٢١\٩\٢٠١٠
سیناریۆی چه‌واشه‌کاریی
یان سیاسه‌تی له‌خوێنهه‌ڵکێشانی ئازادیخوازانی کوردستان؟!
- له
په‌راوێزی لێژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌که‌ی بارزانیدا -

مه‌حمود
ئه‌حمه‌د
کام لێژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه !
ڕێکخستن وهه‌وڵی بێ ووچانی ده‌سه‌ڵاتدارانی پارتی بۆ گێڕانه‌وه‌ی حورمه‌ت
و ئابڕوی تکاویان له‌ئاستێکی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌رفراواندا سه‌باره‌ت به
تیرۆرکردنی ڕۆژنامه‌نووسی ئازادی خواز سه‌رده‌شت عوسمان ، په‌له‌قاژه‌یه‌کی
بێ ئاکام بوو له دانانی لێژنه‌یه‌ک که نه‌ک ته‌نها هیچ پێودانگ و پره‌نسیبێکی
یاسایی تێدا نیه ، به‌ڵکو خود به‌خود دادگا‌و کاری دادگایی خسته ژێر
پرسیار‌و هه‌ڵوێستی جدی تره‌وه، جگه‌له‌وه‌ش نه‌ک ههربههاو قیمه‌تی
بۆ یاسا‌و دادگاکانی خۆشیان نه‌هێشته‌وه ، به‌ڵکو تائه‌وپه‌ڕی سوکایه‌تی
کرد به دادوه‌رو لێکۆڵه‌ره‌وه قانوونیه‌کانی خۆشیان.. لێژنه‌که‌ی
بارزانی نه‌ک هه‌ر سه‌رده‌شتی تیرۆرکرده‌وه ، به‌ڵکو تاوانباریشی ئه‌کات
به ئه‌ندامی گروپێکی تیرۆریست ، بۆیه به‌ڕاستی ده‌بێت ئه‌م لێژنه‌یه
و ستافه‌کانی بدرێنه دادگا‌و بخرێنه قه‌فه‌سی تاوانبارانه‌وه..
ئه‌گه‌ر هه‌رمرۆڤێکی ساده‌و ساکاریش ڕێبوارانهو زۆر به‌سه‌رپێ ی سه‌یرێکی
ئه‌م ته‌زبێح هۆنینه‌وه‌ی لێژنه‌که‌ی بارزانی بکات ، زۆر ئاسایی له‌وه
تێ ده‌گات که ئه‌م لێژنه‌یه ته‌نها ده‌مه‌ته‌قێ یه‌کی نه‌فامانه‌ی هه‌ڵه‌شه
ئامێزه که مه‌به‌ست جگه له چه‌واشه‌کاری هیچی تر نی یه.. هه‌وڵ و
خۆماندوو کردنێکی گێلانه‌یه که پێ ی وایه چه‌ند ملێۆن که‌س له‌خه‌ڵکی
کوردستان هه‌روا پێ فریوو ئه‌دات.. به‌ڵام لێژنه‌که‌ی بارزانی خۆشبه‌ختانه
نه‌ک هه‌رنه‌یتوانی " براءە ژمە " ی ئیمپراتۆریه‌تی پارتی به‌ده‌ست
بهێنێت ، به‌ڵکو سه‌د به‌رابه‌ر و به‌یه‌کجاری و له‌ئاستێکی فراوانی
کۆمه‌ڵایه‌تیدا پارتی خسته ناو گێژاوێکی سه‌خته‌وه که هیچ حهزرهتێکی
زه‌مانه فریای ناکه‌وێت و دره‌نگ یان زوو له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌ری ئازادی
خوازی کوردستانه‌وه باجه‌که‌ی لێ وه‌رده‌گیرێته‌وه .. ئه‌بێت خه‌ڵکی
کوردستان بێنه مه‌یدانه‌وه بۆ گێڕانی ئه‌م نه‌به‌ردو ئارایشته نوێ
یه..
له‌ڕاستیدا ئه‌مه ته‌نها دیوێکی ئه‌م پلان و نه‌خشه ئاشکرا و دۆڕاوه‌یه
، دیوی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌م کایه‌و مه‌رامه ته‌نها یه‌ک ستراتیژی ڕۆشنی
هه‌یه ئه‌ویش له‌خوێن هه‌ڵکێشانی ده‌نگی ئازاد‌و ئازادی خوازی یه.. کپ
کردنه‌وه‌ی ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی کوردستانه له‌دژی
ده‌سه‌ڵاتی مل هوڕانهی ئه‌وان و خێڵی عه‌شیره‌ت و میلیشیای کوردی ..
خنکاندنی ده‌نگ و نوزه‌ی مرۆڤ دۆستی و سکولاریستی یه .. مل پێ که‌چ
کردنی جه‌ماوه‌ری کوردستانه له باره‌گاو ده‌رگای پڕ شه‌رم و عاری
پارتی کوردی‌دا .. ئه‌وان و هاوشێوه‌کانیان له خێڵی ناسیونالیزمی کوردی
هه‌ر ئه‌مه لۆژیک و سیاسه‌تی ڕاسته‌قینه‌و بنه‌ڕه‌تیان بووه به‌درێژایی
مێژوویان و هه‌میشه‌ش بێ باک بوون له به ناهه‌ق ڕشتنی خوێنی هه‌زاره‌ها
ئازادی خواز‌و نه‌یاری خۆیاندا .. مێژووی بنه‌ماڵه‌ی ناسیونالیزمی کورد‌و
پارته‌کانی مێژووی خوێن و دیکتاتۆری و مێژووی تیرۆری ئازادی بووه ..
ئه‌گینا سکولاریستێک و ئازادی خوازێکی وه‌ک سه‌رده‌شت عوسمان که نه‌ک
هاوکاری کردن له‌گه‌ڵ " ئه‌نسارو ل ئیسلام " ی به تاوان زانیوه ، به‌ڵکو
هیچ بۆره خزمایهتیهکیشی له‌گه‌ڵ خودی ئیسلام و فه‌رهه‌نگی مه‌زهه‌بیدا
نه‌بووه که پارتی وویستی له‌م قوماره له‌پێشدا دۆڕاوهیدا تاوانباری
بکات هه‌روه‌ک جاری پێشووتری به کاری ئه‌خلاقی .. سه‌رده‌شت ئازادی
خواز‌و یه‌کسانی خواز بوو ، ئه‌و ڕێبواری به‌تین و تاوی یه‌کسانی بوو،
ئه‌و ده‌یویست کوردستان ئازاد بێت ، هه‌موو که‌س به‌پێ ی یاسا‌و به‌یه‌کسانی
چاوی لێ بکرێت ، هه‌موو که‌س مافی ژیان و زیندوو مانه‌وه‌ی هه‌بێت ،
تێر‌و ته‌سه‌ل بێت ، حورمه‌ت و ئازادی یه‌کانی پارێزراوبێت ، ژن به
مرۆڤ بزانرێت و هه‌روه‌ک پیاوان مافی به‌رابه‌ریان هه‌بێت... تۆمه‌ت
بارکردنی گروپێکی مرۆڤ کوژی وه‌ک "ئه‌نسارول ئیسلام " به‌تیرۆرکردنی سه‌رده‌شت
هه‌رگیز ناتوانێت یه‌ک هه‌نگاو ڕووسوری پارتی له‌م که‌یسه نیشان بدات
، ئه‌مه له‌کاتێکدایه که هیچ ئیسلامێکی سیاسی به‌تووند ڕهوهکانیشیانهوه
نه‌ک هه‌ر ناتوانن کارێکی گه‌وره‌ی له‌وچه‌شنه به‌ئاشکراو بهبهرچاوانی
خه‌ڵکه‌وه و له قه‌ره‌باڵغ ترین جێگادا به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نن ، بهڵکوبهپێچهوانهوه
ئه‌وان هه‌میشه له‌ژێر چاودێری و کۆنترۆڵی ده‌زگا ئه‌منیه‌کانی هه‌ردوو
پارتی ده‌سه‌ڵاتداری کوردستاندان و کارێکی له‌وچه‌شنه به‌ئاسانی و ،
به تێپه‌ڕکردنی به چه‌ندین بازنه‌ی کۆنترۆڵدا کارێکی هه‌رقل ئاسایه‌و،
له‌توانادا بوونی ئه‌م موهیمهیه دژواره‌و سه‌خت و له زه‌ینی هیچ که‌سێکدا
جێگای نابێته‌وه ..
ناواخنی ئه‌م (سه‌رده‌شت - گه‌یت)ه شه‌یپووری شه‌ڕێکی ڕاسته‌قینه‌یه
له‌دژی خه‌ڵکی کوردستان له‌لایه‌ن پارتی یه‌وه که ئیتر ده‌ست بردن بۆ
سومبول و موقه‌ده‌ساته‌کانی ئه‌وان ، پڕکێشی کردن له قیل و قاو له‌دژی
ئیمپراتۆریه‌تی بارزانی ، دژایه‌تی کردن و له‌قاو دانی خێڵی
ناسیونالیزمی کورد له ئاستی ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه ، ناڕه‌زایه‌تی
وخۆپیشاندان له‌دژی سیاسه‌تی ئه‌وان و ڕوماڵ کردنی کار‌و کرده‌وه‌و
سیاسه‌ته‌کانیان ، دیسانه‌وه مل که‌چ نه‌بوونیان له‌به‌رامبه‌ر ئیراده‌ی
زاڵمانه‌ی ئه‌وان ، زه‌نگێکی ترسناکه بۆ خه‌ڵکی کوردستان که ئاکام و
نموونه‌که‌ی سه‌رده‌شت و ڕێبوارانی ڕێگای ئازادی و مرۆڤ دۆستی یه ..ته‌نها
ڕێگایه‌ک که له‌به‌رده‌م ئازادی خوازان و جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی
کوردستاندا مابێته‌وه هه‌رئه‌وه‌یه که‌له‌ده‌وری یه‌کتر کۆببنه‌وه و
یه‌کگرتوانه بێنه مه‌یدانه‌وه بۆ گۆڕینی ژیان و چاره‌نووس و ئاینده‌یان
تا داهاتوو گه‌ش تر‌و ئازادترو مرۆڤ دۆستانهتربۆ خۆیان و نه‌وه‌ی
داهاتوو بنه‌خشێنن...
20\9\2010
ماڵپه‌ڕی مه‌حمود ئه‌حمه‌د
|