
.
30\5\2010
ماڵپه‌ڕی هه‌ورامان عه‌لی
تۆفیق
|