١٣\١١\٢٠٢١
سلێمانی پێش ٤٣
ساڵ.

ئهحمهد رهجهب
ھەموو ئەزانین رژێمی دیکتاتۆر سەدام حوسەین و حزبی بەعسی عەرەبی لە
رۆژی ھاتنیاندا بۆ سەر دەسەڵات لە عێراقدا بەردەوام بوون لە گرتنی
ھاوڵاتیان و تێھەڵدان وئازاردان و کوشتن و خاپورکردنی دێھاتی کوردستان،
لەو ساڵانەدا بە تایبت لە حەفتاکان ئەدەب وھونەر لە گەشەسەندن بوو،
گەرانەوە بۆ ئەو ساڵانەی پێشوو تامو جێژێکی تایبەتی ھەیە ، لاوێتی و
ئەنجامدانی چالاکی جۆراوجۆرو گەران و سەیران و سەردانی ھونەرمەندانی
شانۆ و مۆسیقا و شیوەکار و رۆشنبیران.
بەڵێ ، لە ساڵانی حەفتاکانی سەدەی رابردوو چالاکی ھونەرو ئەدەب لە
ئاستێکی بەرز بوو ژمارەیەکی بەرچاو لەو بوارانەدا رۆڵینان ھەبوو :
حەسیب قەرەداغی، شێرکۆ بێکەس ، مستەفا ساڵح کەریم ، رەووف بێگەرد،
شیرین ک ، دڵشاد مەریوانی ، فوئاد مەجید میسری ، شوکریە رەسوڵ،
ئەرخەوان رەسوڵ ، حەمەسەعید حەسەن و حەمە فەریق حەسەن ، ئازاد شەوقی ،
ئیسماعیل خەیات، لالە عەبدە ، عەلی جۆڵا، ئەحمەد سالارو تیپی شانۆی
پێشرەو ، تەھا خەلێل، عوسمان چێوار، بەدیعە دارتاش، سمکۆ ناکام " حەمە
رەشید ھەرەس، ولیەم یوحەنا، ئەنوەر قەرەداغی وتیپی مۆسیقای سلێمانی ،
فەرەیدون دارتاش و سەڵاح رەووف و سەدانی تریش.
پیشانگای یەکەمی ھونەرمەند خالید رەسول. سلیمانی ھولی سانەوی کوردستانی
کچان ١٩٧٨.
لەو ساڵانەدا لە چالاکییەکانی بەریوبەرایەتی روشنبیری جەماوەر لە
سلیمانی لە روژانی ١٦-٢٤/٢/١٩٧٨ ھونەرمەندی لاو خالید رەسول یەکەم
پیشانگای خوی کردەوە لە ھولی ئامادەیی کوردستانی کچان.
پیشانگاکە ٤٨ تابلوو قەلەمکاری و کاری دەستکردی تری بەخووە گرتبوو
خالید لە گەل دەوروبەری خویدا مامەلە دەکا ئەمەشیان بە روونی لەو
خۆلکانەیدا دەردەکەویت کە تیکەلی سروشتی سیحراوی شارەکەی دەبیت وەک
تابلوکانی : دیمەنیک لە بەھاردا، سەراوی سوبحان ئاغاو بەفرو
چەندتابلۆیەکی تر.
لە (بیری نوی) ژمارە ٢٨٢ سالی شەشەم شەمە ١١/٣/١٩٧٨ بڵاوکراوەتەوە و،
لەو سەردانەدا لەگەڵ ھاورێم سامی سابیر بۆ پیشانگەکەو لە پەرتوکی
میوانان نووسیوومە:
پیخوشحال بووین بە بینینی پیشانگاکەو ھەمیشە سەرکەوتنت بو دەخوازین،
ئەم پیشانگایە ھەندی مسائیلی فیکری قوول باس ئەکات ، ھونەرمەند زیاتر
پیویستی بە پیاچوونەوە ئەکات
ئیمە لە کاتیکدا ئەم ووتەیە ئەنووسین دیارە کامەرانین بە پیشکەوتنی
ھەموو مروڤیک بە تایبەتی ئەوکەسانە ئەتوانن خواست و ھەستی جەماوەر
بخەنەروو، دووبارە سەرکەوتن دەخوازین بۆ ھونەرمەند
سامی سابیر، ئەحمەد رەجەب / پەیامنێری
روژنامەی بیری نوی و (طریق الشعب)
٢٠/٢/١٩٧٨
بە ھۆێ شاعیری گەورەو رێزدار خاتو ئەرخەوان رەسول خوشکی ھونەرمەند خالد
رەسول ئەو یادوەرییەم دەسکەوت و، ھیوادارم نموونەیان زۆرتر بێت و
ھەمیشە سەرکەوتوو بن لە گەل سڵاوو رێزدا.
١٠\١١\٢٠٢١
ماڵپهڕی ئهحمهد رهجهب
|