په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١\٧\٢٠١٣

سڵاوێکی زۆر گەرم لە حکومەتی هەرێم!

محەمەد ئەحمەد     


سڵاوێکی زۆر گەرم لە هەرتاکێک کە لە حکومەتی هەرێم کاردەکات، سڵاوەکەشم بۆیە زۆر گەرمە بۆ ئەوەی لەو هەموو ساردی و سڕییەی بەر "با"ی سیبلیتەکان بە بەئاگاتان بهێنێتەوە و کەمێک ئاگاتان لە گەرمی دڵی دایکانی جگەرسوتاو و باوکە دڵ پڕ لە حەسرەتەکان بێ و خەمی گەرمی خەمخۆرە نیشتیمانپەروەرەکانتان بێ.

دڵنیام زۆربەتان بارودۆخی ئەم دواییەی خورماتووتان بیست لە رێگەی راگەیاندنەکانەوە، ئەگەر نەشتان بیستووە خەمتان نەبێت ئەم خاڵانەی لای خوارەوە بخوێننەوە ئاگاتان لە بەشێک لە کێشەکانی خورماتوو دەبێ.

خۆپیشاندانی تورکمانەکانی خورماتوو کە بە وتەی خۆیان تەنها ئەوانن لە خورماتوودا رووبەڕووی کاری توندوتیژیی دەبن، کە ئەمە شتێکی راست نییە چونکە بە بێ جیاوازیی خەڵکی ئەم ناوچەیە ژییانی لە مەترسیدایە.


داخستی رێگای گشتی "خورماتوو - بەغدا" کە بووە هۆی وەستانی هاتوچۆ لە نێو شارەکاندا بۆ ماوەی سێ رۆژ.


چەند تەقینەوەیەکی جیاجیا بووە هۆی کوشتی چەند کەسێک و لە نێوانیاندا بەرپرسی جەبهەی تورکمانی بە ناوی "عەلی هاشم" و جێگرەکەی.


لەپاش هەوڵی تاکە وەزیرە تورکمانەکەیان توانرا لیژنەیەکی وزاری پێکبهێنن بە سەرۆکایەتی "حوسێن شەهرستانی" سەردانی خورماتوو بکەن و و چەند بڕیارێک دەربکەن کە سەرەکیترینیان ئەمانە بوون:
١- دروستبوونی هێزێکی سەحوە کە پێکهاتوون لە ٧٠٠ کەس بۆ تورکمانەکانی خورماتوو.
٢- دامەزراندنی دوو فەوجی فریاکەوتن هەر بۆ هەمان نەتەوەی تورکمان.
٣- هەوڵدان بۆ بەپاریزگاکردنی خورماتوو.


رازی نەبوونى هەردوو بەرەی کوردی و عەرەبی و دەرچونیان لە هۆڵی کۆبونەوەکەدا.


ئەمە جگە لەو هەموو ناکۆکییەی پێشترینە کە لە نێوان خەڵکی خورماتوو و حکومەتی ناوەندیی بەغدا هەبووە.

سەیر لەوەدایە ئێوەی حومەتی هەرێم بێدەنگن لە کاتێکدا شەهرستانی و هاوەڵەکانی دژی دەستور کاردەکەن کە ئەویش ئەوەیە هەر بڕیارێک لە ناوچە جێ ناکۆکەکان بدرێت و رەزامەندیی حکومەتەی هەرێمی لەسەر نەبێت بەپێی دەستوور نایاساییە.


بۆیە داوا ئەکەم کە هەڵوێستی خۆتانتان هەبێت چونکە لە داهاتوودا بە جێبەجێکردنی ئەو بڕیارانە بارودۆخەکە زیاتر ئاڵۆز دەبێت و کەسانی بێتاوان و خەڵکی خورماتوو تێدا دەچن.

 

خورماتوو
ماڵپه‌ڕی محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک