٢٤\١\٢٠١١
سڵاو له گه‌لی
تونس و باشووری سودان.

زیا شه‌که‌رچی
وه‌رگێڕانی: ره‌زا شوان
«بو عه‌زیز» ئه‌و گیانگڕتێبه‌ربووه نه‌مره.
ئه‌ی خۆشه‌ویستی نه‌مر « محه‌مه‌د ئه‌لبو عه‌زیز
»..من ئه‌و ڕۆژه‌م له به‌رچاوه..که له هه‌ر پایته‌ختێکی عه‌ره‌بی
دا، به‌ڵکو له هه‌ر شارێکی گرنگی عه‌ره‌بی دا، له‌وانه‌شه له شارێکی
عه‌ره‌بیش دا نه‌بێت، په‌یکه‌رێکی یادگاریت بۆ دروست ده‌که‌ن، تا ڕووحی
گه‌وره‌ت و گیانی سووتاوت به نه‌مری بمێنێته‌وه. با هونه‌رمه‌ندێکی
عه‌ره‌ب لێره‌دا، یا هونه‌رمه‌ندێکی جیهانی له‌وێدا، دیزایینی په‌یکه‌رێکت
بۆ گیانی سووتاوی پیرۆزت دابنێن، سووتاوێکی پپرۆز، سووتاوێک له پێناوی
خۆشه‌ویستیی نان و ئازادی دا، سووتاوێک هه‌ناسه‌ی کوێره‌ه‌ریی بۆ خۆی و
گه‌له‌که‌ی هه‌ڵکێشا، سووتاوێک بۆ سه‌ربه‌رزیی خۆی و گه‌له‌که‌ی سه‌ری
نایه‌وه، بۆ نان و بۆ ئازادی، چونکه نان به‌بێ سه‌ربه‌زی، ئازادیی سه‌ربه‌رزی
نییه.
هێشتا گیانت ده‌سووتا و دانه‌مرکابۆه ، گڕت له شانشینی دیکتاتۆریه‌ت
به‌ردا، که نان و ئازادیی تونسی دزی بوو، شادی و سه‌وزیی تونسی سه‌وزی
دزی بوو، ئه‌و ئاگره که له جه‌سته‌ت به‌ربوو،له پێناوی گه‌له‌که‌ت
و ئازادی و نانی سه‌ربه‌رزی دا گه‌شایه‌وه و، شۆڕشێکی له دڵی خوشک و
براکانت و ئازدیخوازدانی تونس دا هه‌ڵگیرساند،بۆ ئه‌وه‌ی ڕاپه‌ڕن و ته‌ختی
زۆردار به گڕی چه‌سته‌ی پیرۆزی تۆ بسووتێنن. تا ناچاریان کرد که
ئۆقره‌ی نه‌مێنێ و هه‌ڵبێت، ته‌خت و ده‌سه‌ڵاتی زۆرداریشت له هه‌رێمه‌که‌دا
هێنایه له‌رزین، ڕۆژی هه‌ریه‌که له‌و زوردارانه‌ش دێت، هه‌ر وه‌کو
چۆن پێشبینی کردنی تیاچوونی سته‌مکاره‌که‌تان « زین العابدین بن علی »
چاوه‌ڕوان کراوبوو، ده‌بوایه نه‌مایه. که وه‌کو مێرده‌زمه بیست و
سێ ساڵه خۆی به سه‌ر گه‌له‌که‌تان دا کێشاوه. هاکا گڕی شۆڕشگیڕی ئه‌و
زۆردانه‌شی ڕاماڵی، که له‌نێوانیان دا زۆرداری وا هه‌یه که دوو به
قه‌ی ماوه‌ی حوکمڕانیی زۆرداره‌که‌ی ئێوه له ده‌سه‌ڵات دایه و گه‌له‌که‌ی
سه‌رکوت کردووه، هی وایان تیایه نزیکه‌ی په‌نجا ساڵه حوکمڕانه،
تیاشیانه زیاتر له سی ساڵه ته‌خته‌که‌ی به‌رنادات.. هه‌ر وه‌کو سته‌مکاره
گۆڕبه‌گۆڕه‌که‌ی ئێمه، که بۆ ماوه‌ی سی و پێنج ساڵ وازی نه‌هێنا، تا
هه‌موو شتێکی له‌ناوبرد و ئازادیشی کوشت و ده‌ستی به‌سه‌ر نانێش دا گرت.
شۆڕشه‌که و ڕووخاندنی کۆشکی زورداری له گه‌لی تونس پیرۆزبێت.
هیوادارین که نوخشه‌ش بێت له گه‌لانی هاوبارودۆخی ئازادیخوازی ئێران
و لیبیا و گه‌لانی تری ناوچه‌که، که پێویسته تا سه‌رکه‌وتن کۆڵنه‌ده‌ن
و قۆناخه سه‌خته‌کانی شۆڕشه‌کانیان ببڕن، تا وه‌ده‌ستهێنانی وڵاتێکی
دیموکراتیی مه‌ده‌نی.
نان و ئازادی دوو پێویستیی ژیانن.. نان به هه‌موو هاوماناکانییه‌وه،
هێمای ژیانێکی سه‌ربه‌رزییه. ئازادیش هێمای دیموکراتییه له سایه‌ی
عیلمانی دا، که بڕوای به مافه‌کانی مرۆڤ و هاوڵاتی بوون و دادپه‌روه‌ری
و یه‌کسانی هه‌یه. هه‌موو ترسێکیش له‌و ترسه‌دایه، که نان به گه‌ل
بده‌یت، بۆ ئه‌وه‌ی ئازادیی لێ بدزیت، یان ئازادییه‌کی ڕووکه‌شیی بده‌یتێ
دوایش نانی لێ بدزیت. هه‌روه‌کو گه‌لی عێراقی که دیموکراتییه‌کی ڕووکه‌شی
ناوه‌ڕۆک پووکی هه‌یه، چه‌وته وـ خوانه‌که‌ران ـ مه‌ترسیی ڕووخاندنی
لێده‌کرێت، که له زۆبه‌ی واتاکانی دا ساخته‌یه، هه‌روه‌ها مه‌ترسیی
ئه‌وه‌شی لێده‌کرێت، که چه‌ند هێزێکی سیاسی ده‌ستی به سه‌را بگرن و
به منه‌ته‌وه نان به گه‌ل بده‌ن، واته کاره‌بایان بده‌نێ و ئابووری
گه‌شه بکات، به‌ڵام نانێکی به منه‌ت، که ده‌بێته نرخی ئازادی و ته‌واکردنی
پرۆژه‌ی دیموکراتی، ده‌بێته مایه‌ی چه‌وسانه‌وه، که نان به گه‌ل ده‌دات
بۆ ئه‌وه‌ی پێیان بڵێت سکت تیره، ئه‌وه کاره‌با و خزمه‌تگوزاریم بۆ
دابین کردن، به‌ڵام ده‌متان بگرن و بۆتان نییه بیربکه‌نه‌وه، بۆشتان
نییه وه‌ڵام بده‌نه‌وه و ڕه‌خنه‌مان لێ‌بگرن، به‌ڵکو چه‌پڵه‌مان بۆ
لێبده‌ن و هه‌ڵمان بژێرن، تا تێرتان نانتان بکه‌ین..هه‌موو مه‌ترسییه‌کیش
له‌وه‌دایه، که نانی سه‌ربه‌رزی و ئازادی پێکه‌وه بدزرێن. مه‌به‌ست
له نان واته ژیان به سه‌ربه‌رزی، که له‌وانه‌یه له ئه‌وپه‌ڕی
خراپی دابێت.ته‌نانه‌ت ئازایش له‌ژێر په‌رده‌ی ئیسلامییه‌کان دا به
ناوی ئایین و شه‌ریعه‌ته‌وه ته‌نگی پێهه‌ڵبچنن.
ئه‌و مه‌ترسییه‌ش له گه‌لی تونس ده‌کرێت، که له لایه‌ن هه‌ندێ هێزی
هه‌لپه‌رسته‌وه، شۆڕشه‌که‌یان لێ بدزن، ته‌نها نانیان بده‌نێ و
ئازادییان لێزه‌وت بکه‌ن. دواتریش هه‌ردووکیانیان لێزه‌وت بکه‌ن .به‌ڵام
ئێمه له گه‌لی تونس ڕاده‌بینین که گه‌لێکی چالاک و بڕوابه‌خۆن و
قاڵه‌وه‌بوون.. بۆ ئێمه‌ش نه‌نگی نییه ئه‌گه‌ر به پێویستمان زانی
سوود له تاقیکردنه‌وه‌که‌یان وه‌ربگرین، ئه‌گه‌ر بۆمان ده‌رکه‌و‌ت که
له تاقیکردنه‌وه‌که‌ی ئێمه ده‌وڵه‌مه‌نتر و سه‌رکه‌وتووتره..
گرنگترین شت ئه‌وه‌یه که گه‌لی تونس ده‌بێت زۆر وریابێت، که نه‌که‌ونه
په‌تای ململانێی تایفه‌گه‌ریی سیاسی و ئایینی..زۆر گرنگیشه که گه‌لی
تونس وریابێت و، وا نه‌زانێت هه‌ر هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی که له لایه‌ن
بن عه‌لی و پێش ئه‌ویش له لایه‌ن بورقێبه‌وه ئه‌نجام دراون خراپن. ئه‌وه‌ی
خراپکاران ده‌یکه‌ن هه‌ر هه‌مووی خراپ نین، لێره‌دا مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه
پێبه‌ند و په‌یڕه‌ویکه‌ری ڕێڕه‌وی عیلمانی بن،به مه‌رجێ که
دیموکراتییه‌ت سه‌رکه‌وتووبێت..ئه‌گه‌رچی سته‌مکاره موسڵمانه‌کان به
عیلمانی دڵخۆش نین، ئاگاداری ئیسلامی سیایش بن که دیموکراتی کوفره
لایان، ئه‌وان هه‌ل ده‌قۆزنه‌وه و له کاتی پێویست دا، سه‌ر شه‌پۆله‌کان
ده‌که‌ون بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ن به ده‌سه‌ڵات. که ده‌وڵه‌تێکی ڕووکه‌شی مه‌ده‌نی
به ناوه دیموکراتی به‌ڕێوه‌به‌رن. تا بتوانن ده‌وڵه‌تیکی ئیسلامیی دژ
به ئازادی و مافه‌کانی مرۆڤ و نوێخوازی دامه‌زرێنن. ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی
ئه‌وان به ئیسلامیی ناوده‌به‌ن، ئه‌وان ته‌نها شه‌ریعه‌ت ده‌سه‌پێنن،
مه‌گه‌ر بارودۆێک بێته ئاراوه ناچاریان بکات ڕوو له ناونیشانه لاوه‌کییه‌کان
بکه‌ن و به‌پێی شه‌رعی پێشوویان دیموکراتی قبووڵ بکه‌ن. ئه‌مه‌ش گه‌نده‌ڵییه‌کی
شه‌رعیی بچووکه که پێی ڕازین، تا ببێته هۆیه‌ک بۆ گه‌نده‌ڵییه‌کی گه‌وره‌تر.
که ئه‌ویش دیکتاتۆرییه‌تی نائایینیه. یان دیکتاتۆرییه‌تێکی دیلی هێزه
ئیسلامییه سیاسییه‌کان.
کێشه‌ی ئیمه له ڕۆژهه‌لاتی ئیسلامی دا،ئه‌وه‌یه ئێمه که‌وتووینه‌ته
نێوان دوو ئاگره‌وه، ئاگری دیکتاتۆریه‌تی نائایینی. یان دیموکراتییه‌تێکی
ناته‌واو، واته ناعیلمانی، که ده‌بێته هۆی به ده‌سه‌ڵات بوونی
ئیسلامی سیاسی که دیموکراتییه‌ت کفره به لایانه‌وه. یا ئاگری سێیه‌م،
که زیاتر ده‌سووتێنێت و وێران ده‌کات، ئه‌ویش ئاگری ده‌وڵه‌تی
سیوقراتییه، له هاوشێوه‌ی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی. یان له‌سه‌ر شێوی
تاقیکردنه‌ه‌ی ئیسلامییه‌کانی سودان، یان تاقیکردنه‌وه‌ی تاڵیبان، که
ماوه‌ی حوکمڕانییان به ماوه‌ی تاریکی له ئه‌ڤغانستان دا داده‌نرێ، که
هێشتا هه‌ڕه‌شه له ئازادی و دیموکراتی و ئاسووده‌یی ئه‌و وڵاته ده‌که‌ن..
ئه‌وان و قاعیده‌ش هه‌ڕه‌شه له پاکستان ده‌که‌ن. به‌ڵکو به ئه
نجامدانی کاری تیرۆرستی هه‌ڕه‌شه له ناوچه‌که و هه‌موو جیهان ده‌که‌ن.
ئه‌وه‌شمان له بیر نه‌چێت که ئیسلامییه‌کانی تونس « ڕاپه‌ڕین» که بن
عه‌لی ده‌ریکردن و ئیسلامییه‌کانی جه‌زائیریش «ڕزگارکرن»، ئه‌مانه
لایه‌نگری سه‌دام ی سته‌مکار و زۆردار بوون، له‌و شه‌ڕانه‌ی که له
دژی گه‌لی کوێت و گه‌لی عێراق کردی.
باشووری سودان که به‌م زووانه ڕزگاری ده‌بێت.
وه‌کو هه‌موو ئازادیخوازان، هاوسۆزم له‌گه‌ڵ هه‌موو گه‌لانی ئازاد
دا،دڵخۆشم که گه‌لی خوارووی سودان، که نه عه‌ره‌بن و نه موسڵمانن،
به ئازادی گوزارشتیان له ئیراده‌ی خۆیان کرد، به ڕاپرسییه‌کی جه‌ماوه‌ری
بۆ بڕیاردانی جیابوونه‌وه‌یان و ڕاگه‌یاندی سه‌ربه‌خۆیی و ڕزگاربوونیان
له داگیرکه‌ری عه‌ره‌بی/ ئیسلامیی باکووری سودان، جیابوونه‌وه‌یان هه‌ڵبژارد.
چه‌ند ده‌وڵه‌تێکی عه‌ره‌بی هه‌ن، که که‌مایه‌تییه ئاییینی و نه‌ته‌وه‌یی
و ئایینڕاکانیان ده‌چه‌وسێننه‌وه و مافه‌کانیان لێ زه‌وتکردوون، وه‌کو
قبتییه‌کان و به‌ربه‌ره‌کان و کورد، سونه‌ی ئێران و کورده‌کان و عه‌ره‌به‌کان
و بلوشه‌کان ئه‌مانه که له‌له‌یه‌ن ئێرانه‌وه ده‌چه‌وسێنرێنه‌وه،هه‌روه‌ها
کورد له سوریا و له تورکیا دا تا ئه‌مڕۆش مافخوراون و ده‌چه‌وسێنرێنه‌وه،
ئه‌رمه‌نییه‌کان له تورکیا، شیعه‌کان له سعوودییه، قبتییه‌کان له
میسر. به ڕاده‌یه‌کی که‌متر چه‌وسانه‌وه‌ی مه‌سیحییه‌کان و سائیبییه‌کان
و ئێزیدییه‌کان له عێراق دا،هه‌موو ئه‌مانه له لایه‌ن ئه‌و وڵاتانه‌وه
به هاوڵاتیی پله دوو سه‌یرده‌کرێن. هه‌موو ئه‌و کرێکار و خزمه‌تکاره
بیانییانه‌ش که له زۆربه‌ی وڵاتانی خه‌لیج دان، وه‌کو کۆیله ڕه‌فتاریان
له‌گه‌ڵ دا ده‌که‌ن. تا ئه‌مڕۆش مرۆڤ له وڵاته‌که‌مان دا نرخی نییه،
ئازادیش بوونی نییه، تا ویژدان زیندوو ده‌بێته‌وه و خێرخوازێک دێت و
ئه‌مانه ده‌گۆڕێت، تا بڕوایه‌کی مرۆڤایه‌تی ژیرانه‌ی ڕه‌خنه‌گر دێت و
ئه‌مانه ده‌گۆڕێت، با سمکۆڵان له‌سه‌ر خه‌یاڵی شکۆداریی ڕابردوو بکه‌ن،
بابێینه سه‌ر ویستگه‌کانی ڕابردوو که زۆربه‌یان پڕن له شه‌رمه‌زاری،
بێینه سه‌ر ئه‌م سه‌رده‌مه نوێخوازییه، ناڵێم بێینه سه‌ر داهاتوو..
له کۆتایی دا:
پیرۆزبێت له گه‌لی تونس و گه‌لی باشووری سودان، هیوای ئه‌وه‌شیان بۆ
ده‌خوازین که که‌س ئازادی و خه‌ونه‌کانیان، له هێنانه‌دیی دیموکراتی
و ئازادی و دادپه‌روه‌ری وعیلمانی لێیان نه‌دزێت. هیواداری ئه‌وه‌شین ـ
به کردار نه‌ک هه‌ر خه‌ون ـ بۆ گه‌لی عێراقمان.. به تایبه‌تیش بۆ
هێزه دیموکراتییه عیلمانییه‌کانیان، که ڕێزی ئایین ده‌گرن، که له
پێناوی جیاکردنه‌وه‌ی ئایین و سیاسه‌ت دا تێده‌کۆشن، له پێناوی
جیاکردنه‌وه‌ی خۆیان و ده‌وڵه‌ت دا هه‌وڵده‌ده‌ن، له پێناوی ته‌واوکردنی
قۆناخه‌کانی پرۆسه‌ی گۆڕینی دیموکراتی دا خه‌بات ده‌که‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی
ئه‌زموونه‌که نه‌ڕووخێت یا پاشه‌کشێ نه‌کات، له‌گه‌ڵ سووربوون و
خۆڕاگرتن له به‌رده‌م هه‌موو هه‌وڵدانێک بۆ داگیرکردنی ئازادییه‌کان..له
به‌رده‌م هه‌موو ناندزێکی گه‌ل، هه‌موو دزێکی کاره‌با و خزمه‌تگوزارییه
پێویستییه‌کانی ژیانی گه‌ل، ئه‌گه‌ر ئه‌و دزییه به ئاشکرابێت یا به
دزییه‌وه.
به‌ره‌و عێراقێکی، عیلمانی، ئازاد، پێشکه‌وتوو، سه‌قامگیر،فره لایه‌نی..به‌ره‌و
جیهانێک، که هه‌موو گه‌لان له، دیموکراتی، سه‌ربه‌ستی، مرۆڤایه‌تی،
دادپه‌روه‌ریی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئاشتی، بێ به‌ش نه‌بن.
________________________________________
*
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی (کتابات):
www.kitabat.com/i79425.htm
٢٣\١\٢٠١١
- نه‌رویج
ماڵپه‌ڕی ره‌زا شوان
|