په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٣٠\١\٢٠١٥

سیمبۆلیزمی تیرۆیزرم.


تاڤگە سابیر     


لەنێو هەموو مێژودا تیرۆریزم بوونی هەبووە چیدی بە نێوی جۆراو جۆر یان لە فۆرمی جۆراو جۆردا کاری کردوەو دەرکەوتووە و سیماکانی خۆی نیشان داوین و مانیفستی خۆی کردوە ، واتە کاردانەوەیەکی سەرسەختی پێشان داوین بۆ وێنەیەکی قیامەت گەراون.


بەڵام بوونی تیرۆریزم ئەگەرچی تەئویلێکی ڕادیکاڵانەو فەندەمەنتاڵیزمانەیە بۆ وەڵامدانەوە یان میکانیزمێکی ئیکستریمانەیە بۆ جۆرێك لە سیاسەتکردن ، بەڵام گومانیشی تیادا نییە بۆ خۆی پابرندە بە زەمینەیەکی فەندەمینتاڵ و ڕادیکاڵەوە ، کە ڕەنگە ئەو جۆرە شێتگیریە بەرهەم بهێنێتەوەو دروستی بکات، کێشەکەش لێرەوە دەست پێدەکات کاتێك نێوەندێك بۆ مساوەمەو دایەلۆگە و ڕیفۆرم و قسەکردنی نامێنێتەوە بەهامان تەبیعەت کەسایەتی تیرۆریزمیش بەو شێوەیە ڕیاکشنیدەبێتن ، بەڵام بێ گومان ڕیاکشنێکی ئیکستریمەو هیچ سنورێك بۆ ڕێزگرین لە ژیانی مرۆڤ و سروشتی بونی نە پارێزراوی بارودۆخی مرۆڤ ناگرێت ، واتە ئامانجی سیاسی و فیکری و کۆمەڵایەتی هیچ بونێکی نییە لەلای کەسایەیێکی تیرۆریست و تاکو گروپێکی تیرۆریستیش ، چونکە مروڤایەتی بە وەسیلەو ئابجێکت تەماشا دەکات و بەکاردەهێنێت بۆ کاری تیرۆر، لە خۆێندنەوەی هەر پارچەیەك مێژووی نوسراوی گیهان لە ڕوداوەکاندا هەمیشە بە جۆرێك لە جۆرەکان کاردانەوەیەك هەمووە ، کە ئاکامەکانی بە تیرۆر تەواو بووە ئەوەیش پابەندبووە بە لێکدانەوەیەکی ئیکستریامانە بۆ خودی زەمینە ئیکستریمەی مەۆڤەکانی تیادا داناوە و مامەڵەی لەگەڵ کردوون.

ڕەنگ نییە ئەم دیاردەیە بنە بڕبکرێت لە ژیانی تاك و گروپەکان لە نێو کۆمەڵگادا، واتە هیچ جارێك هەست بەوە ناکەین لە دەرەوەی تیرۆرداین ، و هەروەها لە دەرەوەی تیرۆریزم دا ژیابین بەشێوەیەکی تەواوەتی و سەربەخۆ، کەم زۆر ئەو دیاریدەمان لەگەڵدا بووە هەرکات و سەردەمێکدا ژیابین و ڕەنگیشە تاکو هەتاهەتایە لەگەڵماندا بێت لە ڕاستیدا، ئەگەرچی ئەمە جیهان بینیەکە بۆ شتەکان و ڕوداوەکان خۆیسن و بە جۆرێك لە جۆرەکان هەمیشە لەگەڵ ئەو دیاریدەیەدا دەبین و دەمێنینەوە ، هەرچەندە ئەمە بۆچونێکی ڕەشبینانەیە بۆخۆی، نەمان و بنەبڕکردنی تیرۆریزم یان جەنگ نەك هەر کارێكی ئاسان نییە، بەڵکو هاوکێشەیەکی سەریش دەکەوێتەوە کاتێك لە جیهانێکدا بژین بەبێ ئەو دیاردانە، چونکە کاتێك یان سەرەدەمێك لە مێژووی مرۆڤایەتی نادۆزینەوە بەو بیرۆکە ئۆتۆپیاییە هەبووبێت ، واتە دەرەوەی دیاردەی توندوتیژی و تیرۆریزم ، بەڵام بێگومان ( ئاین) و ئایدلۆجیاکان بەشێوەیەکی گشتی کار بۆ ئەو یوتۆپیایە دەکەن و خۆیان دەکەن بە قوربانی ڕێگاکەش ، بەڵام لەمەڕ کاردانەوەیەك بۆ سەرسەختیەی بوونی پڕۆژەی کارەکانی ئەو ئایدلۆجیایە ، ڕیاکشنی تیرۆریزم لە دایك دەبێت و پەرەش دەسێنێت و گەورە دەبێت.


سەردەمێك نییە لە مێژوودا شتێکمان دەربارەی جەنگ و تیرۆر و توندوتیژی پیشان نەداو چیرۆکی یترۆریزمان بۆ نەخوێنێتەوەو سیمای ئەو ئیکستریمیەمان پێ نیشان ئەدات بەتایبەتی لە جیهانی هاوچەەخماندا یان مۆدێرن دا ، چیدی هەر جۆرە یان هەر قەبارەیەك لە تیرۆریزم بێت لە زەمەنیەتی خویدا شوێنی خۆی داگیر کردووە لە نێو ڕوداوەکاندا و کاریگەریەکی نیگەتیڤی خۆی داناوەو بەجێ هێشتووە لە نێو مێژوودا، هیچ سەردەمێك مەحەڵە هەبوبێت و توانیبێتی ژیابێت و بەردەوام بوبێت لە بووندا ، تیرۆریزم هیمایە ، کە یەکێك دەتوانێت لە ڕوی نێو هەموو مێژوودا تەماشای بکات و بیخوێنێتەوە و لێکدانەوەی بۆ بکات تەنانەت بەشێوازی جۆراوخۆرێش بەدی بکات و بیبینێت.


ئەگەر بمانەوێت ئەفسانە یان چیرۆکێکی سەر بەم دیاردەیە باس لێوە بکەینن ئەوا باذترین نمونە خودی مێژووی ئەفسانەو ئاینەکانە لەڕاستیدا ، ئەگەر تەماشای چیرۆکی ئەفسانەیی تیرۆری ( هابیل و قابیل) بکەین ، دیارە جۆرێك لە حەقانیەت و یاخی بوون لەو کوشتنەدا بوونی هەیە ، واتە کوشینێك نییە لە خۆڕا ، بەڵام دواجار پرسیار ڕەنگە ئەمە بێت لێرەدا ، تاکو کوشتن هەبێت ئاوایش بە ئەندازەی تاوان کردن ( کوشتن) قوربانی و خوێنی دەوێت ، بەبێ تاوان کردن پرۆسوی کوشتن هیچ جارێك مەیسەر نابێت و هاوکێشەکە خۆی تەواو ناکات ، هەرچەندە ئەو کوشتنە بە مانایەکی فیزیکی پەیوەیدی بە بە ( دەستی) یان ( جەستەی) بکوژەکەوە هەیە، بەڵام بیرۆکە و هاندانەکە ڕەنگە بکوژەکە نەبێت لە ڕاستیدا واتە پاڵنەرو فاکتەکان ئەو سروشتە دەخوڵقێنن ، بەڵام بکەرەکە ئەو کەسەیە ، کە تاوان جێبەجێ دەکات.


بە مانایەکی تر ئەوە ( خوداوندە) بۆ خۆی وادەکات و تەماشا دەکات؟ ئەگەر ئەمەش وەك مۆدیلێك وەربگرین بۆ تیڕوانینێکی گشتی بۆ کۆی ڕوداوەکان و بەراودی بکەین ، ئەوا دەگەینە ئامامێك لەو حەقیقەتەی . کە کوشتن و تیرۆر تەنیا یەك سیما و یەك خوێندنەوەی بۆ نییە ، بەڵام هاوکێشەی کوشتن یان تاوانەکە ، کە بەبێ ( قوربانی) مەیسەر نابێت دەبێتە کێشەیەکی مۆڕالیش لێرەدا، چونکە بۆ ئەوەی حەقانیەت و دادێك بسەلمێنێت یان دەبێت ( بکوژێت) وە ئەوەی لێرەدا وون دەبێت ماف و حەقانیەتی خودی قوربانیەکەیە ، بەکورتی ، هیچ سەردەمێك نییە بتوانێت بانگەوازی خۆی کردبێت ، وەك ڕوداوێکی مەزن بەبێ نەبوونی تیرۆرەکان یان تیرۆریزم ساتێك لە ساتەکانی خۆی بە دزێویەوە پیشان نەدابێت.

بۆ نمونە ئەمریکا وای دەزانی لە دوای کۆتایی هاتنی ( جەنگی ساردەوە) چیدی شتەکان وا دەبن ، کە تەنها خودی خۆی خەونی پێوە دەبینی و دەیەوێت ، تەنها ئەمریکا سوپەر پاوەری تاك جەمسەری جیهانیە و هیچ شتێکیش ڕونادات بەبێ زانین و تەنانەت بڕیاڕو ئەمری ئەو، بەڵام ئەو ڕوداوەی نێۆرك ئەوە وێنەیەی لە حەقیقەت بەدرۆ خستەوە، واتە بوونی جیاوازی لە هەموو شوێنێکدا هەیە ، چیدی ئەگەر باش بێت یان باش نەبێت ، ئرگەر بە ڕوا بێت یان ڕوا نەبێت ڕوداوەکەی ١١ سێپتێمبەر ئەو ڕاستیەی هەڵوەشاندەوە ، کە دەبێت یەکێك ( کەسێ خودایەك ، تەقمێك ، ولاتێك، نەتەوەیەك، کیشوەرێك) جیهان بیبیات بەڕێوە و کۆنترۆڵی تەواوی جیاوازیەکان بکات و تەنها جیهان بینیەکی بۆی هەبێت، بەڵام یان جیهان ئیستاش لە سروشتی ( جەنگی سارد) دا ناژی واتە لە ژێر پاڵەپەستۆی پرێشەرێکی سارد و سایکۆلۆجیدا نییە ، بەڵێ چونکە سارد جەنگێکە نادیارە، تەنها ئەوەی هەستی پێ دەکرێت مونافەسەی دولایەنە، بەڵام ئیسلامیەکانی ئەلقاعیدە ئەو سنورەشیان کوژاندەوە ئەو گۆمەشیان بە تەواوەتی شلەقاند لە جیهانی هاوچەرخماندا - مۆدێرن دا.


بەم شێوەیەش بێت ئەوا مێژووی سەردەمی ئێستاکەشمان تیرۆری خۆی هەیە وەك وتم هەموو سەردەمێك و تیرۆری خۆی هەیە ، واتە سیاسەتی جیهانی بۆ خۆی داوای ڕیاکشنێك دەکات وە داوای پێناسەکانی دیاری کردنی ( دوژمنێك) دەکات بۆ ئەوەی زیاتر بەسەر زەویدا بونی خۆی بسەپێنێت و زیاتر مانیفیسی خۆی بکات، تەنانەت دەتوانین بڵێین بەرهەمی دەستەکانی خۆیەتی ، ئەویش تیرۆریزمی ئیسلامیە دیارە لێرەدا مەبەستم لە تیرۆری جیهانی ئیسلامیە لە نێو جیهانی مۆدێرنی ئێستاماندا ، جیهانێك ، کە لە هەشتاکان و نەودەکانەوە گوڕو تینی داوە بەم دیاردە زۆر شێتگیرە بۆ درێژە پێدان ، دوای هاتنی کوشتنی سەید قوتب دوای هاتنی سیستەمی ئیسلامی شیعەی ئیران ، دوای خۆبینینەوەی سیستەمیکی وەك تاڵیبانی ئەفگانستان و ( بن لادن و ئەلقاعیدەی) لە سەنگەری ئەمریکادا دژ بە ئیمپریالیزم کۆمۆنیزم ، هەروەها مانەوەو چارەسەرنرکردنی قەیرانی فەلەستینیەکان ،کە بەستراوە بە کێشە ئاینی و نەتەوەیی ئەتنیەکانەوە.


تەنانەت ئەم تیرۆریزمە زۆر شێتگیرە دەبێت بەسەر دەست و یەکەمین لە ئیکسترمی و شێتگیریدا بۆ هەموو جۆرە تیرۆرێکیش لە جیهانی ئیستاکەماندا و بزاڤە جیاوازەکانی تری تیرۆریستی ، جۆرەکانی ترم تاقم و گروپەکانی جیهان و ئەنازکی ناتوانن پێشبڕکێی لەگەڵ بکەن ، بەڵام هیچ جارێك پێکدادانی شارستانی یان کەلتووری نییە ، چونکە لەگەڵ گڵوبدا بەرێوەیە جولانەوەیەکە لەمسەری جیهانەوە بۆ ئەوسەری جیهان یان لێرەدا باسیش لە خودی پڕۆسەی جیهانی گیری ناکەین لەگەڵ بە تیرۆرکردنی جیهانیش؟ سەردەمێك هەبوو جەنگە گەورەکانی جیهان تیرۆریزم بون بۆ کۆی مرۆڤایەتی لە نێو دڵی ڕۆژئاواداو لە نێو وزەی مۆدێرنەوە ، سەردەمەکانی نازیزم و فاشیزم و ستالینیزمی بە لشەفیزم ستالینیزم ئەو چیرۆکە پڕ لە نەهامەتی و بێ چارەییەی مرۆڤن لە مێژوودا و بیری مرۆڤایەتی ناچنەوە لە جیهانی ڕۆژئاواو مۆدێرنە ، بەڵام وەك بڵن هەمیشە نیگەرانییەك هەیە لە هاتن و لە دایك بوونی هێزێکی بەو شێوانە جارێکی تەیش یان سروشتی مرۆڤ پێکهاتەکەی وای لێهاتووە ، کە هەمیشە لە چاواڕوانی مەترسیەکی گەورەتر بێت لەوەی تیادا دەژی ؟ هەروەها هەڵ ئاوسانی گوەچیلەکانی سکی جیهانیش بەدەست تیرۆریزمی جەنگی ساردەوە دوایش تەقینەوەی ئەو گورچیلانە لە دونیای ئێستاکەماندا، کە دونیای گلۆبالیزم بە مانا ئابوری و بازاریەکەی و هەروەها دونیای تیرۆریزمی ئیسلامیشە لە یەك کاتدا.

بە دەرکەوتنی ئەو هێمایانەی ( سروشت) دەکەن بە تیرۆریزم، ئەوەمان پێ پیشان دەدەن ، کە جۆرێك لە جەنگ بونی هەیە چیدی ئەگەر ئەم جەنگە گەورە بێت یان مام ناوەندی یان بچوك ، بەڵام ئەوەی دەیزانین وەك ئەمریکا بانگەوازی بۆ ئەو جەنگە کرد ( جەنگێکە زۆر دەخاێنێت وە ڕەنگە کۆتایی نەبێت ) ئەوە لە لاشەی مرۆڤاکاندا دەردەکەوێت ، کە دەبنە دەڕبڕینی ئەو زمانەی ، کە لە سنوری ووشەدا ( دایەلۆگ) دا نابینرێتەوە و بەر گوێ ناکەوێت لە کاتی هەبونی جەنگ دا هەمیشە بە جۆرێك لە جۆرەکان ووشەکان هیچ ڕێزێکیان نییەو بیرکردنەوەو خەیاڵ عەقڵ لە شوێنی خۆیاندا نین، بێ گومان بونی جەنگ کۆتایی پێهاتنی دایەلۆگە ، بەڵام لەوەدا نییە ، کە جەنگێك هەیە ، کە جەنگی ڕەوایە؟ بەڵام بەگشتی بونی جەنگ مامەڵە نەکردنە لەگەڵ تەماشاکردنی ئەوی بەرامبەردا وەك ( مرۆڤ) لەکاتی کارنەکردنی بیرکردنەوە نەبونی ئیماجینەیشندا هەمیشە جەنگ دەبێت بە کارێکی خێراو ئەڵتەرنەتیڤی بە پەلە بۆ ڕازی کردنی هەمووان جەنگ دەبێت بە میتۆدی سیاسەت کردن دەبێت بە خودی سیاسەت وەك بیری کانت و کلاوێستز و چەندین بیرمەندی یر پێمان دەڵێن ، بونی جەنگ کوشتنی جۆرەکانی مشت و مڕو دایەلۆگەکانە ، چونکە خاپورکردنی و پێك دادان دەست پێ دەکات ، چونکە بە هیچ جۆرێك مۆڵەتی پێ نادات بڵێت بوەستە وە ڕێگا پێ نادات بۆ قسە کردن و گوێ گرتن لەوەی ، کە دەیەوێت بڵێت چی ؟ بونی جەنگ بونێکە لە هەست کردنێکە بە کۆتایی بون بە جۆرێك لە جۆرەکان ، چونکە کۆتایی بەتەمەن و ژیان دەهێنێت ، جەنگ دەگەڕێت بە دوای قوربانیەکانی خۆیدا و لەسەر بونی لاشەکان دەژی، جەنگ ئەگەر بەردەوامی بەڕێوەچونی جیهان بێت ئەوا ئەندامەکانی نێو ئەو جیهانە دەکات بە قوربانی.

تیرۆریزم بە کوشتنی دەنگ و ڕەنگ کۆتایی پێدێت نایەڵێت زمان هیچ ئاخافتنێکی خۆی بکات و ووشەکان ڕێز بکات نایەڵێت دەربڕینێك بونی هەبێت لە دەرەوەی تیرۆر وە هەر وەها دیاریدەی تیرۆرێزم لە جیهانی هاوچەرخی ئێستاکەماندا بە هەموو شێوەیەك دەمان خاتە نێو جیهانێکەوە تاکو سەر ئێسقان جیهانێکی پڕ لە نیگەرانی و تەنانەت ڕادیکاڵیش بۆ خۆی ، ئەم نیگەرانیە بە تەنها لە سەرنتەرێکدا یان ووڵاتێکدا یان شوێنێکی تایبەتیدامەحکوم نییە ، بەڵکو لە هەموو گەردوندا لەم دونیا هاوچەرخەماندا مەحکومەو بونی هەیە.


هێماکانی ئەم جەنگە نیگەرانی هەموومانە وەکو ئادەمیزاد لە ڕاستیدا واتە نیگەرانیەك لە نێو بازنەی هەموو مرۆڤایەتیدا گەمە زۆر ترسناکەکانی خۆی بەئەنجام دەگەیەنێت ، گومان ناکرێت کاتێك مرۆڤ گەلێك لە تەقینەوەیەکدا ، لە یەك لەحزەدا دەکوژرێن و لەناو دەچن ، وەك هەموو شتێك لەو ساتەدا لە ناو بچێت وایە، وەك خەمو شتێك کۆتایی پێبێت وایە، وەك حەشر بێت وایە ، ڕەمزیەتی کارەکانی تیرۆریزم لێرەدایە کەباس بە کۆتایی دەکات نەك دروست کردن و بیناکردنەوە ، باس لە مردن دەکات نەك گەشبینی و کەلتوورێك بۆ ژیان ، ئەمە رەمزیەتی ئیپیکلپیتی تیرۆریزمە مانیفیستی جەنگێکی قیامەت گەرایە کۆتایی ژیان و جیهان دەسەلمێنێتەوە ، لەوە دەچێت هەموو شتێك کۆتایی بێت هیچ نەبێت وا هەست دەکەین هیچ نەبێت جەنگی تیرۆریزم و جەنگی دژە تیرۆریزم وامان پێ دەڵێن و هێمای دەکەن ، کە کۆتایی لە خودی ئێستاماندا ئامادەیە، چونکە کوشتن و مردن نۆرماڵ کراوە ، ئەم کۆتایی پێ هاتنە ، کە تیرۆریزم دەیکات دەبێتە مایەی نیگەرانیەکی بێ ئەندازە و قوڵ ، وامان لێ دەکات بیربکەینەوە داخۆ چی تر داوا ئەمە ڕوبدات؟ چەند کەسی تر بەم شێوەیە لەنێو بچن؟ لە سەنتەرو پایتەختی کام ووڵاتدا خۆکوژی و تەقینەوە رودەدات و ڕوبداتەوە جارێکی تر ، چەند منداڵ بکوژرێن ، چەند ژن و پیاو بکوژرێن، چەند سروشت و بوون ناشرین بکرێن ، لەم جۆرە پرسیارانە ، واتە ئەم نیگەرانیەی لەو تراژیدیا مەزنە تێڕادەمێنێت و سەری دەسورمێنێت بە شێوەیەکی زۆر عەجیب و غەریب نوقمی ئەو تاریکساتانەیە نایەڵێت ڕۆشنایی بوون ببیبێت و خۆی دەهاوێژێتە نێو عەدەم و تاریکایی مردنەوە ، لە بەر ئەم هۆیەیە پرۆژەی تیرۆریزم لە دۆڕاندن و بردنەوەدا نییە ، بەڵکو تەنها لە نێو پرۆسەی کردن و جێبەجێ کردندایە و هیچی تر.


گومانیش لەوە ناکرێت وەك نابەرپرسیارێك دەیەوێت بە شێوەیەك نا پۆزەتیڤانە بەدوای چارەسەر کردنا بگەرێت، بەڵام چارەسسەرکردنێکی زۆر ئیکستریمانەی وا ،کە هەموو شتەکان لە جیهاندا ڕەت دەکاتەوە لە بەرئەوەی لەمەرام مۆراڵ و خوەکانی ئەو ناچن ،چارەسەرێك ، کە ناچارەسەریە ، کە کۆمەڵ کوژی و خۆ کۆژی و بێ هودەیی و عەدەمیەتە، بەڵام لەبەر ئەوەی جەنگی تیرۆر بە جەنگێکی تری لە تیرۆر کۆتایی و نایەت چیدی دەبێت بیرکردنەوەو خەیاڵ لە کارکردندا بێت نەك پەلەیی و دۆزینەوەی چارەسەری خێرا ، بەڵام کوشندە واتە دەبێت بۆ میتۆد و شێوازی تر بگەڕێین بۆ چارەسەرکردنی هەموو ئەو قەیرانانەی تیرۆریزم دروست دەکەن ، ئەمەش خوێندنەوە کارکردن و دیموکراسی دەوێت نەك بە پێچەوانەوە ، واتە جەنگی زیاتر و کوشتاری زیاتر و چارەسەری خێراو بەپەلە تاکو توڕەبوون و سەرسەختی و دەمارگیری بەرامبەر تیرۆریزم هەبێت و بە مانایەك لەماناکان توندوتیژی زیادتر بکات و خۆی بنوێنێت گومانی تێدا نییە ، تیرۆریزم زیاتر دەمارگیرو توڕە ترو سەرسەختر دەکات و زیاتریش خۆی دەنوێنێت و دەیەوێت زیاتر ڕوە ترسناك و زۆر دڕندەکانی خۆیمان پێ پیشان بدات و پێ بناسێنێت.

ئەم جەنگە وەك جەنگێکی گەردونی خۆی بەرپا کردوە لە جیهانی ئێستاکەماندا ، چونکە لە جیهانی ئێستاکەماندا بە مۆدیرن بونی جیهان لە ئارادا هەیە ، کە بەرپەرچێکی مەزنە بۆ کۆمەڵێك شت و کەلتوور و ئاین و پرسیاری شوناس و جیهان بینی خودی ئایدێنتیتی وە بێ گومانی ئەم پڕۆژەیەش ڕیاکشن و کاردانەوەی خۆی بەکەم و بە زۆر هەیەو پەیداکروە، ئەگەر تیرۆریزمی ئیسلامیش بەرئەنجامی ڕەنگدانەوەی ئیستاکە بێت ئەوا دیارە ناتەبایی و نەگونجانی خۆی نیشان پیشان دەدات دژی مۆدێرن بون ، دژی سکۆلاریزم بون ، دژی گونجاندن لە گەڵیدا ئەمەش توڕە بون شێتگیری و ئیکستریمی فەندەمینتاڵ و فەناتیکەکان دەردەخات، واتە بەم مانایەش بێت ئەم دیاردەیەی تیرۆریزم بە شێوەیەك لە شێوەکان پەیوەندی لەگەڵ ئەو بە مۆدێرن کردن و سیکیولەرکردنەوەی جیهانەوە هەیە و لێی غافڵ نییە دیارە ئەم پەیوەندیەش لە پێش هەموو شتێکدا روبەروی ئەو ناوچەیە خۆی دەبێتەوە ، کە بەناوی مۆدێرن و سیکیولەربونەوە دەجوڵێتەوە واتە پێش ئەوەی مامەڵە لەگەڵ تەواوی جیهاندا بکات بەرهەڵستی لەگەڵ هێزە لۆکاڵەکاندا دەکات و لەوان توڕەیەو لەگەڵ ئەواندا لە جەنگدایە ، دواییش کاتێك یونیڤێرساڵێتی و بە جیهانی بون سەنتەرو لۆکاڵەکان شلۆق دەکەن مامەڵە تیرۆریستەکانیش مەمەڵەیەکی جوداوازەو تەماشاکردنی تەواوی جیهان وەك لۆکاڵ دەکەوێتەوە.

 

ماڵپەڕی تاڤگە سابیر

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک