٣٠\٦\٢٠١٠
سڵاو له کچه
ئازا و ئازاده‌کانی کوردستان.

ره‌زا
شوان
هه‌زاران
سڵاوتان لێبێ ئه‌ی کچه ئازا و ئازاده گه‌ریلا گیان له‌سه‌رده‌سته‌کانی
کوردستان، که شه‌و و ڕۆژ ناخه‌ون و ئێشک ده‌گرن
و به‌رگری له خاکی پیرۆزی کوردستان ده‌که‌ن.
له ژێر ئاسمانی شینا، له پال
لووتکه‌ی قه‌ندیلی به‌فرینا،ڕایه‌ختان به‌ردی ڕه‌قه
و، خواردنه
و خواردنیشتان ئاوی ڕوون و نانی وشکه.
ئێوه کچانی گه‌لێکن که هه‌رگیز ملکه‌چی و ژێرده‌ستی قبوڵناکه‌ن.
ئێوه چه‌کی شه‌ره‌ف و سه‌ربه‌رزیتان هه‌ڵگرتووه..
ڕێگای کوردایه‌تی و مه‌ر‌دایه‌تیتان گرتۆته‌به‌ر..
قه‌ندیلی سه‌رکه‌شتان کردووه به ژووانی ئه‌وین و
عه‌شقبازی کورد و کوردستان.. ئێوه
زۆران له‌گه‌ڵ مه‌رگدا ده‌گرن.. لووتکه
و لێژگه و دۆڵ و
دار و ده‌وه‌ن و به‌ردی کوردستان
تێکرا له ئاستی دلێریی و جوامێریی و بوێریی ئێوه‌دا ده‌ست به سنگیانه‌وه
ده‌گرن.. ئه‌ی خونچه گه‌ش و جوانه‌کان،
شۆخه شه‌نگ و نازداره‌کان، ئێوه به‌هاری
ته‌مه‌نتان و گه‌نجیتان.. خۆشی و
شادیتان به گه‌ل و نیشتمانه خۆشه‌ویسته‌که‌مان
به‌خشیوه. خوێن به
نرخه و گیان شیرینه، به‌ڵام لای
ئێوه و لای هه‌موو کوردێکی کوردستانپه‌روه‌ر،
کوردستان به‌نرختر و شیرینتره.. دابڕان و
دووریی له سۆزی دایک و باوک،
له خۆشه‌ویستی خوشک و برا، له که‌سوکار ئاسان
نییه، به‌ڵام
له لای ئێوه‌ی دڵسوز خۆبه‌ختکردن له پێناوی ئازادی کورد و
رزگاری کوردستاندا، له هه‌موو شتێ شیرنتر
و له هه‌موو که‌سێ خۆشه‌ویستره. ئه‌ی
کچانی ئازا و به
جه‌رگی کوردستانم رێبازهه‌ڵگره‌کانی خوشکانی نه‌مر و ناودارتان:« قه‌ده‌مخێر،
خانزادی سۆران، قه‌ره‌فاتمی ئه‌رزه‌ڕوومی، عادیله خانمی جاف، مه‌ستووره‌ی
ئه‌رده‌ڵانی، حه‌لیمه خانی هه‌کاری، مینای قازی، حه‌پسه خانی نه‌قیب،
له‌یلا قاسم، زه‌کیه ئالیکان، شیرین عه‌له‌م هوولی،
له‌یلا زانا و به ده‌یان ده‌یان
ژنی ناودار و قاره‌مانی ترمان...» ئێوه
داری ئازادیمان به خوێن ئاو
ده‌ده‌ن، ناژین بۆ مردن ده‌مرن بۆ
ژیان. ئه‌گه‌ر که‌میش بژین که‌ڵ ده‌ژین..
ئه‌ی هه‌ڵگرانی دروشمی «کوردستان یا نه‌مان» ماندوونه‌سه‌کانی
رێگای رزگاری و
ئازادی دیموکراسی و ئاشتی و داد ویه‌کسانیی.
ئه‌ی پێشمه‌رگه چاونه‌ترسه‌کانی داستان
قاره‌مانییه‌تیه‌کانی :«شه‌مزینان،هه‌کاری، ئامه‌د،
شه‌ڕناخ، جۆله‌مێرگ،
وان، دێرسیم،
بنگۆل،ئاگری و.. هتد»
ده‌ستان خۆش بێ، ئه‌و زه‌بر و گورزه گورچکبڕانه‌ی که له سوپای
د ڕنده‌ی داگیرکه‌رانی ده‌ده‌ن، وه‌ها چاوشکێنتان کردوون،
که له سێبه‌ری خۆشیان ده‌ڕه‌وێنه‌وه،
دار و ده‌وه‌ن
و به‌رد و بنچکی کوردستانیان لێبووه به پێشمه‌رگه.
ئه‌ی کچه پاڵه‌وانه‌کانی کورد، ئێوه بوونه‌ته نموونه و
هێمای قاره‌مانێتی و تێکوشان، نه‌ک هه‌ر له کوردستاندا، به‌ڵکو
بۆ هه‌موو گه‌لانی ئازادیخوازی جیهان.. له
ڕیزی کام شۆڕش و ڕاپه‌ڕینی کۆن و نوێ له
جیهاندا، به قه‌د
ژماره‌ی ئێوه شۆڕشگێڕ و پێشمه‌رگه‌یان هه‌بووه؟ ئه‌ی له ڕیزی کام
بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی گه‌لاندا، به قه‌د
ژماره‌ی ئێوه قاره‌مانیان لێهڵکه‌وتووه؟
یان له کام چیرۆک و داستان و ڕۆماندا،
خوێندوومانه‌ته‌وه پاڵه‌وانی ڕاستیی وه‌کو ئێوه هه‌بووبێ،
که سڵ له سێداره و مردن نه‌کاته‌وه؟
ئه‌ی تا ئێستا له مێژووی کام له گه‌لانی جیهاندا ڕوویداوه که «گولله
سنگی کچان بێ له هه‌ڵمه‌تا»؟ له شۆڕشی جه‌زائیر له دژی فه‌ر‌ه‌نسییه‌کان
«جه‌میله بوحێرد» ئازابوو. سه‌رکرده‌ی
شۆڕشی فه‌ره‌نسا له دژی ئینگلیزه‌کان، شۆڕشگێڕ
«جاندارک» دلێر
و قاره‌مان بوو. به‌ڵام له
کوردستانی ئێمه‌دا، به ده‌یان
کچی بوێر و شۆرشگێڕمان هه‌یه، به ده‌یان
کچه‌پێشمه‌رگه‌ی پاڵه‌وانمان هه‌یه.. به
ده‌یان جه‌میله و جاندارکمان هه‌یه.
ئه‌ی کچه نه‌به‌ر‌د و گیانبازه‌کانی کوردستان،
ده‌زانین که ئێوه شه‌و و ڕۆژ وچان ناده‌ن و به تفه‌نگێکی
ساده‌ی بێنازه‌وه، به یه‌ک دوو
مه‌خزه‌ن فیشه‌که‌وه، به دوو سێ
نانی ره‌ق و به مه‌تاره‌یه‌کی ئاوه‌وه،
له شه‌ڕێکی سه‌ختی ده‌سته‌ویه‌خه‌دان، له‌گه‌ڵ زه‌به‌ڵاحترین و
دڕنده‌ترین سوپای بێشوماری فاشسترین و ڕه‌گه‌زپه‌رسترین دوو ده‌وڵه‌تی
ڕژێم کۆنه‌په‌رستی جیهان - تورکیا و ئێران
- هه‌ر پێشمه‌رگه‌یه‌ک له ئێوه به‌رانبه‌ر
به هه‌زار سه‌ربازی دوژمنن، ئێوه داستانی
دوانزه سواره‌ی مه‌ریوان دێننه‌وه یادمان،
که دوانزه شاسواری کورد، دوانزه هه‌زار شه‌ڕکه‌ری عه‌جه‌میان ڕاونان.
راسته داگیرکه‌ران به تازه‌ترین
تانک وتۆپ و به تازه‌ترین فرۆکه‌ی مووشه‌ک
هاوێژ و تازه‌ترین ته‌کنه‌لۆجیای شه‌ڕ به‌کارده‌هێنن،
به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نه‌یانتوانیوه له به‌رده‌م بڕوای به‌هێز
و پۆڵایینی ئێوه‌دا خۆیان ڕابگرن،
هه‌رده‌م وه‌کو مشک له به‌رده‌متان هه‌ڵدێن، چونکه ئێوه له‌سه‌ر
هه‌قن و له پێناوی هیوا و ئاواتێکی پیرۆزدا و به‌رگری له کوردستانی
شیرینمان ده‌که‌ن. دڵنیابن هه‌ر
مافێکی زه‌وتکراو،
ئه‌گه‌ر خاوه‌ن ماف بۆ وه‌رگرتنی خه‌بات
بکا و کۆڵنه‌دات،
له پێناویدا قوربانی بدا، ئه‌مڕۆ بێ یا سبه‌ی وه‌ری ده‌گرێت..
خوشکه پێشمه‌رگه خۆڕاگر و کۆڵنه‌ده‌ره‌کانمان،
دڵنیابن که سه‌رکه‌وتنمان نزیک بۆته‌وه،
ئه‌گه‌ر داگیرکه‌ران ده هێنده‌ی تر،
زه‌بروزه‌نگ به‌کاربهێنن، ده هێنده‌ی تر
منداڵی کوردمان بگرن و له زیندانه سامناکه‌کانیان پیسترین ئه‌شکه‌نجه
و ئازاریان بده‌ن، به ده‌یان له‌یلا
قاسم و شیرین عه‌له‌م هوولیمان له سێداره بده‌ن،
نا توانن کۆڵمان پێبده‌ن و چاوشکێمنان بکه‌ن،
زوو بێ یا دره‌نگ، ناچاریان ده‌که‌ین،
که دان به مافه ڕه‌واکانمان بنێن.
له ساڵی ١٩٦٦دا سه‌ره‌ک وه‌زیرانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی عێراق دکتۆر
«عه‌بدولڕه‌حمان ئه‌لبه‌زاز»
له لێدوانێکیدا وتی:" تا ده پێشمه‌رگه له شاخدا بمێنێت، مه‌حاڵه
که عێراق ئارامی به‌خۆیه‌وه ببینێت» بۆیه
ئه‌و ئاماده‌بوو که له‌گه‌ڵ سه‌رکردایه‌تی
شۆڕشی کوردستاندا ڕێگای گفتوگۆ بگرێته‌به‌ر،
به‌ڵام جه‌نه‌ڕاڵه سوودمه‌نده‌کانی سوپای عێراق له‌شه‌ڕکردن،
رازی نه‌بوون.
دواتر ئه‌وه‌بوو جارێکی تریش به
شێوه‌یه‌کی دڕندانه په‌لاماری کوردستانیان دا
و زه‌ره‌ر و زیانێکی زۆریان له
کوردستان دا و سه‌ربازێکی زۆریشیان به کوشت
دا، دواتر ناچار بوون په‌نا بۆ گفتوگۆ
ببه‌ن. که شۆڕشی ئه‌یلولیش به‌پیلانیکی
نێوده‌وڵه‌تی شکستی هێنا، دیکتاتۆری گوڕبه‌گۆڕ
سه‌دام حوسێن وتی:"پێشمه‌رگه تا بیست ساڵی تر ناتوانێت خۆی پێکوه‌نێت"
به‌ڵام نه‌گه‌یشته بیست مانگیش پێشمه‌رگه
و شۆڕش سه‌ری هه‌ڵدایه‌وه. ده‌با
تورکیای فاشستی و ئێرانی سێداره و تاوان،
په‌ند له قسه‌که‌ی «عه‌بدولڕه‌حمان ئه‌لبه‌زاز»
وه‌ربگرن. ئێمه‌ی کورد هه‌رگیز شه‌ڕخواز نه‌بووینه،
هه‌رده‌م ئاشتیخواز بووینه. به‌رگریمان
له کوردستانی خۆمان کردووه و تا ترۆپکی ڕزگاری و به‌ده‌ستهێنانی
ئازادی، کوردایه‌تی و خه‌بات و کۆڵنه‌دان ڕێبازمانه..له قوربانیدان و
مردنیش ناترسین.
گه‌ریلا دڵسۆزه‌کانی کوردستان، ئه‌مڕۆ
ویژدان مرۆڤایه‌تی و داد و
ره‌وا و هه‌ق و
یه‌کسانیی بوونه‌ته کویله‌ی هێز
و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کان، هه‌ق و نا
هه‌ق، ره‌وا و
ناڕه‌وا، سته‌مکار و سته‌مدیده، هه‌موویان
به دوو پێوه‌ری جیاواز ده‌پێورێن. شۆڕشگێڕ
و ئازدیخواز و سته‌ملێکراو و
مافخراویان کردوون به تیرۆریست، که‌چی
زۆردار و داگیرکه‌ر
و فاشست و سته‌مکار و تیرۆریستی
راستیان لێ کردووین به هه‌قدار و لایه‌نگیریی
لێده‌که‌ن، ئا ئه‌مه‌یه ناهه‌قی و
بێویژدانی و دووڕوویی و هه‌لپه‌رستی.
له ئاستی ئه‌و هه‌موو سته‌م و ناهه‌قییه‌ی له گه‌لی کوردمان
کران و ده‌کرێن، مافی مرۆڤ و ویژدانی جیهانی و داد و
ره‌وا یه‌کسانیی،
کوێرن و که‌ڕن و لاڵن..؟؟ کچه ئازادیخوازه‌کانی کوردستان،
ئێوه هه‌رده‌م له‌به‌ر چاومانن، له
ناخی ده‌روون و هه‌ناومانن،
مایه‌ی شانازیمانن. شایانی ئه‌وپه‌ڕی
رێز و گوڵبارانن..
ئه‌ی کچه پێشمه‌رگه پاڵه‌وانه‌کانی کوردستان، ئێوه ته‌نها
نین، ئێمه‌ش له‌گه‌ڵتانین،
له کاتی خه‌بات و تێکۆشانتان،
له کاتی په‌لاماردان و هێڕشتان، له
کاتی ته‌نگانه و شادی و
شێنه‌ییتان له‌گه‌ڵتانین و له‌گه‌ڵتان ده‌بین.
دڵنیابن ڕۆژی خه‌نه‌به‌ندانی سه‌رکه‌وتن و ئازادی و
رزگاریمان نزیک بۆته‌وه.
ده‌ڵێن ئه‌وه‌ی بیه‌وێ بگات به خۆر،
تیشکه‌کانی ده‌هۆنێته‌وه و خۆی
پیداهه‌ڵده‌زنێ و
ده‌گاته لای و هیواکه‌ی دێنێته‌دی.
دووباره و هه‌زا باره سڵاوتان لێبێ ئه‌ی
کچه ئازا و ئازاده‌کانی کوردمان،
گه‌ریلا قاره‌مانه‌کانی کوردستان.. چه‌ند باستان بکه‌ین چه‌ند
ستایشتان بکه‌ین، شایانی زۆر له‌وه زایاتر
و جوانترن. ئه‌گه‌ر شاعیر یا چیرۆک‌نووس یا شێوه‌کار بوومایه،
جوانترین هۆنراوه و
چیرۆک و رۆمانم بۆ ده‌نووسین..
جوانترین تابلۆی قاره‌مانێتیتانم ده‌کێشا.
نه‌رویج
r.shwan@hotmail.com
|