سڵاو بۆ ئهو قهڵهمانهی خوێنیان
لێدهچۆڕێت.
ڕۆژنامەى ئەهلى وەک جاسوس کاردەکات، یان
جاسوسەکان خۆیان کردوەتە ڕۆژنامەنوس؟

پێشڕەو حەمید
ڕاگەیاندن لەفۆرمەکانى (بینراو و بیستراو) دا یان لەفۆرمى بڵاوکراوەیى
نوسراودا جگە لەوەى مومارەسەکردنى شێوەیەکە لەشێوەکانى دەسەڵات،
بەهەمان شێوەش لەکردارە پراکتیکیى یەکانى خۆیدا تەواوى دەسەڵاتەکان
دەخاتە بەردەم لێپرسینەوەو چاودێریان دەکات ، بەم پێوەرش ناوزەندکردنى
ڕاگەیاندن بە ( دەسەڵاتى چوارەم ) لەکۆمەڵگە
دیموکراسیە یەکاندا ناوزەندکردنێکى تەندروستانەیە و لە
سیستەمى ( دیکتاتۆر ) یشدا دوا دەسەڵات، دەسەڵاتى ڕاگەیاندنە یان ئەوەى
لەهیچ کایەیەکدا جێگەیەکى نییە بۆ خۆ فەرزکردن خودى ( ڕاگەیاندن ) ە ،
بەومانایەى ڕاگەیاندن کاتێک دەتوانیێت مومارەسەى دەسەڵاتى خۆیى بکات و
بەردەوام بێت لە ڕوماڵکردن و بەشێوەیەکى پراکتیکى کار بۆ دروستکردنى
بیروبۆچونى جیاوازبکات و شەقامێکى زیندو دروست بکات ، کە لە
پانتاییەکدا هەناسەبدات کۆمەڵگاگەى هوشیارانە بەشدارى کاریگەربکەن لە
چاودیرى کردنى دەسڵاتداو ئەوسیستەمى حوکمیان دەکات مل کەچى یاساکانى
دیموکراسیەتێکى کامڵ بێت .
کارى ڕاگایاندن یان کارکردن لەڕاگەیاندندا وەک ئەوە وایە لەنێو جەنگێکى
بێ کۆتادابیت و دەبێت هەمیشە ئامادەبیت بۆ ئەوەى ( گوللە ) یەک بتپێکێت
؟! ئەوەش بەو مانایەى نا کە کارکردن لەهەموو ڕاگەیاندنێکدا ماناى
بەشدارى کردنبێت لەجەنگدا ؟ چونکە کارکردن لەڕاگەیاندنى حیزبى و
ڕاگەیاندنى پاشکۆدا ساناترین کارى ڕۆتیناتى ئەو سەربازگە ئیعلامییە
کەناوى لەخۆى ناوە ڕۆژنامەنوس ؟! بەڵام بۆ ڕۆژنامەنوسان و ڕۆژنامەى
ئەهلى جەنگێکیى بێ کۆتایە و ڕۆژنامەنوس یان ڕۆژنامەى ئەهلى کاتێک
دەجەنگى کە ڕاگەیاندنەکەى هى خەڵک و دەنگى خەڵک و سەکۆى ئەو کەسانەبێـت
کە هیچ سەکۆیەکیان نییە دەنگى تێدا هەڵببڕن ، کەسێک بخوازێت بەمانا
هەڵگرى شوناسى ڕۆژنامەونوسیى بیـَت ، دەبێت بەرلەهەموو شتێک بەرگى
دوفاقیەت ڕاماڵێت و تەنها بەئیتیکى کارى ڕۆژنامەنوسیى لەمەیدانەکەدا
بەردەوام بێت ، نەک وەک ئەوەى لەم دوایانەدا چەندین ڕوخسارى دەمامکدارى
ڕۆژنامەنوسمان بینى کە تەنها بۆ دەرکەوتنێکى کاتى و لەسەر شاشەکان و
دەسکەوتێکى مەعنەوى لەلایەن دەسەڵاتەوە سەنگەریان لە ڕۆژنامەئەهلیەکان
گرت و دورلەئیتیکى زمانى کەسێکى ڕۆژنامەنوسى بێلایەن و بەهەگبەیەکى
خاڵى خاڵى لەبەڵگەو دیکۆمێنتەوە هەرچى دەزگاى ڕاگەیاندنى ئەهلى هەیە
بەجاسوس و فەوزەویى ناساندنیان ؟! ڕۆژنامەنوسى سەربەخۆ دەبێت هەمیشە
لەگەڵ هەڵگرتنى پەیامەکەیدا ئامادەیى هەبێـت بۆ هەڵگرتنى ئەو هەموو
ڕێگرییەى کە دێتە ڕێگایى و ڕۆژانە دەکەوێتە بەردەم هەڕەشەى ئەو هەمو
بەرپرسە گرگن و نابەرپرسانەوە کەژیانى کۆمەڵایەتى و مەدەنیان شێواندوە
و ( گەندەڵى ) یان لە دیاردەوە کردوە وەتە پرۆژەیەک و ڕۆژانە کار بۆ
بەهێزترکردنى دەکەن .
کارکردنى ڕۆژنامە ئەهلى و ڕۆژنامەنوسە سەربەخۆکان لەم پانتایە
بێسەروبەریەى کوردستاندا لەنێوان سیستەمێکى دیکتاتۆرى ناکامڵ و
دیموکراسیەتێکى ناتەندروستانەدا ، گەلێک سەختەو دەسەڵاتى کوردیش چەندین
جار لەڕێگەى میدیا کانى خۆیەوە و لەڕیگەى ڕاگەیاندنەکانى حیزبەوە هێرشى
بێ بەڵگەیانە دەکاتە سەر ڕۆژنامە و گۆڤارە ئەهلیەکان و بەجاسوس
پێناسەیان دەکات و لەڕێگەى چەند قەڵەم بەدەستێکى ( ستۆک ) ەوە دەیەوێت
هەیمەنەى خۆى زیاتر فەرزیکات بەسەر سەرجەم کایە جیاجیاکانى کۆمەڵگاداو
وێنەیکى ناشرین بەو قەڵەمانەبدات کەخاوەنەکانیان بە ( خوێن ) ى خۆیان
لەدژى گەنەدڵى و ناعەدالتیەکانیان دەنگ هەڵدەبڕن و لەنائامادەبونى
حیزبێکى ئۆپۆزسێونى ڕاستەقینەدا هەمان ڕۆڵیش دەگێرن، یەکێک
لەهۆکارەکانیش تەنها ئەوەیە کە ڕۆژنامەنوسە سەربەخۆکان هەمیشە
بونەوەرگەلێکى ناشرین و نەفرەتیبن لە دیدەى ( حیزب و دەسەڵات ) ەوە
بەتایبەت ئەو ڕۆژنامەنوسانەى کارى مەیدانى ئەنجام ئەدەن و خەڵک
هوشیاردەکەنەوە کەزیاتر چاودیرى دەسەڵاتەکان بکەن و تەواى دەنگە
پەرتەوازەکانیان لەکۆدەنگیى یەکدا یەک بخەن بۆملکەچکردنى دەسەڵات
تابۆئەوەى شەفافانە کاربکات و بۆ بڕیاردان لەسەر چارەنوسى مرۆڤەکان و
بۆ هەر بڕیاردانێک لەسەر پرس و ئاریشە قورسەکان ، بگڕێتەوە بۆلاى خەڵک
و بیروبۆچونى خەڵکى بەهەند وەربگرێت.
-
لە یادى
111ساڵەى ڕۆژنامەگەرى کوردیدا:
سڵاو بۆ ئەو
قەڵەمانەى خوێنیان لێدەچۆڕێت.
سڵاو بۆ ئەو نوسەرانەى بەخوێن دەنووسنەوە.
-
لە
یادى 111ساڵەى ڕۆژنامەگەرى کوردیدا:
نەفرەت لەو قەڵەمانەى
ملیان شۆِردەکهن
بۆ گیرفانى خاوەنەکانیان.
نەفرەت لەو پەنجانەى قەڵەمێکى خۆفرۆش ڕادەمووسن.
|