١٤\١٢\٢٠١٠ سلێمانى - ژینگەى شارە گهشتوگوزارییهکه هەڕەشەى مەرگ لە دانیشتوانەکەى دهکا.
رۆژ نییه سینەى کچانى شار بەر نەشتەرى پزیشک و بەر تیشکى سوتێنەرى لیزەر نەدرێت، رۆژ نییه کچان بێهیواتر نەبن لە بارى خراپى تەندروستیان؟، سەر پەنجەى خوێندکارانى زانکۆ لە نەخۆشخان فێرکاریەکاندا کە گرێ شێرپەنجەییەکان مەمکى کچە بێنازو بێهیواکاندا ئەپشکنن شاهێدى ئەوەن کە چەندە نەخۆشیى شێرپەنجە هەرەشە لە مەمکى کچانى شار و دانیشتوانەکەى ئەکەن،دەمێکە شارەکەى ئیبراهیم پاشاو شێخ مەحمودى حەفید وێرانەو بێخاوەنە،دەمێکە پاشاگەردانى روى لەم شارەکردوە،بەڵام دەسەڵاتداران و چەتەکان و بازرگانان بەبیانوى بێمانا هەروەک پیشەى هەمیشەییان حەقیقەتى وێرانەبون و دەردو نەخۆشیەکوشندەکان لە خەڵکە هەژارەکەى ئەشارنەوە،بەڵام لەمەودوا کەس ناتوانێت خۆى لەو راستیە بشارێتەوە کە سولەیمانى لەروى تەندروستیى و ژینگەییەوە نەبوەتە یەکێک لە شارە مەترسیدارەکانى عێراق، ئامارە رەسمیەکانى ساڵانى رابوردووى بەرێوەبەرانى خۆشخانەى هیواو فێرکارى و هۆبەکانى نەشتەرگەرى ئاماژەیەیان بە هاتنى ئەمرۆژە ترسناکە کردوە، ، بۆیە دەسەڵاتداران چیتر ناتوانن خۆڵ لەچاوى خەڵک بکەن و دڵنیایان بکەنەوە کە نەخۆشیەکى کوشندەى وەک شێرپەنجە تائاستێکى زۆر مەترسیدار بەرزنەبوەتەوە،وە لێدوان و دانپیانانەکانى چەند مانگ لەمەوبەرى بەرێوەبەران و بزیشکەکانى تایبەت بەوبوارە ئەوراستیە ئەسەلمێنن وە لەمەودوا پزیشکە بەویژدانەکانیش بەرگەى شاردنەوەى ئامارى توشبوەکان ناگرن کە رۆژانە سکاڵایانە لەدەس نەبونى دەرمان و جێگاى نەخۆش ،بەڵام گەورەیى بۆ بەرێوەبەرى کەشناسى سلێمانى کە لەدەستپێشخەریەکى بێوێنەو لە هەوڵێکى مرۆڤدۆستانەدا رۆژى 27/11/2010 لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا ریزبەندى پیسترین شارکانى ئێراقى درکاند و ناخۆشبەختانەش سلێمانى شارى هەڵمەت و قوربانى پلەى سێهەمى لە پیسبونى ژینگەکەى بەدەستهێنا.بۆیە لێرەوە مافى خۆیەتى بڵێین ،سەرشۆرى و روزەردى بۆ ئەو کاربەدەست و دامودەزگا حکومى و ناحکومیانەى کە لەبەر هەرهۆیەک بوە ناراستوخۆ یان راستەوخۆ هۆکارى پیسبونى ژینگەى ئەم شارەن و دەستیان هەیە لەم کارەساتەدا.
لێرەوە بەرپرسیاریەتیەکى فرەگەورە ئەکەوێتە
ئەستۆى بەرێوەبەرانى هەریەک لەفەرمانگە و دامەزراوە جۆربەجۆرانەى وەک (کۆمەڵەى
کوردستانێکى سەوز،شارەوانى سلێمانى،وەزارەتى تەندروستى ،پارێزگاى
سلێمانى،وەزارەتى ژینگە پارێزى،بازرگان و دەسەڵاتدارە کان،کۆمپانیاو
کارخانەکان،بەرێوەبەرایەتى هاتوچۆى سلێمانى،ئاسایشى شار،بەرێوەبەرایەتى
کارەباى سلێمانى) چونکە ئەم بارەى ئێستا ئەوە ئەسەلمێنێت کە بەدرێژاى
دەسەڵاتیان سەرجەمیان کەمتەرخەمبوون بگرە هۆکارى پیسبونى ژینگەى شارى
سلێمانى بوون وە دەبێت وەڵامێکیان هەبێت بۆ ئەم کارەساتەى کە هەرەشەى
مەرگ لە تەواوى دانیشتوانەکەى ئەکات ، وە لێرەوە داوا لە ژنان و کچان و
تەواوى خەڵکى شارى سلێمانى ئەکەم لەو لایەنان و دامودەزگایانە خۆش نەبن
کە بونەتەتە هۆى پیسکردنى ژینگەى شارەکەیان و دەستبکەن بە هەڵمەتى
لێپێچینەوە و راپێچى دادگایان بکەن،وە داواى قەرەبوو بکەن ،بە لێسەندنى
سەرانەى رەوا تاقیگەو نەخۆشخانەى تایبەت بە شێرپەنجە بکرێتەوە، وە
کەرتى تایبەت ناچار بە پرۆژەى بەسەوزایکردن و پاکردنەوەى شاربکەن و
هەموو رێوشوێنێکى یاساى و مەدەنى و بگرنەبەر تا شارە حەیاتەکە لە
نمونەى پیس و پۆخڵى و ژەهراویبونیەوە بکرێتە شارێکى خاوێن تا لەبرى
ئەوەى مەدالیاى مەرگ بدات لە سنگى کچانى شار ژیان و خاوێنیان پێببەخشێت.
|