په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٣\٩\٢٠١٠

سکرتێری فیدراسیۆن

سەبارەت بە لێدان و سووکایەتیکردن بە پەنابەران

سکاڵای لە UNHCR تۆمارکرد.


جنیف: 11\9\2010:

 

سەمیرە ئەحمەد ئەندامی ڕاوێژکاری فیدراسیۆن ڕایگەیاند"دوای ئەوەی 62 پەنابەری کوردی عێراقی ڕۆژی 6-9 لەلایەن کۆماندۆکانی حکومەتی بەریتانیا دیپۆرتی بەغدا کرانەوە، بەلێدان و ئیهانەپێکردن تەشهیر و سووکایەتی وەرگیرانەوە".


هەروەها ووتی"دەشتی جەمال سکرتێری فیدراسیۆن سکاڵایەکەی لە حکومەتی بەریتانی و عێراقی لە کۆمیسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران لە جنیڤ تۆمارکرد لە گەڵ ژمارەیەک لە وێنەی ئەو پەنابەرانەی کە لێیان دراوە".


سەمیرە ئەوەشی ووت"بەدوای ئەو ڕووداوە تەواوی دامو دەزگاکانی ڕاگەیاندنمان لەسەراسەری ئەوروپا ئاگادارکردۆتەوە هەروەها پەیوەندیمان بە ژمارەیەک لە ڕێکخراوی پەنابەریو و ئینسانی کردوە. وێنەی ئەو پەنابەرانەشمان ئاڕاستەی ڕێکخراوی لیبوردنی نیو دەوڵەتی وهیومەنرایت ووچ کردوە".


ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆن دوای پەیوەندی بەو پەنابەرانەی لیاندراوە لەکوردستان چەند وێنەیەکی ئەو پەنابەرانە بڵاو دەکاتەوە.


سەبارەت بە لێدان وسوکایەتیو تەشهیر بە ئیرادەی ئازادانەی ئەو پەنابەرە کوردانەی دیپۆرتی بەغدا کرانەوە، لەماوەی رابردوودا ووتوویژێکی گەرم کەتۆتە نێوان ووتە بێژی حکومەتی بەریتانیاو فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقییەوە بۆ بینینی زیاتری ئەو هەواڵانە بڕوانە هەواڵی میدیاکانی بەریتانیا لەم لینکانەی خوارەوە:


http://www.bbc.co.uk/news/uk-11252008
http://www.guardian.co.uk/uk/2010/sep/09/deported-iraqi-asylum-seekers-beaten-plane-allegations
http://www.bbc.co.uk/news/uk-11139388

 

 

فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ریی په‌نابه‌رانی عێراقی

___________________________________________
IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON
 
ifir@hotmail.co.uk ،00447856032991

 www.federationifir.com